
ڕۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا…!
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.com
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ڕۆژی 25 ته‌موزی ڕابردوو ،تا ته‌واوبونی و ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له ڕۆژی 7-8-09 ،یانی دوای نزیك به دوو هه‌فته،سه‌رجه‌م گوته بێژ‌و سه‌رۆكی لیسته‌كان و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان ،تا ده‌گاته بارزانی به وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم، كه‌وتنه ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندن و تهسریحدان له‌باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و ده‌ره‌نجام و ئاكامه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه ناوخۆیی و ده‌ره‌كی یه‌كانی.
هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به وێنه‌ی چاودێرێكی سیاسی و له ڕوانگه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه سه‌رنجی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یامانه‌ی دابێت كه به‌شداری ئه‌م سیناریۆیه بوون ،و هاوكات سه‌رنجی یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندن و په‌یامی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستانی، سه‌باره‌ت به كۆتایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، دابێت ئه‌وه بێ گۆمانه دوو سیاسه تو دوو په‌یامی وه‌ك چه‌ند هه‌قیقه‌تێكی ڕوون و ڕاشكاو بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .بۆ نمونه :
یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتی هه‌ڵبژاردن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لیستی گۆڕان و لیستی چوار حزبه‌كه‌و ته‌نانه‌ت لیستی كوردستانی یه‌كیتی و پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش، هه‌مویان ئاماژه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به لێشاو ته‌زویر و ته‌زویركاری بووه.وه به فشار ده‌نگ به خه‌ڵك دراوه‌و ده‌نگ كڕدراوه‌و له جیاتی مردوهكانیش ده‌نگ دراوه‌و لیستی ژماره 111 دروست كراوه‌و به ده‌یان دیارده‌ی ناشارستانی و نا دیموكراسی و پێشلكاری تر كراوه.هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیاردانه ئه‌گه‌رچی زۆرترینیان له لایه‌ن لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه پیاده كراوه به‌ڵام به ووته‌ی دكتور كه‌مال میراوده‌لی، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ،خزمی ئه‌و 7 جار ده‌نگی به‌و داوه.ئه‌مه‌ش یانی پێشیلكاری ته‌نها له لایه‌ن لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌كراوه به‌ڵكو له لایه‌ن هه‌موو ڕكهبهرهكانیشیانهوه كراوه.ئه‌مه دیاره به شایه‌ی خودی خۆیان كه هه‌مویان به‌رگریكه‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ن و به گه‌وره‌ترین شاكاری ده‌زانن له چاره‌نوسی سیاسی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه بالاكانی خه‌لكی كوردستانه‌وه به حیسابی خۆیان.
بۆیه ئه‌مانه هه‌مویی ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌رده‌خات كه ئێمه له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چ له یه‌كه‌م به‌یانی پێش هه‌ڵبژاردن و چ له په‌یامی كۆتایی دا ڕامان گه‌یاند ،كه بۆیه به‌شداری ناكه‌ین و نه‌مان كرد، چونكه ئێمه ئه‌مه به هه‌ڵبژاردن نازانین.وه ئه‌مه بێ به‌ری یه له‌سه‌ره‌تایترین پێوه‌رو پێودانگه شارستانی و دیموكراسی یه‌كانی جهانی هاوچه‌رخ.وه سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه‌ش كه ئێمه له ڕووی مه‌بده‌ئی یه‌وه ڕاو هه‌ڵوێستمان چی یه له‌سه‌ر خودی ئه‌م شێوازه له هه‌ڵبژاردن .وه ئێمه هه‌ر له ده‌ورانی ماركس و كۆمۆنی پاریسه‌وه تا شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر و لینین به‌دیلمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمهڵگاو بۆ سه‌قامگیربونی ئازادی و یه‌كسانی هه‌قیقی شیوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی شورایی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه له ڕێگای شوراكانه‌وه. به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌یه كه ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر ڕاده‌كێشرێت بۆ به‌رده‌م سندوقه‌كانی ئه‌م شێوازه له هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ش ئه‌مه له هه‌موو بارێكدا ڕه‌ت ناكهینهوهو هه‌وڵی به‌شداری ده‌ده‌ین. به‌ڵام به مه‌رجێك له پێشه‌وه ڕوشن بێت و ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر كرابێت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له سایه‌ی كه‌شێكی به هه‌قیقی دیموكراسی و ئازادی سیاسی دا به‌ڕێوه ده‌چیت نه‌ك له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمهڵێََ ده‌سته‌و تاقمی چه‌كداری عه‌شیره‌تگه‌ری و ئیسلامی گانگستهرهوه .
