دیمانه له‌گه‌ڵ ڤینۆس فایق
ڤینۆس فایه‌ق/
وه‌زیفه‌ی ده‌قی شیعری ئه‌وه‌یه یه‌ك پرسیار به چه‌ند شێوه‌یه‌ك بخوڵقێنێتدهستپێكێكی پێویست:
شه‌ڕی نه‌وه‌كان به‌درێژایی چاخه‌كاندا ده‌بینرێت،كه‌نه‌وه‌ی كۆن ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌رنه‌وه‌ی نوێ‌دا فه‌رزوپیرۆزبكات،له‌كاتێكدا نه‌وه‌ی نوێ قبووڵی ناكات،بۆیه‌ئێمه‌به‌پیویستی ده‌زانین ئه‌مجاره‌جوایه‌زترقسه‌وباس له‌مه‌ڕكۆمه‌ڵك پرسی هه‌نووكه‌یی بكه‌ین.بۆیه‌ئه‌مپرسیاره‌زۆرده‌كرێت :كه‌بۆچی دیمانه‌له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌نگی وه‌هاده‌كه‌ین كه‌ئه‌زموونی زۆركه‌متره له‌وچۆڕه‌ئه‌زموونه‌ی ئێمه،لێ من پێم وایه‌ده‌نگه‌پیره‌كان ئه‌گه‌رشتێكییان هه‌بووبێت ئه‌واپێشكه‌شیان كردووه،بۆیه‌مومكین نییه‌چاوه‌رێی داهێنان ونوێگه‌رییان لێ بكرێت،له‌كاتێكدابه‌سه‌دان گه‌نجی خوێن گه‌رم له‌م مه‌یدانه‌بوونیان هه‌یه.
(1)نووسه‌رگه‌لێك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن, كه‌ده‌قی ئه‌ده‌بییات"ورووژاندنی گومان وپرسیاركردنی ئه‌زه‌لییه"به‌هۆی گه‌رانی نووسه‌ره‌وه, به‌رای تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌ت شیعر ده‌رهاوێشته‌و گه‌رانه به‌دوای پرسیار‌و خولقاندنی گومان بێت, چی وه‌لامه‌كه‌یه‌تی ,ئیستاتیكا رۆلی چی ده‌بێت وله كوێی شیعردا ئاوێَته ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له‌م پرسیاره تێبگه‌م ده‌بێت بیكه‌م به دوو به‌شه‌وه، یه‌كه‌م: كه ئه‌و بۆچوونه‌ی گوایا ده‌قی ئه‌ده‌بی وروژاندنی گومان و پرسیاره ئه‌زه‌لیه‌كانه و، شیعر پرسیار و خوڵقاندنی گومانه، ئه‌گه‌ر وایه داخوا چی وه‌ڵامه‌كه‌یه‌تی؟ به‌شی دوه‌م: په‌یوه‌ندی ئیستاتیكا به ده‌قی شیعریه‌وه.
له‌وه‌ڵامی به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌دا رای من وایه كه ئه‌گه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، شیعر، په‌خشان، چیرۆك یان رۆمان، ته‌نانه‌ت ده‌قی شانۆیی وسینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنیش، ئه‌گه‌ر پرسیار نه‌وروژێنن و گومان دروست نه‌كه‌ن و موته‌له‌ققی واتا (وه‌رگر، كه بریتیه له خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ر) له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی بێوێنه له پرسیار و گومانه‌وه نه‌خه‌نه حاڵه‌تێك له په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ نوسه‌ردا، ئه‌وه ئه‌و ده‌قه مردووه. مه‌رجیش نیه شاعیر له ده‌قێكی شیعریدا كه حاڵه‌تێك له گومان یان رامان، یاخود حاڵه‌تێك له پرسیار دروست بكات مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر شاعیر وه‌ڵامی پرسیار و گومانه‌كانی نێو رۆحی ده‌قه‌كانی لای وه‌رگر بینیه‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌قه ده‌قێكی سنوردار و راوه‌ستاو و بێده‌نگ و یه‌ك ره‌هه‌نده.. وه‌زیفه‌ی ده‌قی شیعری ئه‌وه‌یه یه‌ك پرسیار به چه‌ند شێوه‌یه‌ك بخوڵقێنێت، چه‌ندین جۆر له حاڵه‌تی گومان دروست بكات، بۆخۆم وه‌كوو شاعیر هێنده‌ی مه‌به‌ستمه خوێنه‌ر تووشی قه‌له‌ق و گومان بكه‌م و وای لێبكه‌م پرسیار بكات، مه‌به‌ستم نیه وه‌ڵامی پرسیار و حاڵه‌تی گومانه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت.. ئیدی خاسیه‌تی ده‌قه زیندوه‌كان ئه‌وه‌یه له هه‌موو كات و زه‌مانێكدا هه‌مان رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت. شیعر بۆخۆی زمانی وروژاندنه، خوێندنه‌وه‌ی شیعر بۆخۆی ئه‌گه‌ر نه‌توروژێنێت كه‌واته تۆ خوێنه‌ری شیعر نیت. ئه‌گه‌ر من به منداڵی به خوێندنه‌وه‌ی شاعیره‌كانی پێش خۆم و شاعیره كۆنه‌كان نه‌وروژابم، نه‌مده‌توانی ئه‌و شاعیره له‌ناو خۆمدا بدۆزمه‌وه. كه‌واته جگه له‌وه‌ی شیعر بۆخۆی پرسیارێكی زۆر گه‌وره‌یه و، وه‌ڵامێكی ئێجگار جوان و ناته‌واوه، وه‌ڵامێكی نادیار و ئه‌فسوناویه، ئه‌وه‌ش له‌و حاڵه‌تانه‌وه‌یه كه تێیده‌كه‌وین كاتێك گوێمان له ده‌قێكی جوان ده‌بێت یان كاتێك ده‌قێك ده‌خوێنینه‌وه. هه‌ر له توانای شیعردایه گومان بكات و بتخاته باوه‌شی گومانه‌وه، هیچ به‌رهه‌مێكی تر نیه هێنده‌ی شیعر تووشی ئه‌و حاڵه‌تی سه‌غڵه‌تبوون و سه‌رلێشێوان و ونبوون و گومانه‌م بكات، به رۆمانیشه‌وه.
