
پێشبینیه‌كه‌ی جۆرج ئۆرویل
كاتێك نووسه‌ری ئینگلیزی جۆرج ئۆرویل خه‌ریكی نووسینی رۆمانه سیاسیه خه‌یاڵ ئامێزه‌كه‌ی بوو . واته رۆمانی 1984, هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست دا نه‌بوو كه چۆن خه‌یاڵه كلا سیكیه‌كه‌ی له كێشانی ئه‌و وێنه‌یه نزیك ده بێته‌وه كه ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی پێی ده‌گا ,
چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ساڵی 1984 دا تێپه‌ڕی . كه ده‌بینین جیهانی ئێستامان زۆر له‌و وێنه‌یه نزیك بۆته‌وه كه ئۆرویل بۆ پاشه رۆژی ئێمه كێشابووی, و ببوه ره‌نگدانه‌وه‌ی تێڕ وانینه ره‌ش بینه‌كانی . سه‌رده‌می پیشه سازیش هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی پێداین كه رێگایان له‌به‌ر ده‌م ته‌كنۆ لۆژیادا خۆش كرد. پاشان ئه‌و له رێگای خۆیه‌وه ئێمه‌ی گه‌یانده سه‌رده‌می زانیاریه‌كان . ئه‌و شۆڕشه زانیاریه‌ش له دواییدا ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و چه‌رخه‌ی كه ئێستا تیایدا ده‌ژین . كه ده‌كرێ به چه‌رخی شێتی ( پارانۆیا ) وه‌سفی بكه‌ین .
هه‌میشه شارستانیه‌ته‌كان ئه‌و پێش كه‌وتنانه له ئامێز ده‌گرن كه له بواری ته‌كنۆ لۆژیادا رووده‌ده‌ن , به‌و ئومێده‌ی پێش كه‌وتن و رۆشنگه‌ری رووبدا , به‌ڵام ئه‌وه به ریتمێكی زۆر خێرا روویدا و جیهان نه‌یتوانی ئه‌و گۆڕانكاریانه وه‌ر بگرێ . ته‌كنۆ لۆژیاش چه‌شنی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگر له ناو پوشدا بڵاو بۆوه . به‌رله‌وه‌ی پێشی بزانین جیهان هه‌ر هه‌مووی كه‌وته‌به‌ر ده‌ستی پیاوێك یا منداڵێك . له نێوان شه‌وو رۆژێكیشدا هه‌ر هه‌موو مافی خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و هێزه‌یان پێدرا كه شۆڕشی زانیاریه‌كان به خشیبووی . به‌رَاده‌یه‌ك كه كه سێكی لاتی هه‌ژار بووه مرۆڤێكی به هێزی چه‌كدار كه توانای وێرانكردنی هه‌بێ . له گه‌رمه‌ی ئه‌وه‌شدا نابێ ئه‌و شارستانیه‌ته‌ش له بیر بكه‌ین كه هه‌ر گیز به بێ بوونی سیسته‌م و رێگه گرتن له ئلژاوه‌گێڕی گه شه ناكه‌ن . به‌ڵام ئه‌و جیهانه واقیعیه‌ی كه ئه‌و شار ستانیه‌تانه هێنایانه بوون و ئه‌و سروشته گه‌ر دوونیه‌ی كه چه‌شنی دڕنده‌یه‌كی تر سناك ده‌ژی و هه‌ناسه ده‌دا . و ناكرێ كۆ نتڕۆڵ بكرێ . و ته‌كنۆ لۆژیای زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌وان بوو ه دڕنده‌ی فرانكشتاین . كاتێك دڕنده‌كه‌ش كه‌وته ته‌قه‌لڵای خۆ رزگار كردن و پساندنی كۆت و به‌نده‌كانی . حكو مه‌ته‌كان كه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ دووباره كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ئاژاوه گێڕی, كه ئه‌و دڕنده سامناكه به‌رپای كردبوو . ئه‌و ده‌مه دامه‌زراوه حكو میه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه‌كرد كه‌وا ئه‌و مه‌ترسیه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵا تان ده‌كا . كه‌وتنه ئاراسته كردن و چاودێری كردنی ئه‌و جیهانه‌ی كه به بێ سنووردروست ببوو . ئه‌ویش تۆڕی جاڵجاڵۆ كه‌یی جیهانی واته ئه‌نته‌ر نێته . چونكه ئه‌نته‌ر نێت و ژووره‌كانی ده مه‌ته‌قێ و نامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان هه‌ر هه‌موویان بوونه‌ته زه‌ویه‌كی پاراو بۆ ئاژاوه گێڕی و بوونه‌ته چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حكو مه‌ت و وڵا تانه‌وه, وێب سایته كۆ مه‌ڵا یه‌تیه‌كانیش كه‌وتنه چاو خشاندنه‌وه به