
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خاتوو چه‌ڵه‌نگ یه‌حیا،
تائێستا 739 په‌نابه‌ری عیراقی له نه‌رویج گه‌ڕاونه‌ته‌وه
چه‌ڵه‌نگ یه‌حیا، لێپرسراوی به‌شی عیراق له ڕێکخراوی IOM :
ڕێکخراوه‌که‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیری به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ناکات
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان ده‌گه‌ڕینه‌وه کوردن
نه‌رویج- زانا گه‌ڵاڵی
خاتوو چه‌ڵه‌نگ یه‌حیا،لێپرسراوی به‌شی عیراق له‌به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ڕێکخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆچ، IOM، له وڵاتی نه‌رویج، ئاماژه به‌وه ده‌کا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌چاو ساڵانی پێشوودا زۆر زیاتر بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش کوردن.
ناوبراو، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ کوردستانی نوێ، ئاماژه به‌و گرفتانه ده‌کات که په‌نابه‌ران له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه دووچاری ده‌بن و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، ڕێکخراوی IOM، به‌هیچ جۆرێک پشتگیری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ناکات .
مێژووی ڕێکخراوه‌که
ده‌کرێت زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕیکخراوه باسبکه‌ن و ئامانجه‌کانتان چین ؟
- ڕیخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ iom، ڕێکخراوێکی نا حکومیی و نێوده‌وڵه‌تیی بێ به‌رامبه‌ره ،له ساڵی 1951 دامه‌زراوه دوای شه‌ری جیهانی دووه‌م، سه‌ره‌تا ڕێکخراوێکی ئه‌وروپی بوو، چونکه دوای جه‌نگ کۆمه‌ڵێکی زۆر په‌نابه‌رو کۆچبه‌ر له‌ناو ئه‌وروپا دروستبون، له‌به‌ر ئه‌وه بهباشیانزانی وڵاتانی ئه‌وروپا که ڕێکخراواێک دابنێن به‌مه‌به‌ستی هاوکاری گواستنه‌وه‌ی لۆجیستیکی په‌نابه‌ران، ئینجا ورده ورده ئه‌م ڕێکخراوه گه‌وره‌تربوو وڵاتانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپاش بوونه ئه‌ندام و بووه ڕیکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی که ئێستا وڵاتانی ئه‌ندام بریتین 127 وڵات، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر وڵاتێک ئه‌ندام نه‌بێت هاوکاری په‌نابه‌رانیان نه‌کرێت ئامانجی سه‌ره‌کی ڕێکخراوه‌که‌مان پێهاتووه لهئیدارهکردنی کاروباری په‌نابه‌ران له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی جیاوازه‌وه ڕێزگرتن له مافه‌کانی مڕۆڤ و باشبوونی ژیان و گوزه‌رانی کۆچبه‌ران و هاندان و گه‌شه‌کردنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی کۆچکردنه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ڕێکخراوه‌که‌مانه .
– په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ UNHCR له‌سه‌ر چ بنامایه‌ک دروستبووه ؟
Iom وه‌ک رێکخراو مێژویه‌کی دێرینی هه‌یه له‌گه‌ل نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و ڕێکخراوه‌نه‌ی که له‌ژێر چه‌تری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن بۆ نموونه له‌سه‌ر بواری مه‌یدانی iomپه‌یوه‌ندییه‌کی زۆر باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ UNHCR وه‌کو هاوکار بۆ جێبه‌جێکردنی کار‌و چالاکییه‌کانه‌ی که ئه‌و دوو ڕێکخراوه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ نموونه iomله نهروهیج له‌گه‌ل UNکارده‌کات به‌مه‌به‌ستی زانیاری ئاڵوگۆری کلتووری له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه کانه‌وه دێن بۆ نه‌رویج iom زانیاری پێویستی چۆنییه‌تی خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌رویجی و شاره‌زابوونی په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ یاسای نه‌رویجی پێده‌دات به‌ر له‌وه‌ی بێن بۆ ولاتی نه‌رویج که ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت که له ڕێگه‌ی کۆچی یاساییه‌وه به ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته وه‌رده‌گرن
به ناجاری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات ده‌ده‌ن
سه‌ره‌کیترین ئه‌و کێشانه چین له کاره‌کانتان ڕووبه‌ڕووتان ده‌بیته‌وه ؟
– من له به‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ وڵات کارده‌که‌م، که یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رو کۆچبه‌رانه ده‌دات که به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ولات ده‌ده‌ن .
ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که زۆر جار ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی کاروباره‌کانیان ده‌که‌وێته لای ئێمه له حاله‌تێکی نائاساییدان له‌به‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان، زۆرێک له‌وانه به ناجاری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات ده‌ده‌ن، بۆیه ئێمه به شێوازێکی مرۆڤانه‌وه هاوکارییان ده‌که‌ین به ڕه‌چاوکردنی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی کهپهنابهر به‌سه‌ری ده‌بات، چونکه زۆرجار ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌که‌ن جۆرێک له بێزاری توڕه‌بوونیان و په‌شیمانی لێیان به‌دیده‌کرێ، له‌به‌ر ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره په‌نابه‌رانه سه‌خته.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه IOMپابه‌نده به‌و پرۆسه‌و هاوکاریکردنه که هه‌مانه، بۆیه به‌شێک له‌م پرۆسه‌یه پێکهاتووه له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی پۆلیسی کۆچبه‌رانی نه‌رویج وه‌ربگرین تاوه‌کو بتوانین ڕێکخراوه‌که‌مان هاوکاریان بێت له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ولاتی خۆیان، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، بۆیه پێوسته ئه‌وانیش ڕه‌چاوی ئه‌مه بکه‌ن که له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره یاساییانه کات ده‌خایه‌نێت تا ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان .
کێشه‌یه‌کی دیکه دێته ڕێگه‌مان له کاتی جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کان مامـهڵه کردنه له‌گه‌ڵ کلتووری جیاواز که پێویستی به خۆگونجاندن و ڕاهاتن هه‌یه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی سه‌خته به‌لام لایه‌نی پۆزهتیفیشی هه‌یه ئه‌ویش فێربوون ڕاهاتنه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی جیاواز .
هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پهنابهرانهچییه ؟
– زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕینه‌وه مافی مانه‌وه‌یان له‌وڵاتی نه‌رویج پێنه‌دراوه، مۆڵه‌تی کارکردنیشیان نییه ئێستاش بڕیاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌یه جاههروهک وتم به‌شی زۆریان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ناچارییه و به‌شێکی که‌میش به هۆی ئه‌و پێگه‌و بڕوانامهیهیه که له وڵاتی خۆی هه‌یبووه.
بڕی 35 هه‌زار کڕۆن بۆ ئه‌وانه‌ی به خۆویستی ده‌گه‌ڕینه‌وه
– له ئێستا بڕیارێک هه‌یه به‌وه‌ی هه‌ر عیراقییه‌ک به ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی بڕی 35 هه‌زار کرۆن وه‌ک یارمه‌تیی ده‌یدرێتێ ؟
– به‌ڕێزتان ئاماژه به به‌رنامه‌ی IRRINI واته زانیاری و گه‌ڕانه‌وه و ئاوێته بوونی په‌نابه‌رانی عیراقیی ده‌که‌ن بۆ عیراق ئه‌م به‌رنامه‌یه له مانگی 3 ی 2008 ده‌ستپێکرد تا مانگی 6 ی 2009 به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که له مانگی 7 ی 2009 ده‌ستیپێکرد تاوه‌کو کۆتایی مانگی 8 ی 2010 ئێستاش به نیازین داوای به‌رده‌وامی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی زیاتری په‌نابه‌رانی عیراقی.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به‌ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌رینه‌وه دوای گه‌یشتنیان بهفرۆکهخانهکانی عیراق بڕی 10 هه‌زار کرۆن که به دۆلار وه‌رده‌گرن و 25 هه‌زار کرۆنیش دوای دۆزینه‌وه‌ی کار یان به‌رده‌وام بوون له خوێندن، که ده‌بێته 35 هه‌زار کرۆنی نه‌رویجی، ئه‌مه هه‌موو عیراقییه‌ک ده‌گرێته‌وه بێ جیاوازی به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر کاری لادان له‌یاسایان نه‌بێت
ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی که خێزانێکی چه‌ند که‌سین ئایا ته‌نیا 35 هه‌زار؟
– ده‌مه‌وێت لێره‌دا شتێک بڵێم، به‌شیکی دیاریکراو له‌و که‌سانه‌ی که ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ عیراق بڕی 20 هه‌زار کرۆنی دیکه‌شیان پێ ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون، به‌لام ئه‌م هاوکارییه ته‌نیا گروپێکی دیاری کراو ده‌گرێته‌وه واته حاڵه‌تی تایبه‌ت وه‌کو خێزان ، که‌مئه‌ندام ، ئافره‌ت ، که‌سانی خوار 18 ساڵ ) ئه‌ویش دوای ڕهزهمهند بوونی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ری نه‌رویج ( UDI ) وات که‌مئه‌ندام 55 هه‌زار کرۆنی نه‌رویجی به‌ڵام خێزان چه‌ند که‌سن ئه‌وه‌نده 35 هه‌زار کرۆنیه وه‌رده‌گرن، پاشان به ته‌واوی خێزانه‌که جگه له 35 هه‌زار کرۆنه‌ی که بۆ هه‌ر که‌سێک که ته‌رخانکراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌ند که‌س بن ته‌نیا 20 هه‌زار کرۆنی دیکه وه‌رده‌گرن.
