
وه‌ڵامێكی دۆستانه بۆ نامه‌یه‌كی دۆستانه‌ی كاك حه‌مه كاكه ره‌ش
" ئه‌گه‌ر كتێب نه‌مێنێت، مێژووش نامێنێت و ئاده‌میزادیش نامێنێت"… بۆرخیس
"ترس و شه‌رم دامانده‌گرێت، له‌به‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌ناڵێنین…
پرسیار له هۆكاری تۆقینی ژیان ده‌كه‌ین، له گوناه و تاواندا من و تۆ وه‌ك یه‌ك نین؟
هه‌رگیز مرۆڤایه‌تی له زه‌مانێكی ناخۆشتر له زه‌مانی ئێستاماندا تێنه‌په‌ڕیوه…
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز به‌وه نه‌گه‌شتین مرۆڤایه‌تی له ناخی خۆماندا بكوژین"… ڤاسیلی گرۆسمان
رێبوار ره‌زا چوچانی
rebwarreza@hotmail.com
* * * *له راستیدا سه‌رقاڵیم به ژیان و راگه‌یاندنه‌وه، له ئێستادا ده‌رفه‌تی كه‌می بۆ هێشتومه‌ته‌وه، بۆیه ره‌نگه له ناردنی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی دۆستنامه‌یه‌كی كاكه حه‌مه كاكه ره‌ش دواكه‌وتبم، هه‌رچه‌نده له نوسینی وه‌ڵامه‌كه‌شدا كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كرد و له كاتی خۆیدا له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك براده‌ری ئازیز نوسیم، ئه‌گینا من تاقه‌تی نامه‌ی ناو سایته‌كانم نیه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه له ئازیزێك بڵێت، رێبوار ده‌بێت هه‌تا ماوه چاوه‌ڕێی نامه‌ی فڵانه نووسه‌ر بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره یه‌كێك بێت له خواوه‌نده‌كانی به‌ره‌كه‌ت!!!
به‌هه‌رحاڵ سڵاو كاكه حه‌مه گیان، سوپاسی وشه‌كانت ده‌كه‌م، چون جارێكی تر وایلێكردم ئیستێك بكه‌م له به‌رانبه‌ر خۆم و به خۆم بێژم، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه منم ئه‌وه‌نده بێكه‌ڵكم شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی نووسه‌رێك بكه‌م، واته ئه‌و نووسه‌ره لای من پیرۆز بووبێت، یان ئه‌وان له مه‌به‌ستی من تێنه‌گه‌شتوون و وا ده‌زانن هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر كارێكی هه‌ڵوێستخواز، به خاتری كه‌سایه‌تی نووسه‌ری كتێبه سوتاوه‌كانه، یان هه‌ندێك له نووسه‌ره داخ له دڵه‌كانی تر، هه‌ر یه‌كه‌یان به ناوناتۆره‌یه‌ك په‌لامارم بده‌ن و ئیمه‌یل ده‌نێرن و له نووسینه بوغزنه‌كانیشیاندا(مه‌به‌ستم كاكه حه‌مه نیه)، كه‌هیچی تێدا نیه جگه له رقێكی حه‌ماقییانه، تانه‌وته‌شه‌ر ده‌ده‌ن!!!
چونكه ئه‌و ده‌نگهه‌ڵبڕینه له به‌رانبه‌ر دژه مه‌عریفه‌كان، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی وه‌های بۆ بكرێت و فه‌رهادی نووسه‌ری كتێبه سووتاوه‌كان، بكرێته فه‌رهادی من!!!
ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی تێنه‌گه‌شتنه له مانای ئه‌و به ده‌نگهاتنه و ئه‌و په‌ڕی بێئاگاییه له ناوه‌ڕۆكی نووسین، كاتێكیش مرۆڤ نه‌یویست ناوه‌ڕۆكی نوسینه‌كان تێبگات، ده‌روازه‌ی به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده تر.
