
به‌ر له كوشتنی( ئاو) …..سه‌رهه‌نگ خامۆش
زه‌مه‌نێكه وا هه‌ست ده‌كه‌م لێم وونه د‌رك به بوونی ناكه‌م , هه‌موو ساتیش ڕیسوای ده‌كه‌م و ڕقم لێیه‌تی , ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكه‌مه‌وه نیشتیمانه…..من له تارمایی بوونی تۆدا
گه‌ڵاڵه بوونی خۆم ده‌دۆزمه‌وه
له لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی مێژوودا
له‌یه‌كه‌م دێر.. تا كۆتایی
هه‌ر ئاوێزان بوونی خۆم و
وون بوونی تۆ دهدۆزمهوهسهخته گریان
ئاڵۆزه بیره‌وه‌ری
تاڵ و شیرین
له‌نێوانی من و تۆدا
زۆر ئه‌سته‌مه
حاڵی بوونی دڵی گه‌ردوون
به جوانی تۆ
به‌دۆسیه‌ی ته‌مه‌نی
پڕ نسكۆی ئه‌وینی تۆتۆ له كوێی…؟
هێنده بێ ده‌نگ
هێنده بێ ڕه‌نگ
به نێو ئازاره‌كانی ڕۆحم
گوزه‌ر ده‌كه‌ی
كه‌چی
هه‌ر لێم وونیمن ته‌مه‌نێكم له تۆ
هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم
له سییه‌كانت
په‌نگم خواردۆته‌وه
پارچه‌یه‌كم
له‌پارچه‌كانی دڵی تۆلهبیرمه
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی كوده‌تای عیشق
له باوه‌شی نه‌رمت
گوڵێكی سوور له‌دایك بوو
هه‌ر له‌م ساته‌ش
گه‌ڵایه‌كی ڕه‌نگ زه‌رد
شه‌هید بووهێنده‌ی دڵی ناسكی تازه بوكێك
كه زوویره
ئه‌وه‌نده‌ی جوكهی سواندوكهیهك
كه له تۆی دایك وون بووه
هه‌ر وه‌كو كه‌ركووك
لێم وونیهاتووم
به‌ر له كوشتنی( ئاو)
دوای سه‌ربڕینی( باران)
ته‌ڕم كه‌یت
له عیشقی خۆت
تا له ده‌ریای دڵی تۆدا
چاو لێك بنێمقهدهر
هه‌ردوو چاوه‌كانی به‌ستاین
سوێندمان خوارد
به خوێنی شه‌هید
كه پرچی حه‌مرین
له باوه‌شی قهرهچوغدا
بهۆنینه‌وه
كه‌چی پێش ئه‌وه‌ی
خۆری ئه‌وین هه‌ڵبێ
گوناهمان كرد
نه‌زه‌رمان كرد
درۆمان كرد
بمان به‌خشه
ئه‌ی نیشتیمان…!!!