Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چاوپێكەوتنى ڕۆژنامەى چرا لەگەڵ كاروان نەجمەدین

چاوپێكەوتنى ڕۆژنامەى چرا لەگەڵ كاروان نەجمەدین

Closed
by February 20, 2008 گشتی

 ئەندامى دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
 سەبارەت بە یاساى كارى ڕۆژنامەنووسى لە كوردستان
 
 چرا : ڕاى بەڕێزتان چیە لەسەر پەسەندكردنى پڕۆژە یاساى كارى
  ڕۆژنامەنووسى لەكوردستان لەلایەن پەڕلەمانى كوردستانەوە؟
 كاروان نەجمەدین : بەڕاى من پەسەندكردنى پڕۆژە یاسایەكى لەو شیوەیە             
 كە ئازادیى ڕۆژنامەنووسى بەرتەسك دەكاتەوە و قەڵغانێكە بۆ   پاراستنى بیروباوەڕى تایەفەگەرى بێجگەلەوەى كە دەبێتە مایەى لە گۆڕنانى ئازادی ڕاستەوخۆ دژایەتى پەڕلەمان لە بەرانبەر ئازادى ڕادەربڕین و ئازادیى ڕۆژنامەگەرى بەیاندەكات, لەهەمان كاتدا ئەوەدەسەلمێنێت كە پەڕلەمانى كوردستان بە هەرجورێك بۆى دەكرێت بەدواى بەستنى زمان و قەڵەمى ڕۆژنامەنووسانەوەیە لەبەرانبەر هەر ڕخنە و هەواڵێك كە ڕوبەڕوى حكومەت و خێڵ و ئەوسەرۆك عەشیرەتانە دەبنەوە كە تائێستا بە كاركرد و  فەتواكانیان لە ژێر ناوى لەكەداركردنى "دابى گشتیدا" لێشاویك لە ژنان وئازادیخوازانى ئەم كۆمەڵگایەیان بەردەباران و خەڵتانى خوێنكردووە چونكە بەپێى ئەو یاسایە ڕۆژنامەنووس سزا دەدرێت ئەگەر ڕەخنەكانى ڕو لە (بیروباوەڕى یەكێك لە تایەفە ئاینیەكان یان سومبولەكانى ) بێت ئەمەش لە بڕگەى (ه)ى مادەى دەیەمى یاساكەدا بەڕونى دیارە . بەپێچەوانەى ئەو مەبدەئەوە كە یاسا دەبێت ئازادیەكانى خەڵك بپارێزێت و  فەراهەمیانبكات پەڕلەمان دەنگى دا بە یاسایەك كە ئازادیەكانى ڕۆژامەنووسان دەخنكێنێت و بەبیانوى هەواڵى "نهێنى" و پاراستنى "ئاسایشى هەرێم" ڕۆژنامەنووسان ڕوبەروِى سزاى توند توند دەكاتەوە .
  چرا: دواجار بە گۆڕانكاریەكانەوە پڕۆژە یاساكە تاچەند دەتوانێت لە بەرژەوەندى ڕۆژنامەنووساندا بێت یان ئازادى بێقەیدو شەرتى داوە بە ڕۆژنامەنووسان ؟
  كاروان نەجمەدین : ئەم یاسایە نەك ناتوانێت لە بەرژەوەندى ڕۆژنامەنووسان بێت یان ئازادیەكانیان بۆ فەراهەم بكات بەڵكو لەزگە دەدات لە زمانى ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەكان دادەخات و ژمارەكانیان لەبازاڕدا كۆدەكاتەوە و ڕۆژنامەنووسان بەبڕیكى خەیاڵى سزادەدات ئەگەرهاتو هەواڵى ڕێپێوان وناڕەزایەتیەكانى خەڵك بڵاو بكەنەوە یان بانگەوازیان بۆبكەن , ئەم یاسایە تەواوى ئەو ئازادیانە زەوت دەكات كە خواستى ڕۆژنامەنووسێكە لە بوارەكەى خۆیدا .
