
هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانستان سکانداڵێکی دیکه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی….حه‌مه غفور
(به‌های کارتێکی ده‌نگدان ده دۆلاره له بازاڕه‌کاندا!)پاش دوو مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رکۆماری ووڵاتی ئهفغانستانو له هه‌مان کاتیش‌دا بۆ گۆیا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه هه‌رێمیه‌کان، ئه‌نجومه‌نه لۆکاڵیهکانو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کان، ئه‌مڕۆ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانستان کۆتایی دوا واده‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕاگه‌یاندو بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئایینده له ووڵاتی ئه‌فغانستانی جهنگزهدهو ئیسلامزهدهو هه‌ژارو داغان له ڕووی ئابووریه‌وه سکانداڵێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه به‌ڕێوه‌بچێت! له پرۆسێسی ئاماده‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردندا له‌و ووڵاته زیاتر له سێ هه‌زار گوێدرێژ به‌شداری کردوه له گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ بنکه جۆراو جۆره‌کانی ده‌نگدان!
نزیکه‌ی چل کاندیدی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سهربازیو عه‌شیره‌یی‌و لایه‌نگری ووڵاتانی ده‌ورو به‌رو تا بگات به پرۆڕۆژئاواییهکانی چه‌شنی حامید کاره‌زای، گویا به‌نیازن له ململانێیه‌کی دیموکراسیانه‌دا له‌ڕێگای میهره‌جانێکی گاڵته‌جاڕی ده‌نگوه‌رگرتنی هاووڵاتیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا شهتهکو زامدارو شهڕلێدراوهوه، له پێشبڕکێیه‌کی دیموکراسیانه‌ی مهسخهرهدا سه‌رکۆمارێکی تازه‌بابه‌ت بۆ ئه‌م ووڵاته له سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه قوتبکرێتهوه!
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له 239 کورسی پێکدێت که 10 ده کورسیان بۆ سه‌رۆک تیره‌و خێڵه‌کان(که به کوچیهکان ناسراون) ته‌رخان کراوه، 229 کورسیه‌کی دیکه به‌سه‌ر 34 ویلایه‌تی ئه‌فغانستاندا دابه‌ش کراون به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان تیایاندا.
به‌ڵام به پێی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونێک که تیمێکی په‌یامنێری ده‌زگای (بی‌بی‌سی) ئه‌نجامی داوه، ده‌رکه‌وتووه که فه‌سادو دزی‌و فزی، ته‌زویرو ساخته‌کاری نه‌ک هه‌ر باڵێ کێشاوه به‌سه‌ر کهشو هه‌وای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌ڵکو جێگای ئامانجه‌کانی دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنیشی گرتۆته‌وه.
له ناوه‌ندی شاری کابولی پایته‌ختدا، به لێشاو کارتی ده‌نگدان له بازاڕه‌کاندا کڕین‌و فرۆشتنی پێوه ئهکرێو هه‌ر خاوه‌ن پاره‌یه‌ک ئه‌توانێ به سه‌فقه‌ی چه‌ندین هه‌زاری له‌و کارتی ده‌نگدانانه بکڕێت، که به‌های هه‌ر کارتێک ده دۆلاری ئه‌مریکاییه. یه‌کێک له‌و فرۆشیارانه هه‌زار دانه کارتی ده‌نگدانی پێشانی کارمه‌نده‌که‌ی بی‌بی‌سی داوه بۆ کڕینیو هه‌ر دانه‌یه‌ک داوای ده دۆلاری لێ کردبوو. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو فرۆشیارانی کارتی ده‌نگدانی ئه‌وبازاڕه شاڵاویان بۆ تیمه‌که‌ی بی‌بی‌سی هێناوه که به هه‌مان شێوه عه‌رزی به کۆمه‌ڵی کارتی ده‌نگدانیان کردبوو بۆ فرۆشتنیان.
ئه‌یان بانیل په‌یامنێری بی‌بی‌سی له کابولی پایته‌خته‌وه ڕایگه‌یاندووه که موسته‌حیله هه‌رگیز ژماره‌و کۆی کارته فرۆشراوه‌کان دیاری بکرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به‌رپرسانی حکومی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌و فرۆشیارانه‌ی ده‌سگیر کردووه، به‌ڵام ته‌زویرو ساخته‌کاری‌و فرۆشتنی کارتی ده‌نگان به‌رده‌وامه‌و به‌ری پێناگیرێت.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی بی‌بی‌سی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ؛ میدیاکانی ناوخۆ‌و به ئاشکرا هه‌واڵی دهرهێنانو پێدانی زیاتر له چه‌ند کارتێک بۆ یه‌ک هاوڵاتی ڕائه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه با ئه‌وه‌ش له‌وێ ڕاوه‌ستێ که کارمه‌ندانو به‌رپرسانی حکومی هیچ یاسا‌و پره‌نسیپێک ناناسن له بانگه‌شه کردن بۆ کاندیده‌کانی خۆیان‌و هه‌موو یاسایه‌کیان پێشێلکردووه‌و ئه‌شیکه‌ن.
