
بۆ ده‌بێت هه‌موو ئیمتیازه‌كان بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتی ویه‌كێتی بێت …
رزگاركۆچه‌ر
ئێستا له گونده‌كه‌مان كاك كۆسره‌ت ره‌سول پرۆژه‌ی چه‌ند سه‌د خانوێك بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتی دروست ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێش دروست كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه پرسیبێتیهوه كه ئه‌م شوێنه‌ی خانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر دروست ده‌كات جاران به‌عس چۆن داگیركردوو پاشان له‌پش راپه‌رین ماڵی كامه تاكه شه‌هیدی سه‌نگه‌ری ئه‌م گونده بۆ ماوه‌یه‌ك زه‌وی باب و باپیرانیان وه‌رگرته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی هه‌موو ئیمتیازێك بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆی دابین ده‌كات هه‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌كاته وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مان تا ده‌گاته بهخشینهوهیی زه‌ویی خانوبه‌ره دروست كردنی خانوو شوقه بۆیان ئینجا خوێندن وسلفهو پێشینه‌ی خانوو زه‌ماله‌ی خوێندن و راتبی باش كۆمه‌ڵێ شتی تر , من ئه‌م قسه‌یه‌م گله‌یی نیه له‌سه‌ر چی ده‌كرێت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌ڵكوو به هه‌قی خانه‌واده‌ی هه‌موو شه‌هیدێكی ده‌زانم بێ به‌ش نه‌كرێن له‌م ئیمتیازاتانه به‌ڵام بێ جیاوازی , له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی زۆر بێتاقه‌تم ده‌كات و هه‌موو كات وا ده‌كات گومان له خوێنی باوكی خۆم وسه‌ده‌ها شه‌هیدی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتی بكه‌م ئه‌و جیاوازیه زۆره‌یه كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان په‌یره‌وی ده‌كات ,من ده‌پرسم ئاخۆ چۆن ده‌بێت شه‌هیدانی یه‌كێتی وپارتی راتبهكهیان دوو به‌قه‌ده‌ر شه‌هیدانی حزبه‌كانی تر بێت یا چۆن ده‌بێت زه‌ماله‌ی خوینَدن هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت یا بۆ كوران وكچانی ئه‌وان ئه‌گه‌ر چی له بواری سیاسه‌ت و حزبایه‌تی تازه سیاسی بن كه‌چی زۆر به‌ساده‌ی ده‌كرێن به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان یا ده‌كرێن به وه‌زیر ؟!
له‌م رۆژانه پیاوێكی حزبی وه‌رگ زلم بینی ده‌ی وت ئه‌وه‌ی بۆ شه‌هیدان كراوه بۆ كه‌س نه‌كراوه منیش گوتم شه‌هیدانی كام حزب ئه‌و وتی بۆ بێجگه له یه‌كێتی وپارتی هیچ حزبی تر شه‌هیدی هه‌ییه ؟!
ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا بێ ئاگایی كادیرانی یه‌كێتی وپارتی نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر خه‌باتی شه‌هیدانی حزبه‌كانی تر به‌ڵكوو بهراواشی نابینن خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی حزبه‌كانی تر ئاو و ههناسهكهش به ئازادی ههلمَژن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش من وه‌ك كوره شههێدك تا ده‌نگم مابێت ده‌نگ هه‌ڵده‌برم تا ئێمه‌ش له‌هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه بێ به‌ش نه‌بین كه شه‌هیدانی ئه‌ودوو حزبه وه‌ریده‌گرن چونكه به‌هه‌قی خۆمانی ده‌زانم و پێشم گوناهه سه‌دان كه‌س له نێو لیستی شه‌هیدانی ئه‌و دوو حزبه‌ن كه به سه‌ر یه‌شه مردوون یا له وه‌رگه‌رانی ئۆاۆمبیلهكانیان مردوون كه‌چی ئیمتیازتیان له شه‌هیدانی حزبه به‌ناو بچوكه‌كان زۆر زێده تره , هه‌رچه‌نده من به‌شێكی گوناهه‌كانیش ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌و رَیبازهی باوكم خوێنی له یێناورهشت چونكه بێ ده‌نگی ئه‌وان زیاتر گومان لامان دروست ده‌كات , ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی باوكیشم له‌پێناو به‌رژه‌وندی چه‌ند ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌كی هه‌میشه بێده‌نگ بێت ئه‌وا دڵنیا بن ئێمه بێ ده‌نگ نابین هه‌مو شتیك بۆ ئه‌وان بێت .