
نه‌خۆشێک،له به‌ینی چوار دیوار تا مردن…. جه‌بار حه‌مه‌د.
سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،وه‌ک خۆی
جه‌بار حه‌مه‌د
Rzgar_4@yahoo.com
به‌شی چواره‌م:
نه‌خۆشێک،له به‌ینی چوار دیوار تا مردن.دوای ئه‌و هه‌موو هیلاکیه،ڕۆژی داهاتوو که له خه‌و هه‌ستام به‌ته‌واوی پشووم دابوو،بڕیارم دا هه‌ندێک خزم به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه.له‌گه‌ڵ براکه‌م به‌پێ به‌ڕێکه‌وتین،بۆ ماڵی مامم،که کچه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پێش، به‌سه‌ر مناڵه‌وه ڕۆشتبوو،مامم له‌ماڵ نه‌بوو.ئامۆژنم سه‌رسام بوو،،،وه‌ی به‌خێر بێیته‌وه،،،ئه‌وه که‌ی ها‌تویته‌وه؟،،،دوێنێ به‌یانی،،،دانیشتین مامیشم هاته‌وه،،،باوه‌شمان کرد به‌یه‌کدا،،،ماوه‌یه‌ک له‌لایان دانیشتم،زۆر هه‌وڵیاندا که بمێنمه‌وه،وتم ئه‌تان بینمه‌وه،زۆرم لێره ماوه.چووین بۆ ماڵی کچه‌که‌ی تری که نزیک ئه‌وێ بوو.له وێش ماوه‌یه‌ک دانیشتین.پاشان چووین بۆ ماڵی کوڕی پوورم که هاوڕێی مناڵیشمه،،،ئه‌م نه‌خۆشه‌و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه‌و له‌به‌ر ته‌نگه نه‌فه‌سی ناتوانێت بێته ده‌ره‌وه. هه‌میشه دوو بتڵ ئۆکسجینی له پاڵدایه‌و سۆنده‌یه‌ک بۆ لووتی ڕاکێشراوه….بینینی زۆر دڵگرانی کردم،،پوریشم له‌وێبوو،،،باوه‌شیان پیام کرد.زۆر لای دانیشتم،،،باسی حاڵی خۆی بۆ کردم،،،چه‌نده‌ها سه‌ردانی دکتۆری کردووه،،،،چۆته تاران،،،کۆتایه‌که‌ی لێره چاری نیه،،،(ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ بچۆره ده‌ره‌وه‌ی وڵات)،،،،ئه‌مه ئه‌و نوسراوه بوو،که دکتۆره‌که‌ی بۆی نووسیبوو،من خوێندمه‌وه.ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی ئه‌و زۆره له‌م وڵاته‌ی که ئێستا من تیا ئه‌ژیم،،،،به‌ڵام نه‌خۆشه‌کان ئاوا هه‌موو کاته‌که‌یان له ماڵه‌وه نین و ئه‌چنه ده‌ره‌وه،خه‌ریکی ژیانی خۆیانن.من که‌سێک ئه‌ناسم،که زۆر ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌که‌ی خراپ بوو،به‌ڵام ئه‌چوو بۆ ئێش.نه‌خۆشه‌کانی ئێره بتلێکی ئۆکسجین کۆکه‌ره‌ویان هه‌یه، که به‌هۆی ئامێرێکی تره‌وه که ئۆکسجین درۆست ئه‌کات،پڕ ئه‌که‌نه‌وه‌و له گه‌ڵ خۆیان ئه‌یهێننه ده‌ره‌وه.ئه‌و ئامێره هه‌میشه له ماڵه‌وه‌یه،شه‌و پڕی ئه‌که‌نه‌وه‌و بۆ ده‌ره‌وه به‌کای ئه‌هێنن.به‌ڵام ئه‌وه له کوردوستان نیه،نازانم بۆ؟؟؟ئه‌بێت ئه‌و نه‌خۆشه شه‌وو ڕۆژ له ماڵه‌وه بێت،ڕۆژانه که‌سێک ئه‌و بتڵانه به پیکابێک بۆ نه‌خۆشخانه به‌رێت ،،چونکه بتڵه‌کان گه‌وره‌ن،ته‌کسی هه‌ڵی ناگرێت.بتڵێک به‌شی شه‌وو رۆژێک ئه‌کات.جاوه‌ره نه‌خۆش بیت و که‌ست له ده‌ور نه‌بێت و ئوتومبێلت نه‌بێت وهه‌ژار بیت،وه‌ک ئه‌م کوڕه پوره‌ی من ئه‌بێ چی بکه‌یت؟ژنه‌که‌ی هه‌میشه ئه‌م کاره ئه‌کات،دراوسێکانیش یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن،کاریان ڕاز بێت.ئه‌بێ چه‌ند نه‌خۆشی ئاوا له کوردوستان هه‌بن؟دڵنیام زۆر هه‌یه.ئه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،یان حکومه‌تی کوردوستان تا ئێستا ئه‌م ئامێره‌ی نه‌هێناوه؟تا هیچ نه‌بێت،ئه‌و نه‌خۆشانه سوودی لێ ببینن و شه‌وو ڕۆژ له ماڵه‌وه دڵیان نه‌ته‌قێ؟من لێره پرسیارم کردووه ئه‌و ئامێره‌ی که له ماڵه‌وه دای ئه‌نێیت تا ئۆکسجین دروست بکات،به 3000 دۆلاره.به‌ڵام قورسه بۆ ناردنه‌وه.حکومه‌تێک یان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌ک که ئه‌مه‌ی پێدابین نه‌کرێت و هه‌زار پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌وره‌و بریق و باق په‌خش ئه‌کات،چۆن حکومه‌تێکه؟
به هه‌زار بێنه‌و بڕۆ و ته‌کلیف،( لجنه‌ی طوبیم) بۆ جێبه‌جێ کردووه،که ئه‌م نه‌خۆشه بۆچاره‌سه‌ر ئه‌بێ بچێته ده‌ره‌وه.به‌ڵام چۆن؟هیچ که‌س خۆی به خاوه‌نی ناکات،منێش ئه‌مه‌م بۆ هه‌ڵناسوڕێت.ئه‌بێ بچێته لای که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند یان ده‌ست ڕۆشتوو له حکومه‌ت!!!
چاوه‌ڕوانی به‌شی داهاتوو بن: