
کۆدی ئه‌شق…. هیوا سه‌عید
Closed
له ڕێی ئیشقا
تا فرمێسک
به چاوانی تۆ فێر نه‌بێ
تا وه‌کو من دڵت ڕانێ
خه‌م نه‌بێ به هێچ تێر نه‌بێ!
له‌و ڕێیه‌دا
تا دووچاری
زامی ده‌روون نه‌بیته‌وه
تا بیناییت لێ لێڵ نه‌بێ و
بۆت به هیچ ڕوون نه‌بیته‌وه
تا گریانی هه‌ژارانت
له بزه‌ی لێو خۆشترنهوێ
سه‌ر به باڵی خه‌یاڵی، دڵ
به ئازاران نه‌نووی شه‌وێ
تا نه‌بیته
تینووی وشه‌ی
شاعیرێکی ڕوو له جوانی
تا تێنه‌گه‌ی
له زمانی بێ ده‌نگی گوڵ!
چۆن ده‌توانی –
له نهێنی ئه‌شق بگه‌ی!
ڕێبوار نه‌بی
خۆت له‌و ڕێیه
قه‌ت تێناگه‌ی ئه‌شق چییه
قه‌ت نازانی ئاشق کێیه.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر
Hiwa_seid@yahoo.com