من له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی فه‌رهاددا نیم، وه‌لێ دژی هه‌ڵوێسته‌كانیشی نیم، چونكه ئه‌وه بۆچوونی كه‌سێكی نووسه‌ره و ئه‌ویش مرۆڤه و ئه‌شێ به هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه وه‌ك مرۆڤێك گۆڕان له هه‌ڵوێسته‌كانیدا بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی مافی تاكه كه‌سی هه‌ر كه‌سێكه، چونكه وه‌ك چۆن تۆ بۆ خۆت به ره‌وای ببینیت مافه‌كانت پارێزراو بێت، یان هه‌ندێك جار ته‌جاوزیش ده‌كه‌یته سه‌رمافی كه‌سانی تر، هێرش ده‌كه‌یته سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان، له هه‌مانكاتدا ده‌ته‌وێت ره‌وتی ژیان و بیروبۆچوونی خۆت خۆت هه‌ڵبژێریت، به هه‌مان شێوه ده‌بێت ره‌وایی به مافه تاكه كه‌سییه‌كانی ئه‌وانی تریش بده‌یت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین كاتێك بێڕیزی به‌رانبه‌ر نوسین بكرێت، ئه‌وا رۆژگارێكی ره‌ش به‌ڕێوه‌ده‌بێت بۆ هه‌مووان، نه‌ك نووسه‌ره داخ له دڵه عه‌قڵ دۆگماكانی تری ده‌وروبه‌ری كاكه حه‌مه، والێكی بده‌نه‌وه، من شیوه‌ن بۆ فه‌رهاد ده‌كه‌م، ئازیزم من شیوه‌ن بۆ فه‌رهاد ناكه‌م، به‌ڵكه شیوه‌ن بۆ رۆژگارێك ده‌كه‌م، كه مرۆڤه‌كانی رووی راستی نووسه‌رگه‌له درۆزنه‌كانی خۆی نابینێت!!!* * * *
كاكه حه‌مه كێشه‌ی سه‌ره‌كی خوێنده‌وارانی ئێمه تێنه‌گه‌شتنه له‌و نوسینه‌ی كه دێته‌به‌ر ده‌ستییان ئه‌وكات له خۆڕا ده‌كه‌ونه شه‌ن و كه‌و كردنی بۆیه به‌ڕوای من، له‌و حاڵه‌ته‌دا مرۆڤ ده‌كه‌وێته ناوچوار چێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكی بیركردنه‌وه‌وه، چونكه ئه‌وكات ئامانجی نوسینه‌كه‌ی لێبزر ده‌بێت، ناشزانێت چی خوێندۆته‌وه و تێناگات لێی، له‌وكاته‌شدا ره‌نگه به‌هۆی هه‌ڵه‌تێگه‌شتنه‌كه‌یه‌وه، توشی هه‌ڵه‌گۆش بێت و ره‌نگه خۆی هه‌ڵه‌گۆییه‌كانی خۆی به وه‌ڵامێكی مه‌عریفی تێبگات!!!