دواجار به‌و پێیه‌ی ئیستاتیكا وه‌كوو زانست، كه به‌شێك له میكانیكا گوێ به ته‌نه جێگیر و جوڵاوه‌كان ده‌دات و، ئه‌و ته‌نه به هاوسه‌نگ پێناسه ده‌كات، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی كه كاری لێده‌كه‌ن هه‌ریه‌ك ئه‌وی دیكه له‌غوو ده‌كاته‌وه. كه‌واته شیعر ئه‌و هێزه خاریقه‌یه كه له رۆڵی جوڵاندن و بزواندنی به‌شه وه‌ستاوه‌كانی ناو رۆحمان ده‌گێڕێت و ئه‌و جیهانه ونبوانه‌ی ناو نه‌ستمان ده‌دۆزێته‌وه و، بونه‌وه‌ره‌كانی ناو ناخمان ده‌دوێنێت، هه‌سته نوستوه‌كان وه‌خه‌به‌ردێنێ. ئیستاتیكا به‌م مانایه لای من له‌رۆحی شیعردا به نه‌ستمان ئاوێته ده‌بێت. دواجار وێنه شیعریه‌كان له هه‌وڵێكی به‌رده‌وامدا یه‌كتر له‌غوو ده‌كه‌نه‌وه و ژیان به گه‌رده مردوه‌كانی ناو جه‌سته‌مان ده‌بخشنه‌وه..(2)ئایا چۆن ده‌توانین به‌رهه‌مێك بكه‌ینه به‌رهه‌مێكی نه‌مری جیهانی ,یاخود تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌می به‌جیهانیبوون چین, نووسه‌رانی كورد له‌م روانگه‌وه له‌كوێی نووسیندان؟
ئه‌مڕۆ باو و سه‌رده‌می ده‌قی بێ‌سنور و كراوه و كه‌ونیه، ئه‌و ده‌قه‌ی كه به‌كه‌ڵكی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان دێت له هه‌موو جێگه و كاتێكدا، ئه‌و ده‌قه‌ی كه ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و خوێنه‌رێكی تورك و خوێنه‌رێكی چینی و خوێنه‌رێكی جه‌مسه‌ری باكوور هاوكات خوێنه‌رێكی ئه‌وپه‌ڕی گۆی زه‌وی بیخوێنێته‌وه چێژی لێبینێت و حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی لێ هه‌ڵهێنجێت، ئه‌م ده‌قه كه‌ونیه ته‌جاوزی جوگرافیا ده‌كات و هه‌موو كات و سه‌رده‌مه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت و له توانایدایه باس له غه‌می مرۆڤ بكات له هه‌موو كه‌وندا. ئیستا باوی ده‌قی ناوچه‌یی و تایبه‌ت به جوگرافیایه‌كی ته‌سك نه‌ماوه. به‌باوه‌ڕی من ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ رووه‌وه كۆچ و ره‌و كاریگه‌ر و ئاكامی وێرانكه‌ر له‌سه‌ر بونیادی پێكهاته‌یی مرۆیی و سامانی مرۆیی و ئابوری له كۆمه‌ڵگاكاندا داده‌نێت، به‌ڵام به‌دیوێكی تری‌دا هه‌ر ئه‌و كۆچ و ره‌وه‌ی میلله‌تی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌كوو فاكته‌ر رۆڵێكی پۆزه‌تیڤی گێڕا له‌وه‌ی كه میتۆلۆژیا و به‌رهه‌م و ئیبداعی ئه‌ده‌بی كوردی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان برده به‌رده‌ست خوێنه‌ر و وه‌رگری ده‌روه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌ش دواتر به‌ره‌و جیهانیی برد، بێگومان لێره‌دا خودی شاعیر یان ئه‌دیبه‌كه وه‌كوو خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه كه بتوانێت به زمانێكی تر باس له غه‌می میلله‌تی خۆی بكات بۆ خوێنه‌رێكی تر له جیهانێكی ته‌واو جیاواز، جگه له بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانیش كه جارێكی تر رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه له گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كوردی و هه‌روه‌ها گوێزانه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ئه‌زمونی ئه‌ده‌بی جیهانی بۆ زمانی كوردی..
به‌ڵام له‌لای شاعیری كوردی حاڵه‌تێك به‌دیده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هێشتا زۆربه‌ی زۆری شاكاره‌كانیان سنوری هزری ناوچه‌یی و نیشتیمانی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش له به‌رهه‌مه‌كاندا ده‌بینیته‌وه، هێنده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی باس له غه‌می ئینسان ده‌كات له شوێنێكدا به‌ده‌ست سیسته‌مێكی ناوچه‌ییه‌وه، باس له غه‌می ئه‌و ئینسانه ناكات كه (كورد)ه له‌ناو سیسته‌مه جیهانی و كه‌ونیه‌كه‌دا. باوه‌ڕم هه‌یه كه ئه‌و ستایله پێویسته، به‌ڵام ده‌بێت سنور له‌هه‌ست و نه‌سته‌كاندا، له ده‌ربڕین و شێوازی ته‌عبیر و وێناندن و گه‌یاندنه‌كاندا سنور ببه‌زێنن و، ته‌ماس له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌مه‌فهومه گه‌وره‌كه‌ی وه‌كوو كه‌ون بكه‌ن، نه‌ك به‌ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا و له‌گه‌ڵ سیسته‌مه بچوكه‌كه‌دا بكه‌ن.