سیاسه‌تی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان كه پێشتر به كار ده هێنران . چونكه له كاتی به‌كار هێنانی كۆ مپیوته‌ردا هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك نامێنێ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر جه‌م لاپه‌ڕه‌كان له ژێر چاودێریدا ده‌بن . وێب سایتی تویتر _یش به به بیا نووی لێكۆ لینه‌وه‌وپارێزگاری كردن , هه‌موو ئه‌و نامه ره‌وانه كراوانه‌ی به‌خشی كه له نێوان به‌كار هێنه‌رانی تویتس _و كتێبخانه‌ی كۆ نگریس له ویلایه‌ته یه كگرتووه‌كان ئال‌و گۆِر ده‌كران . به‌ڵام ئایا كتێبخانه‌ی كۆنگریس له‌به‌رچی ده‌یه‌وێ له‌و هه‌موو شتانه بكۆ ڵێته‌وه و بیان پارێزێ , كه كۆمه‌ڵه كه سێكی لابه‌لا له نێوان خۆیاندا گۆڕیویانه‌ته‌وه ؟ به چاو پۆشین له هۆكاره راسته قینه‌كانی پشت ئه‌و هه‌نگاوه, بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه تۆ رێگه‌ت پێدراوه به پیته‌كان له‌باره‌ی خۆته‌وه بینووسی كه ژماره‌یان 140 پیته . ئه‌وه تۆمار ده‌كرێ و هه‌ر گیز ناسڕێته‌وه . چونكه هه‌ر چه‌نده نامه‌ی ئه‌لتویت بنێری ئه‌وه جارێكی تر به‌ده‌ستی نا هێنێته‌وه . به‌ڵكو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا زۆر له‌وه دوور تریش چوون . چونكه ئه‌وان شه‌قامه كانیشیان خستۆته ژێر چاودێریه‌وه . كاتێك خه‌ڵكیش توڕه‌یی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ر بڕی . ئه‌و دوو وڵاته كه‌وتنه به كار هێنانی كامیرای ته‌له فزیۆنی داخراو ( cctv )وه‌كو ئامرازێك بۆ رێگه گرتن له رووداوی تاوانه‌كان . به‌ریتانیاش ژماره‌ی ئه‌و جۆره كامیرایانه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه كه بۆ رێگه‌گرتن له تاوانه‌كان به‌كار هێنراون . هیچ لێدوانێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ه‌وه نه‌دراوه كه ئایا ئه‌و كامیرایانه به‌راستی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كانن یانا؟؟هه‌ندێك لێكۆ ڵینه‌وه‌ی سه‌ر به خۆش به‌راستی گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه به‌ڵێ كامیراكان بوونه‌ته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كان ته‌نها به رێژه‌ی 4% . ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریه‌كی زۆر كه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تێچووی زۆری كامیراكان و ئه‌و پاره‌یه دا به‌راورد بكرێ كه له پێدانی باجه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێ . سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه پێشێلكاریه‌كی ئازادیه مه‌ده نیه‌كانه . به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤ هه‌ست به ئارامی بكا كه چاوێك هه‌یه چاودێری جوله‌و هه‌نگاوه‌كانی ده‌كا , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و كامیرایانه مرۆڤ دووچاری نیگه‌رانی ده‌كا ,به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆمانه‌كه‌ی ئۆرویل 1984 ئه‌وه پێشبینی چاودێری كردنی برا گه‌وره زۆر به ئاشكرا له كامیراكانی بازنه داخراوه‌كاندا هاته دی . دوای چاودێری كردنی تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌و چاودێری كردنی شه‌قامه‌كان به به‌كار هێنانی كامیراكان . شێوازێكی دیكه له جیهانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌ویش گوێ گرتن بوو له په‌یوه‌ندیه ته‌له فۆ نیه‌كان . هه‌ر وه‌ها چوونه ناو داتا تایبه‌تیه‌كانی سه‌ر( بلاك