من ده‌ڵێم سوتاندنی كتێب سوتاندنی رۆحی هه‌موو نووسه‌رێكه و ده‌بێت هه‌مووان رێگه بگرن له‌و كاره دزێوانه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته نه‌ریتێكی پۆخڵ له‌م جڤاته په‌ڕتووته‌دا، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نایه‌ت، كه دژی جیاوازییه‌كان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌بم كه به‌ره‌و یاخی بوون ده‌چن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت گه‌نجه‌كانی كه‌لار و بتوێن، سه‌ره‌تایه‌كییان داڕشتبێت بۆ زه‌مه‌نێك مه‌عریفه تێیدا باڵاده‌ست، به‌ڵكه به‌و مانایه دێت، ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌و نووسه‌ره هه‌ڵه‌گۆییانه‌ی پاڵپشتییان لێده‌كه‌ن، به‌بێ ئاگاییه‌كی كوشنده‌وه، هه‌نگاو ده‌نێن بۆ باڵاكردنی بیرۆكه‌ی به دۆزه‌خكردنی وڵات، ئه‌و نووسه‌ره ئایدیۆلۆژییا په‌رستانه‌ی به‌رگری له سوتاندنی كتێب ده‌كه‌ن و هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان به گاگه‌ل ده‌شوبهێنن، سبه‌ینێ به‌رگری له باڵابوونی وه‌حشه‌تی سته‌مكاره‌كانیش ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رگریه‌ی ئه‌وان به‌رگریكردن نیه له مانه‌وه‌ی رۆحییه‌تی یاخی بوون، چونكه یاخی بوون، له ئه‌نجامی ململانێوه دروست ده‌بێت، ململانێش له ئه‌نجامی زیندوێتی جڤاته‌وه ده‌بێت، وه‌ك جۆرج سوریل ده‌ڵێت" ئه‌و جڤاته‌ی ململانێی تێدا نه‌بێت، چیدی گه‌شه ناكات"، به‌ڵام ئه‌و ململانێیه‌ی نووسه‌رگه‌له هه‌ڵه‌گۆكان ده‌یكه‌ن، نه‌ك ململانێ نیه، به‌ڵكه به‌شێكه له دیارخستنی عه‌قڵی جه‌هل په‌رستانه‌ی خۆیان، چونكه فراوانبوونی ململانێكان له فۆڕمێكی توندووتیژدا، جگه له ماڵوێرانی مرۆڤ، هیچی تری لێبه‌رهه‌م نایه‌ت، ئه‌زموونی شۆڕش و جه‌نگ و توندووتیژییه‌كانی دنیا تیرۆری به‌رهه‌مهێنا، تیرۆریش ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌ردانییه‌ی به‌رهه‌مهێنا، كه مرۆڤی كردۆته بێبه‌هاترین و قه‌شمه‌رترین بوونه‌وه‌ر، مرۆڤی ئه‌وه‌نده بێبه‌ها كردووه، كه وه‌ك ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن.
ئه‌م زه‌مه‌نه بۆ مرۆڤ زه‌مه‌نی بێبایه‌خكردنی كه‌رامه‌تییه‌تی، زه‌مه‌نێكه به ناو به‌رگری كردن له جیاوازی، هه‌وڵی باڵاكردنی عونف ده‌درێت، هه‌ر ئه‌م ره‌هه‌نده‌یه كه نووسه‌ره داخ له دڵه عه‌قڵ دۆگما‌و چه‌قبه‌ستوو و ناوچه‌گه‌رییه‌كان، په‌لاماری ئه‌وانی تر بده‌ن و نووسه‌ره هه‌ڵه‌گۆكان به گاگه‌ل ناویان ببه‌ن!!!
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی هیۆمانستیانه بێت و هه‌وڵی پێكه‌وه ژیان بدات، كه رێزگرتن له كه‌رامه‌تی مرۆڤ حاڵی سه‌ره‌كی بێت بۆ باڵاكردنی بیركردنه‌وه‌ی ژیاندۆستی، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك بیر له وه‌لا نانی توندوتیژی بكاته‌وه، رامین جه‌هانبه‌گلوو ده‌ڵێت"ناتوندووتیژی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه، تێڕوانینێكی نوێ بۆ هاوڵاتییه‌كی كارا و دیاری كردنی مافی چاره‌نووس فه‌راهه‌م ده‌كات و داوامان لێده‌كات تا له هه‌وڵه‌كانماندا له پێناو وه‌دیهاتنی، به یه‌كتره‌وه په‌یوه‌ست بین"، كه‌واته كه‌ی مرۆڤ بیری له په‌یوه‌ستبوونی خۆی كرده‌وه به مرۆڤه‌كانی تر، له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤبوون و مرۆڤایه‌تی كرده به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئیدامه‌دان به ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، ئه‌و كاته جیهانێكمان ده‌بێت دوور له بێبایه‌خكردنی مرۆڤ و له ژێرپێنانی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و سوكایه‌تی كردن به مرۆڤ و وازهێنان له به گاگه‌ل نیشاندانی ئه‌وانی تر.
