شێواندنی ڕاستی و بچووککردنه‌وه‌ی هیماکانی کورد له فیلمی کوڕی بابل دا
شێواندنی ڕاستی و بچووککردنه‌وه‌ی هیماکانی کورد له فیلمی ” کوڕی بابل” دا.
هاوده‌م ساڵح جاف ـ ئۆسلۆ
له چاخه‌کانی پێش درووست بوونی میژووه‌وه، مرۆڤ وه‌ک ئامڕازێک بۆخۆ ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه و گوزارشکردن له‌و دیارده سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی که توشی سه‌رامه‌ندیکردوه ، هونه‌ری وێنه‌کێشان و سه‌ما‌کردن و لاساییکردنه‌وه‌ی به‌کارهێناوه. ئه‌گه‌ر چی له‌و ساوه تا ئێستا هونه‌ر به گشتی گه‌ش و نما و پێشکه‌وتنێکی به‌ڵگه‌نه‌ویستانه‌ی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا په‌یامه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و په‌یامه‌ی که‌بریتتیه له گێڕانه‌وه و گوزارشکردن له ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤ و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان. به‌م پێوه‌ره‌ش ئه‌گه‌ر هات و هونه‌ر ئه‌و بنه‌ما ڕه‌سه‌نانه‌ی خۆی وونکرد، ئه‌وا له کاری هونه‌ری ده‌رده‌چیت و ده‌بێته شتێکی تر!.
بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی تر، لێره‌دا من فیلمێکی سینه‌مای عێراقی به ناونیشانی” کوڕی بابل” به نموونه ده‌هێنمه‌وه، که‌باس له ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌کات له عێراقی سه‌دامدا. فیلمه‌که له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئه‌لده‌راجی وله به‌رهه‌مه‌کانی ساڵی 2009 ی سینه‌مای عێراقییه. هه‌ڵبه‌ته باسه‌که‌ی من لێره‌دا له‌باره‌ی چۆنێتی و چه‌ندێتی ته‌کنیکی فیلمسازی فیلمه‌که‌وه نییه. به‌ڵکو چه‌ند سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندنێکن له گوزارش و گێڕانه‌وه‌ی فیلمه‌که و، له چۆنێتی ئاخنینی داستانی فیلمه‌که یه، به مه‌به‌ستی په‌نهان و ته‌م و مژاوی، که پاشان هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌مه ڕوونبکه‌مه‌وه.
چه‌ند هۆیه‌ک هانیاندام که تێبینی و سه‌رنجی خۆم له‌باره‌ی فیلمی کوڕی بابل ـ ه‌وه بنووسم. له‌وانه : یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێده‌چێت له‌پشت فیلمی ناوبراوه‌وه ئه‌جێندایه‌کی په‌نهان هه‌بێت، که خوازیاره ڕاستییه‌کانی ئه‌نفال به ئاڕاسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا به‌رێت. دووه‌م به‌دیکردنی هه‌وڵدانێکی نه‌زۆک له فیلمه‌که‌دا بۆ گشتاندنی ئه‌نفال وه‌ک کاره‌ساتێک بۆ ته‌واوی هه‌موو عێراق و عێراقیان، نه‌ک به ته‌نها بۆ شوێن و پێکهاته‌یه‌ک له عێراقدا. سێیه‌م بچوککردنه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک یه‌کێک له هێماو سمبوله گه‌وره و گرنگه‌کانی کورد بۆ چه‌وساندنه‌وه و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه‌کردنی له عێراقی به‌عسی عاره‌بی سه‌دامدا. چواره‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی 17.11.2010 له سایتی په‌یامنێر، په‌یامنێرێک له تاران ـ ه‌وه زۆر به گه‌رمی هه‌م له‌باره‌ی به‌شداریکردنی فیلیمی “کوڕی بابل” ه‌وه ی نووسیبوو له ڤیستیڤاڵه جیهانیه‌کاندا و هه‌م له‌باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌شه‌وه که له چه‌ند ڤیستڤاڵێکدا به‌ده‌ستی هێنابوون. هه‌ر له هه‌مان شوێنێدا په‌یامنێره‌که ده‌ڵێت : فیلمه‌که نوێنه‌ری سینه‌مای عێراق ده‌کات بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار! پاشان له دوو دێڕیدا باس له ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که ده‌کات و ده‌نووسێ:
فیلمی سینه‌مایی “كوڕی بابل” چیرۆكی كوڕه كوردێكی 12 ساڵه بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ دایه گه‌وره‌ی بۆ دیتنه‌وه‌ی باوكی كه له شه‌ڕی كه‌نداوی فارس‌دا ونبووه، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات!
فیلمی “کوڕی بابل”، له ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویجیش به‌شداری له ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی “فیلمه‌کانی باشوور” داکرد. خه‌ڵکێکی به‌رچاویش بۆ بینینی فیلمه‌که هاتبوون. من و چه‌ند هاوڕییه‌کیش له‌وێ ئاماده‌بووین. بۆ زیاتر به‌رچاو ڕۆشنکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر، له‌خواره‌وه که‌مێک باسی فیلمه‌که ده‌که‌م به گشتی و له‌و شوێنانه‌شدا که به پێویستی ده زانم سه‌رنج و تێبینیه‌کانی خۆم ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ر.
