
خنكانی لاوان وه‌كو كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌روه‌ك له‌م دواییه تێبینی كراوه‌و له‌سه‌ر جه‌م میدیاكان و به‌تایبه‌تی له ته‌له فزیۆندا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێ دیارده‌ی خنكانی لاوان له رووباره‌كانی كوردستان زۆر زیادی كردوه‌و حه‌فته نیه هه‌واڵی دڵته‌زێنی له‌مجۆره بڵاو نه‌كرێته‌وه‌و ئه‌م وڵاته لاوێكی به توانا‌و به هره‌یه‌كی زیندوو جگه‌ر گۆشه‌ی خانه‌واده‌یه‌ك له‌ده‌ست نه‌دا . ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵا یه‌تیه و ده‌بێته هۆی جه‌رگ سووتانی دایك و باوكێك یا بێ باوك بوونی چه‌ند مندالێكی بێ تاوان .له هه‌مان كاتتدا له‌ده‌ست دانی سامانێكی نیشتیمانیه .چونكه هه‌ر تاكێكی ئه‌و وڵاته گه‌وره بێ یا بچووك. سامانێكی گه‌وره‌یه به تایبه‌تی گه‌نجان كه وڵا ته‌كه‌مان ئومێدێكی زۆری پێیان هه‌یه . بۆیه پێویسته به جیددی له‌و بابه‌ته بكوڵدرێته‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و له هۆكاره‌كانی ورد ببینه‌وه‌و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین .كه‌به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌و چاره‌سه‌ره له ناو خودی خێزانه‌كان خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكات به‌وه‌ی كه هه‌موو خێزانێك سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانێ كوره‌كه یا كچه‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوا به تایبه‌تی له گه‌شت و سه‌یران كردن‌دا و له كاتی چوونه سه‌یراندا چ یاری و چاڵا كیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن . به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زانیان رۆڵه‌كه‌یان ئاره‌زووی مه‌له كردنی هه‌یه. ده‌بێ مه‌ترسی مه‌له كردنی ناو رووباركانیان بۆ روون بكه‌نه‌وه. وه له‌و وه‌رزه‌دا چونكه به‌راستی زۆر جێگای ناخۆشیه خانه‌واده‌یه‌ك نه‌زانن كوره‌كه‌یان له كۆییه و پاش چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئاو بدۆزرێته‌وه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌له كردن له رووباره‌كان به‌تایبه‌تی له وه‌رزێك كه هێشتا ئاوی رووباره‌كان زۆر سارده و مرۆڤ ئه‌گه‌ر مه‌له‌وانیش بێ به‌رگه ناگرێ وه‌كو پرۆسه‌ی خۆ كوشتن وایه . پاشان رۆڵی سه‌نته‌ره رۆشنبیریه‌كانی لاوان . رێكخراوه‌كانی لاوان و قوتابیان و خوێند كاران دێ كه پێویسته مه‌ترسی ئه‌و حاڵه‌ته بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان روون بكه‌نه‌وه, چونكه پاراستنی گیانی لاوان له پێشه‌وه‌ی رۆشنبیر كردن و هاندانی ئه‌نجامد انی چاڵاكی وه‌رزش ی و رۆشنبیری و زانستی دێ . به تایبه‌تی كه ئه‌مرۆ ئه‌و دیارده‌یه رووی له په‌ره‌سه‌ندن و ته‌شه‌نه‌كردن كردوه . ئینجا رۆڵی راگه‌یاندن به روون كردنه‌وه‌و شرۆڤه كردنی ئه‌و حاڵه‌ته دێ و با به‌شی ته‌له فزیۆنه‌كان هه‌ر ته‌نها بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه نه‌بێ پاش روودانی كاره‌ساته‌كه . به شێوه‌یه‌ك كه ترس و تۆفاندن له نێو خانه‌واده‌و ژن و منداڵاندا بڵاو بكاته‌وه‌و رووداوه‌كه وه‌كو تراژیدیایه‌ك نیشان بدا . به‌ڵكو پێویسته ر ۆلێكی دیكه‌ی گرینگتر ببینێ كه رێگرتنه له روودانی كاره‌ساته‌كه .هه‌روه‌ها نابێ رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته له بیر بكه‌ین كه‌ئه‌وان لایه‌نی به‌رپرسن له هه‌موو جۆره وه‌رزش و چاڵا كیه‌كی لاوان‌دا ,ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی مه‌له وانگه‌ی زیاتر و ریكلام كردن بۆ ناساندنی ئه‌و مه‌له‌وانگانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانیان ,بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجان له توانایاندا هه‌بێ ئاره زووی مه‌له كردنی تیا ئه‌نجام بده‌ن و دام‌و ده‌زگا كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت خۆیان به‌و كاره هه‌ڵسن نه‌وه‌ك كردنه‌وه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی تازه وه‌كو په‌تای كردنه‌وه‌ی سوپه‌ر ماركێت و به‌نزینخانه‌ی گه‌ره‌كه‌كان بكه‌وێته ده‌ست كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌و به شێكی زۆری گه‌نجان له توانایاندا نه‌بێ به‌و هاوینه گه‌رمه له‌به‌ر گرانی نرخه‌كانیان مه‌له‌یان تیا بكه‌ن . به و ئومێده‌ی به هه‌موو لایه‌كمان رێگا له كاره‌ساته‌كانی خنكانی لاوه‌كانمان بگرین و رێگه نه‌ده‌ین كه‌سی تر جه‌رگی بسووتێ و به‌هره و توانا ی لاوانی كوردستان به فیرۆ بروا, كه وڵا ته‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به هێزو توانای لاوان و بازووی گه‌نجه‌كان و به‌هره‌ی خوێند كار‌و قوتایبان هه‌یه و ئه‌وان نه‌وه‌ك هه‌ر كاربه‌ده‌ست و هه‌ڵسورێنه‌ری كار‌و باری سبه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن, به‌ڵكو سبه‌یه‌كی رۆشن و روون و پر له كامه‌رانی, به هێزو توانا‌و بیری ئه‌وان نه‌بێَ نایه‌ته دی و دروست نابێ و رووناكی نابینێ!!!
تاهیر عوسمان