خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ بارودۆخی سیاسی عێراق، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوپشتیدا
2- سێپتێمبه‌ری 2009هاوپشتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی له 25-08-2009 دا له میانه‌ی سه‌ردانیکردنی ناوچه لێقه‌وماوه‌کانی شاری به‌غدا دا، داوای کر‌د، که ئه‌وانه‌ی کرده‌وه‌ی تیرۆیستییه‌کان و تاوانیان دژ به گه‌ل ئه‌نجام داوه، هه‌ر له شوێنی تاوانه‌که‌دا، له‌سێداره بدرێن.
مالکی وتویه‌تی:"بۆ چی؟ ئه‌وانه‌ی کرده‌وه‌ی تیرۆیستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر له شوێنی تاوانه‌که‌دا، له‌سێداره نه‌درێن، من له‌م‌رووه‌وه له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی گه‌ل‌دام".
به‌ڕای ئێوه ئه‌و لێدوانه‌ی مالکی چ په‌یامێک ئه‌گه‌یه‌نێ و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه ؟
یان باشتر بڵێین له‌و ڕاگه‌یاندنه و له‌و په‌یامه‌ی مالیکیدا چۆن بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌خوێننه‌وه.؟+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
بۆ لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر لێدوان و ڕاگه‌یاندنێک، یا هه‌ر کردار و په‌رچه کردارێکی دیاری کراوی سه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌مڕۆدا، {له‌وانه‌ش ئه‌م لێدوانه‌ی مالیکی بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ته‌قاندنه‌وه‌کانی ئه‌م دوییانه له هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌کاندا}، پێویسته له‌دوو توێی ئه‌و باروزروفه سیاسی-مێژووییه‌دا هه‌ڵی بسه‌نگێنین که عێراقی پیا تێ ئه‌په‌ڕێت. به‌ڵام ئه‌مه چه‌مکێکه لێره‌وله‌وێ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن تۆژه‌ره‌وانی (موحه‌للینی) سیاسیه‌وه زۆر ئه‌وترێته‌وه، ئه‌وه‌ی گرینگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و باروزروفه سیاسی-مێژووییه چۆن ئه‌خوێندرێته‌وه و چۆن پێناسه ده‌کرێت. بێگومان جۆره‌ها خوێندنه‌وه و پێناسه‌ی جیاجیا هه‌ن بۆی. (ئێره شوێنی باس کردنیان نیه).
خاڵی جه‌وهه‌ری له پێناسه‌ی ئه‌و باروزروفه سیاسی-مێژووییه‌دا که ئێستا عێراقی پیا تێپه‌ڕ ئه‌بێت به‌تایبه‌ت له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس 2003، نه‌بونی ئاسایش، دڵنیای و جێگیری سیاسییه (الامن و الاستقرار السیاسی) نه‌ک هه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ڵته‌کێندراو و له‌به‌ریه‌ک ترازێنراو به‌ڵکو نه‌بونی ئاسایش و دڵنیایییشه بۆ خودی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی، ده‌وڵه‌تێک که خه‌ریکی سه‌روساماندان و شکڵدانه به‌خۆی له‌سه‌ر لاشه‌ی هیلاک و که‌نه‌فتی خه‌ڵکی عێراق به‌درێژایی 20 ساڵی ڕابردووی جه‌نگ و کوشتار، گه‌مارۆی ئابوری و برسییه‌تی، که بێده‌سه‌ڵاتی، ده‌سته‌پاچه‌یی و بێ ئیراده‌یی خه‌ڵکی عێراقی تیا به‌رجه‌سته کردۆته‌وه. ڕه‌وته جۆراو جۆره‌کانی ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیسته جۆراوجۆره‌کان ئا له‌م ئاووهه‌وایه‌دایه که ده‌توانن له‌سه‌ر پشتی گه‌لێکی ئیراده لێ زه‌وت کراودا ته‌راتێن بکه‌ن بۆ چۆنیه‌تی شکڵدان به ده‌وڵه‌ته‌که‌یان و پچڕینی به‌شێکی گه‌وره‌تر له ده‌سه‌ڵات هه‌رکێ بۆ خۆی. گشت ئه‌م شانۆگه‌ریه تڕاژیدیایه‌ش له‌ژێر چادرێکی (خیمة) دروستکراوی ئه‌مریکی و ئه‌وروپای ڕۆژئاواییدا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
خۆده‌رخستنی مالیکی له گه‌ڕه‌که کرێکار نشین و هه‌ژاره‌کاندا، که ڕۆژانه ڕۆڵه‌کانیان ده‌بنه قوربانی ترۆریزمی ئیسلامی سیاسی په‌رده‌یه‌که له‌و شانۆ تڕاژیدیایه. کلیپێکی یه‌ک چرکه‌ییه له فیلمێکی ڤیدیۆیی چه‌ند ساعه‌تی. لێدوانه‌که‌ی مالیکی بۆ دڵنه‌وایی خه‌ڵکانێکی جگه‌رسوتاو، کۆست که‌وتوو، ڕۆڵه کوژراو و له‌ده‌ست دراوی فه‌ردی نان په‌یاکه‌ری سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی ماڵی مناڵ برسی، به‌وه‌ی که ده‌بێ تاوانبارانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه له هه‌مان شوێن له‌سێداره بدرێن و بکوژرێن، که جگه‌ر گۆشه‌کانی ئه‌وان تیا شه‌ڵاڵی خوێن بوون، خۆڵکردنه چاوی ئه‌و خه‌ڵکه به‌د به‌خت و چاره‌ڕه‌شه‌یه تا ئه‌و چادره و ئه‌م شانۆ تڕاژیدیایه و ئه‌م ئه‌کته‌ره سیاسیانه‌ی وه‌ک مالیکی نه‌بینن و هۆکاری به‌دبه‌ختی، چاره‌ڕه‌شی و داماویان، هۆکاری نه‌بونی ئاسایش و ئارامی و دڵنییایی ناو کۆمه‌ڵگه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌یمه‌سه‌رایه‌وه ببینن. به‌دڵنیاییه‌وه تاوانه‌کانی ترۆریزمی ئیسلامی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خه‌یمه‌سه‌رایه‌ش به‌شێکی چالاکی ئه‌م حه‌مامه خوێناویه‌یه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌م خه‌یمه‌سه‌رایه و ئه‌م ترۆریزمه‌ی ئیسلامی سیاسی دو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌کی یه‌ک هاوکێشه‌ی سیاسین، هاوکێشه‌یه‌ک که هه‌ژمونی ئیمپریالستی ئه‌مریکی (و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا) به‌سه‌ر چاره‌نوسی عێراق (و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)دا له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی به‌دوای کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و داڕوخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات. (ئێره شوێنی درێژه‌دان به‌م باسه نیه).
