له‌پێناو خۆشبه‌ختی پیاودا …. !!یان به‌پێچه‌وانه‌وه ؟
به‌رده‌وام پرسیارێك فیكرمی گرێداوه به سۆراخ وگه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی شایسته ( كامیان سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختین ژن یا پیاو ؟ ) پرسیارێكی ئاسانه‌ته‌نها ووشه‌یه‌ك كافییه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزه‌ی نه‌ك من به‌ڵكو زۆربه‌مانی سه‌رقاڵ كردوه ، ئاخر كه ئه‌ڵێم زۆربه‌مان له سۆنگه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌زه‌قه‌ی ئه‌مڕۆبۆته باسوخواسی ئێمه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ژن وپیاو و كێشه‌و گرفته‌بێكۆتاییه‌كانی نێوانیانه ،
ئه‌گه‌ر بڵێم پیاو سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانییه له‌وانه‌یه وابێت خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا له‌ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه ئه‌بێت ژن سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی بێت بۆ پیاو ، ئه‌مه‌یان ته‌نها فه‌لسه‌فه‌ی ئایدۆلۆژیای پیاو مه‌زنییه ئه‌بێت ژن هه‌میشه له‌خزمه‌ت ئاره‌زووه‌كانی پیاودا ملكه‌چ بێت له‌پێناو دابینكردنی ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختی بۆپیاو ، له‌خزمه‌تی خۆی و مناڵه‌كانیدا شه‌ونخون بێت ، كوڕی بۆدروستبكات تاوه‌كو نه‌سلی پیاوه‌تی و ناوی بۆ ئه‌به‌د بمێنێت ، ووشه‌ی( نا )و پرسیاری( بۆ) له‌قاموسی ووشه‌كاریی ژنێتی خۆی بسڕێته‌وه تاوه‌كو نانی شوێنی ژیانی مسۆگه‌ر بێت ، پیاو ئه‌وكاته له ئاسوده‌یی باڵادایه كه ژن وێنه‌ی خۆی له هوشیاری پیاودا وون بكات و بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی بێده‌نگ و ئارام له‌م دیو هێڵی سووره‌وه ته‌ماشای گه‌مه‌كانی پیاوبێت له‌ودیو هێڵی به‌زێنراوه‌وه ، پیاو به‌هێزه ، سه‌رچاوه‌ی بژیوییه بۆ ژن ، ماندووه ، گوناهه ، ئه‌بێت ژن له‌خزمه‌ت كامه‌رانی ئه‌ودا هیچ ( نه‌بینێت ، نه‌بینستێت . نه‌ڵێت ) ئاخر پیاوی باڵا مێژووی كۆمه‌ڵگه چه‌پێنراوه‌كان ئه‌و مافه‌ی پێبه‌خشیوه . ئه‌گه‌ر وانییه له‌م دونیای پێشكه‌وتن و جوانكاریی و مۆدێلبازاڕییه‌دا بۆچی ژنانی وولاتی سعودییه له هه‌وڵی گه‌ڕانن به‌دوای وه‌سیله‌كانی زیادكردنی كێشی خۆیاندا واته خۆیان قه‌ڵه‌وئه‌كه‌ن تاوه‌كو چیتر به قه‌یره‌یی و بێپیاو نه‌مێننه‌وه چونكه پیاوان و گه‌نجانی ئه‌و ووڵاته خۆشیان له ژنی لاواز نایه‌ت و مه‌رجی ژن هێنانیان قه‌ڵه‌وی وپڕله‌شییه ئه‌مه‌یه ترۆپكی داماوی و لازه‌بونی ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا تاوه‌كو ئێسقان ژن تیایدا كۆیله‌ی پیاوه !. سه‌یریی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دایه هه‌میشه پیاو داواخوازه و مه‌رجه‌كانی وه‌ك خۆی باڵان ، كاتێك ژن ئاسووده‌ئه‌بێت پیاو ڕۆحی بخوازێت ، وه‌ك ئینسان مامه‌ڵه‌ی بكات نه‌ك به وه‌سیله‌یه‌ك له‌وه‌سیله‌كانی سه‌فا وخۆشی چاوی لێبكات ئه‌مه‌ش نابێت چونكه دیسان مێژوو ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی به‌پیاو داوه كه وه‌ك كاڵا ژن بێنێت بۆ پڕكردنه‌وهێ بۆشایی كوڕێتی و به‌پیاوكردنی له‌ڕێگه‌ی دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانییه‌وه .ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه شرۆفه‌ی مه‌سه‌له‌كه بكه‌م به‌پیچه‌وانه‌له دیدگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه پیاو سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی وكامه‌رانییه بۆ ژن ، ئاخر ئه‌بێ وابێت ئه‌گینا ژن هه‌میشه زه‌لیل و ژێرچه‌پۆكی یاسای پیاو ئه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر بچینه نێو واقعی هه‌رخێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ئه‌وا ئه‌و ڕاستیه‌مان لا گه‌ڵاڵه ئه‌بێت كه ژن چه‌ن ووریا و دانا و كارامه بێت هێشتا هه‌ر گیرۆده‌ی ئایدۆلۆژیای نێرسالارییه ، دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه كه مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی ژن وه‌ك كۆرپه‌له به‌رڕۆشنایی كه‌وت و هاواروناڕازاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه هێشتا هه‌ر كوشتن و لیدان و فره‌ژنی و خۆكوشتن و سڕینه‌وه‌ی كه‌سێتی ژن له‌نێو چواردیواری خێزان و ته‌لبه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌به‌رده‌وامه و هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشنه‌چووه ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به‌ناوی ژن و ژن له‌ئاسووده‌گیدا غه‌رقه ، ده‌با هه‌رچی دۆسییه پڕله‌تاوانه‌كانی پیاو هه‌یه بیانپێچینه‌وه‌و له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ژنێك بۆ كۆتایی هێنان به‌ئازاره‌كانی دونیای پیاو خۆی پێ داخان ئه‌كات دۆسییه‌كانی پێ گڕتێبه‌ربده‌ین و چیتر باس له كێشه‌ی ژن نه‌كه‌ینن ، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پیاو ئاسوده‌به‌خش ئه‌بێت .
پێم وایه كامه‌رانی خێزان كه‌ژن بڕبڕه‌ی هێز و به‌رده‌وامییه‌تی به‌ده‌ست پیاوه چون ئه‌گه‌ر پیاو چه‌ن پله‌یه‌ك له په‌یژه‌ی سالاری بێته خوار و تێڕوانینی به‌ئینسانبوونی ژن بخاته ئیعتباره‌وه ئه‌وا كامه‌رانی و ئارامی ئه‌به‌خشێته ژن ، ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا پیاوی باڵا بۆ ئه‌به‌د له‌ترۆپكی سالاریدایه و مه‌سه‌له‌ی به‌ئینسانبوونی ژن له‌قاڵبه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌یدا گیرخواردوو ئه‌بێت .
له‌وانه‌یه پرسیاره‌كه‌ی من پرسیارێكی ئاڵۆزبێت یان وه‌ڵامێكی وای بۆ دروست نه‌بووبێت كه‌یه‌كلایی بكاته‌وه ، ئه‌گینا به‌پێوه‌ری هه‌موو بیردۆزه‌كانی ژیان هه‌ر پیاو سه‌روه‌ره و سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌یی وكامه‌رانییه نه‌ك بۆ‌ژن به‌ڵكو ئاسوده‌یی به‌شه‌رییه‌ت وا له‌ئه‌ستۆی ئه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارو باڵاداتێبینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره ( ٥٠٠٥ ، ٢٢-١٠ – ٢٠٠٩ – ل ١٥ ی كوردستانی نوێ بڵاوبۆته‌وه .)