پێناسه …….. به‌ندی عه‌لی
به‌ندی عه‌لی .. هاوینی 2009
له‌چه‌رخی بارینی به‌ردا
من .. مرۆڤێکم لهشوشهو
ڕه‌نگم له‌ڕه‌نگی ئاو ده‌چێت
کهشهربهتی هه‌ناری سۆز
ده‌خۆمه‌وه
ڕه‌نگی هه‌نار ده‌گرم و
وه‌ک گڵۆپێکی خامۆشی
ژووری عیشق داده‌گیرسێم
کهجگهرهیهکی حه‌سره‌تیش
له‌ته‌نیاییدا پێ ده‌که‌م
پڕپڕ ده‌بم
لهتهمتومانی ڕاڕهیی و
خۆڵه‌مێشی هه‌ڵده‌گه‌ڕێم
له‌ناو مندا ، گشت ڕه‌نگه‌کان
بێ که‌م و زیاد
ته‌نیا وه‌ک خۆیان ده‌بینرێن
زه‌رد ، هه‌تاوێکی ماندووه‌و
به‌ره‌و باوه‌شی شه‌و ده‌کشێ
شین ، ئاسمانی حهزهکانه
بێ په‌ڵه‌هه‌وری سانسۆر‌و
ڕوون و ساماڵ
سوور ،گوڵه‌باخێکی بۆن خۆشی
زۆر به‌نازه‌و دڵۆپ دڵۆپ
تکه‌ی عیشوه‌ی لێ ده‌چۆڕێ
سه‌وزیش قژی خاوی ده‌شتی
بههارانهو شه‌پۆل شه‌پۆل
له‌گه‌ڵ نه‌رمه شه‌ماڵێکی ئاره‌زوودا
دێت و ده‌چێ
سپی ، شیری مه‌مکی دایکم
وه‌بیر دێنێ و
ڕه‌شیش ڕه‌نگی ئه‌و عه‌بایه‌ی
له‌ش ولاری یاساغی پێ داده‌پۆشی
وه‌کو شه‌وی بێ ئه‌ستێره
ئه‌ی سروشتی پاک و بێگه‌رد
من مرۆڤێکم لهشوشهو
روحم ، له‌ڕه‌نگه‌کانی تۆ تێره