Skip to Content

Friday, September 22nd, 2023
دراوسێکەم غەمبارە

دراوسێکەم غەمبارە

Closed
by October 11, 2010 ئەدەب

ژوورەکەم بە تەنیشت نیشتمانەوەیە
نیگەرانم لە تەنیایی
تۆراو لە سێبەری ئەو
دابران لە هزر
ماندوو لە مەراقی
فەرامۆش دیدم
نان نیە ، تروسکەوخۆرە نیشتمان ….
ئەستێرە قدیلۆکانێی زستان
چەتر شەقامێکی چۆل
تەنیایی لە باران روونتر
لە وون بوون بێهوودە تر
نان نزیکمان دەکاتەوە لە ئاوا بوون …..
=بە نیشتمانەوە هەیت
گەر نیشتمان بپژمێت
 دەستەسرەکەت ئامادەکە و 
 تژیکە لە رەنگ ولە تروسکە ، لە مەراق و لە هەلبوون لە ئارامی ولە هەلچوون……..
_لەهەر شوێنێکبم، ژوورەکەم بە تەنیشت نیشتمانەوەیە
تێر تێر تەماشای شارەکەم دەکەم،
تانەنوێ من هەر بە پێوەم
ئای کە شارەکەم دوورەو ،نیشتمانیش نزیک
دووری نێوانیان هەناسەیەو دل
فرمێسکم بووە تارمایی وخوێن لە بەرم دەروا
لە دووریتا نزیک بوومەوە نزیکم لێت…،،،       
نیشتمان بە تەنیشت ژوورەکەمەوەیە
دلم لایەتی ولەوێیە دل ،،،،،،

 فەرهاد کەریم

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.