دیوێکی تری ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی مالیکی خۆده‌رخستنیه‌تی وه‌ک پیاوی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره ناوخۆییه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تدا که خوازیاری ئه‌وه‌ن مالیکی ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه چونکه حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌و نه‌یتوانیوه ئاسایش دابین بکات بۆ هاووڵاتیان، وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه نیشاندانی سام و هه‌یبه‌تی ده‌وڵتێکی بێ شان و شه‌وکه‌وته له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا.
دابین کردنی ئاسایش، جێگیری سیاسی و ئارامی ناو کۆمه‌ڵگه بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی ئاسایش ، جێگیری سیاسی و ئارامی بۆ ده‌وڵه‌ته‌وه دێته‌دی. هێنانه‌دی ئاسایش و ئارامی ده‌وڵه‌تیش نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نها له ڕێگه‌ی دژایه‌تی جه‌مسه‌ری دووه‌می هاوکێشه‌که‌وه، که ترۆریزمی ئیسلامی سیاسییه دێته‌دی، به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵیا له‌ڕێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی ده‌ردناک، ڕوح ده‌رهێنه‌ر، پڕ له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و توندوتیژی پێکهاته ناکۆکه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌شه‌وه ئه‌ڕواته ڕێگه‌وه. ده‌وڵه‌تی عێراق مه‌یدانێکی گوریس پچرێنه‌ی نێوان باڵ و لایه‌نه جۆراو جۆره ناکۆک و دژبه‌یه‌که‌کانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و کوردی و ڕه‌وته ئسلامیه‌کانه. ده‌وڵه‌تی ته‌وافق ته‌عبیرێکه پڕ به‌پێستی ئه‌م یاری گوریس پچڕێنه‌یه. جگه له‌م پێکهاته سه‌یروسه‌مه‌ره ناو خۆییه‌ش خودی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی عێراق ڕیشی له‌مشتی جمهوری ئیسلامی ئێران و کلکیشی له‌ژێرده‌ستی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی دایه، که هه‌مو ئان وساتێک له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسیه‌دایه که به‌ڕیش ده‌رکێشانی سه‌ریشی پێوه هه‌ڵقه‌ندرێت و له کلک ڕاکێشانێکیشدا جه‌رگ و هه‌ناوی له ژێره‌وه بێته‌ده‌ر. ئه‌م یاری گوریس پچڕێنه‌یه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه که بڕیاره ده‌وڵه‌تی ته‌وافق و نائاسایی بگوازێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێکی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی (دوایی دێینه سه‌ر باسی ئه‌م پڕۆسه‌یه). مالیکی به‌م لێدوانه‌ی ئه‌یه‌وێت ڕوی خه‌ڵکی وه‌رچه‌رخێنێ ڕوه‌و هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته شه‌پڕێوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ته‌نها ئه‌و ترۆریزمه‌یه که مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی کۆمه‌ڵگه و به هه‌ڵواسین و له‌سێداره‌دانی چه‌ند تاوانبارێک ئه‌و واقعیاته بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یییه ناوخۆییانه‌ی خودی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی په‌رده‌پۆش کات، نه‌ک هه‌ر له‌وه‌ی که له‌ناو درز‌و که‌لێنه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته پڕ له‌ناکۆکه‌دایه که ترۆریزمی ئیسلامی سیاسی درێژه به‌ژیانی خۆی ده‌دات، (قسه‌کانی وه‌زیری ده‌وره‌وه هوشیار زێباری باشترین به‌ڵگه‌یه که وتی به‌بێ کۆمه‌گی و ئاسان کاری هێزه‌کانی ئاسایشی به‌غدا نه‌ده‌تونرا ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م ته‌لاری وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئه‌نجام بدرێت)، به‌ڵکو له‌هه‌مووی گرینگتر مالیکی به‌م کاره‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌و واقعیاته په‌رده‌پۆش بکات که مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره و هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له ئاسایش و ئارامی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له ئێستا و له ئاینده‌شدا خودی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه.
