
وه‌سوه‌سه‌ی مردنێكی سه‌یر …. هێمن مه‌حمود
جیرۆك
چواردهكاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌لا سوره‌دا له‌دیوی ناوه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌را به‌پشتی پیكابێكی مۆدیل 1984 هێنامیانه‌وه، به‌ئاگا هاتمه‌وه. رێك ئه‌و ساته‌م له‌بیر نییه‌چۆن چۆنی كهوتمهپشتی ئه‌و پیكابهوهكهشۆفێرهكهی هێندهبهنابهدڵی لێی ده‌خوڕی، وه‌ختبوو لهلۆفهكانی گوندی میره‌دێ دا بمخاتهدۆڵێكهوهو هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌م نه‌مێنێت و بۆ ههتایهلهبیربچمهوه.
ئێواره‌ی 15ی مارت كاتژمێر 4، واتهرۆژێك و 2 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی له‌هۆش خۆم بچم و جه‌سته‌كه‌م بهێننهوهبهردهم مزگه‌وته‌كه، لهبازاڕهكهدا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌موو ئێواره‌كان وه‌ستابووم.
ئێمهكۆمهڵه هاوڕێیه‌ك بووین ههمیشهلهبهردهمی ئه‌و چاخانهیهدا ده‌وه‌ستاین كه به‌قسه‌ی خهڵكهسادهكهی شار تاكهچاخانهی شاربوو شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌بێت كهدهمیان له‌سیاسه‌ت ده‌داو جاروباریش دهڕۆشتنهسهر شیعر‌و درامای ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامهئههلییهكان. ئێمهنهوهیهكی بێزاربووین له‌خۆمان، ریتمی دووباره‌یی ژیان بێتاقه‌تی كردبووین، ده‌وڵه‌مه‌ندبونی بێ سنوری كاربه‌ده‌ستان و به‌ئاسماندا چونی باڵه‌خانه‌كان هێنده‌ی تر ده‌یكوشتین، نه‌وه‌یه‌كی گوناه كهرۆژهكانی ده‌دا به‌ده‌م یهكترییهوهو له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی مه‌سجێكی درۆزنانه‌ی كچێكدا پیردهبووین.
ئه‌و ئێوارهیهپاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی زل زلمان كرد و كۆمه‌ڵێك سیاسیمان رهخنهكرد و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه‌وه باسمان له‌چه‌ند كتێب و شیعر‌و چیرۆكێكی بێ له‌زه‌ت كرد، هه‌ریه‌كه‌مان به‌ره‌و ماڵ بووینه‌وه. بێتاقهتییهكی سه‌یر دایگرتبووم، دونیا له‌به‌رچاومدا جۆرێكی دیكه‌ی لێهاتبوو، هه‌ستم ده‌كرد هێند بچوكبووهتهوهجێگای منی تیادا نابێته‌وه، هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م شاره ده‌مخنكێنێت، ئه‌م شارهههرچهندهرۆژ له‌دوای رۆژ فراوانتر ده‌بێت، به‌لام دڵی من تا دێت بچوك و بچوكتر دهبێتهوهتیایدا.
شه‌وی 15ی مارت كاتژمێر 11 واته19 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی بمرم سه‌رێكی پاركه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شارمدا كه‌له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی ته‌نها فریای ئهوهكهوتم ئهزبهرییهك بخۆم و بهپهلهبڕۆم. گهڕامهوهماڵ هێشتا كاتژمێر 12 نه‌بووبوو، كۆمپیوته‌ره‌كه‌م كرده‌وه‌و سه‌یرێكی وێنه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌م كرد كهرۆژانێك پێكه‌وه‌بووین، هه‌موویان ده‌م به‌پێكه‌نین رووه‌و كامێرا وه‌ستابوون، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی زه‌مه‌نێك هه‌موومان داده‌بڕێین و جگه لهپێكهنێكی مردوو هیچی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه. نازانم كه‌ی بوو خه‌وم لێكه‌وت، به‌لام كهبهئاگاهاتم خۆر هه‌ڵهاتبوو، به‌ئاسته‌م چاوم بۆ هه‌ڵده‌هات، سه‌رم ئێشی ده‌كرد، رووخسارم ئاوسابوو، ئهوهبهبیرمدا هات كتوپڕ ئه‌م شارهجێبهێڵم. نه‌مزانی چۆن ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م به‌مێشكدا هات، بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ كه‌سێك بڵێم، بێ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی وه‌هام پێبێت كه بمگهیهنێتهشوێنێكی دوور، بێ ئه‌وه‌ی شته‌كانم كۆبكه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خواحافیزی لهدراوسێكانمان بكه‌م، لهچاخانهیهك چایه‌كم خوارده‌وه‌و خۆم گهیاندهگهراجهكهو به‌ڕێكه‌وتم. جامه‌كه‌ی ته‌نیشتم به‌ئاسته‌م كرابووه‌وه، سه‌ره‌تای به‌هاربوو، بایه‌كی فێنكی ده‌هات، دونیا سهوزییهكی بێ ئامان دایپۆشیبوو.