دووه‌م: دوای ئه‌م هه‌موو ڕاگه‌یاندنه له‌باره‌ی پێشێلكاری و تانه‌لێدان، تا ڕه‌خنه و گله‌یی و گازانده نه‌ك به ته‌نها له لیستی ده‌سه‌ڵات ،به‌ڵكو تا لیژنه‌ی باڵای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه به لایه‌نگری لیستی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌زانی و ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌م كرده‌وانه. وه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ڕاپۆرتی سه‌دان چاودێری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و بیانی ئاماژه‌یان به سه‌دان پێشێلكاری داوه ،به‌ڵام ئه‌مانه له په‌یامی كۆتاییان به تایبه‌تی و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه په‌یامی بارزانی و په‌یامی لیستی كوردستانی و ته‌نانه‌ت لیستی گۆڕان تا لیستی چوار حزبه‌كه‌و لیستی حزبی شیوعی و دۆسته دێرینهكانیشیان هه‌مویان سیناریۆیهكهیان به ڕه‌سمی ناسی و كه‌وتنه ته‌قه‌ی خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.وه هه‌مویان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ستایل ڕایانگه‌یاند له په‌یامی كۆتاییان كه سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌و پێشلكاریانه ده‌ره‌نجامه‌كه‌یان قه‌بوڵه‌و ئه‌مه‌ش له پاڵ سه‌ركه‌وتن یان ژێركه‌وتنی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانن..!
به‌ڵام لیرَهدا سه‌رنج و پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ به ڕاستی ئه‌م سیناریۆ گاڵته‌جاری یه سه‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ری كوردستانه وه‌ك ئه‌مانه له په‌یامه‌كانیان پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن؟؟!
بۆ وه‌ڵام به‌م پرسیاره پێویسته چه‌ند هه‌قیقه‌تی تر ڕۆشن و ئاشكرا بكه‌ینه‌وه.
هه‌قیه‌تی سێ یه‌م: به پێی ئاماره‌كانی خۆیان و لێژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و سه‌رپه‌رشتی، نزیكه‌ی 2ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیانی كوردستان مافی ده‌نگیان هه‌بووه .به‌ڵام له‌م ژماره‌یه نزیك به یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌نگی داوه.یانی نزیك به هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌نگی نه‌داوه.جا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ژماره‌یه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان به لیسته جۆراجۆره‌كان داوه له‌به‌ر هه‌ر هۆو و به‌ڵگه‌یه‌ك بێت ئیتر ده‌نگیان به‌و لیستانه داوه، بۆمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه ڕێژه‌ی بایكۆتكه‌ران زۆر زیاتره له‌و ڕێژه‌یه كه ده‌نگیان داوه به‌هه‌ر یه‌كه له‌و لیستانه .بۆ نمونه لیستی كوردستانی كه له %58 هێناوه زۆر كه‌متره له ڕێژه‌ی بایكۆتكه‌ران.وه ئه‌م هه‌قیقه‌ته له پێش منه‌وه زۆریك له نوسه‌رانی تر ئاماژه‌یان پێداوه.به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌وانه‌ی كه بایكۆتیان كردووه بزانن یان نه‌زانن هاوڕاو هاوهه‌ڵوێستی سیاسی حزبی كۆمۆنیستن بی ئه‌وه‌ی له ریزه‌كانی ئه‌م حزبه‌شدا بن.
وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به شیوه‌ی جۆراوجۆر ریكخراو بوونایه چ له‌ناو ئه‌م حزبه‌داو چ له حزب و ریكخراوی تری كۆمۆنیستی و هاوپه‌یمانی بایكۆتی بونایه بیگومان بوو ئیستا ئه‌م ریژه‌یه له‌م مرۆڤه رادیكالانه ئاوا په‌رش و بلاو نه‌ده‌هاتنه به‌رچاو بگره كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌یان ده‌بوو له‌سه‌ر هیز هاوسه‌نگی و هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌وانه‌ی كه ده‌نگیان داوه به لیستی گۆڕان ده‌كرێت یه‌ك هه‌قیقه‌ت بڵێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه له‌به‌ر چاوی كاڵی نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌نگیان پێ نه‌داوه. به‌ڵكو ته‌نها له دژی یه‌كێتی و پارتی ده‌نگیان به‌و لیسته داوه .وه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كاره‌كته‌ری خه‌ڵكی. دیاره نه‌ك هه‌ر له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه واقعیه‌تێكه به‌ڵكو له ناو خه‌ڵكی ڕۆژئاواش ئه‌مه هه‌ر هه‌یه .دیاره ئه‌وه‌ش به‌شێكه له بێ ئاسۆیی و بێ ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و كه‌سانه. له‌م لایشه‌وه زۆرێك كه ده‌نگیان به لیستی كوردستانی داوه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردن و و نان بڕین و ده‌نگ كڕین و وه‌عده‌و به‌ڵینی درۆینه ده‌نگیان پێ داون، هه‌روه‌ك لیسته ڕكابه‌ره‌كانی گۆڕان و ئه‌وانی تر كه له دژی لیستی كوردستانین بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان ئاماژه‌یان به‌و هه‌قیقه‌ته داوه.