عێراق به‌رمیلێک باروتی ئاماده به ته‌قینه‌وه‌یه بۆ جه‌نگێکی ماڵ وێرانکه‌ری ڕه‌شه‌کوژی (قه‌تڵوعام)ی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری. گه‌رچی ئاگری ئه‌م جه‌نگه له‌ژێره‌وه ده‌مێک ساڵه ڕۆشنه و له ئێستادا به‌ڕوڵه‌ت ئارامتر و دامرکاوه دێته به‌رچاو، به‌ڵام سوته‌مه‌نیه‌کانی گڕسه‌ندنی جه‌نگێکی ئاوا به‌قوه‌تی خۆیان له مه‌یدانه‌که‌دا هه‌ن. مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که عێراق ببێته یۆگسلافیایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تارمایی سینارۆیه‌کی ڕه‌شه و له‌وانه‌یه (ئیمکان هه‌یه) ببێته کابوسی حه‌سه‌ن و حوسێنێکی تر له مێژووی عێرقدا.
ئه‌م به یۆگسلافی بوونه چاره‌نوسێکی حه‌تمی نیه، و خه‌ڵکی عێراق ئه‌تونن چاره‌نوسی خۆیان و ئاینده‌ی مناڵه‌کانیان به دوو ئاقاری (ئیتیجاهی) مێژوویی تردا به‌رن. ئاقاری یه‌که‌م هه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه که ئێستا له ئارادایه پڕۆسه‌ی ڕێکردنی ده‌وڵه‌تی ته‌وافق به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی نۆڕماڵ و ئاسایی بورژوازی خاوه‌ن ئاسایش و ئارامی و میکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بورژوایی، که به‌واتایه‌ک پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و هاوچه‌رخی یاسا و دامه‌زراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان (المؤسسات الاجتماعیة و السیاسیة)، هه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی دیموکراسیخواز به بیستنی ناوه‌که‌ی ناو ده‌میان پڕ ده‌بێت له شیله‌ی شه‌کر بۆی. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌روه‌ک له‌سه‌روه باسمان کردوه پڕۆسه‌یه‌کی ده‌ردناک، ڕوح ده‌رهێنه‌ر، پڕ له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و توندوتیژی نێون پێکهاته ناکۆکه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه و نه‌ک هه‌ر نه‌فی یه‌کجاره‌کی سیناریۆی ڕه‌شی به یۆگسلافی بون ناکاته‌وه به‌ڵکو به یۆگسلافی بوون هه‌رده‌م یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکیه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه، به‌تایبه‌ت که ئه‌م پڕۆسه‌یه تازه له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی خۆیدایه‌تی و هێشتا ته‌واو فرچکی نه‌گرتووه. به‌ڵام هه‌تا له حاڵه‌تی به یۆگسلافی بونیشدا ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌مه‌یدانی سیاسی عێراق ناچێته‌ده‌ره‌وه به‌ڵکو جارێکی تر سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و له نوکه‌وه ده‌ست پێده‌کاته‌وه. سیاسه‌ت به‌مانا بورژوازیه‌که‌ی یانی ئه‌م چه‌رخ و فه‌له‌قه. هێزه جۆراوجۆره نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان له نێو خۆیاندا به‌ته‌وافق ده‌گه‌ن و له‌ژێریشه‌وه تیروشیر له‌یه‌کتری ئه‌سون و ته‌وافق کاڵده‌بێته‌وه، لێره‌وله‌وێ توندوتیژی له‌وانه‌شه خوێناوی و تڕاژیدیش سه‌رهه‌ڵبدات، هێزی سیاسی تازه، ده‌موچاوی سیاسه‌تمه‌داری تازه دێنه پێشه‌وه و ته‌وافقێکی تر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تازه‌تر، به به‌ند و بڕگه و خاڵی تازه‌تر پێناسه ده‌کرێته‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌یه‌کی ده‌ردناک، ڕوح ده‌رهێنه‌ره و ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت، تا عێراق ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای تێ ده‌په‌ڕێنێ و وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆری له‌و ئه‌لگۆیه‌ی که ڕۆشنفکرانی دیموکراسیخواز به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌نه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ری یاسا بێته‌دی، ئه‌م کاریکاتۆره تاکه ئه‌گه‌ری (ئیمکانیه‌تی) هاتنه‌دی ده‌وڵه‌تی دیموکراسیه له‌عێراقدا.!!!
جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه له مێژووی عێراقی هاوچه‌رخدا
تێکشکانی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی عوسمانلی (که ناسرابوو به پیاوه نه‌خۆشه‌که) له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا له به‌رامبه‌ر ئینگلیز و فه‌ره‌نسادا، مانای دابه‌ش کردنه‌وه‌ی زه‌ویوزاری ئه‌و ئیمپڕاتۆڕیه‌ته بوو له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه ئیمپریالیسته‌دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ناوچه‌ی شام که ئێستا دوو ده‌وڵه‌تی سوریا و لوبنانی له‌سه‌ر پێکهاتوه به‌ر فه‌ره‌نسا که‌وتبوو و ئینگلیزیش له‌و سێ ویلایه‌ته‌ی که ده‌ستکه‌وتی (غه‌نیمه‌ی) سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بون: ویلایه‌تی موسڵ (کوردستانی عێراق له ئێستادا) و ویلایه‌تی به‌غدا و ویلایه‌تی به‌سڕه ده‌وڵه‌تێکی له‌ژێر چاوه‌دێری خۆیدا (ئینتیداب) لێ پێکهانان که ناوی نرا عێراق و مه‌لیکێکی له سعودیه‌وه بۆ هێنا هه‌روه‌ک برای ئه‌و مه‌لیکه‌شی بۆ ئوردن دانا تا یه‌کیه‌تیه‌کی (فیدراڵی) نیوان عێراق و ئوردن و سعودیه پێک بهێنێ به‌ناوی (یه‌کیه‌تی هاشمی)یه‌وه بۆ پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئیمپریالیستیه‌کانی خۆی. له‌ڕاستیدا ئه‌و سێ ویلایه‌ته‌ی موسڵ و به‌غدا و به‌سڕه گه‌رچی له‌باری جوگرافیاییه‌وه به‌سه‌ر یه‌که‌وه بون به‌ڵام وه‌کو سێ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی له‌ناو ئیمپراتۆڕیه‌تی عوسمانلی ئه‌و سه‌رده‌مدا بوون. (وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان له ناو سنوری عێراقدا). ئه‌م سێ ویلایه‌ته هه‌روا به‌ئاسانی به‌یه‌که‌وه نه‌نوسێنران بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی تازه، به‌ڵکو ئینگلیز به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستان و بۆردومانکردنی هه‌وایی و تێکشکاندنی بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خوگه‌راکه‌ی شێخ مه‌حمود بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ویلایه‌تی موسڵ. توانی سه‌ره‌نجام له‌م سێ ویلایه‌ته ده‌وڵه‌تێک به‌ناوی عێراقه‌وه قوتبکاته‌وه. 36 ساڵی ته‌مه‌نی قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م ده‌وڵه‌ته {1922-1958}، سه‌رده‌می پاشایه‌تی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه که ده (10)ساڵی یه‌که‌می تا تێکشکاندنی مه‌لیک مه‌حمود و گرتنی و ده‌ستبه‌رکردنی و دورخستنه‌وه‌ی بۆ هیندستان 1932، ئینگلیز سه‌رقاڵی چۆنیه‌تی به‌یه‌که‌وه‌گرێدانی ئه‌م ویلایه‌تانه بووه تا ده‌وڵه‌ته‌که له‌سه‌ر پای خۆی بوه‌ستێ، به‌ڵکو له ناوخۆشێشدا هه‌میشه له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاپه‌ێین و کوده‌تا سه‌ربازیه‌کاندا بوه. سه‌رده‌می جمهوریه‌تیش له 1958 به‌دواوه باڵه جۆراوجۆره‌کانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌کاندا لایه‌ک له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ک له کۆده‌تاوه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ئاڵوگۆڕبوه له نێوانیاندا و لایه‌کی تریشه‌وه به‌ئاگروئاسن کوردستانیان به عێراقه‌وه شه‌ته‌ک داوه. گه‌رچی 30 ساڵی ڕابردووی به‌ر له ڕوخاندنی سه‌ددام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گۆڕانێکی ئه‌وه‌تۆی به‌سه‌را نه‌هاتبو به‌ڵام هیچ کاتێک عێراق ئاسایش، ئارامی و جێگیری سیاسی به‌خۆیه‌وه نه بینیوه. ئه‌م پێشه‌کیه‌م له مێژوچه‌یه‌کی عێراق بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه که نیشانی بده‌م هیچ کاتێک ئه‌م ده‌وڵه‌ته له دروست بونیه‌وه 1922 ئارامی و جێگیری سیاسی (الثبات والاستقرار السیاسی) به‌شێک نه‌بوه له پێناسه‌که‌ی، که وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نۆرماڵ که له‌سه‌ر پایه دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی خوی وه‌ستابێت. ئه‌وه‌ی که ئێستا (له دوای 2003 ) هاتۆته‌دی جگه له‌وه‌ی که شتێکی ئیستیسنا (استثناء) نیه له مێژووی عێراقدا، به‌ڵکو شتێکی وێرانکه‌ریشی خستۆته سه‌ری. جا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی که‌به شکڵێکی ده‌ستکرد (اصطناعی) به‌سه‌ر یه‌که‌وه نراوه و به‌زۆر به‌یه‌وه شه‌ته‌ک دراوه، به ڕوخانی سه‌ددام له 2003، دروست وه‌کو که‌پرێکی هاوینه ڕه‌شه‌بایه‌ک لێی ئه‌دات و هه‌مو دار‌و په‌ردوه‌کانی لێک هه‌ڵئه‌ته‌کێنێ ئیتر تازه عێراق پێی ناوه‌ته سه‌رده‌مێکی تازه تره‌وه (قۆناغی سێهه‌م) ده‌وڵه‌تێک که هه‌ر له بنچینه‌وه له ئارامی و جێگیری سیاسی به‌هره‌مه‌ند نه‌بوه، ئێستا له‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه‌یه‌شیدا بونیانه مادیه‌کانیشی که لێی پێکهاتوه هه‌ڵئه‌ته‌کێن و شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی کۆمه‌ڵگه‌شی له‌به‌ریه‌ک ده‌ترازێت. ئه‌مه خسڵه‌تی هه‌ره جه‌وهه‌ری ئه‌م ده‌ورانه تازه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه. ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی 70-80 ساڵی ڕابردودا به‌سه‌ریه‌که‌وه نرابوو له‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه‌دا هه‌موو دائه‌ڕوخێت. و بڕیاره له سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌یه‌کی تر پڕۆسه‌یه‌کی بورژوا ئیمپریالی بخرێته‌وه سه‌ر یه‌ک و سه‌روسامانی پێبدرێته‌وه.