به‌درێژایی رێگاكهبیرم له‌خۆم ده‌كرده‌وه، بیرم له‌دایكم دهكردهوهكهبهرلهوهی هه‌ست به‌بوونی بكه‌م و پێی بڵێم خۆشم ده‌وێیت جێیهێشتین، بیرم له‌و هاوڕێیه‌ی مناڵیم دهكردهوهكهنیوهڕۆیهك كتوپڕ له‌به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئۆتۆمبیل لێیداو كوشتی. بیرم له‌خودا دهكردهوهكهبهچی حهوسهڵهیهك و به‌چی تاقه‌ت و جوانییه‌ك ئه‌م دونیا جه‌نجاڵه‌ی دروستكردووه‌و پڕپڕیشی كردووهلهتهنهایی.
رێگاكه‌مان ده‌بڕی و من هێنده‌ی تر خه‌یاڵه‌كانم فراوانتر ده‌بوو، سه‌فه‌ر ههمیشهخهیاڵهكانت به‌كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، شتگه‌لێكی وه‌هات دێته‌وه‌بیر كه لهزاكیرهتدا كاڵبوونه‌ته‌وه. به‌درێژایی رێگاكهخۆشییهكی سه‌یر دایگرتبووم، خۆشی كه‌شفكردن و دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی تازه، خۆشی جێهێشتنی ژیانی دووباره، جێهێشتنی قه‌ده‌رێك و باوه‌شكردن به‌قه‌ده‌رێكی دیكه‌دا. به‌رده‌وام ویستومهئهم شارهجێبهێڵم، ویستومهبیرهوهرییهكانی مناڵیم له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بسڕمهوهكهتهنها بۆ خواردن و خه‌وتن جێ‌مان ده‌هێشت. كۆمهڵهمناڵێك بهتۆپێكهوهكۆلانهكهمان ده‌گرت و تا ده‌مانتوانی یاریمان ده‌كرد، دواتریش كهماندوو ده‌بووین، به‌په‌نجا فلس له‌ماڵی حاجی حسێن سهرومۆتهی دڵشادمان ده‌خوارد.
كۆتایی هه‌شتاكان بوو، دونیای ئێمه‌ی مناڵ دونیایه‌كی بێ شهڕوشۆڕبوو، جاروبار كه جه‌نازه‌ی سه‌ربازێكیشیان بهئالایهكی عێراقهوهدههێنایهبهر ده‌رگای مزگهوتهكهكهلهشهڕهكانی شه‌مێراندا كوژرابوو، زۆر گوێمان پێنه‌ده‌دا و پاش نه‌مانی قهرهباڵغییهكهدهگهڕاینهوهسهر یاریی خۆمان. گهشتینهشارێكی گه‌وره، نیوه‌ڕۆبوو، برسیم بوو، له‌به‌ر بێ پاره‌یی له‌دوكانی له‌فه‌فرۆشێك به‌ده‌م سه‌یركردنی ئه‌و كرێكاره عه‌ره‌بانه‌ی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌دا وه‌ستابوون لهفهیهكم خوارد. ئه‌م شارههێدی هێدی ساده‌ییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دا، سینه‌ماكانی رووخابوون و هه‌مووی كرابوون به‌باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌گه‌وره، سینه‌ماكانی ئه‌م شارهبۆ ئێمه‌ی منالانی ده‌ره‌وه‌ی شار یاده‌وه‌ریی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو.
ئێواره‌ی به‌ر له‌هه‌موو جه‌ژنێك كۆمهڵهمناڵێك رێك ده‌كه‌وتین به‌یانی زووی جه‌ژن به‌سواری ئه‌و پاسانه‌ی كهلهبهردهمی گه‌راجه‌كه‌دا ده‌وه‌ستا و هاواری ده‌كرد سینه‌ماكان سینه‌ماكان، خۆمان دهگهیاندهسینهماكان.
