
هه‌ڵبژاردن و خه‌ون ….. ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پتر له مانگێکه، پێش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و حیزبانه، له هه‌موو گه‌ڕه‌ک و نێوه‌ندی شاره‌دارییه‌کاندا، هه‌ریه‌که‌و بنکه‌یه‌کی گچکه‌ی کردووه‌ته‌وه، که ژوورێکی بچووکی له تهختهدروستکراوی زنجئاسایه و هه‌موویان له یه‌ک شوێن و به ته‌نیشت یه‌کدییه‌وه‌ن. له‌وێ هه‌ر حیزبه‌و کۆمه‌ڵێک سیپاره و نووسراو و بڵاوکراوه‌ی خۆی داناوه و یه‌ک دوو که‌سی سه‌ر به‌و حیزبه له‌وێن. تۆیه‌ک ئه‌گه‌ر پرسێک یا بۆچوونێک یا هه‌ڵوێستێکت هه‌یه، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا باسی که‌یت و ڕه‌نگه دوای بڕێک قسه‌وباس و ڕاگۆڕینه‌وه، یه‌ک دوو لاپه‌ڕه‌ی بڵاوکراوه‌یه‌ک یا سیپاره‌یه‌کی گچکه یا نوقڵیکت بده‌نێ. ئارام ئارام، بێ هه‌روا و هوریا و قڕه، خه‌ڵک به به‌رده‌م ئه‌و ژووره تهختهییانهدا و به نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه حیزبانه‌دا دێن و ده‌چن، نه قسه و قسه‌ڵۆکێک، نه هه‌رایه‌ک، نه ده‌نگێکی به‌رز، نه شه‌ره په‌ڕۆ و ده‌نگی گڕ و ناسازی بڵندگۆیه‌ک. نه مۆڕهلهیهککردن و نه هه‌ڕشه‌یه‌ک، نه فیقوفاقی ئۆتۆمبیل و ئاڵا و وێنه‌ی سه‌رکرده و ڕێبه‌ری حیزب. تۆ ئه‌گه‌ر خۆت ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت نه‌بێ له‌و بنکه حیزبییانه نێزیک بکه‌وێته‌وه و نه‌ته‌وێت ته‌ماشای شتێک بکه‌یت یا شتێک بڵێیت، هه‌رگیز یه‌کێک له‌وان وه‌دووی تۆدا هه‌ڕا ناکات و بانگت ناکات.
به‌شێکی زۆری خه‌ڵک، هه‌ر پێش ڕۆژی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، ده‌نگدانی پێشوه‌خت. له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کاندا، له کتێبخانه‌کاندا و له فرۆشگه‌کاندا و له زۆر شوێندا، مێزیک و سندووقێکی پاکهتیی و کۆمه‌ڵێک زه‌رفی وه‌ک زه‌رفی نامه و لیستی هه‌ر حیزبه‌و به جیا، که ناوی ناودێرکراوه‌کانی حیزبه‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی شاره‌داری و ئه‌نجومه‌نی ستانه‌کان تێدایه و هیچ یه‌کێک له‌و لیستانه له ده‌ستێک، هه‌ر چوار په‌نجه‌کانی(بێجگه له په‌نجه‌که‌ڵه) بنووشتێنییهوه و به ناولهپیشهوه گه‌وره‌تر نییه، دانراوه. دوو سۆمالی، دوو کچی منداڵکاری سوێدی، کوڕێکی ئێریتریایی و کچێکی بۆلیڤی، کچێکی سریان و کوڕێکی ئێرانی یا کچه پۆڵۆنییهک و کوڕێکی سوێدی یا…به دیار ئه‌و مێز و لیست و سندووقانه‌وه دانیشتوون و تۆ که ده‌نگ ده‌ده‌یت سێ دانه له‌و لیستانه بۆ په‌رله‌مان، شاره‌داری و ستان هه‌ڵده‌گری و هه‌ریه‌که‌یان ده‌خه‌یته زه‌رفێکه‌وه و کارتی ده‌نگدانه‌که‌ت، که مانگێک پێشتر به پۆست‌دا بۆت هاتووه و ناسنامه‌که‌ت ده‌ده‌یته ده‌ست یه‌کێک له‌و دووه‌ی له سه‌ر مێز و سندووقهکهن و ئه‌ویش ته‌ماشای ناوه‌که‌ت ده‌کات و دیاری ده‌کات و سێ زه‌رفه‌که‌ی تۆ به داخراوی له‌گه‌ڵ کارتی دهنگدانهکهتدا، ده‌خاته ناو زه‌رفێکی گه‌وره‌تره‌وه و ئه‌و زه‌رفه گه‌وره‌یه‌ش، هه‌ر هێنده‌ی دوو ناوله‌په، نه‌ک په‌شته‌ماڵێکی حه‌مام، ده‌خاته نێو سندووقه‌که‌وه و سوپاست ده‌کات و تۆیش ده‌ڕۆیت.
