Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
گه‌ریلا تۆ چاوه‌کانمی….. حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش

گه‌ریلا تۆ چاوه‌کانمی….. حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش

Closed
by March 2, 2008 ئەدەب

ئه‌م له‌شکره‌ ئه‌م سووپایه‌
وێرانکه‌ره‌ تاڵانبه‌ره‌
ئه‌م له‌شکره‌ ئه‌م سووپایه
به‌خوێن مه‌سته‌‌
ته‌نها ڕه‌نگی خۆی ده‌بینێ
ته‌نها ده‌نگی خۆی ده‌بیستێ
ته‌نها بوونی خۆی مه‌به‌سته


ئه‌م له‌شکره‌ ئه‌م سووپایه‌
دوژمنی جوانی و ئازادیی و عه‌شق و خوایه‌
ده‌ستی به‌خوێنی کورد سووره
 مێژووی کوشتن و تاوانه‌
وا ئه‌مجاره‌ش هاتۆته‌وه
نغرۆیکات ئه‌م کوردستانه

 خه‌ونی کورد پڕکات له‌ مارو
کڕنۆش به‌ چیاکان بێنێ
دۆزه‌خ بۆ گه‌ریلا داخاو
به‌ هاری کورد هه‌ڵوه‌رێنێ

ئۆخه‌ی سووپای غه‌درو تاوان
ئه‌مجاره‌ش شکاو نه‌یتوانی
گڕنۆش به‌ چیاکان بێنێ
گه‌ریلا تۆ چاوه‌کانمی.

گه‌ریلا به‌فر له‌ گۆکه‌وت
که‌چی تۆ هه‌روا به‌ پێوه‌ی
گه‌ریلا زریان وه‌ستاوه‌
که‌چی تۆ هه‌روا به‌ڕێوه‌ی

سوید
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
تێبینی : ئه‌م چه‌ند دێره‌ ناکرێت وه‌ک شیعر بخوێنرێته‌وه‌ ته‌نها ده‌ربڕینی هه‌ست  وخۆشه‌ویستی منه‌‌ بۆگه‌ریلاو دڵخۆشبوونم به‌ لوت شکاندنی ئه‌رته‌شی تورک.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.