ئیدی به‌ترس و له‌رز له‌و پیاوهگهورانهی كهبهچاوێكی سه‌یر لێیان ده‌ڕوانین خۆمان ده‌كرد به‌ژووردا و تا نیوه‌ڕۆ سه‌یری فلیممان ده‌كرد، دواتر به‌دزییه‌وه دهگهڕاینهوهو له‌ماڵ بهدرۆیهك كهكتوپڕ بۆمان ده‌هات خۆمان ده‌په‌ڕانده‌وه. له‌چه‌ندین دوكانی پۆشاكدا چه‌ند كراس و پانتۆڵێكم تاقیكردهوهبێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان بكڕم دامدهنانهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوایین رۆژی ژیانم بێت رۆشتمهدوكانی شه‌ربه‌ت فرۆشێكهوهو گلاسێكی گهورهشهربهتی كاڵهكم هه‌ڵلوشی.
كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی 16 مارت بوو، به‌تاق و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌هیچ بكه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری شتێك بكه‌م له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕامه‌وه. كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆی 16مارت كتوپڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خه‌وێكی درێژ بهئاگاببمهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دۆڵێكی بهرزهوهفڕێم بدهنهخوارهوهلهخۆم پرسی من لێره‌چی ده‌كه‌م.
رێك 1 كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی خۆم گه‌یانده گه‌راجه‌كه، به‌هه‌مان ئۆتۆمبیل كه‌پێی هاتبووم و هێشتا چاوه‌ڕوانی نه‌فه‌رێكی دیكه‌ی ده‌كرد، گه‌ڕامه‌وه.
بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆم بكه‌م گومانم له‌خۆم ده‌كرد ئه‌و خهیالاتانهی پێشووتر هی من بووبن، بێ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌وه‌بكه‌م كه‌بڕیاری سه‌فه‌ر بڕیاری من بووبێت، بڕیاری جێهێشتن دواقهدهری من بێت، گه‌ڕامه‌وه. سالانێكی زۆرهبهدهست ئه‌و كێشهیهوهدهناڵێنم، زۆرێك له‌هاوڕێكانم ههمیشهپێمدهڵێن تۆ وه‌همت هه‌یه، سه‌ردانی پزیشكێكی ده‌روونی بكه‌یت خراپ نییه، سالانێكی زۆرهمن له‌نێوان وههم و واقیعدا دێم و ده‌چم، خه‌یالاتی سه‌یر سه‌یرده‌كه‌م، هه‌ستده‌كه‌م لهخهونێكی درێژدام، زۆربه‌ی جاره‌كانیش كه به‌ئاگادێم لهكهسهكهی پێشووتر ناكه‌م، كه‌سێكی دیكه‌م. كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی 16ی مارت گهلابهیهكی گه‌وره‌خۆی بهئۆتۆمبیلهكهماندا كێشا. 14 كاتژمێر پاش ئه‌وه‌ی بهپیكابێكی ماندووی مۆدیل 1984 هێنامیانه به‌رده‌می مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌لا سورهلهنهخۆشخانهبهئاگاهاتم، نه‌مردبووم، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ستمده‌كرد قاچم نه‌ماوه، لهسهریشمدا هه‌ستم به‌ئازارێكی زۆر ده‌كرد، ژاوه‌ژاوو ئازارێك ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێت.
چوارده كاتژمێر بێ هۆشی ماوه‌یه‌كی باشه‌بۆ بیركردنهوهلهوهی روویدا، بۆ بیركردنهوهلهوههمێكی سه‌یری ناو مێشكم، لهخهیالاتێكی ناو ئه‌م كهللهیهم، به‌لام هێشتا باوه‌ڕ بهوهناكهم چۆن ئه‌و شۆفێرهتوڕهیه نهیخستمهدۆڵێكهوهو جه‌سته‌ی هه‌لا هه‌لا نه‌كردم، باوه‌ڕناكه‌م و رهنگهمن هێشتا به‌ئاگا نههاتبێتم… كێ چوزانێ… من هێشتا ئه‌وه‌م بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه! كهبهئاگام یاخود مردوو؟! كێ چوزانێَ!
ده‌ربه‌ندیخان
* لهزمارهی روزی 29-7