
بده‌به‌رێ ….. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ بده‌به‌رێ ، هه‌رچه‌نده ئه‌و بده‌به‌رێیه بۆ هه‌ندێ كه‌س خراپه‌و بۆ هه‌ندێ كه‌سیش باشه ،خراپه لۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ر شتێكیان پێوه بنێی هه‌ر یه‌ك شتی ده‌ده‌نه به‌رێ ، گووللهشیان پێوه بنێی هه‌ر ئه‌وێ ده‌ده‌نه به‌رێ ، باشیشه بۆ ئه‌وانه‌ی به حیسابی بده‌به‌رێ به دۆنم زه‌ویان دابڕیوه ، باشه بۆ ئه‌وانه‌ی به پێی فه‌لسه‌فه‌ی بده‌به‌رێ ئاماده‌ن له پێناو ده‌ستگرتن به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه چاو له هه‌موو شتێك بپۆشن ، باشه بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێك ده‌ده‌نه به‌رێ ، پیاو هه‌یه له قسان راست و چه‌پ ده‌داته به‌رێ ، حیساب لۆ هیچ ناكات یه‌كسه‌ر داژوات جا لۆ كه‌ندێ بێت یان لۆ گرده‌كه‌ی ،گرنگ ئه‌وه‌یه بداته به‌رێ ، پیاویش هه‌یه وه‌های داوه‌ته به‌رێ هه‌ر له‌و گۆڕه‌ی خۆی لێگۆڕاوه وا ده‌زانێ مه‌لیكه ، ئاگای له‌وه‌ی نییه ئه‌و مه‌لیكی سه‌ر شهتڕنجهكهیه ، هاكا پێیان گۆت كش مه‌لیك ، وه‌ك ئه‌و مه‌لیكه‌ی قۆچانه ره‌شه‌كه‌ی هێناوه‌و داوا له داگا ده‌كات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بده‌نه‌وه كه له باب و باپیرانییه‌وه لۆی مایته‌وه .
له براده‌رێكی موعاڕه‌زه و موعاڕه‌زه‌ی راسته‌قینه‌م پرسی گریمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بردتانه‌وه و حكومه‌تتان دامه‌زراند ، به‌ڕاست له حوكمی نێو باره‌گاكه‌ی خۆتان زیاتر حوكمی هیچ شوێنێكی دیكه‌تان پێده‌كرێ ، گۆتی ناوه‌ڵڵا ، ئه‌دی خێره به كه‌یفی خۆتان دایتانه به‌رێ حیساب لۆ كه‌س ناكه‌ن ، به دروشمی ئه‌یگۆڕین ، ئه‌یگۆڕین ، مێشكتان ووڕ كردوین ، ئه‌گه‌ر به گۆڕین بێت نابێت لێبگه‌ڕێن بن قونتان گهرمكهن ، ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه ئێمه‌ش كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین هه‌تا تێكتان نه‌داوه بیگۆڕین .
ئه‌و دانه به‌رێیه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی گاڵته به عه‌قل و سۆز و هه‌موو شتێكی ئه‌و میلله‌ته بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه گاڵته‌كردن نه‌بێت چییه ، هێشتا سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن دانه‌خرابوون ، كاندیدێكی باریكه‌له‌ی ره‌شتاله‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم گۆتی له سه‌دا په‌نجاو دووی ده‌نگه‌كانم به‌ده‌ست هێناوه و من ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌م ، كاندیدی خاوه‌ن كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ریش كه به هه‌موو لایه‌كدا دابوییهبهرێ به‌ر له ههڵبژادنهكه به فه‌لسه‌فه‌وه ده‌یگۆت له سه‌دا په‌نجا بۆ له سه‌دا حه‌فتاو پێنجی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنم ، تومه‌ز له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ودا هه‌موو كوردستان ته‌نیا له سلیمانیدا ده‌بینێته‌وه بۆیه رایگه‌یاند له ئێستاوه ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و داواده‌كات كه‌س له جێی خۆی نه‌جولێ .