سه‌روسامان پێدان و شکڵ پێگرتنه‌وه‌ی عێراق پڕۆسه‌یه‌کی نه‌ک هه‌روا ئاسان نیه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین چه‌ندین ده‌یه (عه‌قد) ده‌خایه‌نێت ئه‌وا به‌لانی که‌مه‌وه ده‌یه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیش (2010 تا 2020) ئه‌گرێته خۆی، وه هیچ زه‌مانه‌تێکیش نیه که ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ئاکامی خۆی بگات، وه هه‌تا له به ئاکام گه‌یشتنیشیدا له باشترین حاڵه‌تیدا ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی په‌رله‌مانی که ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌را بێت نه‌ک له‌ڕێگه‌ی کۆده‌تا سه‌ربازیه‌کانه‌وه، ده‌وڵه‌تێک ده‌بێت له‌چه‌شنی دیموکراسی هیندی و پاکستانی وه‌یا کۆریای خواروو، که ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه جێگه‌ی دڵخۆشی ڕۆشنفکرانێکی لیبراڵ و دیموکراسیخواز بێت و پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ بێننه‌وه که ئه‌مه هانگاوێکه و هه‌موو شتێک به‌یه‌کجار نایه‌ته‌دی و ئه‌وروپا مێژوویه‌کی 200 ساڵه‌ی هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و هه‌روا به‌ئاسانی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م وه‌زعیه‌ته له دیموکراسیه‌تێکی جێگیر و ئارامی سیاسی ئێستا و ئه‌بێ چاوه‌ڕوان بین، به‌م پاساو هێنانه‌وانه‌شیان خه‌ڵکی له مه‌حرومیه‌ت و بێبه‌شی و بێ مافیدا له چاوه‌ڕوانیه‌کی نادیاری مه‌هدی مه‌وعوددا ڕاده‌گرن. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌لگۆیه‌ک نیه که جێگه‌ی ئاوات و ئومێدی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی عێراق بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی که به‌قه‌دوباڵای دیموکراسیدا هه‌ڵده‌خوێنێ به شتێکی عه‌مه‌لی و ده‌ست به‌جێی (فه‌وری) ده‌بینێت هه‌ر له‌مڕۆدا و ڕه‌خنه و ئاڵته‌رناتیڤی چه‌پ و کۆمۆنیزم به خه‌یاڵی و دوره ده‌ست داده‌نێت. به‌ڵام له جیهانی واقعیدا ئه‌م پڕۆسه دیموکراسیه‌ی بورژوا ئیمپریالیستی هه‌روه‌ک له‌سه‌روه باسمان کر‌د، ده‌ردناک، ڕوح ده‌رهێنه‌ر، پڕ له تڕاژیدیا و دوره‌ده‌سته و وه‌ک چه‌رخ و فه‌له‌قێک هه‌ڵده‌سوڕێت و کۆتایی نایه‌ت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئاڵته‌رناتیڤی چه‌پ و کۆمۆنیزم (که له دواییدا دێینه سه‌ری) ئاڵته‌رناتیڤێکی واقعی، عه‌مه‌لی و ئینسانیه له‌مڕۆی مێژووی عێراقدا.
پێویسته لێره‌دا ئه‌وه بڵێم ئه‌و ڕۆشنفکرانه‌ی که به قه‌دوباڵای ئه‌و تراویلکه بیابانیه‌ی دیموکراسیدا هه‌ڵده‌خوێنن، جگه له‌وه‌ی که له‌باری مه‌عریفه‌ی تیۆری سیاسیه‌وه ساوێلکه‌یی سیاسی و ده‌رک نه‌کردن به‌و ڕه‌وه‌نده ناکۆک و قوڵانه ده‌رده‌خات که له ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدان، له باری هه‌ڵوێستی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئه‌و که‌سانه و ئه‌و هێزانه به‌شێکی په‌راوێزه‌یی (حاشیه‌یی) و ره‌خنه‌گری پوخته‌که‌ری ئه‌و پڕۆسه سیاسیه بورژوازیه‌ن له پۆخڵه‌واته‌کانی.(له چه‌شنی حیزبی شوعی عێراق)، ئه‌مانه بلیتی ده‌ره‌جه سێیان بڕیوه و له‌دوای دواوه‌ی قیتاری بورژوا ئیمپریالیستی سوار بوون. ئه‌مانه گه‌رچی له جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی (مه‌وقعیه‌تێکی) ره‌خنه‌گرانه‌ییه‌وه باس له‌و پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ته‌وافق بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی دامه‌زراوه‌یی ده‌که‌ن به‌ڵام وه‌ک به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزم له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه نین که خاوه‌نی ئاڵته‌رناتیڤێکی تربن له‌به‌رامبه‌ر گشت ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی بورژوا ئیمپریالیدا و به‌گژ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا بچنه‌وه.
دیموکراسی له وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیستی و کۆنه کۆڵۆنی (موسته‌عمه‌ره)، له بونیانه مادیه‌کانی پێکهایه‌که‌یدا جیاوازه (له دیموکراسی وڵاتانی بورژوا ئیمپریالیستی)، که له‌سه‌ر کاری هه‌رزانی کرێکاران و ڕاگرتنیان له بێ مافیدا وه‌ستاوه که هه‌ر خودی ئه‌مه‌ش مه‌رجێکی مان و نه‌مانییه (حه‌یاتی)ه بۆ دیموکراسی وڵاتانی بورژوا ئیمپریالیست. جیهانی سه‌رمایه‌داری و گلۆبالیزاسیۆن بوو (عه‌وله‌مه) هه‌ردوو ئه‌م جۆره دیمکراتیه‌ته‌ی هێناوه‌ته‌دی، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو ئیستیبداد و سه‌رکوتی بێ په‌رده و ملهوڕی سیاسی له به‌شێکی زۆری جیهاندا، هه‌ره‌وه‌ها ده‌ست درێژی وسه‌رکێشی سه‌ربازی ئیمپریالستی له‌لایه‌ن خودی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای لانکی شارستانی و مافی مرۆڤه‌وه به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی سیستمی جیهانی دیموکراسیین. ئه‌وه مێشک وشکی و ساوێلکه‌یی تیۆریی و مه‌عریفه‌ی نه‌زه‌ریه که ته‌نها یه‌ک ئه‌لگۆ بۆ سه‌رمایه‌داری و دیموکراسی (ئه‌لگۆی وڵاتانی ئیمپریالیستی) دابتاشی و به‌وه پێناسه‌ی بکه‌ی. دیموکراسه‌ت ئه‌و سیستمه جیهانیه‌یه که ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین و له هه‌ر وڵاته (و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کی جوگرافیای سیاسی‌دا) به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه خۆی ده‌رخستووه. دیموکراسی ئه‌و شتنه نیه که ته‌عبیر بێت له ئازادی، به‌خته‌وه‌ره‌ی، خۆشگوزه‌رانی و ژیانێکی نۆرماڵ و ئاسوده بۆ ئینسانه‌کان، چوار به‌ش زیاتر له پێنج به‌شی جیهانی ژێر سایه‌ر سه‌رمایه‌داری و دیموکراسی، نه‌ک هه‌ر مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئینسانه‌کان تیا پارێزاو نیه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو له په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ته‌کنۆلۆژی و ئابوری‌دا خودی ستیستمه‌که ڕێگه نادات زه‌مانه‌تی ئیقتیسادی و کۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی ئینسانه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه بکرێت و ئینسانه‌کان له مه‌حرومیه‌ت و بێبه‌شیدا ڕاده‌گرێت. ئه‌مه به‌شێکی جه‌وهه‌ری و جیانه‌بوه‌وه‌ی سیستمی ئابوری ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌یه. ئه‌و جه‌نابانه چاوی خۆیان له‌وه ده‌قوچێنن که ئه‌وه‌ی سه‌رداری جیهانی ئه‌مڕۆیه و جیهان له‌ژێر کۆنترۆلیایه‌تی و هه‌ڵی ئه‌چه‌رخێنێ ئه‌وه هه‌ر خودی ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک بریتانیا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوان واتا ئه‌مه خودی ئه‌و ئه‌لگۆیه‌یه له دیمۆکراسی سه‌مایه‌داری جیهانی که‌ئه‌وان به بیستنی ناوه‌که‌ی شاگه‌شکه‌ده‌بن که جیهان له‌ژێر کۆنترۆلیایه‌تی. ئیتر جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دیموکراسیه‌ته‌یه له ته‌واوی گۆشه‌و که‌نارێکیدا. وه‌هه‌ر هه‌ژمونی ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌شه به‌سه‌ر جیهاندا که له هه‌موو وڵاتاندا پڕۆسه‌یه‌کی ئاوا بێزراو ده‌ردناک (مومیل) و ڕوح ده‌رهێنه‌ر ده‌خاته‌ڕوو بۆ له‌قاڵبدانی (له‌جم کردنی) ناکۆکیه‌کان و گوزه‌ری کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کان له قۆناگێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر (بڕوانه شێوازی چاره‌سه‌ری ئیمپریالیستیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی فلستین، که چه‌ند ده‌ردناکه و ڕوح ده‌رهێنه‌ره و به چ پڕۆسه‌یه‌کی بێ ئاسۆیدا تێئه‌په‌ڕێت و خه‌ڵکی داماوی فلستینی چ باجێکی بۆ ده‌دات، چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له عێرقدا و له دوتوێی ئه‌و پرۆسه ئیمپریالیستیه‌دا له‌وه‌ناچێت چاره‌نوسی له‌مه‌سه‌له‌ی فلستین باشتر بێت)، ئه‌مه‌ی که‌له عێراقیشدا ئه‌گوزه‌رێت به‌شێکه له و پڕۆسه ده‌ردناک و ڕوح ده‌رێنه‌ره له دیموکراسی ئیمپریالستی و هه‌ر خودی ئه‌وزاعه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی عێراقیش واتا پێنانه ناوه‌وه‌ی قۆناغی سێهه‌می ئه‌و وڵاته خۆی به‌رهه‌مێکی ئه‌و دیموکراسیه‌ته ئیمپریالیستیه‌ته‌یه که به‌دوای ڕوخانی بلۆکی سۆڤیه‌تیدا به (نیزامی نوێی جیهان)ی ناسێنرا. ئه‌م دیموکراسیه په‌رله‌مانیه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ دیموکراسی ئه‌مریکی و ئه‌وروپیدا دوو ڕووی یه‌ک دراون نه‌ک هه‌ر ناکۆک نین به‌یه‌ک به‌ڵکو ته‌واو که‌ری یه‌کتریشن.