دواجار هیچ به‌رهه‌مێك كه له‌دایكده‌بێت ئێمه‌نین كه ده‌یكه‌ینه جیهانی، ئه‌وه خودی ده‌قه‌كه خۆیه‌تی سه‌فه‌رده‌كات به‌ناو هزره‌كاندا و به ویستگه عه‌قڵی و هوشیاریه‌كانی وه‌رگردا تێده‌په‌ڕێت و ناسنامه‌ی جیهانی بۆخۆی وه‌رده‌رێت، ئه‌وه ئێمه نین سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین و خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی بچوكی خۆمان به‌خۆمان ده‌ناسێنین، ده‌قه‌كانمانن ده‌بنه پێناسه و ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بیمان و پێیان ده‌مانناسنه‌وه. بۆیه به‌لای منه‌وه ده‌قی جیهانی پێناسه و پێوانه و هێڵ و شێواز و ره‌نگی نیه، ده‌قه جیهانیه‌كان ئه‌و ده‌قانه‌ن كه به‌بێ پاسپۆرت سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌قانه‌ن لاڕێكان نازانن، پێویستیان به‌وه نیه له‌ناو جانتكاندا ببرێنه ده‌ره‌وه و به جاده و بانه ئاساییه‌كاندا بڕۆن، پێویست ناكات له‌بن باڵماندا هه‌ڵیانگرین و بڵێین ئه‌وه ده‌چین ئه‌م ده‌قه ده‌ناسێنین به جیهان،. نه‌خێر، ده‌قكه خۆی ده‌ڕوات، خۆی ئه‌رك و خه‌رجی سه‌فه‌ر و گه‌شتی جیهانیبونی خۆی ده‌كێشێت.(3)شیعرێكت له‌ژماره (579)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا, به‌ناوی "خه‌ون"بڵاوكردۆته‌وه, سه‌ره‌تا ئه‌م خه‌ونه‌شیعره چۆن سه‌ریهه‌ڵدا, وه‌تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌توانین خه‌ونێكی پر نۆستالیژیا بكه‌ینه ده‌قێكی باڵا؟ په‌یوه‌ندی خه‌ون له‌به‌رامبه‌ر دواین ده‌قداچی ده‌بێت؟
پێش هه‌موو شتێك و دوور له پێناسه‌كردن، چونكه شیعر به‌رگه‌ی پێناسه‌كردن ناگرێت، شیعرنوسین به‌لای منه‌وه بریتیه له سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی نه‌ستی مرۆڤ، په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ی حه‌واسمان، راهێنانه‌وه‌ی هزرمان به زمانێكی جیاواز كه ده‌بوو له‌سه‌ر كه‌وكه‌بی زه‌وی به‌كارنه‌هاتبا.. شیعرنوسین تازه‌كردنه‌وه‌ی هوشیاریمانه به‌خود، سه‌رله‌نوێ ناسینه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی شته نه‌ناسراوه‌كانه.. سه‌رله‌نوێ هه‌ستكردنه به نه‌سته ونبوه‌كان له‌ناو گێژاوی هه‌سته شێواوه‌كانماندا.. لێره‌وه شیعر بۆخۆی خه‌ونێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌وامه، رۆژانه ده‌یبینم، زۆر به‌كه‌می ده‌ینوسمه‌وه، چونكه ده‌بێت له كاته تایبه‌ته‌كاندا بنوسرێت، نه‌ك له كاته پچڕێنراو و كاته لابه‌لاكاندا.. هه‌میشه هه‌موو نوسینه‌كانی تریشم له‌ویژدانما به‌فیلته‌ری شیعردا تێده‌په‌ڕێت، پێش هه‌موو شتێك به‌هه‌ستی شیعریم ده‌یپێوم، ئینجا ته‌واویان ده‌كه‌م. یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی شیعر راستگۆییه، هه‌میشه ئه‌و شیعرانه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری یان له ئه‌نجامی حاڵه‌تی نوستالیژی ده‌نوسرێن ته‌واو راستگۆن.. له‌زۆربه‌ی زۆری ده‌قی هه‌موو شاعیره‌كاندا خاسیه‌تی نوستالیژیا ده‌بینیته‌وه، نۆستالیژیا به مانای بیركردنی رابردوو، شته جوانه‌كان و بیركه‌وتنه‌وه‌ی شته ناخۆشه‌كانیش زۆر جار به‌شێكه له بیركردنی رابردوو.. هێنانه‌وه‌ی رابردومانه و جارێكی تر زیندووكردنه‌ویان و دروستكردنی ده‌قه بێوێنه‌كانه . شاعیرنیه له ده‌قێك له ده‌قه‌كانیدا نه‌چێته‌وه و له‌ده‌رگای منداڵیی نه‌دات، شاعیر نیه له ده‌قێك له ده‌قه‌كانیدا باس له عیشقێكی رابردووی نه‌كات.. دیارده‌ی نوستالیژیا بۆخۆی په‌یوه‌سته به خودی مرۆڤ و گه‌شتی ژیانیه‌وه، بگره هێنده‌ی مرۆڤ و دروستبوونی كۆنه، هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌تا گه‌نجێتی و كامڵی و گه‌وره‌بوون و پیربوون. ئه‌و خه‌ونه‌شیعره‌ی له به‌ڕێكردنی ساڵی 2007 دا بوو نوسیم، بۆخۆی له‌دایكبووی شه‌وێكی ته‌نهایی و ته‌واو ونبوون له جیهانێكی زۆر زبر و دڵڕه‌قدا، كه ته‌نها له توانامدابوو به شیعر وه‌ڵام بده‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاسووده‌بم، ئه‌و كاتانه‌شی واده‌زانین به‌نوسینی ده‌قێكی شیعری ئاسوده ده‌بین، ئاله‌و كاته‌دا ده‌ستمان وا ناو برینه‌كاماندا و وه‌خه‌به‌ریان دێننه‌وه. له‌و ده‌قه‌دا ره‌نگه هه‌مووی ئه‌وه‌ی ویستومه بیڵێم له‌ته‌نها یه‌ك دێڕیدا وتبێتم، ره‌نگه هیچی له‌وه‌شی ویستومه بیڵێم نه‌موتبێت، چونكه بۆخۆی شیعر وتنی هه‌موو شتێكه و به‌جێهێشتنی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانه به‌بێ وتن.(4)تیری ئیگلتن پێی وایه ((كه‌لێنێك له‌هه‌مووكارێكی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه, ئه‌وه ره‌خنه‌یه ئه‌و
كه‌لێنه پرده‌كاته‌وه)) به‌ومانایه‌ی كه‌هیچ شتێك له‌ژیاندا به‌ته‌واویه‌تی كامل نییه, وه‌لێ
پێت وایه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌و كه‌لێن وكامڵا نه‌بوونه‌ی پركردبێته‌وه؟ یاخو ده‌ست نیشانی كردبێت؟
