
ئافره‌ت ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی له كه‌فی ئاو نه‌رمتره وله ڕه‌شه‌با تووڕه‌تره
سه‌میره حسێن جاف
لێگه‌یشتن له ڕووحیه‌تی ئافره‌ت، له ماهییه‌ت وناخ وهزری ئافره‌ت هه‌روا سانا وساكار نیه، تا راده‌یه‌كی زۆر دژوار وئه‌سته‌مه، هه‌ر بۆیه تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش پیاو نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی زانستییانه یاخود عاریفانه و وردبینیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات كه‌هه‌ندێ جار وه‌ك كه‌فی ئاو نه‌رم ونیانتر وجاری دیكه‌ش لهڕهشهبا توڕه‌تره ولهپۆڵاش ڕه‌قتر ده‌بێ. كه‌م حاڵیبوونی پیاو له ئافره‌ت یه‌كێكه له هۆكاره رۆخێنهرهكانی پابه‌ندبوونه به‌و گرێبه‌سته پیروزهی ئه‌م دوو بوونه‌وه‌ره په‌یوه‌ست ده‌كات پێكه‌وه، بۆیه هه‌ر كاتێك پیاو لێگه‌یشتنی په‌یداكرد ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت "مه‌به‌ست له‌ئافره‌ت وه‌كو خۆێ، نه‌ك وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی دهستهمووكراو وتێكشكێندراو، ئافره‌ت له دۆخێكی ئاسایی كه ده‌رك به مرۆڤبوونی خۆی بكات وگۆشه‌گیر نه‌كرابێ له هیچ ڕوویه‌كه‌وه" ئه‌وسات ژیانێكی راسته‌قینه‌ی خێزانی ده‌ست پێده‌كات، ژیانێك خاڵی له خۆ فرێودان ، وچوونه ژێر ركێفی نه‌رێته بهسهرچوهكانی كۆمه‌ڵگه به جێماوه‌كان .
مخابن تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به هه‌ردوو نیوه‌كه‌ی " به‌تایبه‌ت پیاو" پێیان وایه ژیانی هاوسه‌رێتی ده‌بێت هه‌ندێ نهێنی وشتی شاراوه‌ی تێدابێت تا ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه چاوه‌ڕوانكراوه بێته دی!جگه له‌وه‌ی پیاوان هه‌میشه پێیان وایه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه له‌خۆیان بدوێن وباس له‌خاڵه لاوازه‌كانیان بكه‌ن له به‌هایان كه‌م ده‌بێته‌وه بێ ئاگان له توانای ئافره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خاڵانه به‌شێوه وستایلی لۆژیكیانه بێ ئه‌وه‌ی له‌كاتێ دیكه‌دا باسیان بروژێنێتهوه ده‌رهه‌ق به‌پیاو.. كاتێ پیاو به‌راشكاوی و راستگۆیانه له‌خۆێ بدوێ وراستگۆیی پاڵنه‌رێكی به‌هێزی كار ووته‌كانی بێ به دڵنیاییه‌وه جێی موتمانه‌ی ئافره‌ت ده‌بێت ، له‌و كاته‌دا وه‌ك سیمبولێك پڕ له به‌رائه‌ت له‌نێو له‌پی دڵی ئافره‌ت لێی شۆرده‌بێته‌وه قوڵایی ناخی وته‌واوی هزر وهه‌ستی ئافره‌ت داگیرده‌كات ، ئیدی ده‌بێته به‌شێكی گرنگی ژیانی ئافره‌ت ، ئه‌وبه‌شه‌ی هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری نابێت ووای پاریزگاری لێده‌كات كه ته‌نیا به موڵكی خۆی بزانێ ، هاوكات ئافره‌ت ده‌رهه‌ق به پیاو نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنێ ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و راستگۆیهیه كه سه‌د له‌سه‌د له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێ وخهسلهتی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی ژیانی خێزانی ویه‌كێك له بنه‌ما پته‌وه‌كانی پیرۆزی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه وده‌بێ بپارێزرێت.
له‌ئاكامدا نه‌رمی ونیانی ئافره‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه وجۆره تێكه‌ڵبوونێك وپه‌یوه‌ست بوونیكی روحی وبه‌هێز وجوان چرۆ ده‌كات له‌نێوانیان وپهیوهندیهكهیان پته‌وتر وتوكمهتر ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ئافره‌ت هه‌ست ده‌كات ئه‌و پیاوه له‌كتێبێكی پڕ ووشه‌ی نامه‌فهوم ونهێنی وشاراوه ده‌چێت هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ده‌دات، تاراده‌یه‌كی باش بۆی ده‌خوێندرێته‌وه، كاتێ بوێ ده‌رده‌كه‌وێت كه راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵیدا متمانه‌ی پێی رووه وڕوخان ده‌چێت، له قۆناغێكی دواتر سڵی لێ ده‌كاته‌وه وبه نامۆی ده‌زانێت، ئه‌م نامۆبوونه‌ش دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات له نێوانیان، له‌م كاته‌دا پیاو پێی وایه سته‌م لێكراوه و له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پشتگوێ خراوه، ئه‌م هه‌سته‌ش لێكدانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ لای ئه‌و پیاو دروست ده‌كات وبه سوكایه‌تی پێكردنی ده‌زانێ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هاو پیاوه‌تی خۆی ده‌ست ده‌كات به ئازاردانی ئه‌و ئافره‌ته، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی دره‌نگی شه‌وانه‌ی بۆ ماڵه‌وه وچه‌ندین شێوازی توندووتیژی دیكه وه‌ك سزایه‌ك به‌كاری دێنێ دژ به‌و ئافره‌ته.
كه دیاره هه‌موو كارێكیش كاردانه‌وه‌ی ده‌بێ، بۆیه ئافره‌ته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پیاوه‌كه‌ی بسه‌لمێنێ كه بوونه‌وه‌رێكی لاواز وبیدهسهڵات نیه وه‌ك ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌كات ولهپۆڵاش ره‌قتر ده‌بێ ئیدی پیاو له‌م حاڵه‌دا هه‌ست ده‌كات ناتوانێ وه‌ك پێشتر هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته وه‌ك هاوسه‌ر به‌هه‌مان نه‌رمی پێشوو، ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر شكاندنی، له‌ئه‌نجامدا ڕووه‌و دوو حاڵه‌ت ده‌بنه‌وه …یان دۆزه‌خێك بۆ هه‌میشه به‌رپا ده‌بێت له‌و خێزانه‌دا ، یاخود جیا ئه‌بنه‌وه. هه‌رچه‌نده جیابوونه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا جورئه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌وێ به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت، چونكه نه‌بوه‌ته نه‌ریتێكی باو، بۆیه زۆرینه‌ی ئافره‌تانی خێزانه‌كان خۆیان به‌و دۆزه‌خه ده‌سپێرن وبهتێكشكاوی درێژه به‌ژیانی خێزانی ده‌ده‌ن، ژیانێك هه‌رگیز له‌ژیان ناچێت ولێواولێو پڕه لهدژواری وسته‌م و دووباره بوونه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات كاڵتر له‌ڕه‌نگی ئاو وتاڵتر له مه‌حروومیه‌ت.