به‌ڵێ ئه‌م پڕۆسه‌یه گه‌رچی له‌شکڵدا خراوه‌ته ده‌ستی بورژوازی عێراقی و به پشتیوانی لێکردنی لیبراله‌کان و دیموکراتخوازه‌کان له ناوخۆی عێراقدا ئه‌ڕواته ڕێوه. به‌ڵام له ئه‌سڵدا پڕۆسه‌یه‌کی جیهانی و ئیمپریالستیه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌کته‌ره عێراقیه‌کانه‌وه ده‌ڕواته ڕێوه. ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ریه له‌م پڕۆسه‌دا ئه‌وه‌یه که ئاکامه‌که‌ی وه‌ڕز کردنی سیاسی و بێزار کردنی جه‌ماوه‌ر له‌سیاسه‌ت دێنێته ئاراوه که ئه‌مه‌ش مانایه‌کی نیه جگه له بێ ئیراده کردنی جه‌ماوه‌ری کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ده‌سته پاچه‌کردنیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌وزاعه‌دا و کێش کردنیان وه‌ک تاکه که‌س بۆ سوته‌مه‌نی جه‌نگی نێوان ئه‌و باڵ و هێزه بورژوازیانه، نه‌ک له‌به‌رچاوگرتنیان وه‌ک چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی که خاوه‌ن خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن. ئه‌مه‌ش به‌شێکی ته‌واوکه‌ری ئه‌و پڕۆسه‌یه و یه‌کێک له‌پێشه‌مه‌رجه‌کانی چونه‌پێشه‌وه و به‌ئاکام گه‌یشتنیه‌تی.
وه‌رچه‌رخان له ئیحساساتی سیاسی خه‌ڵکی عێراقدا
گه‌لێک که مۆته‌که‌ی 30 ساڵ ئیستیبدادی به‌عس به‌سه‌رسینگیه‌وه خه‌فه‌ی کردبوو، به‌لاچونی ئه‌و سه‌رقاپه ئیستیبدادیه (ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌ددام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه له به‌هاری 2003 دا)، کۆتری ئاوات و ئاره‌ز‌وه‌کانیان که ده‌مێک بوو له قه‌فه‌سه‌ی سنگیانا زیندانی بوو، له‌شه‌قه‌ی باڵیدا و که‌وته باڵه‌فڕه بۆ ژیانێکی ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر. له‌و ساته چرکه مێژووییه‌دا خه‌ڵکی عێراق ئاوات و ئاره‌زووه‌کانیان له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه که ئیتر له‌مه‌ولا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئازادی، دیموکراسی و ژیانێکی نۆرماڵ و پڕ له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له ڕوئیای ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی بۆ عێراق له‌چه‌شنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی لای ڕۆشنبیرانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌رجه‌سته ده‌کرایه‌وه. ئه‌و ڕوئیایه که تا دوێنێ به شتێکی زۆر عه‌مه‌لی و واقعی ده‌بینرا، ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لێکی تینوی ئازادی و دیموکراسی عێراق، پاش تێپه‌ڕینی 5،6 ساڵ بۆته تراویلکه‌ێکی دوره‌ده‌ستی بیابانی، ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ده‌بینن له‌عێراقدا نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئاواته‌خوازی بوون به‌ڵکو داسه‌پاندنی یاسا زۆره ملێکانی جمهوری ئیسلامییه (جگه له‌به‌شی کوردستانه‌که‌ی) له جیهانی واقعیدا، وه‌له هه‌رێمی کوردستانه‌که‌شیدا ئه‌و فه‌زا ئاوه‌ڵا سیاسیه‌ی که له دوو، سێ (2،3)ساڵی دوای ڕوخانی سه‌ددامدا هه‌بوو وه به ئه‌لگۆی دیموکراسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی لێوه‌ده‌کرا، ئه‌مڕۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دراوه و ناڕه‌زایه‌تی ڕۆشنفکرانی کوردستانی هێناوه‌ته‌دی له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی. گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری چ له ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا و چ له‌ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی گرانی، ده‌ستکورتی، هه‌ژاری و بێکاریش، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ده‌ستگرتن به قه‌د وباڵای ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و حکومه‌تی هه‌ڕێم له‌لایه‌ن ئه‌مرێکا و ڕۆژئاواوه و ناوزه‌دکردنی ئه‌م پڕۆسه و ئه‌م ده‌وڵه‌ته (به هه‌رێمی کوردستانه‌که‌شیه‌وه) به ده‌وڵه‌تی دیموکراسی…..