ئه‌سڵه‌ن ئێمه ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیمان نیه، مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گری ئه‌كادیمی و بێلایه‌ن و بێ مه‌به‌ست و بێ نیاز. چونكه ئه‌مرۆكه هه‌موو ره‌خنه‌گران یان لایه‌نگری ئاڕاسته‌یه‌كی فیكری یان حزبین و، ته‌نها ئه‌و ئه‌دیبانه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كه له‌ناو بازنه‌ی فیكر و بیروبۆچۆنی خۆیاندان، یان موجامه‌كه‌له‌ی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی حوكم ده‌كات، یان ئه‌وه‌تا بۆ مه‌به‌ست و مرازی تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌كان موماره‌سه‌ی كاری ره‌خنه ده‌كه‌ن، یان به موجامه‌له و هاوڕێیه‌تی و ده‌عوه‌تی سه‌رمێزی شه‌وانی نادیه‌كان، یان ئیتر هه‌ر نوسینێكی ره‌خنه‌یی یان چیرۆك یان مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له‌پشته‌وه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شاعیره‌ی میلله‌تی كورد هه‌یه‌تی كه‌چی ره‌خنه‌گرێكی راسته‌قینه‌مان نیه.. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌لاله‌ت له شتێك بكات، له‌وه‌ی ده‌كات یان ئه‌وه‌تا كورد شاعیری باشی نیه له ئیستادا، یان ئه‌وه‌تا خوێنه‌ری باشی نیه، ئه‌گه‌رچی من باوه‌ڕم وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نوسن و پێیان وایه شاعیرن، شاعیر نین، هه‌روه‌ك گومانم هه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان وایه خوێنه‌ری باشی شیعرن له شیعر تێبگه‌ن. له‌و به‌ینه‌شدا ئه‌و كه‌لێنه‌ی ئینگلتن باسی لێوه ده‌كات له ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌تا دێت فراوان ده‌بێت و پڕنابێته‌وه و، شیعرنوسین وه‌كوو په‌تای لێهاتووه ده‌ست به‌ریه‌ككه‌وتنێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستیت و ببیته شاعیر، ره‌خنه‌گرێكیشمان نیه قسه‌یه‌كی جیدی لێبكات..
بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌مێكه به‌تاڵه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی زۆر فاكته‌ری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووری و په‌روه‌رده‌یی عه‌قڵی تاكی رۆشنبیری كورده كه زه‌مینه‌یه‌كی مه‌عریفی ئه‌وتۆی بۆ به‌جێنه‌ماوه و، هه‌وڵی جیدیشی بۆنه‌داوه كه بتوانێت پاچكاریه‌كی مه‌عریفی تری له‌سه‌ر بكات.
گرفته گه‌وره‌كه‌ش له‌وه‌دا نیه ئه‌و كه‌لێنه هه‌یه، گرفته گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه زۆر كه‌س خۆی به ره‌خنه‌گر له‌قه‌ڵم ده‌دات و ره‌خنه‌گر نیه و واده‌زانێت كه‌لێنه‌كه‌ی پڕكردۆته‌وه.(5)تۆ یه‌كێكی له‌و نووسه‌رانه‌ی زۆرت له‌گه‌لێك بواردانووسیوه, به‌تایبه‌ت شیعر, كه‌چی كه‌مت له‌سه‌ر نووسراوه و ره‌خنه‌گران وه‌كو پێویست ئاوریان له‌ده‌قه‌كانی تۆ نه‌داوه‌ته‌وه ,به‌رای تۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه و، ه‌ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌قه‌كانتیان نووسیوه, تاكو چ ئه‌ندازه‌یه‌ك توانیویانه‌له‌فانتازیای ده‌قه‌كه‌كانت نزیك ببنه‌وه؟
باوه‌ڕناكه‌م هیچی ئه‌وانه‌ی له هه‌ر ده‌قێكی شیعری ده‌نوسن بتوانن ده‌قاوده‌ق و سه‌د له‌سه‌د له رۆح و فه‌نتازیای ده‌قكه‌وه نزیكبنه‌وه، یان تێیبگه‌ن.. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی شیعری ئه‌مڕۆ و زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی من ده‌قی وێنه‌یین، واته زیاتر به ته‌كنیكی وێنه‌ی شیعری ده‌به‌ستێت، دوجار كه ده‌یخوێنیته‌وه وه‌كوو ئه‌وه وایه له‌به‌رده‌م تابلۆیه‌كی سوریالیدا وه‌ستابیت، هه‌ر بینه‌ره و به‌چاوی خۆی ده‌یبینێت و به پێوه‌ره‌كانی خۆی ده‌یپێوێت. دواجار خوێنه‌ری ئه‌م جۆره ده‌قانه‌ش هه‌ر یه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت.. به‌ڵام ئه‌شێت له‌پشت هه‌موو ده‌قێكه‌وه ئه‌و پرسیار و گومانه دروست بێت كه له ده‌سپێكی دیمانه‌كه‌دا باسی ده‌كه‌ین، ئیدی ئه‌و پرسیار و گومانه‌ش له خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌ر ئه‌گۆڕدرێت، له ره‌خنه‌گرێكیشه‌وه بۆ ره‌خنه‌گرێك (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ین ره‌خنه‌گرمان هه‌یه).. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی منیان نوسیوه زۆر كه‌من، بگره ره‌نگه هه‌ر كه‌س نه‌زانێت كێن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی منیان نوسیوه، یان كامه ده‌قانه‌ن له‌سه‌ریان نوسراوه.. چونكه یه‌كه‌م وه‌كوو وتم كه‌من، دوه‌م ره‌خنه‌گری ده‌قی ئه‌ده‌بی نین، ئه‌وان زیاتر نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسن و، بایه‌خیان بۆ ئه‌ده‌ب هه‌یه، دواجار به‌ڕێكه‌وت ده‌قێكی منیان به‌رده‌ستكه‌وتوه و به‌دڵیان بوه و له‌سه‌ریان نوسیوه، له‌وانه خه‌له‌ف غه‌فور كه‌بۆخۆی رۆژنامه‌نوسێكی باش و نوسه‌ری وتاری سیاسیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ جارخوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان هه‌یه و، وتارێكی جوانی له‌سه‌ر ده‌قی (خه‌ون) نوسیوه، كه پێشتر پرسیارتان له‌باره‌وه كردوه، ته‌ها سلێمان كه ئه‌ویش نوسه‌رێكی باشه، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌نفال و جینۆسایدا، وتارێكی جوانی له‌سه‌ر ده‌قی (له‌هه‌ناوما) نوسی كه باس له ئه‌نفال ده‌كات. ئیدی به‌بیرم نایه‌ت كه‌سی تر قسه‌یه‌كی له هیچ ده‌قێكی من كردبێت، ره‌نگه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئه‌زمونی سه‌رقاڵی خۆشمه‌وه هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نوسنینی وتاری سیاسی و كاری رۆژنامه‌وانی بردومیان و وایكردبێت خوێنه‌ر و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گرنگی به ئه‌ده‌ب ده‌ده‌ن من وه‌كوو شاعیر كه‌متر بناسن.