به هه‌موویان
.
739 په‌نابه‌ری عیراقی له نه‌رویج گه‌ڕاوه‌ته‌وه
250 ش له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دان
ده‌توانن ئامارێکمان بده‌نێ سه‌باره‌ت به یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه به یارمه‌تی دانی په‌نابه‌ران تاوه‌کو ئێستا چه‌ند که‌س گهرانهتهوه وه چه‌ندی دیکه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه ده‌که‌ن ؟
– له سه‌ره‌تای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی IRRINI له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 تاوه‌کو کۆتایی مانگی 6 ی 2010 ، (739 ) په‌نابه‌ری عیراقی هاوکاری کراون بۆ گه‌ڕانه‌وه نزیکه‌ی 250 په‌نابه‌ری دیکه‌ی عیراقی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان کردووه بۆ عیراق و له چاوه‌ڕوانی هاوکاری گه‌رانه‌وه‌دان که به‌شی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه که گه‌ڕاونه‌ته‌وه و یان له جاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌دان په‌نابه‌ری کوردن .
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ڕوو له زیاد بوونه
پێتان وانییه به بڕیاری زیاتر بوونی یارمه‌تی، ڕیژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خش ڕووله‌زیاد بوون بکات؟
-پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م که داوا کاری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه روو له زیاد بوونه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو، بێگومان له‌و بڕوایه‌داین ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکارییه زیاد بکڕیت په‌نابه‌رانی عیراقی زیاتر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت که ئه‌م یارمه‌تیه ماددییه بۆ ئه‌وه نییه که‌په‌نابه‌ران هانبدرێن بۆ گه‌ڕانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مه‌ش نییه که قه‌ره‌بوی خه‌رجی ڕێگایان بکه‌ن له هاتنیان بۆ وڵاتی نه‌رویج، هاوکاری به‌رنامه‌ی IRRINI جۆرێکه له شیوازی مرۆڤانه وه‌کو یارمه‌تییه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به خۆویستی ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕینه‌وه تا ئاسانکاری بکرێت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان، ئێمه به راشکاوی زیاتر له جه‌ندینجار داوامان کردووه ئه‌و یارمه‌تییه زیاد بکڕیت نه‌ک له‌به‌ر هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی ژیان گرانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا UDI ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ ئه‌و هاوکارییه.
IOMپه‌یوه‌ندی نییه به ریکه‌وتنی نێوان عیراق و نه‌رویج
هه‌وڵتانداوه گه‌ڕانه‌وه‌ی به زۆر ڕابگرن له جێگه‌ی ئه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بدرێت ؟
Iom به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی نییه به‌و ڕێکهوتننامهنهی که تایبه‌تن به گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره ملێ، له‌وانه ریکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی عیراق و نه‌رویج که له مانگی 5 ی 2009 کرا، بێگوومان IOMبه هیچ شیوازێک پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی به زۆره ملێ ناکات، هیوادارین هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر بیر له گه‌رانه‌وه بکاته‌وه به خۆویستی بێت، هاوکات iom ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی نییه که گه‌ڕانه‌وه‌ی به زۆر ڕابگرێت یان که‌م بکاته‌وه چونکه ئه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیس و حکومه‌تی نه‌رویجه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت.