كاكه حه‌مه تۆ ده‌ڵێیت، ئه‌گه‌ر به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردی و …هتد، له‌سه‌ر سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ قسه‌یان نه‌كردایه، ئێوه هاوارتان لێهه‌ڵنه‌ده‌ستا، من ده‌توانم بۆخۆم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه و حه‌قم به‌سه‌ر كه‌سی تره‌وه نیه، چونكه من رێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی جه‌نابته‌وه بیر ده‌كه‌مه‌وه، من سه‌رسامی هیچ نووسه‌رێك نیم، وه‌لێ كاتێك بابه‌تێكیان نوسی و سه‌رنجیان راكێشام، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م، به‌ڵام ناگاته ئاستی ستایشكردن و سه‌رسامبوون، من رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو نووسه‌رێك و پێموایه نووسه‌ر ده‌بێت ئاوێنه‌ی ناخی خۆی و جڤاته‌كه‌ی بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا بڕوام وایه، له ئه‌زه‌له‌وه مرۆڤ به نووسه‌ر و نانووسه‌ره‌وه، هه‌مووان یه‌ك شت ده‌ڵێنه‌وه، هه‌مووان دووباره‌كه‌ره‌وه‌ی رابردوون، وه‌ك رۆڵان بارت له باسی مه‌رگی نووسه‌ردا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له توانای نووسه‌ردایه، لاسایی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی پێشخۆیه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه ره‌سه‌ن بن، ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌توانێت بیكات ئاوێته‌كردنی نوسینه‌كانه و رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌یانه به‌رانبه‌ر به یه‌ك، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بكاته پاڵپشت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بیه‌وێت ته‌عبیر له خودی خۆشی بكات، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بی بزانێت، كه ئه‌و (شته) رۆحییه‌ی كه گوایه ده‌وێت(ته‌عبیری لێبكات) بریتییه له قاموسێكی ئاماده، كه وشه‌كانی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك وشه‌ی تره‌وه لێك ده‌درێنه‌وه"، بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانیت، به شاهێدی هه‌ندێك براده‌ر( پێویست به ناوهێنانیان ناكات) من دوای 5 رۆژ له ناردنی ئه‌و نوسینه‌م بۆ كاك بێستوون نوری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌ڵبوون، زانیوومه كاك رێبین هه‌ردیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ستوونێكی نوسیووه، چونكه شه‌وێكیان به هه‌ر هۆكارێك بێت، له‌گه‌ڵ كاك رێبین هه‌ردی قسه‌م كرد و پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد كه ئه‌و وه‌ك رۆشنبیرێك چ هه‌ڵوێستێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، كاك رێبین وتی" ستوونی داهاتووم له رۆژنامه‌ی ئاسۆ، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت"، به‌ڵام به شاهێدی كاك رێبین هه‌ردی، من ئه‌و نووسینه‌م نه‌بینیبوو تا شه‌وێكی