یاخود ره‌نگه هۆكه‌شی به‌شێك بێت له‌وه‌ی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌روه‌دا ئاماژه‌م پێداـ راشكاوانه ئه‌وه‌شی بۆ زیاد ده‌كه‌م كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ره‌خنه‌گر ده‌زانن ئه‌گه‌ر بیناوێت پرۆژه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئه‌زمونی ئه‌ده‌بی ژنێك ئه‌نجام بده‌ن، زۆربه‌ی جار مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی تێده‌كه‌وێت، یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌ت، بۆیه ده‌بینیت، زۆر ژنی شاعیر له‌پڕ وه‌كوو شاعیر سه‌رده‌كه‌ون، ئه‌وانی دیكه‌ش وه‌كوو خۆیان ده‌مێننه‌وه..
دواجار بۆخۆم به‌رده‌وام به‌دوای ده‌قی شیعریدا ده‌گه‌ڕێم، نه‌ك به‌دوای شاعیردا، چونكه له كۆتاییدا تۆ ده‌ق ده‌خوێنیته‌وه و پرۆسه‌ی ره‌خنه مه‌به‌ستیه‌تی ده‌ق بخاته ژێر پرسیار و گومانه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ خوێنه‌ر و نوخبه‌ی رۆنشبیری هه‌ن كه به‌دوای ناوی شاعیره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، ئیتر گرنگ نیه به‌لایه‌وه ئایا به‌های ئه‌ده‌بی ده‌قه‌كه‌ی له چ ئاستێكدایه، بۆ ئه‌و به‌سه فڵان شاعیر نوسیوێتی، بڕیارێكی پێشوه‌ختی داوه ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه و مه‌زنه و فڵان شاعیری تر هیچ شاعیر نیه و ده‌قی جوانی به‌رهه‌م نه‌هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێكیشی بۆ نه‌خوێندۆته‌وه..(6)به‌رای تۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مرۆی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ته‌نیا نه‌بوونی میتۆد و تیۆری ره‌خنه‌ییه ,یاخود ره‌خنه‌كاری له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاورێیه‌تییه, وه‌به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
ره‌خنه به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا پێش هه‌موو شتێك به‌رپرسیارێتیه له‌به‌رده‌م كایه ئه‌ده‌بیه فراوانه‌كه‌دا، پشت به پرنسیپی به‌های ئه‌ده‌بی ده‌به‌ستێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی خستۆته به‌ر پرسیار و قه‌یرانه‌وه، نه‌بوونی میتۆد و تیۆری ره‌خنه‌كه نیه به‌هێندی نه‌بوونی ئه‌و هه‌ستی به‌رپرسیارێتیه، چونكه كه هه‌موو پرۆسه و پرنسیپێك چووه خانه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تی ئه‌خلاقی لێ داده‌ماڵرێت، من هیچ به‌هایه‌ك بۆ كتێبێكی ره‌خنه‌یی دانانێم كه ره‌خنه‌گره‌كه ته‌نها به‌ناوی هاوڕێ و دۆسته‌كانی خۆی پڕی كردونه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نازناوی شاعیر بداته كه‌سێك ئه‌و خاتری ده‌وێت و له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسی ره‌نگه په‌یوه‌ندیه‌ك یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك پێكه‌وه كۆی كردبنه‌وه. هیچ به‌هایه‌كیش بۆ پرۆژه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی دانانێم كه خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌خنه‌گر نه‌بێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناوی چه‌ند شاعیرێكه‌وه به‌دوای ناو ناوبانگدا ده‌گه‌ڕێت، له كاتێكدا بۆخۆی له ژیانیدا یه‌ك كاری ره‌خنه‌یی نه‌خوێندۆته‌وه.. ره‌خنه هێند پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزه كه پشت به پرنسیپی ئه‌خلاق ده‌به‌ستێت هاوڕێیه‌تی قه‌بووڵ ناكات، ئه‌شێ من ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له نوسه‌رێك یان شاعیرێك دابڕێم و په‌یوه‌ندیم پێوه‌ی نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌خلاقی ئه‌ده‌بی و هه‌ستی لێپرسراوێتیمه پێم ده‌ڵێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هه‌مووی ئه‌و كه‌سه شاعیر یان نوسه‌رێكی باشه و ناكرێ ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی جیدی له پرسێكی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت بكه‌م ناوی نه‌به‌م. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه هیچ كات به چاوی هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نابینرێت، كه‌به‌و چاوه بینرا ئه‌خلاق و لێپرسراوێتی ئه‌ده‌بی ئه‌ڕوخێت..