هه‌ر هه‌واڵه‌کان ڕائه‌گه‌یه‌نن که سه‌رۆک هۆزێکی باکووری ئه‌فغانستان ووتوویه‌تی؛ که له‌لایه‌ن چه‌ندین لیست‌و قه‌واره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشنیاری بڕه پاره‌ی ئێجگار سه‌رسووڕهێنه‌ری بۆ کراوه له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ئه‌و سه‌رۆک هۆزه به‌ڵێن بدات که هۆزه‌که‌ی ده‌نگ به کاندیدی ئه‌وان بدات!
له‌م سه‌رو به‌نده‌دا مه‌قاماتی ڕه‌سمی ووڵاتانی ڕۆژائاوایی دان به‌و راستیه‌دا ئه‌نێن که هه‌ڵبژاردنه‌کانی سهرۆکایهتیو ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌فغانستان، به هیچ جۆرێک ناتوانێت بێخهوشو بێساختهکاری بڕواته پێشه‌وه، به‌ڵام پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دائه‌گرن که ئه‌م پرۆسێسه نانهزیههی هه‌ڵبژاردن هه‌ر ئه‌نجام بدرێت باشتره له ئه‌نجامنه‌دانی!
ئه‌م گاڵتهجاڕهو ئه‌م سکانداڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌فغانستان له کاتێکدا قه‌راره ئه‌نجام بدرێت، که کاری تهقینهوهکانو تۆقاندن‌و توندوتیژیه‌کان ڕووی له زیادی کردووه، وه له کاتێکدایه که بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و هاوڵاتیانه ئه‌کات که به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌کات، وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌و راستیه ئهخهمڵێنێ که ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار که‌م له خه‌ڵکی ووڵات به‌شداری ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌ن.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسکرا، لێکۆڵینه‌وه ستراتیژیه‌کانی ڕۆژئاوایی هێما بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ن که حکومه‌تی ئه‌فغانستان کۆنترۆڵی به‌سه‌ر 30% له خاکی ئه‌فغانستاندا نیه، جگه له ته‌حقیقه مه‌یدانیه‌کان که نیشانی ئه‌ده‌ن که حکومه‌تی کابول که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دابینکردنی ئاسایش‌و ئارامی به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌دا ئه‌شکێته‌وه.
ئه‌مریکاو ووڵاتانی ڕۆژائاوایی سواری ئه‌سپێکی شێت بوون‌و به قیمه‌تێکی زۆر گران له‌سه‌ریان ته‌واو بووه. سواربوونیان عهیبێکهو دابهزینیشیان عه‌یبێکی دیکه‌یه! سیاسهتو ستراتیژی هه‌نارده‌کردنی دیموکراسی له ڕێگای هێرشو په‌لاماری سهربازیو داگیرکاریه‌وه به‌کرده‌وه له عێراق‌و ئه‌فغانستاندا سه‌ری کێشاوه به دیوارێکی سه‌ختدا. ئه‌م هه‌نگاوه ناکامهو بنبه‌ستی کردووه‌و شکستی کۆتایشی ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له پێناو داپۆشینی ناکامیهکانیان له خۆره‌ڵاتی ناویندا، ته‌نها داشێک بۆ کایه‌کردن که به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه هه‌ر جار ناجارێک سازکردنو تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان‌و پرۆسه‌ی دیموکراسیانه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵکه گوایا بۆ ده‌خاله‌ت کردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان!
له عێراق، ئه‌مریکا به‌ناوی دیموکراسیه‌وه عه‌شیره‌گه‌ری به‌سه‌رچوو، تیره‌و تایه‌فه‌ی هه‌زاران ساڵه‌و که‌لتورو نه‌ریتی ئیسلامی‌و داڕزیوی زیندوو کرده‌وه، ناسنامه‌ی ئیتنی‌و تائیفی‌و میللی‌و دینی بڕی به باڵای خه‌ڵکی ووڵاتداو ناسنامه‌ی هاوڵاتیبوونی له جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگایه‌ک زه‌وت کرد.