تر پێموت "كاكه من ستونه‌كه‌ی تۆم نه‌بینیووه"، ئه‌ویش لینكی نوسینه‌كه‌ی بۆ ناردم، كه له سایتی ده‌نگوباس بڵاو كرابوه‌وه، واته ئه‌م قسه كردنه‌ی من و كاك رێبین هه‌ردی، ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تا من نوسینه‌كه‌ی ئه‌وم بینی، شاهێد تا ئێستاش نوسینی كاك به‌ختیارم نه‌دیووه له‌سه‌ر ئه‌و سوتاندنی كتێبه‌كانی پیرباڵ، بۆیه ئه‌م بۆچوونه‌ت پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، من رێزم هه‌یه بۆ كاك به‌ختیار عه‌لی و كاك رێبین هه‌ردی و هه‌ردوكیان دوو رۆشنبیری جێگه دیاری نێو رۆشنبیری كوردین، من له دووره‌وه هه‌ندێك په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كاك به‌ختیار هه‌یه و هه‌میشه جێگه‌ی رێزه له لام، هه‌رچی كاك رێبینیشه من به دۆستێكی نزیكی خۆمی ده‌زانم و یه‌كێكه له‌و دۆستانه‌ی كه جێگه‌ی متمانه‌مه و ره‌نگه ئاگاداری رووگه‌لێكی ژیانم بێت كه خۆم بۆم باسكردووه و هه‌میشه جێگه‌ی رێزه له‌لام، من سه‌رسام نیم به هیچ نووسه‌ر و رۆشنبیرێك، وه‌لێ وه‌ك وتم، رێزی هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی هیۆمانستییانه و قه‌ڵه‌مێكی به‌پێز ده‌گرم، كه‌چی جه‌نابت به‌بێ هیچ حساب كردنێك بۆ به‌رانبه‌ر، به كۆپی كراوی كه‌سانی تر ده‌مشوبهێنیت!!! ئه‌مه‌ش زیاتر له بێكه‌ره‌سته‌ییه‌وه نزیكه
دواتر من تۆمه‌تبار ده‌كه‌یت به‌وه‌ی كه ئازام بۆ تۆمه‌تباركردنی كه‌سانی به‌رانبه‌رم، بمبه‌خشه كه ده‌ڵێم ئه‌م بۆچوونه‌ت زیاتر له بێئاگاییه‌وه نزیكه، بێئاگاییه‌ك خه‌ریكه واتلێده‌كات بچیته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كورد وته‌نی تفه‌نگ به تاریكییه‌وه ده‌نێن، بۆیه نامه‌وێت هیچ سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه هه‌رزه‌گۆییه ده‌رببڕم.
كاكه حه‌مه من هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هاووڵاتیت بۆ باس ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 19/8/2009 له لاپه‌ڕه 2ی هه‌مان رۆژنامه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و به مانشێتێكی گه‌وره نوسیوویه‌تی" كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ له ده‌ڤه‌ری بتوێن ده‌سوتێندرێن"، هه‌ر لێره‌وه حه‌ز ده‌كه‌م خۆت سه‌ردانی سایتی هاووڵاتی بكه‌یت و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بخوێنیته‌وه، هه‌مان رووداوی قه‌ڵای شێروانه‌ی گه‌نجه‌كانی كه‌لار، چۆن دوباره‌بۆته‌وه له له چیای ماكۆكی ناوچه‌ی بتوێن، ئایا تۆ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌و رووداوه، پێتوایه ئه‌وه رێكه‌وته هه‌مان كار دووباره راوه‌ته‌وه، یاخود پێتباشه ئه‌و كاره پۆخڵه ببێته نه‌ریتی ئه‌م جڤاته؟!
ئایا سوتاندنی كتێب كاری مرۆڤه هۆشمه‌ند و جوامێره‌كانه، ئایا مرۆڤی هۆشمه‌ند و جوامێر یان كه‌سانی رۆشنبیر به‌رگری له‌م كاره پۆخڵاواتانه ده‌كه‌ن و به شاكاری وه‌سف ده‌كه‌ن؟!
