
قه‌یرانی ته‌له‌فزیۆنی کوردی ….. قاره‌مان مه‌هدی
دڵنیام ئه‌م وتاره رۆژنامه‌وانیه،یه‌که‌م هه‌ڵوێست وره‌خنه نیه لهمهڕچۆنێتی کار‌و ئه‌دای(ته‌له‌فزیۆنی کوردی)، وه‌لێ پرسه‌که بهردهوامهوکهمتر نیه له‌هه‌ر ئاریشه‌یه‌کی تر، چونکهکایهیهکی کاریگه‌رو هه‌ستیاره، بۆیه ده‌هێنێ له‌پێناو چاره‌سه‌ری پێویستدا به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ربکرێت، تا ده‌گاته به‌خۆداچوونه‌وه‌و گۆڕینی ئه‌م نه‌زمه قه‌یراناوییه‌ی که ئه‌م کایه میدیاییهمانی تێدایه. بێگومان بۆدۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کان و رێگاچاره‌کان کێشه‌که زۆر زیاتر له‌م چه‌ند دێڕه هه‌ڵده‌گرێ و پێویستی به شرۆڤه‌و لێتوێژینه‌وه‌ی زانستیانه هه‌یه، ئه‌م وتاره ته‌نها هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی به‌له‌زو بیرهێنانه‌وه‌یه‌که به مه‌به‌ستی پتر وروژاندنی ئاریشه‌که.
ته‌له‌فزیۆن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی که‌ناڵی ئاسمانی، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌کاریگه‌رترین کایه‌ی راگه‌یاندن ئه‌ژمارده‌کرێ،چونکه ده‌نگ و ره‌نگه و به‌سانایی ده‌گاته هه‌موو ماڵێک و، وه‌ک فاکته‌رێکی دووسه‌ره، راستهوخۆو ده‌توانرێ رۆڵی زیندووی خۆی بگێڕێ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مووان دروست بکات.
تهلهفزئۆن مامۆستایهکهو ده‌توانێ و ئه‌رکێتی تاک و کۆمه‌ڵ به په‌یامێکی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی راست و دروست شآدبکات و هۆشیاری به‌خش و هانده‌رێکی دیبلۆماسیانه بێت بۆ کرانه‌وه‌ی ئاوه‌زی تاک و ده‌روازه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا به راسته‌ڕێیه‌کی ته‌ندروستدا. بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ش راسته پێویستیمان به مه‌فا وه‌رگرتن له ئه‌زموون و فاکته‌ری باش وگونجاوی ده‌ره‌کی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه پێویسته ته‌نها له لایه‌نه کۆک و ته‌باکان بێت، نه‌ک سودوهرگرتنێکی ڕه‌هاو کۆپیکردن و به‌بێ شه‌ڕ خۆته‌سلیمکردن به ئه‌وانیتر.
کاتێ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه وکۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌ن دیرۆک و زمان و خاک و کلتووری تایبه‌تی خۆی بێت، قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکرێ، ئه‌و کات پتر گرنگی و هه‌ستیاری بواره‌که ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه‌شه له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئه‌م بواره‌ش به یاسا رێکخراوه‌و به به‌رنامه‌و پلان خراوهتهگڕ،خاڵی سه‌ره‌کی و گشتگیریش چوارچێوه‌ی کاروگوتاری که‌ناڵه‌کانه که پابه‌ندی تخوبه کلتووری و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و پاراستنی به‌ها نیشتیمانیهکانیانن و،
گوتار‌و شاشه‌ی که‌ناڵه‌کانیان گوزارشت له واقیع و هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانی خۆیان ده‌کات، هه‌ریه‌که‌یان گه‌ر ئاراسته‌ی سیاسی جوداشی هه‌بێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی واقیعی جڤاکی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵاته‌که‌یان کارناکه‌ن. به‌ڵکو له‌پاڵ هه‌بوونی هه‌ر جیاوازییهکیشدا ئه‌وا سه‌رئه‌نجام هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌وڵه‌ده‌ن خزمه‌ت به‌شوناس و که‌لتوورو ناوبانگی گه‌ل و وڵاتی خۆیان بکه‌ن و هه‌رگیز ئایدۆلۆژیا‌و میزاجی که‌سه‌کان و لایه‌نخوازی له‌پێش ئه‌رک ومافهگشتییهکانهوه دانانرێ و نه‌کراوه‌ته پێوه‌ری کار‌و پرۆگرامه‌کان. به‌ڵام مخابن ئه‌م راستیانه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا تا راده‌یه‌کی بێزارکه‌ر پێچه‌وانه‌یه. له‌کاتێکدا ئێمه زیاتر پێویستمان