(7)با بگه‌رێینه‌وه سه‌ره‌تاكانی ژیان , نووسه‌رانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرله"سۆز"ه‌وه ده‌ستییان به‌نووسین كردووه, ئایا تۆش به"سۆز"ه‌وه ده‌ستت به‌نووسین كرد؟,ده‌كرێت پێمان بلێت یه‌كه‌م ده‌قت چۆنچۆنی سه‌ری هاته‌بوون؟
له‌و ده‌مه‌ی من ده‌ستم دایه نوسین، یه‌كه‌م: ته‌مه‌نم زۆر منداڵ بوو، دوه‌م: بارێكی سیاسی تایبه‌ت باڵی كێشابوو به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵاتیه‌ی ده‌وروبه‌رم كه تیا گه‌وره‌بووم، ئه‌مه‌ش كه‌وایكرد ناوه‌رۆك و بابه‌تی یه‌كه‌مین ده‌قه‌كانمی ده‌ستنیشان كردبوو. ئه‌وه‌ش زۆر راسته كه (سۆز) وه‌كوو كایه‌كی ئینسانی و وه‌كوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهام بۆ نوسین، یه‌كێكه له سه‌ره‌تاكان، به‌ڵام بۆ ئه‌زمونی من وانه‌بوو، له‌به‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌شم، چونكه بیرم دێت یه‌كه‌مین ده‌قه‌كانم له ته‌مه‌نی سیازده و چوارده ساڵیمدابوو، جگه له‌وه ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی من تیا گه‌وره‌بووم، مومكین بوو شانازی به‌به‌رهه‌می كچێكی سیاسیه‌وه بكه‌ن و شه‌رعیه‌تی بده‌نێ و بیخوێننه‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن زیاتر له‌وه‌ی شانازی به به‌رهه‌می كچێكی عاشقه‌وه بكه‌ن. یه‌كه‌مین ده‌قم بۆ شاری سلێمانی نووسی، به زمانی عه‌ره‌بی، به ژنێكی گه‌نمڕه‌نگی ره‌شپۆشم شوبهاندبوو، به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌قه له‌گه‌ڵ ده‌قی تردا دواتر به‌هۆی ناله‌باری بار و زروفی ژیانمان نه‌متوانی بیانپارێزم و فه‌وتان..(8)ئایا ئه‌و ئیشكاله‌تانه چین ,كه‌له نێوان ئه‌ده‌ب و رێزماندا سه‌ر هه‌لده‌ده‌ن, پێت وانییه نه‌بوونی رێزمانێكی یه‌كلایی كوردی هۆكاربێت, یاخود تا ئێستا زمانێكی ستانداردی كوردی دروست نه‌بووه, ده‌كرێت تیشك بخه‌یه سه‌رئه‌م لایه‌نه؟
گۆنگترین پایه یان كۆڵه‌كه‌ی بونیادی شیعر زمانه، ئه‌شێ شاعیر به فیتره یان وه‌كوو ئاره‌زوو ده‌ستبداته شیعرنوسین، به‌ڵام مومكین نیه بتوانێت به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌دات په‌ره به زمانی نوسین و ئه‌ده‌بی نه‌دات، بۆیه زۆر گرنگه شاعیر زمانێكی تۆكمه و پاراو و روون و شه‌فاف و مه‌فهوم به‌كاربێنێت. هه‌ڵبه‌ته شاعیر به باوه‌ڕی من هه‌میشه سێ 3 زمان له نوسینی ده‌قدا به‌كاردێنێت، یه‌كه‌م: ئه‌و زمانه‌ی كه وشه‌كانی پێده‌نوسێت واتا رێنوسه‌كه، دوه‌م: ئه‌و زمانه‌ی وێنه شیعریه‌كانی پێ دروست ده‌كات، سێهه‌م: ئه‌و زمانه‌ی كه موخاته‌به‌ی نه‌ست و ناواخنی وه‌رگری پێده‌كات، ئه‌م سێ زمانه‌ش زۆر له یه‌كتر جیاوازن، هیچیان به‌های له‌وی دیكه كه‌متر نیه بۆ بیناكردنی بونیادی ئه‌ده‌بی ده‌ق و به‌هێزكردنی به‌های ئه‌ده‌بیی..
بۆیه ده‌بینیت شاعیرێك له شاعیرێكی تر جیاوازه، بنه‌مای ئه‌و جیاوازیه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ زمانه‌یه. یه‌كه‌مین ئیشكالیه‌ت لای شاعیر به ئه‌زمونی من وێناندنی وێنه شیعریه‌كانه به وشه و جێگه كردنه‌وه‌ی به‌به‌كارهێنانی به‌كه‌مترین وشه، ئه‌مه‌ش بۆ شاعیری كورد كارێكی هه‌ندێ جار سه‌خته، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ری نه‌بونی زمانێكی تۆكمه و حزمه‌تكراو. ئه‌گه‌رچی زمانی كوری وه‌كوو هه‌موو زمانه‌كانی دونیا، زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام خزمه‌تنه‌كراوه، گوێ پێنه‌دراوه، له نێو گه‌مه و كێشه و قه‌یرانه سیاسیه‌كاندا ونبووه و بایه‌خی پێنه‌دراوه، دواتر له‌گه‌ڵ په‌رتبوونی واقیعی حزبی و ئاڕاسته فیكریه‌كاندا ئه‌ویش په‌رتبووه، ئه‌وه‌تا وشه و ده‌سته‌واژه هه‌ن تایبه‌تن به ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبێكی تایبه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دواجار وای كردووه كه ئه‌ده‌بی كوردی زۆر دره‌نگ و به زه‌حمه‌ت رێگه‌ی به‌جیهانیبوونیش بدۆزێته‌وه.. چونكه بۆ نمونه رۆشنبیرێكی كورد له ئه‌وروپا كه بایه‌خ به ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌ت شیعر ده‌دات، زمانی كوردی باش ده‌زانێت له‌پاڵ ئه‌وه‌دا زمانێك یان دوو زمانی تری ئه‌وروپیش ده‌زانێت، ئه‌ركی ئه‌م رۆشنبیره ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م و شاكاره ئه‌ده‌بیه‌كان له‌رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنێت، كه‌چی ده‌بینیت، یه‌كه‌م ته‌نها ئه‌و ئه‌دیب و شعیرانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه سه‌ر به ئاڕاسته حزبیه‌كه‌ی خۆین، یان ته‌نها خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆین، یان ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه به دیالێكته‌كه‌ی خۆی ده‌نوسن، ئه‌مه گرفتێكه..
