
نغرۆ له‌عیشقا …… به‌ندی عه‌لی
ده‌ستم ناگا بهپوشێکی سه‌رئاو که‌وتووی ره‌حمه‌تی خوا
گوناهی ده‌ست کورتی خۆمه یا گوناهی بێ ره‌حمیی ئه‌و
نیگام نغرۆی چه‌می زاره‌و دڵم خوناوی لێ ئه‌تکێ
ڕه‌نگی به‌ختی تۆیه ئه‌ی ناخ یاخو سیمای قه‌ترانیی شه‌و
دڵم بورکانێکی ماته له‌ژێر کێوی به‌فر پۆشا
له‌نێویا گڕ سهماکارهو سه‌ری له‌کۆشی ته‌مدایه
لهپاییزیا ڕاز ئه‌بارێ ، به‌هاریشی خه‌م ئه‌پشکوێ
موچڕکه‌ی ، نه‌عره‌ته‌ی عیشقه‌و ماته‌می ، شینی زه‌ریایه
توخنی گه‌ڵای زه‌ردی عومری وه‌ریوم مه‌که‌وه ئه‌ی با
من دره‌ختێکی بێ عارم ، هه‌موو عومرم گوڵێ ئه‌گرم
نه‌که‌ی کوڵمی بڕوشێنی به‌سروه‌یه‌ک ، به‌چرپه‌یه‌ک
گه‌ر لهفیردهوسهوه هه‌ڵکه‌ی ، ڕهگو ڕیشه‌ت له‌بن ده‌بڕم
به‌هه‌ندی وه‌رگره ئه‌ی با ، گه‌مه‌ی جه‌نگت له‌گه‌ڵ ناکه‌م
دڵم بورکانێکی ماته‌و نه‌سلی چقڵ و دڕک و خارم
تائه‌توانی دوورکه‌وه لێم ، گه‌ر به‌لاما گوزه‌رت کرد
نه‌ک به‌ڕێکه‌وت لێم بکه‌وی ، من دره‌ختێکی بێ عارم
2010