
ئۆپۆرتونیزمی رۆشنبیری کورد: …..
ئۆپۆرتونیزمی رۆشنبیری کورد: خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی کوردستان
کامیار سابیر
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پارله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له 25-07-2009 دا، ره‌ش و سپیی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی خۆیان به داینه‌سۆر ده‌زانی، زۆر به‌باشی روونبووه‌وه. ئه‌م نووسینه هه‌وڵنادات بۆچوونی سیاسیی دژبه‌یه‌ک به پێژۆره‌تیڤ ( سووک و چرووک – pejorative ) بخوێنێته‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات ئه‌و ستایڵه ئۆپۆرتونیزمه‌ی که به‌شێک له‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کوردی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه شیته‌ڵ بکات. نووسه‌رانێک ، رۆشنبیرانێک، هه‌ندێک خۆیان به‌بیریارو داهێنه‌ریش ده‌خوێننه‌وه، چه‌ندین ساڵه به‌ده‌یان هه‌زار رسته‌و به‌میلیۆن وشه قاوغی ره‌خنه‌گریییان له‌خۆهه‌ڵکێشابوو و به‌ساخته‌کاریی و ته‌زویر به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چوونه‌وه. كه‌چیی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن وه‌ک ئه‌و ساخته‌کاریی و ته‌زویره زۆره‌ی هه‌ولێرو دهۆک وایه که ده‌سه‌ڵات بۆ قڵپکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن په‌نای بۆبرد.
ئه‌وه چ روویه‌کی قایمه که حه‌ماسه‌تی هه‌ندێ کچ و کوڕی گه‌نج، بێزار له‌ده‌سه‌ڵات و دزیی و تاڵانیی له سه‌هۆڵه‌که‌ی سلێمانیی به ئاژاوه‌گێڕیی و فیتنه‌نانه‌وه بچووێنی و بیانووش بۆ ئه‌وه داتاشی که ته‌نیا مه‌سعود بارزانیی شایانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، چونکه ته‌جروبه‌ی هه‌یه!. یاخود ئه‌وه‌ی بارزانیی ناسراوه! کاریزمای سیاسیی هه‌یه! قوربانیی داوه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌و…………..تاد. ئه‌وه چ مۆڕاڵێکه چه‌ندین ساڵه به‌ساخته‌کاریی به‌باڵاخانه‌کانی پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکان‌دا هه‌ڵده‌میزێن که‌چیی که دێته سه‌ر ده‌نگدان هه‌ر ئه‌زبه‌نی پیاوه تێکۆشه‌ره‌که‌ن و به‌گه‌نجه یاخییه‌کانیش ده‌ڵێن سه‌رۆک قاره‌مانه‌و کوڕی لێهاتووی بنه‌ماڵه‌یه‌و ده‌نگی بده‌نێ. مرۆڤ کاتێ ئه‌م بۆچوونه ئۆپۆرتونیستییانه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ری خۆبه‌که‌ڵه‌گه‌تزان ده‌خوێنێته‌وه، هێڵێنجی له‌و ستایڵه ده‌ربڕینانه‌ش دێته‌وه که ئه‌م په‌یامانه ده‌گه‌یه‌نن.
هاوکات هه‌ندێ له‌م نووسه‌رو رۆشنبیرانه رووی قه‌ڵه‌مه‌کانیان کردبووه ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی له ئۆپۆزیسیۆنی پارتیی و یه‌کێتی ده‌که‌ن. ره‌خنه‌ی رادیکاڵانه‌و شۆڕشگێڕانه‌و لیبڕاڵانه‌و چه‌پانه‌یان له‌وانه ده‌گرت که ده‌ستوریان ره‌تده‌کرده‌وه و له‌وانه‌ش که به‌گرووپی ره‌هه‌ندییه‌کان ناسراون. ره‌خنه‌یان له هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین ده‌گرت که سه‌ربه‌خۆ نین و به‌ته‌نیا دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. له‌کاتێکدا له‌هه‌موو شاری هه‌ولێردا که ده‌نگی ئازادیی به‌ته‌وایی تێدا خنکێنراوه، یه‌ک رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه. ره‌خنه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه له‌کاتێکدایه، خۆیان نوتقیان به‌سترابوو له‌ئاست ده‌ستورێکی دیکتاتۆرییانه، له‌ئاست ده‌ستورێک که کوردستانی ده‌کرده کۆمه‌ڵێ عه‌شیره‌تی سه‌رله‌قێن بۆ دوو بنه‌ماڵه‌ی سیاسیی، بۆ یه‌ک پیاوی پیرۆز و گه‌وره، یه‌ک ده‌سگای حیزبیی که ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی لێنراوه. بێده‌نگ بوون له‌ئاست شاردنه‌وه‌و تاڵان‌کردنی ده‌یان بیلیۆن دۆلاری گه‌لی کوردستان، بێنده‌گبوون له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و دوو حیزبه پیره‌که‌ی کوردستان، که به‌رپرسی راسته‌خۆن له کوشتنی هه‌زاران ژن و کچی کورد، له کوشتنی هه‌زاران کوڕ‌و پیاوی کورد له‌شه‌ڕه بنه‌ماڵه‌یی و حیزبییه‌کانیاندا، له‌ده‌ستدانی گه‌وره‌ترین هه‌لی زێڕینی مێژوویی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان، به‌ڵام دێن یه‌خه‌ی ئه‌وانه ده‌گرن که به‌ڕه‌هه‌ندییه‌کان و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان ده‌ناسرێن.
