Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بۆنی دایكم  ….  ئاكۆ محەمەد سابیر

بۆنی دایكم …. ئاكۆ محەمەد سابیر

Closed
by February 20, 2008 ئەدەب

ئەو ساتانەی تەنیایی خەریكە دەستەكانی ئەكات بەچاوەكانما
 ئەوساتانەی ژیان ئەیەوێت پەراوێزم كات، ئەوساتانەی خەریكە خۆم خۆشناوێت، رۆحی دایكم بەبۆنێكی دایكانەوە دەڕژێتە هەناومەوەو بەبۆنوبەرامی مەستم ئەكات، ژیرم ئەكات، بەئارامی ئەم خەوێنێت.
 بۆنێك خۆشتر لەو حەڵوایەی دوای لەدایك بوونم بۆدایك میان كرد.
 خۆشتر لەبۆنی ئەوخەنەیەی نەنكم قژی خۆی پێ جوان ئەكرد،خۆشترلەبۆنی خۆڵی بارانە پایزە.
 بۆنی دایكم ئاوێتەیە بەمیهرو سۆزو ئامێزو بێشكەو فەقیانەو عەباو زەمیلەو شەونوخونی و لایلایەو بەرامی بەیانیانی جەژن.
 ئەو بۆنەلەو ڕۆژهەڵاتە تاریكەوەدێت بۆئەم ڕۆژئاوا ساردوسأە
 چنگی پأە لەنوری هاأدراو وەكو بۆدرە ئەیپأژێ نێت بەدەروونما ئەودەروونەی ساڵانێكە تاریكی تاراوگە سوتانویەتی.
 كەمێك لەباوەشم ئەگرێ و بەدەم لاوانەوەوە پێم دەڵێت نەكەی نائومێدبیت تۆگەورەبویت چیتر وأك لەژیان مەگرەو دەستە چەورەكانی غوربەت بەخۆت مەسأە، چیتر مەگری وگروگاڵ كە، تەماشاكەپەنجەكانم لەنەشونمای تۆدا كول بوون، كانیلەی مەمەكانم لەلێوەكانی تۆدا وشك بوون،پرچەكانم لەچاوەڕوانیتا سپی بوون ،ئارام بگرەو وڕك مەگرە.
 ئاخردایكە درۆكانی سیاسەت و فاڵچی یەكانی مەسڵەحەت وشەپۆلەكانی گوناه
 بەرەو كەنارم ئەبەن،ئاخر دایكە شیعارەكانی خۆپەرستی و چاوەسوربووەكانی تەماحی قابیل بوونەتە گێژەڵووكەی فێڵ ولولم ئەكەن.
 هۆدایەگیان ئەمەوێت بچوك ببمەوە وبگەڕێمەوە ناوڕۆحت بۆ بەرلەوساتانەی هاوڕأێكانم فێریان كردم بەدیواری ماڵانداهەڵگەرێم و هێشووە بەرسیلەكان لێبكەمەوە، بۆ بەرلەوساتانەی هێلانەی پاساری یەكانم دەپشكنی و هێل كەكانم دەشكاندن، بۆئەو ساتانەی نەبەحیزب و نەبەپارەو نەبەخەڵكی ئاشنابووم،دەستەكانم سپی بوون  قاچەكانم زەوی نەگرتبوو زمانم تەنها ووشەیەكیشی نەدركاندبوو،ئەوساتانەی بەرلەدایك بوون،نیشتمانێكم هەبوو گەرم لەگیانی تۆ  ئەمەوێت  ڕووت ببمەوە پاك ببمەوە بگەڕێمەوە بۆئەو ساتانەی فریشتەكان نەهاتبوونە سەرشانم و ووشەیەكیان نەنووسی بوو
 ئەمەوێت نامەی كردەوەكانم بەسپێتی بنێرمەوە.
 
 سوید
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.