به‌و پابه‌ندبوونانه هه‌یه، که‌چی وانیه و ،تائێستا به‌راده‌یه‌ک ته‌نها له رووی سیاسیه‌وه که‌مێ ئاوێنه‌ی واقیع و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بوونه، به‌ڵام ئێستا خه‌ریکه له‌م بواره‌شدا که‌ناڵی وا درووست ببێت که به عه‌قڵ و چاوو حه‌زی ناحه‌زان و دوژمنان سه‌یری ئه‌م وڵاته‌و ده‌سکه‌وته‌کان و حوکمڕانییه‌که‌ی ده‌که‌ن… ده‌نا له بواره‌کانی دیکه‌دا(که‌لتووری، جڤاکی، به‌ها نه‌ریتیه‌کان، ئابووری، ده‌روونی ، په‌روه‌رده…) له‌کاری ته‌له‌فزیۆندا خه‌رقی قه‌یرانێکی مه‌ترسیدارین و له‌م بوارانه‌دا خه‌ریکین خۆمان ده‌سڕینه‌وه‌و و به‌گه‌رمی مژوڵی خۆ به په‌راوێزکردنی کلتوورو مه‌عریفه‌و سیمای ژیانی تایبه‌تی وڵاتان وگه‌لانی ترین و به‌م پێیه‌ش خۆمان شه‌ڕی ناسنامه‌و کلتووری خۆمان ده‌که‌ین له کاتێکدا به‌رخودان و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌مان و به‌خشینی ده‌ریایه‌ک خوێن له پێناو پاراستنی ئه‌وانه‌دا بووه. کێشه‌که‌ش له‌وه ده‌رچووه‌که بگووترێ،کهمئهزموونین یاخود کادرو پسپۆڕمان نییه ئانکو ده‌رفه‌ت و توانای فێربوون وسوودوهرگرتنمان له ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و چۆنێتی خۆپێشخستن به سوود وه‌رگرتن له‌لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌زموونی وڵاتانی تر، نیه. نه‌خێر، به‌ڵکو خوگرتنێکه به‌و خه‌یاڵات و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که چۆن له‌پڕێ بفڕین و بگه‌ینه ئه‌وانی تر، چۆن لاسایی ئه‌وانی تر بکه‌ینه‌وه، چۆن بچینه به‌رگی ئه‌وانی تره‌وه، تا پێمان بڵێن، مه‌ده‌نی و مۆدرێن و پێشکه‌وتوو؟!!! بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م تێفکرین و هه‌ڵپه‌و ویسته به پلانێکی خۆماڵییانهو زانستیانه بێت.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه له تهلهفزیۆنهکانمانهوه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تمان به زمان وکلتوورو رۆشنبیری بێگانه کردووه نیو هێنده خزمه‌تی زمان وجڤاکی خۆمانمان نه‌کردووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی زۆر جار به هۆی ئه‌و هه‌موو پرۆگرامه نامۆیانهوه بینه‌ر،به ئاگاییه‌وه یان بێ ئاگایی، تووشی بارێکی ده‌روونی خراپ و دڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بێته‌وه، چونکه واقیعی حاڵی ژیانی کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکانی تردا زۆر لێکدووره له هه‌موو بواروکایهکاندا که به لاساییکردنه‌وه‌ی بێ به‌رنامه‌و به بازدان و هه‌وڵی خۆگۆڕینی رووکه‌شانه نه‌ک لایه‌نه دواکهوتووییهکانمان چارهسهرناکهین ، به‌ڵکو ئه‌وکات نه وه‌ک خۆمان ده‌مێنین و نه ده‌شبین به ئه‌وانی تر،که‌واته ده‌بێ به‌رپرسانه له‌م کێشه‌یه بڕوانین و به عه‌قڵمه‌ندی وپلانی قۆناخبه‌ندی خۆمان له‌م به جێمانه جڤاکی و مه‌ده‌نیه بگوازینه‌وه بۆ قۆناخه‌کانی پێگه‌یشتن وگه‌شه‌ی کوردییانهوکوردستانییانه.
ئه‌سڵی کێشه‌که زیاتر خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که ، ته‌له‌فزیۆنه‌کانی له‌مه‌ڕخۆمان که‌مترین راده‌ی کار‌و به‌رهه‌مه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی و که‌ره‌سته‌ی خۆماڵیه. زۆربه‌ی کاته‌کان شاشه‌ی که‌ناڵه‌کانی ئێمه ناکوردی و ناکوردستانیانهن ، زۆرجار مه‌گه‌ر به ئارمه‌کان بیزانی یان که بێژه‌رو پێشکه‌شکاره‌کان دێنه ئاخاوتن ده‌نا نازانی ئه‌و که‌ناڵه کوردیه‌و له‌کوردستانه. به‌رنامه‌ی وهرگێڕراوو درامای دۆبلاژکراوی نه‌گونجاو زۆربه‌ی کاته‌کانی په‌خشی تهلهفزیۆنهکانمانی پێ پڕده‌کرێته‌وه، له‌ژماره(609)ی رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)دا هونه‌رمه‌ندێک ده‌ڵێ، ئه‌و فیلمه دۆبلاژکراوه تورکیانه ده‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه؟!