له کوردستاندا چه‌پێک هه‌یه وه‌ک خاڵییه له هه‌موو مۆڕاڵێکی سیاسیی، خاڵییشه له‌هه‌موو مه‌عریفه و داهێنانێکی فیکریی. زه‌قترینینان حیزبی شیوعییه که ده‌چێ له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا لیستی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌کات که ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌جێندای حیزبیی و بنه‌ماڵه‌یی به‌ئاشکرا له حیزبی زه‌حمه‌تکێشان جیای کردنه‌وه، له‌وه‌ته‌ی حیزبی شیوعیش هه‌یه، هه‌میشه پاشکۆی هێزی تۆتالیتاریست و قامچیی به‌ده‌ست بووه. سه‌رده‌مێکی زۆر راوێژکاری به‌عس بوون، ماوه‌ی هه‌ژده ساڵیشه راوێژکاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردن به‌گشتیی و پارتیی و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌تابیه‌تیی. به‌ڕاستیی شه‌رمه ئیدیعای چه‌پبوون و شیوعییبوون بکه‌یت ، که‌چیی بێده‌نگیی هه‌ڵبژێری له‌ئاست ده‌ستورێک که کوردستانی عێراقی بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک مۆنۆپۆلایز ده‌کرد. له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێک بێده‌نگ بن که به ساخته‌کاریی و ته‌زورێکی زۆر‌و باسکی میلیشیای زێڕه‌ڤانییه‌وه سه‌دان هه‌زار ده‌نگ له سندوقه‌کان بئاخنن. هه‌ر ئه‌م حیزبی شیوعییه‌شه که ده‌یان کادیری راگه‌یاندنی لێوان‌لێو له‌بوغزو جه‌هل و به‌لاڕێدابردنی راستییه‌کانی پێشکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی کردووه که پاکانه بۆ بردنه‌وه‌ی ساخته‌کاریی هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن.
کۆمه‌ڵێ چه‌پی تری دابڕاو و ته‌رته‌ووه‌رته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دژایه‌تییکردنی هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی که دژایه‌تی هێجه‌مۆنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و حوکمی بنه‌ماڵه‌کان بوون، که‌وتوونه دروشم ریزکردن و خورافه و سه‌فسه‌ته‌ی سیاسیی و هه‌ڵوێستنووسین . ئه‌م هه‌ڵوێستنووسه خۆبه‌پراگماتیززانانه‌ش وه‌ک نووسه‌ره‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌لات، چاویان تاڵانکردن و داغانکردنی ژێرخانی ئابووریی و فیکریی و کو‌لتووریی کوردستانی عێراق نابینن، ئه‌و ده‌ستوره سه‌قه‌ت و ئیلهمابه‌خش به‌دیکتاتۆرییه نابینن، حوکمکردنی کوردستان له‌لایه‌ن دووبنه‌ماڵه‌ی بیلیۆنێری عه‌شایه‌ریی و تایه‌فیبه‌وه نابینن، هاتوونه که‌وتوونه‌ته وێزه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ری کورد که ده‌کرێ بڵێین به ئینتێلێکچووه‌ڵایزی کورد ناسراون. به سه‌روسیماو که‌سایه‌تیی و پاره‌دارییانه‌وه نا، به پاڵپشتی میدیای ده‌سه‌لاته‌وه نا، به‌ڵکوو به‌تێکسته‌کانیاندا، به بۆچوونه‌کانیاندا به هه‌ڵوێسته‌کانیاندا ئینتێکچووه‌ڵایزن.
