Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دوواین ماڵئاوایی گابریل گارسیا مارکز

دوواین ماڵئاوایی گابریل گارسیا مارکز

Closed
by December 8, 2010 ئەدەب

گابریل گارسیا مارکز نووسەری هاوچەرخ ، دوای بیستنی ئەوەی کە نەخۆشی سەرتانەی هەیە ، ئەم نووسینەی وەک دوایین ماڵئاوایی نوسیوە . 
وەرگێر : محە ممە د حەکیمی

خوایە! ئەگەر تۆزقاڵێ ژیانم دەبوو ، نەمدەهێشت تەنانەت رۆژیەکی لێ بڕوات بە بێ ئەوەی ئەو خەڵکانەی ، خۆشم ویستوون، نەڵێم پێیان ئەویندارتانم و بە هەموو ژن و پیاوانم دەسڵماند کە دڵم لە بەندیاندایە ورۆحم لە ماڵی دڵۆفانی ئەواندایە.
ئەگەر خوا، تەنیا و تەنیا لەتیک ژیان لە نێو دەستم دادەنێت ، لە سێبەری ئەویندا ئۆقرەم دەگرت. بە مرۆکانم نیشان دەدا هەلەن ئەو کاتەی وا بیر بکەنەوە کە پیر بوون ، ئێتر ناتوانن عاشق بن.
ئاخ خوایە! ئەوان نازانن ئەو کاتە پیر دەبن کە ئێتر ناتوانن عاشق بن.
هەر مناڵێکم بە دوو باڵ دەرازاندەوە ، وێڵم دەکردن تا ، فێری باڵ کردنەوە و فڕین ببن.
پێیرانم فێر دەکرد کە مردن نا لە گەڵ پیری ، بەگەڵا رێژان لە رێگەوە دەگات.
ئاخ ئینسانەکان . چ شتهایەک کە لە ئێوەوە فێر نەبووم.
من فێر بووم ، هەموو دەیانەوێت لە نووکدا بژیین ، بە بێ ئەوەی ئەو خۆشیەی کەلە ناو کەفی دەستدا نووستوە ،ڕوانیبێتیان.
چ جوان زانیومە ئەو کاتەی منداڵ بۆ هەوەڵ جار مستە چکۆڵەکەی لە دەور قامکی باوکی دەئاڵێنێ ، ئەویی بۆ هەمیشە خستوەتە ناو تەڵەی خۆیەوە.
زانیومە مڕۆیەک ، تەنیا کاتێ مافی هەیە لە سەرەوە چاو ببڕێتە کەسیەک کە ناچار بێت یارمەتی بکات تا لە سەر پای خۆی بوەستێت.
کەمتر دەخەوتم و خەیاڵاوی ئەفسانەم دەدیی چۆنکا دەمزانی هەر چڕکەیەک چاو ببەستین ، 60 سانیە گزنگ. 60 سانیە روناکی.
کاتێ خەڵک دەوەستان ، من هەڵدەستام و کاتێ خەڵک دەنووستن ، من نەدەنووستم.
کاتێ خەڵک دەدوان ، گۆێم ڕادەگرت و دواییش لە خواردنی شۆکولاتیەک چ لزەتیەکم لێی دەدیی.
ئەگەر خوا ، زەرەیەک ژیانی پێ دەبەخشیم ، کراسیەکی سادەم لە بەر دەکرد.
هەوەڵ چاوم دەبڕیە هەتاو و دوایی جەستەم و دواییش رۆحم رووت دەکردەوە.
خوایە! ئەگەر هەر وا دڵ لە سینەمدا تییک تییک بکات ، هەموو ڕق و توورەییم لە سەر لەتیەک سەهۆڵدا دەنووسی و لە ئاکامدا چاوەڕێی رۆژ ئاوا بوون دەبووم.
فرمێسکەکانم ، گۆڵە سوورەکانی ئاو دەدا تا برینی دڕکە ناسکەکانی و ماچی گۆڵ بەرگەکانیان لە ناخمدا رەگ دادەکۆتێ.
زۆر شت لە ئێوەوە فێر بووم ، بەڵام کەڵکی چییە کاتێ ئەمانە دەخەمە ناو جانتاکەم ، لە خانووی مردندام.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.