 چرا : ئێوە وەك دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین بۆچى ئەم رێگەیەتان هەڵبژارد كە هەڵمەتى ئیمزا كۆكردنەوەیە ؟
 كاروان نەجمەدین : لە ناوەوە و دەرەوەى كوردستان ناڕەزایەتیەكى زۆر لەبەرانبەر ئەو پڕۆژەیاسایەدا هەبوو وە هەیەئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن زۆرێك لەنوسەران وڕۆژنامەنووسانى ئازادیخوازەوە بەنوسین و شێوەى جۆراوجۆر خرانەڕو , وە هەڵمەتى ئیمزاكۆكردنەوەكەشمان بۆیە هەڵبژاد بۆئەوەى لەو ڕێگەیەوە  هەموو ئەو ئازادیخوازانەى دژى ئەو پڕۆژەیاسایەن بتوانین یەكدەنگ دەنگەكانمان لەژێر سەرخەتێكى بەگریكەر لەئازادى كۆببێتەوە و لەو ڕێگەیەوە ناڕەزایەتیەكى دەستەجەمعى بەیان بكەین كە یەكێ لەڕێگە مەدەنیەكانى ناڕەزایەتى دەربڕینیشە.
 چرا : ئەنجامى ئیمزاكۆكردنەوەكە بەكوىَ گەیشتوە و چەند ئیمزایە ؟
 كاروان نەجمەدین : هەڵمەتەكە كۆتایى نەهاتوە و نایەت تا ئەوكاتەى بۆماندەكرێت بۆ بەرگرتن بەو یاسایە كاربكەین,  ئیمزاكان سەدان ئیمزایە كە تائێستا بە چەند لیستێك بڵاومانكردۆتەوە ئەنجامەكەشى بە یەك دەنگى گەورەى ناڕازى و ئازادیخواز گەیشتووە بۆ بەرگری لە ئازادیى ڕۆژنامەنووسى .
 چرا : دوا هەڵوێستتان چیە لەسەر یاساكە ئەگەر بەبىَ گۆڕانكارى لە لایەن سەرۆكى هەرێمىوە جێبەجىَ كرا ؟
 كاروان نەجمەدین : لە (15\11\2007)ە وە  ئێمە لە سىَ بەیاننامەى جیاجیادا ناوەرۆكى یاساكەمان شى كردۆتەوە  و هەموو ئەو قۆناغانەى ئەو پڕۆژەیاسایەى بەتعدیلاتەكانیا تیپەڕاند ڕونكردۆتەوە كە وەك پێمانوابوو ئەو پڕۆژەیاسایە لە بنەڕتەوە كەهاتوە دژى ئازادیى ڕۆژنامەگەرى بوە ، وە هەموو ئەو تەعدیلاتانەش تێیدا كرا نەك هیچى لە دواكەوتویى یاساكە نەگۆڕى بەڵكو لەلایەن پەڕلەمانەوە خاڵى خەتەرترى چوەسەر بۆ بەرگرتن بە ئازادیى ڕۆژنامەگەرى . بۆیە ئەگەر لەلایەن سەرۆكى هەرێمیشەوە پەسەند بكرێت و ببێتە یاسا ئێمە بێجگە لەوەى وەك یاسایەكى دژى ئازادى ناوى دەبەین لەهەمانكاتدا تا لەتوانماندا هەبَێت كار بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەكەین و هەوڵ دەدەین لەجێگایدا یاسایەك بچەسپێنین كە تەواوى مافو ئازادیەكانى ڕۆژنامەگەرى فەراهەم بكات.

karwanmj@yahoo.com
 تێبینى : ئەم چاوپێكەوتنانە لە ژمارە 11/2 لە بڵاوكراوەى چرا بڵاو بۆتەوە
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.