ئایا ئه‌وه رۆشنبیره هه‌ڵه‌گۆكان نیه ره‌واتی به‌م كاره ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی تریش هان ده‌ده‌ن كتێب سوتاندن بكه‌نه نه‌ریت؟
بۆیه لێره‌شدا حه‌ز ده‌كه‌م خۆت ئاسایی په‌یامێكی سوزان سۆنتاگت به‌بیر بهێنمه‌وه، كه بۆ بۆرخیسی ناردووه، له‌و په‌یامه‌دا سوزان خه‌مباری خۆی له به‌رانبه‌ر نوسینه ئه‌لكترۆنییه‌كان ده‌رده‌بڕێت، كه به قه‌ولی ئه‌و جێگه‌ی كتێبه‌كانی گرتۆته‌وه، ده‌ڵێت" له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست به ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ناكات، ئیتر به‌ربه‌ره‌كان كتێبه‌كان ناسوتێنن"، ده‌بێت بزانیت سوتاندنی كتێب له عه‌قڵییه‌تێكی به‌ربه‌رییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و عه‌قڵه به‌ربه‌رییه‌كانیش ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، ده‌بێت به تۆشه‌وه هه‌وڵ بدرێت رێگه له باڵابوونی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته به‌ربه‌رییه بگیردرێت، ئه‌ویش به وشه، نه‌ك به په‌لاماردان!!!
چونكه باڵابوونی عه‌قڵیه‌ته به‌ربه‌رییه‌كان، ده‌بێته هۆكاری باڵابوونی خواوه‌نده سیاسییه موقه‌ده‌سه‌كان و مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌حشه‌ته‌ی كه له رابردوودا بووه‌هۆی بێنرخكردنی مرۆڤه به‌دبه‌خته‌كانی ئه‌م جڤاته.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به كاكه حه‌مه، راستییه‌كه‌ی من هیچ كاتێك نه‌مویستووه دڵی هیچ كه‌سێك زویر بكه‌م، چونكه باوه‌ڕموایه، من بۆ ئه‌وه نه‌هاتومه‌ته بوون، تا كه‌سانی تر بڕه‌نجێم، وه‌لێ ناشتوانم موژده‌ی به‌خته‌وه‌ركردن به هیچ كه‌سێك بده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم هیچكاتێك نه‌توانیووه به‌خته‌وه‌ری بدۆزمه‌وه، خۆت ده‌زانیت ئێمه نه‌وه‌ی وڵاتێكین پڕه له بێبه‌هاكردنی مرۆڤ، كه سیاسه‌تی قۆڕی ئه‌م وڵاته و چینه عه‌سابه‌كانی ئه‌م وڵاته و رۆشنبیره فزوڵه‌كان ئه‌وانه‌ی كه هاووزمانه‌كانی خۆیان به گاگه‌ل ده‌شوبهێنن، خه‌ریكه به‌ختوه‌ریمان لێده‌كه‌ن به ئه‌فسانه‌ی ناو حیكایه‌ته‌كان و هه‌میشه ده‌یانه‌وێت شایی و لۆغان بۆ له ژێرپێنانی كه‌رامه‌تی ئینسان بگێڕن، من لێره‌وه له رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه كه بۆ كاكه حه‌مه كاكه ره‌شی ده‌نوسم، داوای لێبوردن له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به‌هۆی وشه‌یه‌كی منه‌وه ئازار درابن، له هه‌مانكاتیشدا له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بورم كه ئازارییان داوم و تۆمه‌تیشیان بۆ دروست كردووم، ئه‌وانه‌ی كه ئازارییانداوم پێیان ده‌ڵێم، گه‌ڕانه‌وه بۆ نێوخود وا ده‌كات له مرۆڤ، له ئازاردانی ئه‌وانی تر دوربكه‌وێته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه رۆژێك له رۆژان تۆمه‌تێكی ناڕوایان بۆ دروستكردووم، وه‌ك عیسای مه‌سیح پێیانده‌ڵێم" خودایه بیانبووره ئه‌وانه نه‌زانن"، چونكه من ده‌مێكه گه‌شتومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی ئازارمان ده‌ده‌ن، ئێمه به‌زه‌ییمان پێیاندا بێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و نووسه‌ره هه‌ڵه‌گۆییانه‌ی كه ئیسنانه‌كان به گاگه‌ل ده‌شوبهێنن، بڵێین ئه‌م وه‌حشه‌ته پێیوستی به خه‌مخواری مرۆڤ هه‌یه، چونكه ئه‌مانه نووسه‌ره به فیكره‌كانی وڵاته‌كه‌ی منن!!!