ئه‌مانه‌و گه‌لێ شتی‌تریش ئومێد و ئاواتی ئازادی، دیموکراسی و ژیانێکی ئاسوده‌ی لای خه‌ڵکی زینده‌به‌چاڵ کر‌د. ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر نه‌ک له‌ڕونگه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕیشه‌یی چینایه‌تی و ئاڵته‌رناتیوی خۆیانه‌وه، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زمونی ڕۆژانه‌ی خۆیان وه‌ک ئه‌زمونێکی پراگماتیستی (تطبیق)ی، ئه‌و ئیحساس به نزیکایه‌تی کردنه‌ی له‌و پڕۆسه سیاسیه بوژوا ئیمپریالیه له‌لا کاڵ بۆته‌وه و هه‌نگاوێک له‌و پڕۆسه‌یه دور که‌وتۆته‌وه. (هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کۆتایی مانگی ته‌مموز له کوردستاندا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئاشکرا کر‌د له هه‌رێمه‌که‌دا) ئه‌وه‌ی که دوێنێ ره‌خنه‌گرتن له ڕوئیای خه‌یاڵاوی گه‌لێکی تینوی ئازادی و دیموکراسی کارێکی زۆر سه‌خت ده‌هاته به‌رچاو، ئه‌مڕۆ ڕیسواکردنی ئه‌و تراویلکه بیابانیانه له‌و قۆناغه سه‌ختیه‌دا نیه.
ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ئاقاری دووه‌م له‌په‌ره‌سه‌نی مێژووی عێراق هێناوه‌ته‌دی. ئاقارێک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی مارکسیستی له گشت ئه‌و پڕۆسه دیموکراسیه‌ی بورژوا ئیمپریالیستییه و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه جیهانیه‌کانی چینی کرێکار و له‌ڕێگه‌ی ئه‌کته‌ره کۆمۆنیسته عێراقیه‌کانه‌وه ده‌ڕواته ڕێوه. دوو ڕه‌وه‌ندی جیهانی دژ به‌یه‌ک، ڕه‌وه‌ندی دیموکراسیه‌تی بورژوا ئیمپریالیست له‌لایه‌ک و ڕه‌وه‌ندی سۆشیالیستی ئینته‌رناشیونالی کرێکاری له‌لایه‌کی تره‌وه، له‌یه‌ک مه‌یدان و گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ئه‌کته‌ره عێراقیه‌کانی خۆیان له‌دژی یه‌کتری ده‌خه‌نه سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه. ئه‌م ئاقاره سه‌روساماندانه به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکار و هێنانه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری مه‌حروم و بێبه‌شه بۆ ئیراده نواندنی خۆیان و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ته‌خت و تاراجی ده‌وڵه‌تی بورژوازیه. ئێمه له فرسه‌تێکی تردا دێینه سه‌ر باسی ئه‌م ئاقاره و ئه‌م ئاڵته‌ر ناتیڤه، که له به‌رامبه‌ر ئاڵته‌ر ناتیڤی دیموکراسی بورژوا ئیمپریالستدا که له ترویلکه‌یه‌کی بیابانی زیاتر نیه، ئه‌م ئاقاره‌ی دووه‌م له‌په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی عێراق و ئه‌م ئاڵته‌ر ناتیڤه کۆمۆنیستیه، ئاقار و ئاڵته‌رناتیڤێکی تا بڵێی واقعی و عه‌مه‌لیین. وه‌ڵامی ددان شکێنی مالیکی به‌رجه‌سته کردنه‌وه و خستنه‌ڕێی ئه‌م ئاڵته‌رناتیڤه‌یه و کێشکردنی مێژووی عێراقه به‌م ئاقاره‌دا. مه‌سه‌له‌که ڕیسواکردنی پرۆسه‌یه‌کی له ئه‌سڵا بێ ئابڕوی دیموکراسی بورژوا ئیمپریالیست به ڕه‌خنه‌ی فکری-سیاسی و وتار نوسین نیه، مه‌سه‌له‌که هێنانه مه‌یدانی عه‌مه‌لی کرێکار و کۆمۆنیزمه بۆ لێدانی مۆری سیاسی خۆیان له مێژووی عێراق. پرسیاری ئه‌سڵی ئه‌وه‌یه تۆ بڵێی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستای چه‌پ و کۆمۆنیزم له ئاست ئه‌م ئه‌رکه مێژووییه‌دا بێت؟!
نادر عبدالحمید
2- سێپتێمبه‌ری 2009++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++