به هۆی سه‌ختی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی مانه‌وه‌یه‌ن پێنه‌دراوه ئه‌و باره ده‌روونییه‌ی که ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێکیان ده‌بێته‌وه بۆیه که‌سانێک هه‌ن له ژیانی ڕۆژانه‌یان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ یاخوود هه‌ر کارێکی تری ده‌رچوون له‌یاسا ده‌بنه‌وه ئێستاش که ده‌یانه‌وێ له‌م ژیانه سه‌خته ده‌ربازبن و بگه‌ڕێنه‌وه ژیانێکی نوێ له وڵاته‌که‌یان به‌رنه‌سه‌ر به‌ڵام وه‌ک په‌نابه‌رانی دیکه ئه‌م بڕه یارمه‌تییه نایانگرێته‌وه و له گه‌ڕانه‌وه‌شیان له ڕیگه‌ی پۆلیس ده‌نێردرێنه‌وه بۆیه زۆرێک ئاماده‌نه‌بوونه به‌م شێوازه بگه‌ڕینه‌وه ئێوه به‌رنامه‌تان چییه بۆ ئه‌وکه‌سانه تا له‌م بڕه هاوکارییه بێبه‌شنه‌بن چونکه کێشه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی په‌نابه‌رانه ؟
-ئه‌م پرسیاره زۆ له جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌روه‌کو پێش‌و ئاماژه‌م پێدا IOMبۆ هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی خۆویستی پێویستی بهرهزامندی پۆلیسی کۆجبه‌ران هه‌یه، به‌شیوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و حاله‌تانه‌ی لادان له یاسا یاخوود نه‌خۆشی تایبه‌تیان هه‌یه ڕه‌زامه‌ند وه‌ر ناگیرێت که له ریگه‌ی IOMبگه‌رینه‌وه وڵاتی خۆیان، له کاتی ئاگادار کردنه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه IOMپابه‌نده به داخستنی کێشه‌کان، له توانا‌مان دانییه هاوکارییان بکه‌ین ، به‌رده‌وام IOMئاگاداری حکومه‌تی نه‌رویجی ده‌کاته‌وه که حاله‌تی له‌م شێوه‌یه پێویستههاوکاری بکرێن له‌گه‌ڕانه‌وه به‌ڵام بهداخهه تا ئێستا بڕیاری له‌م شیوه‌یه‌یان نه‌گۆراوه .
باڵیۆزخانه‌ی عیراق ناتوانی پاسه‌پۆرت دابین بکات بۆ ئه‌و که‌سانه
زۆرێک گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن که دره‌نگ کاره‌کانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت ؟
– به شێوه‌یه‌کی ته‌واو تێگه‌یشتنم هه‌یه له گله‌یی و گازاندانه‌ی ئه‌و که‌سانه، به‌لام چه‌ند هه‌نگاوی جیاواز و شێوازی تایبه‌ت هه‌یه بۆته‌واو بوونی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه، هه‌روه‌کو ئاماژه‌مپێکرد IOMپابه‌نده له چاوه‌ڕوانی وه‌لامی پۆلیسی کۆچبه‌ران تاڕهزهمهندیان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ لامان، جگه له‌مه باڵیۆزخانه‌ی عیراق به‌داخه‌وه تا ئێستا ناتوانی پاسه‌پۆرت، یاخوود دیکۆمێنت دابین بکات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاری گه‌رانه‌وه ده‌ده‌ن بۆ وڵات، ئه‌مه‌ش ناجارمان ده‌کات که داوا له پۆلیسی نه‌رویجی بکه‌ین کهڤیسه پاسی نه‌رویجی ته‌نیا بۆ یه‌ک سه‌فه‌ر دابینبکات، بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه بۆ ئه‌مه‌ش کاتی پێویسته‌و چوار تا شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بڵێم به‌راوردکردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عراقییه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه کاتی کهمتردهخایهنێت،بۆنموونهبالیۆزخانهی هه‌ندێ ولاتی کاتی زیاتردهوێ بۆئاماده‌کردنی په‌ساپۆرت .
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی درێژخایه‌ن دوای گه‌رانه‌وه و هاوکاری وه‌رگرتن له به‌رنامه‌ی IRRINI ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ کۆمه‌ڵیک مه‌رج بۆ شێوازی جیبه‌جیکردنی به‌رنامه‌کانمان که کارمه‌ندانی ئێمه له‌وێ پێوسته پابه‌ندیبن ئه‌وه‌ش واده‌کات که کات بخایه‌نێت .
ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی ناوه‌ندی وهه‌رێم
ئێوه هاوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌ن که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی کار به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌ندروستییان باش نییه به هۆی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌گه‌ربیه‌وێ به‌ناچاری بگه‌ڕیته‌وه وڵاته‌که‌ی ناتوانێت کار بکات، وه‌یاخود پێویستی بوون به چاودێری پزیشکی که له‌وڵاته‌که‌ی وه‌ک پێویست ناتوانرێت بۆی دابین بکرێت ئیوه بۆئه‌وانه چ ده‌که‌ن ؟
– به‌داخه‌وه IOM ئه‌و توانایه‌ی نییه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڕینه‌وه کاریان بۆ دابین بکات له عیراق بووونی iom وه‌ک رێکخراوێکی نیو ده‌وله‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌مان ناداتێ که ته‌داخولی کاروباری ناوخۆی ولاته‌کان بکه‌ین و هه‌ڵی کار‌و دامه‌زراندنیان بدرێتێ، به‌لام IOMبه شیوه‌یه‌کی گشتی نامه‌ی پشتگیری ده‌توانێت بدات به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕینه‌وه وڵاتی خۆیان، هه‌روه‌ها ئه‌مه زیاترئهرکی سه‌رشانی حکومه‌تی ناوه‌ندی وهه‌رێمه که‌به‌شێوازێکی گونجاو ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه وه‌ر بگرنه‌وه که له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گه‌رینه‌وه که به‌شی زۆری پێکهاتووه له په نابهری گه‌نج، سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی ته‌ندرووستی ، IOMتاوه‌کو ئێستا هاوکاری جه‌ند حاڵه‌تێکی ته‌ندروستی کردووه له‌وه‌رگرتنی زانیاری ته‌ندرووستی له وڵاته‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی پێش گه‌ڕانه‌وه ئاگادار بیت له باروودۆخی ته‌ندرووستی و چۆنییه‌تی ده‌ستکه‌وتنی دا‌و ده‌رمان .
چه‌ند کێشه‌یه‌کی دیکه‌ش به‌دیده‌کرێت
په‌نابه‌ر هه‌یه خه‌ڵکی وڵاتی دیکه‌یه بۆ وه‌ر گرتنی مافی په‌نابه‌رێتی خۆی به عیراقی له‌قه‌ڵه‌مداوه یاخوود عیراقییه خۆی به خه‌ڵکی وڵاتی دیکه له‌قه‌ڵه‌م داوه ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به پێی بارودۆخه‌کان له ئه‌وروپا بوونی هه‌بووه ، یاخوود له هه‌ر وڵات و ناوێکی هه‌بووه یان خه‌ڵکی وڵاتێک بووه بۆیه ده‌پرسین ئێوه چۆن دڵنیان که په‌نابه‌رێک عیراقی-یه که داوا ده‌کات بگه‌ڕیته‌وه بۆ عیراق که هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی لاتان نه‌بێت یاخوود هه‌ن له چه‌ند ولاتێک بوونه له هه‌ر ولات و به‌ناوێک ؟
-ڕێکخراوه‌که‌مان ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی نییه که بزانیت کێ عیراقییه‌و یان عیراقی نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر که‌سانێک له نه‌رویج وتبیان ئێمه عیراقین و له کاتی گه‌ڕانه‌وه بڵێت ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه وڵاتی عیراق، ئێمه ناچارین هاوکاری بکه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی عیراقی نه‌بوونیمان لانه‌بێت و حکومه‌تی عیراقیش ئاماده‌یی ده‌ربڕێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی هیچ ناڕازیبوونێکی نه‌بێت له عیراقی نه‌بوونی ئه‌و که‌سه .
به‌ڵام له حاڵه‌تێک که باڵیۆزخانه‌کانی عیراق به ئه‌رکی پێدانی په‌ساپۆرت هه‌ڵسن بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕینه‌وه وڵاتی خۆیان، ئه‌م جۆره کێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام بۆنموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک له وڵاتی نه‌وریج خۆی به عیراقی له‌قه‌له‌م نه‌دابێت، له گه‌ڕانه‌وه بڵێت ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه عیراق چوونکه خه‌ڵکی ئه‌وێم، ئه‌وا پێویسته دیکۆمێنتێکی عیراقی بوون پێشکه‌ش بکات تا بتوانین هاوکاری بکه‌ین .