پاشان یه‌كنه‌بوونی زمانی نوسین و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و په‌رتبونی له نێوان دیالێكته جیاوازه‌كاندا وایكردووه ئیبداعی ئه‌ده‌بی ونكردووه، كه ئه‌وه‌ش له كوردستانی ئێمه‌دا وابه‌سته‌ی بڕیارێكی سیاسیه، كه له كۆتاییدا هه‌میشه په‌یوه‌ست ده‌بێـه‌وه به حزبێكه‌وه و ناوچه‌یه‌كه‌وه..
له‌هه‌موو دونیادا زمانی ستاندارد هه‌یه، ته‌نها له كوردستان نه‌بێت. ئه‌وه‌تا زمانی عه‌ره‌بی ستاندارد (فوسحا) كه زمانی قورئانه، له هه‌موو جێگایه‌كی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به جیاوازی ئاڕاسته فیكری و مه‌زهه‌بی و حزبیه‌وه به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر دوژمنی یه‌كتریش بن، به‌ڵام له‌و زمانه‌دا یه‌كن و هیچ شتێك نیه ئه‌و زمانه په‌رت بكات..
دواجار كێشه بنبڕنه‌كراوه‌كانی ئێمه به‌درێژایی مێژوو سیاسین كه هه‌تا ئێستا عه‌قڵی سیاسی كوردی هێند كامڵ نه‌بووه د‌رك به‌و خه‌ته‌رانه بكات و یه‌كلاییان بكاته‌وه، عه‌قڵیه‌تی سیاسی كوردی واده‌زانێت به‌ته‌نها داگیركردنی خاك خه‌ته‌ره گه‌وره‌كه‌یه، له كاتێكدا خاك به خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕش و شه‌هیدبوون ده‌سه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌چه‌ك به‌كه‌ڵكی دێت نه‌شه‌هیدبوون یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی زمانێكی ستانداردی كوردی یه‌كگرتووه، كه هه‌تا ئیستا بیر له مه‌تریسه‌كانی نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر نه‌وه‌كانی ئیستا و دوایی..(9)مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی زۆر به‌ده‌گمه‌ن ناوی ژنی نووسه‌ری هێناوه, به به‌راورد له‌گه‌ل پیاودا, ئایا ئه‌م دۆزه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه ,ئێوه‌ی نووسه‌ران تاچه‌ند هه‌ولتانداو ه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆتان بپارێزن وزیاتربوونی خۆتان بسه‌لمێنن؟ پێت وانییه ئه‌مه قه‌یران بێت؟
به‌باوه‌ڕی من هه‌موو ئیبداع و به‌شداریه‌ك له بواره‌كاندا وه‌كوو ئه‌ده‌ب، سیاسه‌ت، زانست .. هتد.. كه به‌سه‌ر ره‌گه‌زدا دابه‌شكرا، ئه‌وه قه‌یرانه گه‌وره‌كه ئه‌خوڵقێنێت. ببینه ئێمه باسی په‌رتبوونی خاكی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌ویشدا په‌رتبوونی حزبی و سیاسی، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه زمانه‌كه‌مان په‌رتبووه و یه‌كناگرێته‌وه، دواتر ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كه‌ش به‌هۆی هاوڕێیه‌تی و نزیكی و دووری په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان به‌رتبووه‌ته‌وه، كه‌چی سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌بینیت هه‌ندێ ژن له جیاتی ئه‌وه‌ی باس له غه‌مه ئینسانیه گه‌وره‌كه بكه‌ن و بیر له یه‌كگرتنه‌وه و به‌هێزكردنی زمانی كوردی ستاندارد بكه‌ن و داوای به‌شداریه فراوانه‌كه بكه‌ن، داوای له‌تكردن و دابه‌شكردنی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خانه‌كاندا به‌پێی ره‌گه‌ز و هێنده‌ی تر خۆیان ونده‌كه‌ن و دوور ده‌خه‌نه‌وه.. ئاخر به‌و شێوه‌یه ئه‌ده‌بی ژن ده‌چێته په‌راوێزه‌وه، چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری وه‌كوو كۆمه‌ڵگای كوردیدا كه پیاوه‌كان خاوه‌نی جیهانبینیه‌كی ئینسانی نین، چۆن دێم و ئه‌ده‌به‌كه‌م به‌ندی خانه‌یه‌ك ده‌كه‌م، كه باش ده‌زانم له كۆتاییدا بۆ ئه‌و پیاوه، منی ژن ده‌كه‌ومه په‌راوێزه‌وه.
