هه‌رێمێك له شوشه … سالارتوتمانی
شوشه ئه‌و كه‌ره‌سته دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه دیواره‌كان ده‌كوژێت ، پڕ بونی گومانمان له‌و دیوی ده‌رگا داخراوه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ، دڵمان له زامن بوونی كیلۆنی خوار كه‌مه‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌رو لێپرسراوه‌كان ساكن ده‌كات، شوشه بینایمان په‌لده‌گرێت و ده‌یپه‌ڕێنێته‌وه تا واژۆی لێپرسراوه‌كان له‌سه‌ر سكاڵاكان ببینێت، چونكه دیوار ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌یه له پشتیه‌وه داخوازیه‌كان گرمۆڵه ده‌كات و فڕێیده‌داته ته‌نه‌كه خۆڵه‌كانه‌وه ..
ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ین به‌شوشه ، سه‌رجه‌م دیواره ناوكییه‌كان تا ئاستی ئه‌ژنۆمان داببه‌زێنین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناوی ژوره‌كانی سه‌رۆك و وه‌زیرو جێگره‌كانیان ببینین .
تا ئه‌و ده‌مه‌ی ویژدانمان ده‌بێت به‌شوشه، پێویسته ئه‌ندازیارانی ته‌لار سازی و دیزاینه‌ره نه‌خشه‌كێشه‌كان و ته‌نده‌ره ده‌رچووه‌كان، بیرێك له‌شوشه به‌ندكردنی ته‌لارو باڵه خانه ئیداریه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه نه‌پرسین جه‌نابی وه‌زیر هاتووه، ئه‌وان نه‌ڵێن جه‌نابیان كۆبونه‌وه‌یان هه‌یه،ئاخر كاتێك كه دیواره‌كانی نێوانمان شوشه بوو،هه‌م ئه‌وان ئه‌وبه‌گرتن و پاوپا كردنی ئێمه ده‌بینین، هه‌م ئێمه‌ش ئه‌وان ده‌بینین چ ده‌كه‌ن و چۆن ده‌گوزه‌رێنن، ئیتر ئێمه گومان له‌و خانمه ناكه‌ین كه‌چووه ژوره‌وه‌و دره‌نگ گه‌ڕایه‌وه،گومان له‌و پیاوه ناكه‌ین كه نه‌وبه بڕی لێكردین وحسابی بۆ كه‌س نه‌كرد، چونكه دیواره شوشه‌به‌نده‌كه‌ی نێوانمان شه‌رم له ئاشكراكردنی نامه تایبه‌تیه‌كه‌ی گیرفانی ناكات و بۆمان ئاشكرا ده‌كات، شوشه، هه‌ناوی ژوری گه‌وره‌كانمان وه‌ك ڕۆژی ڕوناك بۆ به‌یان ده‌كات، وه‌ئه‌وان ناتوانن له ترسی نیه‌ت پاكی شوشه،كورسیه‌كانیان بۆ فه‌سادی ئیداری و ئه‌خلاقی به‌كاربهێنین وبیخولێننه‌وه…
ئاخر ئێمه بیماری ده‌ستی ده‌رگا داخراوه‌كانین و نازانین به‌كه‌م میزاج ده‌كرێته‌وه ، كوشته‌ی ئه‌و دیوی دیواری ژوری لێپرسراوه‌كانین كه نازانین بۆ له‌پڕ پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگاكه‌ی فو ده‌كات به كه‌ڕه‌نه‌داو ده‌ڵێت جه‌نابیان چیتر كه‌س نابینن، بۆیه ده‌بێت تا دڵی ئێوه ده‌بێت به‌شوشه با دیواره‌كان بكه‌ین به شوشه
هه‌تا ئێمه بزانین په‌نجه‌كانی ئێوه به‌پێنوسه‌كانتانه‌وه گرمۆڵه ده‌بن یان به‌شته خڕه‌كانی دیكه‌وه، بۆیه له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نیا شوشه‌یه ده‌توانێت دڵنایی و كرمێبونی ئێمه له‌ئێوه سوكه‌نه‌ت پێبكات، دیوار….، په‌ناده‌ری فاحیشه‌و به‌رتیل وله‌سكه لادانی ئه‌رك فه‌رمانه …شوشه شه‌رمی له‌هیچ لایه‌كمان نییه ، نهێنی گیرفانی نامه تایبه‌تیه‌كان ئاشكرا ده‌كات و میوانه تایبه‌تیه‌كان كه‌شف ده‌كات، بودجه شه‌فاف ده‌كات و وه‌ئه‌وزوو، وێنه كێشان و، سوراووسپیاو كردن و عیواو عیوكردن له‌كاتی ئه‌رك فه‌رماندا ده‌خاته ڕوو، بۆیه … دڵنیام ئه‌گه‌رله‌شوشه دیواره‌كان دروست بكه‌ین زۆركێشه‌و گیروگرفتمان بۆ چاره‌سه‌رده‌بێت.
Salartutmani@yahioo.com