بیری) كه رێم _ یا كۆ مپانیای كه‌نه‌دی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاماژه‌كان دروستی كردبوو . كۆ مپانیاكه‌ش هه‌وڵی دابوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی واته بلاك بیری _ بكاته شتێكی بێ هاوتاو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ته‌واو به‌به‌شدار بووانی بدا . یا له رێگای به‌كار هێنانی بلاك بیری ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكا . ئه‌مه‌ش ئه‌و تاوانه بوو كه كۆ مپانیاكه ئه‌نجامی دا . وێنه‌كه ئێستا به‌روونی ده‌ركه‌وت و رۆژانه‌ش بیرمان ده خرێته‌وه . به‌ڵێ تیرۆر له نێوانماندایه . راسته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه‌و حكو مه‌ته‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵًكو ئه‌ركی سه‌ر شانیانه ئاشتی له‌سه‌ر خاكه كانیان بپارێزن . به‌ڵام ئایا ده‌كرێ له‌گه‌ل ورد بوونه‌وه له‌و وێنه گه‌وره‌یه‌ی كه هزری كۆنتڕۆڵ كردووین . ئایا ده‌كرێ وێنه بچووكه‌كانی ناخمان فه‌رامۆش بكه‌ین ؟؟ مافه دژ به‌یه‌كه‌كان ترسناكن و مرۆڤ ده‌خه‌نه به‌رده‌م دووڕیانێكی پڕ له دڕك و داڵه‌وه . له‌لایه‌ك ده‌بێ به ته‌واوی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه نه‌ته‌وه‌ین . له‌لایه‌كی تردا ده‌بێ گرینگی به مافی خۆمان بده‌ین له چیژ وه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیاندا . راسته مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزه ده‌بێ شه‌ڕی له پێناودا بكه‌ین .به‌ڵام ئایا به‌راستی ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی دژ به تیرۆردا قوربانی به تایبه‌تمه‌ندیه كه‌سیه‌كانمان بده‌ین ؟ ئایا پێویسته له‌سه‌رمان به هه‌موو حه‌زی خۆمان ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له تویتر ده‌ینووسین بكرێته به‌ڵگه نامه‌و له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكیه‌وه بپارێزرێ؟ ؟ئایا رازین هه‌موو پیتێك كه له كاتی توڕه بوون یا له په‌له كردن‌دا نووسیومانه وه‌كو چه‌كێك له دژمان به‌كار بێته‌وه ؟ وه‌ئایا سروشتیه به شه‌قامه‌كاندا بڕۆی و باش بزانی كه‌وا تۆ له ژێر چاودێریدای ؟ وه‌ئایا ئه‌و هاووڵا تیانه‌ی كه رێزی یاسا ده‌گرن به‌مه‌به‌ستی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دووچاری لێپێچنه‌وه‌و سزا دان ده‌بنه‌وه ؟ئای ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌ی كه مرۆڤ ناچارده‌كا دووباره پێوانه تایبه‌تیه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و شوێنه دووباره بكاته‌وه كه تیایدا ده‌ژی ,هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاو بۆپێشه‌وه بنێ دووباره بیر بكاته‌وه .چونكه نازانێ كێ چاودێریت ده‌كا و كێ گوێ لێته‌و هه‌موو جوله‌و وشه‌یه‌كت ده‌كاته به‌ڵگه نامه , زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئۆرویل له 1984 دا پێشبینی كردبوون به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بووه‌ته راستی . چونكه له جیهانه خه یاڵیه‌كه‌ی ئه‌ودا ناچاری له پێناو ژیان له نه‌ریته‌وه روو له غه‌ریزه بكه‌ی . بۆ نموونه واده‌زانی هه‌موو ده‌نگێك كه‌له تۆوه ده‌رده‌چێ زۆران ده‌یببیستن . ته‌نها له تاریكی‌دا نه‌بێ كاتێك هه‌موو چركه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته ژێر چاودێریه‌وه …………………..
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی الخلیج له 30/8/2010