به‌ربه‌م شه‌پۆلی خوێنه بگرن …!
یه‌كێك له‌دیارده دزێوه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگای ئێمه ، به‌كارهێنانی توندوتیژیه دژی ژنان ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ساڵ دوای ساڵ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ و قوربانیان زیاتر ده‌كات . ده‌بێت حیكمه‌تی ئه‌م كاره ناشرینه هۆكاره‌كه‌ی چی بێت ؟ ، ماوه‌ی 18 ساڵه لێره‌و له‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ده‌كرێ و ئاكامه ترسناكه‌كانی ئاماژه پێده‌درێت ، به‌ڵام نه‌ك وه‌خۆی ماوه ، به‌ڵكو قوربانیه‌كان ڕێژه‌یان زیاد ده‌كات .
له‌تازه‌ترین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژی ژنان ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌به‌راود له‌گه‌ڵ پاردا زیادی كردوه به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه ، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2008 دا (450) حاڵه‌تی توندوتیژی له‌سنوری سلێمانی تۆماركراوه ، به‌ڵام ئه‌وڕێژه‌یه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می 2009 دا ده‌گاته (603) حاڵه‌ت ، به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژ ئه‌وه ئاشكراده‌كات ، كه‌پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ش ناتوانێت به‌ر به‌عه‌ڵیه‌تی كۆنخوازی دژی ئازادیه‌كانی ژنان بگرێت ، چه‌ندین ڕێكخراوی داكۆكی كار له‌مافه‌كانی ژنان هه‌یه ، ڕۆژانه ڕۆژنامه‌كان باسی دزێوی ئه‌و دیارده‌یه‌ده‌كه‌ن ، كه‌چی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر له‌بره‌ودایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جارجار ده‌سه‌ڵات خۆی له‌قه‌ره‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌دات ، هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانیوه به‌ر به‌و لافاوی خوێنه بگرن ، كه‌له‌جه‌سته‌ی ژنان ده‌ڕوات . كه‌واته ده‌بێت ئه‌و هێزه چی بێت له‌پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌و ناتوانرێت به‌ری پێبگیرێت ؟ به‌بڕوای من به‌شێكی گرنگی ئه‌و دیارده‌یه په‌یوه‌سته به‌عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری ئایینی یه‌وه ، چونكه له‌پێكهاتانه‌دا ژن پله‌یه له‌خوار پیاوه‌وه‌یه‌و ته‌نها بۆخۆشگوزه‌رانی پیاو دروست كراوه ، ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ملكه‌چی فه‌رمانه‌كان بن و نابێت به‌هیچ جۆرێك بیرله‌وه‌بكه‌نه‌وه سه‌رپێچی بكه‌ن ، چونكه دووچاری سزاده‌بن و خێڵ و بنه‌ماڵه‌و ئایینیش ڕێگه‌ی دا‌و ژنان سزابدرێن ، به‌شێكی تریش په‌یوه‌سته به‌مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌فه‌وه ، كه‌ئه‌مه‌یان فاكته‌ری سه‌ره‌كیه بۆئه‌وه‌ی ژنانی پێ له‌ناوببرێ ، به‌ناوی كڕینه‌وه‌ی ئابڕوی بنه‌ماڵه ، ئه‌و دوو لایه‌نه ڕۆڵی كاراده‌گێڕن له‌به‌قوربانی كردنی ژنان ، عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و ئایینی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین ژنان ماف و ئازادیان هه‌بێت ، به‌ڵكو تاسه‌ر مۆخ و ئێسقان دژی هه‌رگۆڕانكاریه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه كه به‌قازانجی مافه‌كانی ژنان بێت . بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه به‌جۆرێكی تر ڕیگای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه بگرینه به‌ر له‌نووسینه‌وه بۆ هاتنه سه‌رجاده . به‌مانایه‌كی تر ماوه‌ی 18 ساڵه دژی ئه‌وه دیارده‌یه ده‌نوسن ڕاپۆرت ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ڕێژه‌ی قوربانی یه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه ، با دووساڵیش بچینه شوێنه گرنگه‌كانی خاوه‌ن بڕیار‌و ، دواتریش شه‌قام به‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان بخرۆشێنین ، كه‌ئه‌مه‌یان كاریگه‌ری ده‌بێت و ده‌توانین هه‌رنه‌بێت ڕێژه‌ی قوربانیه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌شتوانین بنه‌بڕی بكه‌ین .سلێمانی
sarwar_kareem@yahoo.com