
ئه‌و ڕۆڵه‌ی به مه‌لاكان سپێردراوه یه‌كجار ترسناكه
له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌مه دووه‌م جاره مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر گۆڤاری لڤین و میدیای ئازاد به‌گشتی به‌كار ئه‌هێنرێت , یه‌كه‌م جار له‌كه‌لار و له مزگه‌وتی ( شێخ ئیبراهیم )ه‌وه ده‌ستی پێكرد , دواتریش له چه‌ندین مزگه‌وتی ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك دووباره‌كرایه‌وه . له‌م پێشهاته تازه و ترسناكه‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه قسه‌ی مه‌لاكان خۆیان نیه , ئه‌و خۆتێهه‌ڵقورتان و پاساوه نائاینی و نامرۆییانه نیه كه دژی میدیاكاران به‌رگوێمان ئه‌كه‌وێت , چونكه مه‌لایه‌ك بێ ده‌نگ بێـت به‌رامبه‌ر قه‌تاره‌ی ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی هه‌موو رۆژێك نه‌وتی كوردستان به‌تاڵان ئه‌به‌ن و له‌دژی گۆڤاری لڤین خۆی كردبێـته شێر , باوه‌ڕناكه‌م ویژدانی هیچ نوێژكه‌ر و ئیماندارێكی پێ بوروژێت , به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیه شۆڕكردنه‌وه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕ و جه‌ده‌له میدیایی و سیاسیانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕی كادر و ده‌زگا حیزبیهكانه نه‌ك شوێنێكی پیرۆزی وه‌ك مزگه‌وته‌كان .
به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی ئامراز‌و ڕێگا و شێوازێكیان لهبهردسهتدا هه‌بووه بۆ ترساندن و ده‌مكوتكردن و جڵه‌وكردنی میدیای ئه‌هلی و ئازاد له كوردستاندا به‌كاریان هێناوه , هه‌ر له تیرۆر و تۆقاندنه‌وه تا ئه‌گاته به‌كارهێنانی دادگا و ته‌واوی كه‌ناڵه حكومی و حیزبیه‌كانی تریش , له راستیدا هێرش و شه‌ڕی ئه‌وان له گه‌ڵ میدیای ئازادا شتێكی تازه نیه , به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره‌و مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێی هه‌موو لایه‌كمانه خستنه گه‌ڕی هه‌ندێك له مه‌لاكانه بۆ ئه‌م شه‌ڕه , گۆڕینی ئه‌رك و رۆڵی كاره‌كته‌ری ( مه‌لا ) یه بۆ ( واعیز السوڵتان )ێك كه ته‌نها خه‌ریكی په‌لاماردانی ئه‌و گۆڤار و رۆژنامه و كه‌س و لایه‌نانه بێت كه قسه‌یه‌كیان هه‌یه له سه‌ر كاربه‌ده‌سته حیزبی و حكومیه‌كان . ئه‌مه ئه‌و تاوانه كوشنده‌یه كه قه‌ت چاوه‌ڕێ نه‌ئه‌كرا به‌و جورئه‌ت و بێ باكیهوه له كوردستاندا ده‌ستی بۆ ببرێت , چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌لاكانی كوردستان به‌رامبه‌ر گۆڤاری لڤین ده‌یكه‌ن , ته‌نها له ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی تالیباندا كراوه .
شۆڕكردنه‌وه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ ناو ئهوجهدهل و مشتومڕانه‌ی كه پێویسته له روبه‌ری میدیاكاندا و به‌زمانی دایالۆك و ئارگۆمێنتی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه بكرێـت هه‌مان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی لێكردینه واقع كه پێشتر میدیای پارتی و یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر گروپه ئیسلامیه‌كاندا خه‌ڵكیان پێ ئه‌ترساند . من نازانم ئیتر جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئیسلامی سیاسی چیه , ئه‌شێـت ئیسلامیه‌كان چی‌تریان بكردایه كه تا ئێستا له‌كوردستاندا به‌ناوی دیموكراسیه‌ت و سیكۆلاریزم و مۆدێرنیزه‌یشن و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه پارتی و یه‌كێتی نه‌یانكردووه ؟ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك ده‌ستیان پێكردووه به‌هه‌موو مانایه‌ك توقێنهره , به‌ڵام ترسناكترین ره‌هه‌ندی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای مۆبیلیزهكردن بێـت بۆ رژاندنی خوێنی رۆژنامه‌نوسێكی تر ( وه‌ك چۆن خوێنی سۆران و سه‌رده‌شتیان رژاند ) كه دور نیه براده‌رانی ستافی لڤین جارێكی تر باشترین نێچیری بن , ئه‌گینا مانای چیه له‌ناو ئه‌و سه‌دان كه‌ناڵه‌ی حكومه‌ت و حیزب به‌ئاشكرا و نهێنی ئه‌یبه‌نه ڕێوه مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان به كار ئههێنرێـت دژی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی , بۆچی هه‌ر به‌هه‌مان لۆژیكی رۆژنامه‌وانی رونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌خسته‌ڕوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی لڤین و هه‌موو قسه‌كانی تری ( عیرفان قانعی فه‌رد ) .
ده‌رئه‌نجامێكی تری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ترسناكه بارگاوی كردنی فه‌زای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانه به‌ترسێكی ئاینی و سیاسی هه‌مه‌جیانه , ترسێكی وه‌هایش پێش هه‌موو شتێك هه‌ڕه‌شه له‌و به‌ها مرۆیی و سیاسیانه ئه‌كات كهبهردهوام ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی پێ ئهڕازێنرێـتهوه , چونكه له هه‌ر شوینێكی ئه‌م دنیادا مزگه‌وت و مه‌لاكان راكێشرابنه ناو شه‌ڕه سیاسی و رۆژانه‌ییه‌كانی حیزبه‌وه , سهرنجام ته‌واوی ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه , له بارودۆخێكی وههایشدا هه‌م حكومه‌ته دیكتاتۆر و سه‌ربازیه‌كان به‌هێز ئه‌بن , هه‌م هێزه ده‌مارگیر و توندڕه‌وه‌كانیش بره‌و ده‌سێنن .
كه ڕێگه‌درا مه‌لاكان حه‌رام و حه‌ڵاڵی نوسینمان بۆ دیاری بكه‌ن , به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه داواكاری لێبوردنمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن , ئیتر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه لاف و گه‌زافی دیموكراسیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری لێبدات , ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ی بهمزگهوتهكان ئه‌كرێت ته‌نها سه‌ركوتكاری پیاوانی ئاینی به‌رهه‌م ئه‌هێنێـت , ئخلاقیاتی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و ئه‌زمونی دادگاكانی پشكنینی سه‌ده تاریكه‌كانی ئه‌وروپا دووباره ئه‌كاته‌وه , كه بێ گومان نه بۆ دین و نه بۆ دنیا جگه له‌وێرانی و ومرۆڤ كوشتن هیچ به‌رئه‌نجامێكی تری نا‌بێـت .
Muhe79@yahoo.com
محه‌مه‌د حسێن
………………………………………………………………………..
*له ژماره 654 رۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .