
ره‌شه‌بای رۆژنامه‌نووسی ….. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
سه‌ره‌نجام ئه‌و لیژنه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان پێكیهێناوه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پێشلكاریانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه، كه‌وته خۆ‌و سه‌ره‌تای كاره‌كانی ده‌ست پێكرد، به تایبه‌تی دوای دواراپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، كه ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك راپۆرتێك له باره‌ی پێشێلكارییه‌كان و ئه‌و رووداوانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌رحه‌ق به رۆژنامه‌نووسان كراون.
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌مجاره‌ی ده‌زاگا ئه‌منییه‌كان زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جگه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه جیاوازترله رهوشهكانی دیكه ده‌ڕوانرێته ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مانكاتدا هه‌ڵكشانی روودواو پێشێلكارییه‌كانیش خاڵیكی دیكه‌ی ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی ئه‌مجاره‌ن، كه له دوای تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ره‌وشه‌كه ئالۆزییه‌كی زیاتری به‌خۆوه بینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ گوێبیستی چه‌ند هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه‌یه‌كی دیكه بووین له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، هه‌رچه‌نده من وای بۆده‌چم كه به‌شێكی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زیاتر بۆ ئالۆزكردن و پشێوی نانه‌وه بوون، هه‌ندێكیشیان ساخته‌كاری بوون، چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك ته‌نیا بۆ خۆهه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستن په‌نایان برده به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه له رێگای مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، كه دواتر دوای به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وتووه وانه‌بووه و خۆیان ئه‌و سیناریۆیانهیان دروست كردوه.
پێم وایه ئه‌و ساخته‌كارییانه زۆر مه‌ترسیدارترن، به‌وه‌ی كه‌له ئاینده‌دا ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه‌و سووككردنی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی، ئێستا بارودۆخه‌كه به شێوه‌یه‌ك شێوێنراوه رۆژنامه‌نووس هه‌یه ناوێرێی و لێبووه‌ته عه‌یب ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنیش بێته‌وه بڵاویبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه‌و حه‌ق وایه هه‌موومان لێبهدهنگ بێن، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان پێویسته سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵویستی هه‌بێت، من زۆر سه‌یرم به‌و سه‌ندیكایه دێت، كه هه‌رچه‌نده من خۆم ئه‌ندامێكی كارگێری لقی هه‌ولێرم، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوێك و هه‌وڵوێستێكی له به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئه‌ندامن لای و ساخته‌كاریان كردوه نه‌بووه، من تێناگه‌م قسه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دوورۆژنامهنووسهی پڕوپاگه‌نده‌ی درۆیان بۆخۆیان بڵاوكرده‌وه كه گوایه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه چی بوو، دوای ئه‌وه‌ی وا راگه‌ێنرا كه ئه‌مه‌یان جگه له سیناریوو شتێكی دیكه نه‌بووه.
نه‌مده‌ویست باسی ئه‌و رووداوه‌كه‌ی خۆم بكه‌م، به‌ڵام شتێك كه زۆر ئازاری دام، زیاتر له رووداوه‌كه ئه‌وه‌بوو كه باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گولله‌ی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌وتبوو بۆ چه‌ند براده‌رێك كرد له جیاتی دڵناوایی، یه‌كێ له براده‌ره‌كان پێی وتم چه‌ندت پاره قازانجه، براده‌رێكی دیكه‌ش پێی وتم ده‌ترسم هه‌ر بۆخۆت دروستت كردبێت.
مهترسسیهكهش ئه‌وه‌یه وای لێهاتووه ته‌نیا ئه‌وكاته باوه‌ڕت پێبكه‌ن كه ساردیان كردیته‌وه، خۆناكرێ به كوشتنه‌كه‌شی بڵێن سیناریۆیه. به‌ڕاست كێ له‌مه به‌رپرسه؟