ئه‌م نووسه‌ره نزیک به‌ده‌سه‌ڵاتانه به ئاشکراو به دزییه‌وه سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و رۆشنبیره خۆبه‌چه‌پزانانه‌و و هه‌ندێ له کۆمۆنیست و شیوعییه‌کان، قه‌ڵبترین و ناقۆڵاترین کاته‌گۆریی ئه‌و لایه‌ن و بۆچوونانه بوون که رقی شه‌خسیی، گرفتی شه‌خسیی، بوغزی شه‌خسیی و فۆبیای شه‌خسیی هانده‌ری سه‌ره‌کییان بوو بۆ دژایه‌تی کردنی لیستی گۆڕان و هه‌موو ئه‌و ئینتێلێکچوواڵیست و نووسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی خه‌می گه‌وره‌یان ، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سه‌رمایه‌دارانه بوو که به بودجه‌ی کوردستان و داهاتی نیشتمانیی کورده‌وه بازرگانیی زۆر قه‌به ده‌که‌ن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌نووسینه‌وه‌ی وتاری کرچ‌وکاڵ و قسه‌ی رادیکاڵانه‌ی سیاسیی به‌ولاوه یه‌ک دێڕ مه‌عریفه‌و ئارگیومێنتیشیان نه‌هه‌بووه‌و نه لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ساخته‌کاریی و کڵاوله‌سه‌رکردنه‌کانی ئه‌و نووسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی که خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانی، سه‌ره‌نجام ره‌ش و سپیی ده‌رکه‌وت و به ئاشکرا ده‌نگی هه‌قبێژی خۆیان به " القائد الضرورة" دا . به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان ئه‌و راستییه زه‌قه‌ی سه‌لماند که بارزانیی نه‌توانیویه‌تیی و نه‌ده‌توانێ ببێ به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. له هه‌موو ناوچه‌کانی سلێمانیی و گه‌رمیان به تێكڕای ده‌نگ میراوده‌لیی له بارزانیی برده‌وه. ئه‌مه ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت، که خه‌ڵک وه‌ک سه‌رۆکێکی تایه‌فیی، عه‌شیره‌تیی و ناوچه‌گه‌ریی له بارزانیی ده‌ڕوانن. ئه‌و له‌سه‌دا حه‌فتایه‌ی که هه‌ندێ له "الیاس فرح" ه‌کانی کورد ده‌ڵێن بارزانیی هێناویه‌تیی، چاویان تێزابی پێداڕژاوه که ئه‌و هه‌موو فرت وفێڵ و ساخته‌کارییه‌ی هه‌ولێر و دهۆک نابینن، بۆیه شانازیی به‌ده‌نگدانه‌که‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌و ساخته‌کاریی و ته‌زویره زۆره‌ی هه‌ولێر و دهۆک ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی بارزانیی بووه ، ئه‌وه‌نده بۆ لیستی کوردستانیی نه‌بووه. به ئاشکرا ده‌رکه‌وت، که زۆرینه‌ی یه‌کێتییه‌کانیش گوێیان له رێنماییه‌کانی تاڵه‌بانیی نه‌گرت تا ده‌نگ به‌بارزانیی بده‌ن، له‌کاتێکیشدا ئه‌وه‌ی دیاره بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و لیستی ئه‌وه‌ی به‌چه‌په‌کان ناسراوه ده‌نگی به بارزانیی داوه. ئه‌ی چۆنه بارزانیی له لیستی کوردستانییش زیاتر ده‌هێنێ! ئه‌م هاوکێشه‌یه، نه به‌ده‌نگدانی مه‌سیحییه‌کان و تورکمانه‌کان ساغده‌بێته‌وه، نه به‌ته‌فسیری نووسه‌رو رۆشنبیره‌کانی بن هه‌نگڵی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو به‌و رێژه زۆره‌ی که ساخته‌کاریی و ته‌زویر کراوه بۆ بردنه‌وه‌ی بارزانیی! ساغده‌بێته‌وه. له‌کۆتاییدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ر سه‌نگی ته‌زویری پارتیی و یه‌کێتیی پیشانی خه‌ڵکی کوردستان و دنیا نه‌دا، به‌ڵکو ئه‌و ده‌نگه ساخته‌و ته‌زویرانه‌شی ئاشکرا کرد که خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانی، به‌ڵام رۆڵه‌ی دڵسۆزی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه حوکمڕانه‌کان ده‌رچوون، هه‌روه‌ک پێشترین رۆڵه‌ی ئه‌وان بوون و گه‌نج و هه‌رزه‌کاری کوردیان ته‌فره ده‌دا.