به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ كات ئه‌ده‌به‌كه‌ی خۆم له خانه جیاكاندا نابینمه‌وه، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌م تایبتمه‌ندی خۆم بپارێزم، چونكه تایبه‌تمه‌ندی من له‌وه‌دا نیه كه من ژنم، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه نیه خانه‌ی بۆ جیابكه‌مه‌وه، ده‌قه‌كه خۆی هاوار ده‌كات كه ژنانه‌یه. ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه‌یه بیسه‌لمێنم ئاستی ئیبداعی و قیمه‌تی ئه‌ده‌بی ده‌قه‌كه‌یه. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه تۆ من به ره‌گه‌زه‌كه‌ما جیا بكه‌یته‌وه، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌به‌كه‌ی من به‌پێی ئاستی ئیبداعی و قووڵی و قیمه‌تی ئه‌ده‌بی ده‌قكه‌م پۆلینم بكه‌یت..(10)فروغی فه‌روخزاد پێی وایه"پیاوی شاعیرهه‌رگیز ناتوانێت بۆ ژنه‌كه‌ی, هاوسه‌رێكی باش بێت, ده‌بێت بروات وبه‌دوای دونیای شاعیرانه‌ی خۆیه‌وه‌بێت", تۆ له‌م باره‌یه‌وه بۆچوونت چییه؟, ئایا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ژنی شاعیر ناتوانێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ژنێكی باش بێت, شاعیرانی كورد له‌م نێوه‌نده‌دا, چۆن ده‌توانن له‌هه‌ردوو لاوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن, سه‌ره‌تای چه‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌چییه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات؟
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زی شاعیر، ئه‌گه‌ر ژن بێت یان پیاو، ره‌نگه نه‌توانێت به‌و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و دینیه كه‌له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كوو كۆمه‌ڵگای كوردیدا باو و بڵاوه، نه‌توانێت نه‌مێردێك نمونه‌یی بێت، نه ژنێكه‌كه‌ش هاوسه‌رێكی نمونه‌یی بێت، به‌ڵام ئه‌توانێت ئه‌دیبێكی نمونه‌یی بێت، دواجار مه‌رجیش نیه خه‌ڵك بزانێت ئایا من هاوسه‌رێكی باشم یان نا، به‌ڵام خوێنه‌ر ده‌بێت بزانێت ئه‌ده‌به‌كه‌م له چ ئاستێكدایه. چونكه ئه‌وه‌ی تایبه‌ته، تایبه‌ته و په‌یوه‌ست نیه به خوێنه‌ره‌وه. دواجار ره‌نگه شاعیرێكی جیهانبینی وه‌كوو فه‌روغیش كه كۆیله و ژێرده‌سته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كوو كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران بووه، ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆی بووبێت له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا كه هه‌میشه پیاو له‌پێشه‌وه‌ی كاروانه‌كه داده‌نێت..
رای من وایه سه‌ركه‌وتووی ژیانی هاوسه‌ری زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتووی ژیانی ئه‌ده‌بی ناكات، هه‌روه‌ك سه‌ركه‌وتووی ژیانی ئه‌ده‌بیش، سه‌ركه‌وتن له ژیانی هاوسه‌ریشدا گه‌ره‌نتی ناكات.. ره‌نگه دوو شتی جیاواز بن، به‌ڵام ئه‌شێ بڵێین هه‌ندێ جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی شیعری، ئه‌شوبهێته حاڵه‌ته عیشقیه‌كه، بۆیه زۆرجار ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه رووده‌دات، ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌میشه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه دووباره ده‌بێـته‌وه كه پیاوسالاره، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌رگیز پرسیارێكی له‌و جۆره نایه‌ته گۆڕێ..(11)دوا پرسیار, ئایا كه‌ی ئه‌م رۆژه دێت كه ژنی كوردی كتێب وشیعری له‌زێر خۆشتربوێت؟ ئه‌مه وابه‌سته‌ی په‌روه‌رده و باڵاده‌ست بیری پیاوسالاره كه كاری سه‌ختی له‌سه‌ر په‌راوێزنانی بیری ژن كردووه، له‌به‌رانبه‌ردا به شتی رووكه‌ش و باق و بریق قه‌ره‌بووی داوه‌ته‌وه.
ره‌نگه ئه‌و بۆچونه لای تۆ وابێت، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكه قابیلی گۆڕانه. ئه‌شێ من حه‌زم له خشڵ بێت، له‌هه‌مان كاتدا شاعیرێكی باشیش بم، ئه‌شێ زێر و خشڵیش ره‌تكه‌مه‌وه و یه‌كێكیش بم له شاعیره خراپه‌كان، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به ناوه‌رۆكی عه‌قڵ و باوه‌ڕه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی زانستی سایكۆلۆژیاوه، پسپۆره‌كان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه بۆشن یان گرنگیان بۆ پرس و بابه‌ته مه‌عریفیه‌كان نیه هه‌میشه زیاتر بایه‌خ به شتی رووكه‌ش ده‌ده‌ن و وه‌كوو هه‌وڵێك بۆ راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆخۆیان.. ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كۆمه‌ڵگا خۆی ژنی په‌راوێزناوه، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌و شتانه‌ی ده‌بینێت كه زه‌قن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه موبدیع بێت، سه‌دان ده‌قی به‌رز و جوانیش بنوسێت، نه‌بینرێت و سه‌رنجی پیاو رانه‌كێشێت و هه‌ڵسه‌نگێنرێت و كۆمێنتاری له‌سه‌ر نه‌درێت، كه‌چی كه دوو بازنگ یان ملوانكه‌یه‌كی زێڕ یان كه‌مێك ئارایشت ببینَیت خێرا قسه‌ی لێده‌كات، چونكه مه‌به‌ستیه‌تی ژنه‌كه به كائینێكی سه‌تحی و رووكه‌ش و بێ ئیبداع پێناسه بكات..
دواجار هێنده‌ی ژن هه‌ن كه زێڕیان له كتێب زیاتر خۆش ده‌وێت، هێند پیاویش هه‌ن و زیاتریش كه پاره كۆكردنه‌وه و سه‌یاره‌ی كه‌شخه و دوكان و بازاڕ و بازرگانیكردنیان له كتێبه‌كان خۆشتر ده‌وێت، به‌هه‌زاران باوكیش هه‌ن كه كتێب به‌ده‌ستی كچه‌كانیانه‌وه ده‌دڕێنن، هه‌زاران باوك هه‌ن كه به‌زۆره‌ملێ كچه‌كانیان له خوێندنگا ده‌رده‌كه‌ن یان بۆ خزمه‌تكردنی باوه‌ژن، یان بۆ به‌شوودان، سه‌دان هه‌زار مێردیش هه‌ن كه چاویان به ئیبداع یان كتێبی ده‌ستی ژنه‌كانیان هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یگه‌یه‌نێته سنووری ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ش..
كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه به‌ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت ببینین و ته‌نها له‌وێوه دیارده‌كان بپێوین، ده‌بیت فراوان سه‌یر بكه‌یت , ئاسۆی بیركردنه‌وه پێوانه‌كانمان فراوان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تكه وه‌كوو خۆی ببنینین و وه‌كوو خۆی پێناسه‌ی بكه‌ین و وه‌كوو خۆی چاره‌سه‌ری بكه‌ین..