له ئه‌فغانستان ئه‌مریکاو پرۆسێسی دیموکراسی به شێوه‌یه‌ک که‌وتۆته‌وه که خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئه ووڵاته ده‌ستی ده‌سته‌و تاقمی گانگوستهریزمی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ماچ ئه‌که‌ن!
زۆر نیه له کوردستانی عێراق، مه‌هزه‌له‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی چه‌شنی ئه‌مه‌ی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چوو، که بێوێنه‌ترین ته‌زویرو ساخته‌کاری تێدا ئه‌نجام درا. ئێستاش سه‌رقاڵی سازکردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراقن. له کاتێکا که حکومه‌ت توانای دابینکردنی ئه‌منیه‌ت‌و ئارامی شاره‌کانی نه‌ماوه‌و کرده‌وه خۆکوژی‌و ته‌قینه‌وه‌کان زۆر زیادی کردووه. جگه له‌وه‌ی که به‌دوای بنبه‌سته‌کانی حکومه‌تی ته‌وافوقیدا، سه‌رجه‌می ئیتیلافو هاوپه‌یمانیه سیاسیه‌کان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌و کێشه‌و جیاوازی گه‌وره‌تر له جاران که‌وتۆته نێوان هێزو لایه‌نه‌کانی حکومه‌ته‌وه،وه به ڕه‌سمی ئه‌مریکا هوشداری داوه‌ته لایه‌نه‌کانی به‌شدار له حکومه‌تی عێراقدا که مه‌ترسی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب ئێجگار نزیکه‌و ووڵات به خوێن ههڵئهککێشێت.
ئه‌مریکا به‌ر له هه‌شت ساڵ، بۆ ملهوڕی نواندن به‌سه‌ر جیهاندا هێرشی سه‌ربازی کرده سه‌ر ئهفغانستانو دوای دوو ساڵی تریش کردیه سه‌ر عێراق، به‌ناوی به‌رقه‌رار کردنی دیموکراسی‌و جێخستنی سیستهمو ڕێسا‌و یاسای ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ‌و ئه‌م شتانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌بینین که دیموکراسی‌و ڕژێمی حکومهتو به‌ڕێوه‌بردنی پارله‌مانی جگه له سکانداڵێک، جگه له مه‌هزه‌له‌و گاڵتهبازاڕێک بۆ فریودانی خهڵکو وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری هاوڵاتیان بۆ ڕاگرتنی دهسهڵاتو سه‌روه‌ری ئاغایانی سهرمایهدارو ده‌سه‌ڵاتدار، خێرێکی بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئه‌و وولاتانه‌و ناوچه‌که‌ش تێدا نیه‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو به ناوی مافی دیموکراسی‌و موماره‌سه‌ی دیموکراسیانه‌ی هه‌ر که‌مایه‌تیه‌کی قه‌ومی‌و ئیتنی‌و ئایینی‌و مهزههبیو تائیفیه‌وه، ده‌یان جۆر له بزووتنه‌وه‌و هێزو ده‌سته‌و تاقمی گانگوستهری دژه ئینسانی بووژاندۆته‌وه بۆ گیانی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه که به زۆری چهکو میلیشیاکانیان ده‌سه‌لاتی ڕهشو نه‌گریسی خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانیاندا.
خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه به ته‌جروبه پێی گه‌یشتن که دیموکراسی‌و پارله‌مان‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کایه‌و گه‌مه‌ی ئاغایانی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌لاتی نوێنه‌رانی چینی بۆرژوازی‌و سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ر ئه‌و کۆمهڵگایانهوهو ئهبهدیو ئه‌زه‌لی نیشاندانی ئه‌م ههلومهرجو چاره‌نوسه‌یه به کۆمه‌ڵانی ملیۆنی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زهحمهتکێشو توێژه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵ. بۆیان ده‌رکه‌وت دیموکراسی کۆنترۆڵی موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگایه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه له‌ڕیگای پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه.
خه‌ڵکی له ئاستی ملیۆنیدا خۆشباوه‌ڕیان به‌م سیسته‌مه ڕه‌ویوه‌ته‌وه. ئیتر نۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆو ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکیه له ڕێگای شوراکانی خۆیانه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی شورایی له کوردستان هێشتا له ویژدانی خه‌ڵکی کوردستاندا به زیندویی ماوه‌ته‌وه‌و ههڵسووراوانیشی به خۆشحاڵیه‌وه زۆربه‌یان له ژیاندا ماون.
18/8/2009