به تایبه‌تی ئه‌و زنجیره دراما وه‌رگێڕدراوانه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌یه، چونکه نه له‌گه‌ڵ کلتوورمان ده‌گونجێن و نه نیو مسته زانیاری بهسوودیشمان پێ ده‌به‌خشن. هیچ حسابێک بۆ سایکۆلۆژییه‌تی بینه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردی و داب و نه‌ریته‌که‌ی ناکه‌ن، ئه‌و وروژاندنه زایندی و شڵهژاندنه ده‌روونیه‌ی به‌تایبه‌تی ده‌هه‌مبه‌ر لاوان له تهلهفزئۆنهکانمانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ ره‌نگدانه‌وه‌ی فره خراپی هه‌بووه‌و ده‌بێ.
ناکرێ به پێوه‌ری کلتوورو پێشکه‌وتوویی جڤاک و وڵاتانی تر شاشه‌کانمان میکیاژ بکه‌ین و بیڕازێنینه‌وه، ئه‌م وڵاته وڵاتێکی تازه ئازادبووه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی هێشتا پاشماوه یان له ژێر ئاسه‌واری ساڵه‌های تهپهسهرکردن و مهحروومکراویی له ژیانی ئاسایی و پێشکه‌وتندان، که‌ی ئه‌وه لۆژیکه ئه‌دایه‌کی میدیایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ که له‌گه‌ڵ سایکۆلۆژی و ئاستی مه‌عریفی و قۆناخه ژیارییهکهیدا ته‌باو هاوسه‌نگ نه‌بێت.
ئه‌م جڤاکه و خاکه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به دیرۆک و شوێنه‌وار و چیرۆک و داستانی جیاجیا وکێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و تژیه له که‌ره‌سته‌ی به‌رنامه‌و به‌رهه‌می به پێزی کوردی ، ئه‌م نیشتیمانه تایبه‌تمه‌ندی و دۆز و ئامانجی خۆی هه‌یه و له‌م به‌شه‌دا له بهراهیی قۆناخی هاتنه‌وه ناو بازنه‌ی ره‌وتی ژیان و مێژووی ئاسایی خۆیه‌تی، بۆیه درووست نیه هه‌موو ئه‌م راستیانه فه‌رامۆش بکه‌ین و که‌مته‌رخه‌می بنوێنین، هیچ پاساوو شیمانه‌یه‌ک ده‌رفه‌تی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م قه‌یرانه نادات. به‌شێکی ئۆباڵی ئه‌م کێشه‌یه‌و ئه‌رکی لێپرسینه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه له ئه‌ستۆی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه، به‌شه‌که‌ی تریش له ئه‌ستۆی ستافی به‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه. راسته له رێژه‌ی باشی و خراپیدا له ناڤبه‌ر ههمووکهناڵهکان و دواتر ناوخۆیی و ئاسمانییه‌کان جیاوازیان له نێواندا هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌مووان له قه‌یرانه‌که به‌دوور نین، پرسه‌که زه‌قه‌و تا بێده‌نگی لێبکرێ زیانه‌کانی پتردهبن. ئه‌رکێکی هه‌ستیاره‌و پێدڤیه به جدی به‌دووی ئه‌م پرسه‌دا بچین و به پلانی زانستیانه هه‌وڵبده‌ین ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ واقیعی کوردستان و ئیدی گوزارشت له خۆمان بکه‌ن. پێویستمان به‌وه هه‌یه ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان له ئاست واقیعی کۆمه‌ڵگاکه‌یان و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی وئه‌رکی نیشتیمانی وڵاته‌که‌یان بن، پێویستیی کۆمه‌ڵگاو نیشتیمان و ئه‌رکی خزمه‌تکردنیان زۆر گه‌وره‌تره له‌فیکرو میزاجی چه‌ند که‌سێک.. ئه‌رکی ئه‌وان و مافی بینه‌ره ئه‌و ئاراسته سه‌قه‌ته بگۆڕن و له‌و باژۆ ده‌شته‌یه دووربکه‌ونه‌وه، با به‌چێژو میزاجی کوردانه شاشهکوردییهکان ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێن ، با چیتر کۆمه‌ڵگا له دنیایه‌ک و ته‌له‌فزیۆنه‌کان له دنیایه‌کی تر نه‌بن، با چیتر منی بینه‌ری کوردی به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ناو وڵاته‌که‌مه‌وه خۆم به نامۆیه‌کی مه‌خدوور نه‌زانم.