له واقعدا ده‌نگ نه‌دانی ئه‌و ڕێژه زۆره یانی نزیك به چواریه‌كی خه‌ڵكی ده‌نگیان نه‌داوه‌و بایكۆتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان كردووه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا هه‌ڵوێسته‌و ئه‌و ههقیقته به‌یان ده‌كات كه به پێچه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی هه‌موو لیسته به‌شداربوه‌كان ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كی ئیجابی نی یه به ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه .
چواره‌م:ڕاستی چواره‌م كه لیرَهدا ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و په‌یامه سه‌ره‌تایی و كۆتایی یه‌كانی ئه‌م حزب و لیستانه‌وه، به ڕه‌ش و سپی و زه‌ردو سورو سهوزیانهوه، ئه‌وه‌یه كه وه‌ك له ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی و په‌یامی كۆتایی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستاندا هاتووه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ په‌یوه‌ست نی یه به چاره‌نوسی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستانه‌وه.وه هیچ لایه‌نێكی به‌شدار بووش به قازانجی خه‌ڵكی ده‌ره‌نجامه‌كانیان قه‌بوڵ نه‌كردووه.به‌ڵكو هه‌مویان له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كورسی و پاره‌و سه‌رمایه‌كانیان قه‌بوڵیان كردووه تا درێژه به ژیانی گهنهیی خۆیان بده‌ن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له %100 ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگ دانیشیان هه‌یه ده‌نگیان دابایه ئه‌وه هیچ له مه‌سه‌له‌كه‌ی ناگۆڕی كه خه‌ڵكی له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێكی سیاسی باڵاده‌ستی 18 ساڵه‌ی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه عه‌شیره‌تی و ئیسلامی یه كۆنه‌په‌رستانه خراونه‌ته ئه‌م تونێله‌وه.وه په‌نجه‌مۆر وه‌رگرتنیشیان جگه له شه‌رعیه‌ت دانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه زیاتر هیچی تر نی یه. هه‌روه‌ها كێشمه‌كێش و ناكۆكی نێوان ئه‌مانه هیچی له‌سه‌ر به‌رگری له خواست و داواكاری یه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌كانی خه‌ڵكی یه‌وه نی یه.
بۆیه ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له ده‌وره‌ی ئاینده ئه‌وه‌یه كه چاره‌نوسی خۆیان زۆر به ڕۆشنی له چاره‌نوسی سیاسی ئه‌م حزب و لیسانه جیا كه‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ست بن به هه‌ڵوێست و ئاسۆی سیاسی حزبی كۆمۆنیسته‌وه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، به تایبه‌تی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، ڕایگه‌یاندووه.
هه‌ڵبه‌ت مه‌رجی به كرده‌وه ده‌رهێنان و به‌دی هێنانی ئه‌م هه‌ڵویست و ئاسۆ سیاسی یه‌ش خۆ ڕێكخستن و خۆ ڕێكخراو كردنی چینی كرێكار و توێژه ستهمدیدهكانه له شوێنی كار‌و ژیانیان له ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی فراواندا له یه‌كێتی یه‌كان و نهقابهكان و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه له شوراكاندا.وه له‌م نێوه‌دا ژنان و لاوان پێویسته ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینن.
كرێكارانی له‌سه‌ر كار له هه‌مو مه‌یدانه‌كانی كار:كارگه‌و كارخانه‌و بیناسازی و كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و ژنان و لاوان و قوتابیان ..هتد پیویسته له ژیر سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ڕۆشن و ڕاشكاوو ڕادیكالانهیهی حزبی كۆمۆنیستدا خۆیان ڕێك بخه‌ن و خۆیان ئاماده كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه به پۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنانیانهوهو فشار بخه‌نه سه‌ریان تا خواسته ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌كانی هه‌ر ئێستایان به‌سه‌ریاندا فه‌رز بكه‌ن تا ڕاده‌ی وه‌لا نان و به شكست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی و عه‌شیره‌تگه‌ری یان.جا ئه‌و كاته گۆڕانی واقعی و ته‌نانه‌ت وه‌رچه‌رخانی ڕاسته‌قینه‌ش له سایه‌ی هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تی وادا به‌دی دێت و به ئاكام ده‌گات.نیوه‌ی ئابی 2009