دوێنێ 19ی سێپته‌مبه‌ر، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، شاره‌دارییه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ستانه‌کان بوو له سوێد. کۆمه‌ڵێک حیزب، که له دوو به‌ره‌ی سوورکهسک و شین‌دا(چه‌پ و ڕاست) ڕکابه‌ری یه‌کدی بوون و چه‌ند حیزبیکی دیکه‌ش، که سه‌ر به هیچ یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه نین، به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون. له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا هه‌شتی ئێواره، کرده‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه چوو. ئێواره ڕێک کاتژمێر هه‌شت، نه‌ک هه‌شت و یه‌ک خولکه، سندووقه‌کانی ده‌نگدان و شوێنی ده‌نگدانه‌کان، داخران. هه‌ر دوای نیو کاتژمێر و که‌متریش ده‌رکه‌وت چ به‌ره‌یه‌ک به‌ره‌نده و دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه. ده‌سته‌ی ڕاست(شینه‌کان) به‌ره‌نده بوون و چه‌په‌کان دۆڕاو. حیزبێکی تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌گه‌زپه‌رست و ڕاستڕۆ و کۆنهنازیست(دیموکراته‌کانی سوێد) بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی سوێددا هاته نێو په‌رله‌مانه‌وه.
پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌گه‌ڵ “په‌ری”ی کچمدا باسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و ئه‌وانه‌مان ده‌کرد. په‌ری گوتی:”بابه، ئێستا خه‌ڵک گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی جاران باوی بوو ئێستا خه‌ڵک گاڵته‌ی پێ ده‌کات، گه‌نجان ئێستا له ده‌وری حیزبه بچووکه‌کان خڕده‌بنه‌وه و به لای حیزبی گه‌وره‌دا ناچن. ده‌نگ به ژینگه، راستڕۆ، حیزبێکی بچووکی گه‌ڕه‌ک و ئه‌و جۆره شتانه ده‌ده‌ن. خه‌ڵک ئێستا پرسه گه‌وره‌کانی به لاوه گرنگ نییه. سۆسیالیزم و گیڤارا و یه‌کسانی و….ئه‌وه‌ی تۆ و خه‌ڵکانی وه‌ک تۆ باسی ده‌که‌ن، ئێستاکه ته‌نێ خه‌ونن، خه‌ونی خۆش”.
نه پۆلیس، نه به‌رپرسیی حیزب، نه چه‌ک، نه هه‌ڕه‌شه، نه ژاوه‌ژاو و هه‌را و فه‌رته‌نه، نه چاوسوورکردنه‌وه، نه قێڕه و قیژه و تۆقاندن، نه تانک، نه تۆپ، نه هێزی چه‌کدار، نه به‌شینه‌وه‌ی دۆلار و ده‌مانچه و زه‌وی و خانوو، نه شایلۆغان و بانگهێشتنی خواردن و خواردنه‌وه و ئاهه‌نگگێڕان، نه پڕکردنی سندووقی ده‌نگدان به ده‌نگی ساخته، نه شاردنه‌وه و دزینی سندووقی ده‌نگدان، نه فڕکانفڕکان و سه‌رۆکی حیزب هات و سکرتێری حیزب ڕۆیشت، نه ناقایلنهبوون به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، نه تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن و تاوانبارکردنی به‌رانبه‌ر و به‌ره‌نده، نه تێکه‌ڵکردن و باسی بنه‌ماڵه و ئایین و پاشخان، نه دیوه‌خان و ته‌کیه و خانه‌قا و مزگه‌وت و سه‌رۆکهۆز، نه کوڕی فڵانه به‌رپرس و کچی فڵانه وه‌زیر و برای فڵانه ڕێبه‌ر، دۆڕاو گوتی دۆڕام و به کڕی چووه ماڵی خۆی و بهرهندهش بێ فشه و لووتبه‌رزی و منه‌ت بهسهرخهڵکداکردن، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرته‌وه.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی وه‌ک من و من باسی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ونێکی خۆشیش بێت، هه‌ر له گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی باشتره و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، پێموانییه گۆڕینی جڤاک و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤ و خه‌ونه‌کانی ئێمه…له سه‌رڕا و له سندووقی ده‌نگدان و په‌رله‌مانه‌وه بێنه دی، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگه له ژێره‌وه، له بنه‌وه، له خواره‌وه ده‌گۆڕدرێ، تا خه‌ونه خۆشه‌کان بێنه دی، هه‌ربۆیه ده‌نگم نه‌دا.
20 – 9 – 2010