له‌باوه‌شی تۆئهگهڕێم وبه‌س
تا خه‌م له باوه‌شی زستان دێته‌ده‌رێ
له حزوری خودا ده‌وه‌ستم
زریكه دورو نزیكه‌كانی جه‌هه‌نم نام ترسێنێ
ده‌ستی ئه‌م شه‌قامه به‌رناده‌م
من له باڵه‌خانه توڕه‌كانی قیامه‌ته‌وه هاتووم
له باوه‌شی تۆ ئه‌گه‌ڕێم و به‌س
گومان,جنێودانه به به به‌رماڵه سه‌ر سپیه‌كانی عیبادهت
سه‌ر شۆڕكردنه بۆ مردن
ترس,ئابڕوبردنی به‌یانیه‌كی به‌هه‌شتیه
لێ ناگهڕیم سبه‌ی بتتۆرێنێ
ئه‌بێ له گیرفانه ڕزیوه‌كانی ته‌نهایی دهرتبهێنم
سپیترین باخی ئاسوده‌یم ڕاسپادووه تا كراسی گه‌یشتنم به تۆ بۆ بدورن
بێتاقه‌تی نامه‌رد ترین دیمه‌نی دوێنێ یه
تۆ ده‌رگا به‌ڕوی هه‌موو دیمه‌نه بێ حیكمه‌ته‌كانی دوێنێیا دابخه
من له پێكه‌نینی عهرعهرهكانی پاكیم
كراسی ئاسوده‌یت بۆ ئه‌چنم
تا بریسكه‌ی چاوه‌كانی كاتژمێری پێك گهیشتنیشمان
متمانه بدا به گوێی هه‌موو كوچه گوماناویه‌كانی پیاوه‌تیدا
كاردینای سپی