
بۆچی حزبی شیوعی کوردستان ده‌نگی نه‌هێنا؟
ڕه‌خنه و ڕاستی
ئاسۆ بیاره‌یی
5/8/2009 سوێدله ده‌می چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگرێکی حزبی شیوعی کوردستان: ئێمه ده‌نگی خۆمان نه‌دا به حزبی شیوعی کوردستان، چونکه سه‌رکردایه‌تی حزب گوێی له ئێمه نه‌گرت و چه‌ند ساڵێکه خۆی خزاندوه‌ته‌وه باوه‌شی پارتی و یه‌کێتیه‌وه و چاوی له ڕاستیه‌کان نوقاندوه، له حزبێکی پێشڕه‌وه وه بووه‌ته حزبێکی پاشڕه‌و هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی گه‌نده‌ڵن و به‌سه‌ر خوێنی شه‌هێدانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ئه‌وانیش وه‌ک سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌شی شێری ئه‌و حزبه ده‌که‌نه گیرفانی خۆیان و ته‌لار و مۆنیکای پێ ده‌کڕن. شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی ئه‌و حزبه بژێوێکی نزم و که‌میان هه‌یه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاش و که‌سانی ماستاوچییان کردوه‌ته خه‌باتگێڕو مووچه‌یه‌کی خه‌یاڵیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
به‌ڵی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره(بۆچی حزبی شیوعی کوردستان ده‌نگی نه‌هێنا؟) ڕون و ئاشکرایه..و له‌م باسه‌ی کورته‌ی خواره‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات:
ئه‌وه ووته‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی حزبی شیوعی کوردستانه،،که به حزبی شه‌هیدان و ئاشتی ناسراوه. ئه‌و حزبه‌ی که ده‌بوو له مێژه جڵه‌وی گۆڕانی له ده‌ست نه‌دایه و خۆی نه‌کردایه‌ته دارمه‌چه‌کی خواسته‌کانی سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی. سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌بوو داینه‌مۆی ئازاری گه‌لی ژێر ده‌سته‌ی کوردی له باشووری کوردستان بگرتاێته ده‌ست و بواری به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و وورده بۆژوای به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست، نه‌دایه، که ئامانجه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکاته قوربانی گه‌نده‌ڵی. بواری نه‌دایه که گیانی قوربانیانی ئه‌نفال و ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بکرێنه کارتی بازرگانی و به سه‌ده‌ها عه‌ره‌ب له عێراقه‌وه سه‌رله‌نوێ باشووری کوردستان ته‌عریب بکه‌نه‌وه و ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان دیسان بلکێنرێته‌وه به خاکی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ره‌وه.
ده‌نگ نه‌دانی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی ئه‌و حزبه بۆ حزبه‌که‌یان، باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌و سه‌رکرده به ناو شیوعیانه که کورسی ده‌سه‌ڵات به‌رنا ده‌ن و ڕێز له خه‌باتی خۆیان و حزبه‌که‌یان ناگرن، بگره ده‌بنه مشه‌خۆرێک و قوربانیه‌کانی ئه‌و حزبه ده‌که‌نه قورگی دوو بنه‌ماڵه‌ی پاشکه‌وتووه‌وه. ده‌نگ نه‌دان نیشانه‌ی هوشیاریییه و ووریابوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه که ڕۆژانه ئازاری میلله‌ته‌که‌یان نیگه‌رانیان ده‌کات و حزبه‌که‌یان ڕێگره له به‌رده‌م رابوونیان.
ده‌نگ نه‌دان، وه‌ڵامێکه بۆ گوێ نه‌دانی سه‌رکرادیه‌تی ئه‌و حزبه بۆ دابه‌زینی ئاستی خزمه‌تگوزاری و هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوشتنی ژنان و کۆمه‌ڵێکی قه‌یرانی تر له باشووری کوردستان، که ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه به په‌رۆشه‌وه بوون بۆ ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ر هاتنه سه‌رجاده.
ده‌نگ نه‌دان وه‌ڵامێکه دژی بێ ده‌نگی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه به هێنانی سوپای داگیرکه‌رانی کوردستان له‌لایه‌ن ینک و پدکه‌وه، که تائێستاش بنکه سه‌ربازییه‌کانیان نه‌کشاونه‌ته‌وه و ڕۆژانه باشووری کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن.
ده‌نگ نه‌دان بو حزبی شیوعی کوردستان، زه‌نگێکه بۆ چاڵاکبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبه وه‌کو پارتێکی چه‌پی توکمه که له‌نزیکه‌وه چاودێری سامانی کوردستان بێت و دژی به‌فیڕۆدانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بێت. ده‌نگ نه‌دان زه‌نگێکی به‌هێزه که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه به خۆیدا بجێته‌وه‌و چیتر بنکه و خوشه‌ویستی ئه‌و حزبه له ناو جه‌ماوه‌ردا نه‌ڕوخێنێت و خه‌بات بۆ یه‌کسانی چینه‌کانی گه‌لی کورد بکاته‌وه سه‌رگۆی کاره‌کانی.
تێبینی:
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که پارتی و ینک کورسێک له کابینه‌وی ئه‌م جاره ده‌ده‌نه حزبی شیوعی کوردستان بۆ دژایه‌تیکردنی ئیسلامیه‌کان. ئه‌مه‌ش دیسان بۆ به‌کار‌هێنانی ووزه‌ی ئه‌و حزبه بۆ پاشکۆبوونێکی تر. بۆیه گرنگه هاوڕێیان ئه‌و کورسیه وه‌ک ده‌ست که‌وت سه‌یرنه‌که‌ن، لێ ده‌که‌ونه‌وه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ساڵانی پێش‌و.