
په‌یامێکی ناخۆش بۆ جه‌نه‌راڵه‌کانی سوپای تورک… گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
بێگومانم ئه‌وده‌مه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ته فاشیه‌که‌تان که‌مال ئه‌تاتورک و هاوحوکمه‌کانی به‌ر له پتر 70 ساڵ جاری دڵخۆشکه‌رانه‌یان به میلله‌ته‌که‌تان دا که مرۆڤه یاخیبووه شاخه‌ویه‌کان بۆ هه‌تا هه‌تایه ته‌مێ کران و ئاقڵکران. ئه‌وده‌مه‌ی ئه‌و ئه‌تاتورکیه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه زۆر به له‌خۆبایبوون و دڵنیایه‌وه ڕایانگه‌یاند که له‌تورکیادا ته‌نها تورک خاوه‌ن بوون و ده‌سه‌لات و هه‌قه،ئاله‌وکاته‌وه تا ئێستا هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکی کوردی چ چه‌کداری چ سیاسی ڕوویدابیت هه‌مان سیناریو هه‌مان قسه‌ی پڕوپووچتان دووباره کردوه‌ته‌وه.ده‌مێکیش پارتی کریکارانی کوردستان وه‌ک هێزیکی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر به بیروباوه‌ڕێکی تۆکمه‌ی کوردایه‌تیه‌وه هاته نیو گۆره‌پانی خه‌باته‌وه، هه‌رچی هێزو توانی سه‌ربازیتان هه‌یه بۆ سه‌رکووتردن و کپکردنی ده‌نگی دلێری ئه‌و شۆڕشگێڕانه به‌کارتان هێنا ،له‌ئاکمدا ئێوه شکستخواردو مایه پو‌چ و ئه‌وانیش سه‌ربڵندو به‌هێزتر. تائێستا پتر له 25 جار سوپا ترسنۆک و برسیه‌که‌تان سنووریان به‌زاندوه‌و هه‌ر جارێکیش گه‌راونه‌ته‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رکه‌وتنی سوپاکه‌تان و پاکتاوکردنی په‌که‌که‌شتان ڕاگه‌یاندووه. جه‌نه‌راڵه‌کان ئێوه زۆر هه‌ڵه‌ن بیر له شکستی ئه‌و گه‌ریلایانه بکه‌نه‌وه ئه‌وانه ده‌نگی دلێری گه‌لێکی زۆرلێکراون ،ئه‌وانه که‌رامه‌تی میلله‌تن،ئه‌وانه چاوی میلله‌تێکیان کره‌وه که شوناسی خۆی ونکردبوو ،ئه‌وانه کوردایه‌تیان گه‌یانده لوتکه، ئه‌وانه قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیان گه‌یانده دوورترین کویره‌گوندی باکوور ، ئه‌وانه زاڕۆکه پێپه‌تی و ڕووت‌و ڕه‌جال و برسیه‌کانی ئامه‌دو باژێڕه‌کانی باکوریان فێرکرد که چۆن به‌ردبهاونه جه‌ندرمه‌و مده‌ره‌عه‌کانیان،ئه‌وانه وانه‌ی خۆشه‌ویستی ولاتیان به داپیره‌ی سه‌رپۆش سپی و مامه پیره‌ی پشت چه‌ماوه گووته‌وه و له سه‌ر خۆپیشاندان رایانهێنان. ئه‌وانه دۆزی کوردیان به‌جیهان ناساند،ئه‌وانه کێشه‌ی کوردیان کرده ژماره‌یه‌کی زیندو له حساباتی ده‌ڤه‌ره‌که‌دا.ئه‌و گه‌ریلا یانه ،ئه‌وکیژوکوڕه‌گه‌نجانه ئامێته‌ی خاکوخۆڵ وبه‌ردوودارو ئاوده‌رختی قه‌ندیل بوون و قه‌ندیلیش به‌وانه‌وه سه‌رکه‌ش وجوانه.ئایا ئێوه ده‌توانن لوتکه‌ی قه‌نیل له‌ناوبه‌رن ؟ ئه‌وانه ترۆپکی قه‌ندیلن و ترپۆکی قه‌ندیلیش هه‌ر به به‌رزی ده‌میننه‌وه.گه‌رکچه‌گه‌ریلایه‌کان په‌یمانییان له‌ته‌ک چه‌که‌که‌یاندا به‌ستبێت که ده‌ستبه‌رداری یه‌کتر نه‌بن و خیانه‌ت له‌یه‌کتر نه‌که‌ن ،گه‌ر له‌بری باسکی خۆشه‌ویسته‌کانیان شه‌و سه‌ربخه‌نه‌سه‌ر چه‌که‌که‌یان، گه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نی جوانی خۆیان به نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خشی، گه‌ر خۆیان له‌هه‌موو خۆشی و جوانیه‌کی ئه‌م دونیایه بێبه‌شکرد،ئه‌وه بێگومانبن که‌هه‌رچی زریان و ڕه‌شه‌باهه‌یه نایانخات و هه‌رده‌م به‌پێوه‌ن.ئێوه زۆر سه‌هون گه‌ر واهه‌ست بکه‌ن به‌م کارانه‌تان چۆکیان پێدادێنن ،هێنده‌بزانن پاش هه‌ر ئۆپه‌را سیۆنێکی فاشلتان وزه‌و توان و ئیمانیان پته‌وتر ده‌بێت وجه‌ماوه‌ریش پتر له‌ده‌وریان کۆده‌بێته‌وه.ئیوه گه‌مه به‌ئاگر ده‌که‌ن ، ئۆپه‌راسیونه‌کانتان به خراپه بۆ خۆتان و ده‌سه‌لاته بۆگه‌نه‌که‌تان ده‌گه‌رێته‌وه، به ده‌ستکه‌وتیش بۆ گه‌ریلاو دۆزه‌که‌یان، سه‌یرکه‌ن ئه‌م یه‌ک دوو ڕۆژه چۆن باژێڕه‌کانی تورکیا شڵه‌قاون به هه‌زاره‌ها کورد هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان هاکا به‌ڕووتاندا ته‌قینه‌وه،ئه‌وده‌مه خۆتان ته‌حه‌مولی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌که‌ن.خه‌یاڵتان خاوه بتوانن ئیراده‌ی میلله‌تیک به تۆپ و ته‌یاره بشکێنن.ئیرادوه‌یه‌ک که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناخی هه‌مووتاکێکدا داکووتابیت به‌ئێوه‌یه‌ک که ته‌نها مه‌نتقی هێز شاره‌زان و نه‌عامه ئاسا سه‌رتان ده‌که‌ن به‌ژێر خۆڵدا بۆئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان نه‌بینن،ئێوه به‌م عه‌قڵیه‌ته بۆگه‌ن و پاشکه‌وتوه‌وه خاوه‌نی هه‌موو چه‌کی جیهان بن مه‌حاڵه به‌هیچ بگه‌ن مێژووش سه‌لماندوویه‌تی که ئاینده هه‌ر بۆ خاوه‌ن هه‌قه ،ئه‌و هه‌قه‌ش هه‌ر وه‌ده‌ست دێت دره‌نگ بێت یا زوو .جا په‌یامم بۆتان ئه‌وه‌یه که له ڕووی سایکۆلۆژیه‌وه خۆتان بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده‌بکه‌ن.