سه‌ره‌تای فیلم، ژنێکی به‌ته‌مه‌ن و کوڕێکی 12 ساڵان له قه‌راغ ڕێگایه‌کدا و له چۆڵه‌وانیه‌کدا ده‌رده‌که‌ون. دیاره هه‌ردووکیان چاوه‌ڕێی ئۆتۆمۆبیلێک ده‌که‌ن. پاش که‌مێک ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م ئافره‌ت و کوڕه نه‌نک و کوڕه‌زان و کوردن و ئه‌و چۆڵستانه‌ش کوردستانه ( کوردستانی عێراق). کات ساڵی 2003 یه و ڕژێمی به‌عسی به‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا ڕووخاوه. دایه‌گه‌وره و کوڕه‌زا ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و عێراقی عه‌ره‌بی بچن. چوونکه دایه‌گه‌وره به‌دوای کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێت، که ده‌بێته باوکی کوڕه منداڵه‌که و له دوای شه‌ڕی که‌نداوی دووه‌مه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی فیلمه‌که دایه‌گه‌وره پێیوایه کوڕه‌که‌ی، که سه‌ربازی سوپای عێراق بووه، له ناسرییه زیندانه. بۆیه کوڕه‌زاکه‌ی پێشخۆیداوه بۆ دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی. ئه‌مه به گشتی ته‌وه‌ری بیری سه‌ره‌کی فیلمه‌که‌یه.
پیکاپێک دێت و دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که سوار ده‌کات. شۆفێره‌که له‌سه‌ره‌تاوه ده‌که‌ویته گازنده و گله‌یکردن له‌ده‌ست سه‌دام، منداڵه‌که له پڕ له کابرای شۆفێر ده‌پرسێت: خاڵه ئه‌نفال چییه؟ کابرا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌نفال ئه‌وه‌یه که سه‌دام عێراقی وێرانکرد! کابرا زۆری له‌سه‌ر ده‌ڕوا، به‌ڵام ماڵم حه‌قه له‌قسه‌ی هه‌له‌ق و به‌له‌ق به‌ولاوه هیچ له‌باره‌ی ڕاستی ئه‌نفاله‌وه به‌و منداڵه ناڵێت. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک له‌لام دروست بوو. ئایا ده‌بێ ئامانج له‌م چه‌واشه‌کارییه له فیلمه‌که‌دا چی بێت؟ ئایا ئه‌نفال هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، که سه‌دام هه‌موو عێراقی وێرانکرد و به‌س؟ کابرای تایین شتێک به‌و منداڵه ناڵێت له‌باره‌ی کورد و ئه‌نفاله‌وه. له‌باره‌ی وێرانکردنی 4500 گوند و شارۆچکه‌ی کوردستانه‌وه. له‌باره‌ی دیارنه‌مانی سه‌دوهه‌شتاو دوو هه‌زار به‌شه‌ر له کوردستان به هۆی ئه‌و کاره‌ساته‌وه! باسی چۆنێتی جێبه‌جێکردنی قۆناغه جیا جیاکانی ئه‌م قه‌تل و عامه ناکات. باسی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و به‌کارهێنانی چه‌که‌قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ناکات! باسی سوره‌تی ئه‌نفال له قورئانی پیرۆزدا ناکات. باسی بێده‌نگی ته‌واوی دنیا ناکات له ئاستی ئه‌و کاره‌ساته‌دا. که‌واته ده‌بێت مه‌به‌ست له‌م فیلمه چی بێت، که ئه‌نفال به‌م شێوه‌یه له نه‌وه‌کانی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ دایه‌گه‌وره‌ه‌ش که به‌درێژایی ئه‌و ڕێگایه خه‌ریکی نوێژ و خواپه‌رستیی و ته‌زبیحاته، دیاره نه‌خوێنده‌واره و نازانێ سوره‌تی ئه‌نفال چییه تا له کوڕه‌زاکه‌ی بگه‌یه‌نێت.
هه‌رچۆنێکبێت، ده‌گه‌نه شاری به‌غا. شپرزه‌یی به شاری به‌غا وه دیاره و دووکه‌ڵی ڕه‌ش ئاسمانی به‌غای ته‌نیوه و ده‌نگی ته‌ق و تۆق دێت. دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که له‌گه‌راجێکدا به‌دیار هاتنی ئۆتۆمبیلێکه‌وه‌ن بیان گه‌یه‌نێته ناسرییه. سه‌یر له‌وه‌دایه دایه‌گه‌وره له‌سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌وه تا گیانده‌رچوونی، منداڵه‌که به ” حه‌مه” بانگ ده‌کات. که‌چی له تێکسته‌که‌دا به ئینگلیزی ” ئه‌حمه‌د” ده‌نووسرێت. پاش که‌مێک بگره و به‌رده له به‌غاوه ده‌گه‌نه ناسرییه و تێده‌گه‌ن که ئه‌و زیندانه‌ی باوکی منداڵه‌که‌ی تێدا زیندان بووه، ئێستا وێرانه‌یه و که‌سی تێدا نه‌ماوه. “حه‌مه” به کوردی و ” ئه‌حمه‌د” به گوێره‌ی تێکسته‌که، عاره‌بییه‌کی چاک ده‌زانێ و مته‌رجیمی دایه‌گه‌وره‌یه‌تی.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم: له چاو چۆڵستان و کوردستانه‌که‌دا که هه‌ر کێو و گرد و که‌ند و به‌رده‌ڵانه ، عێراقی عاره‌بی وه‌ک له فیلمه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، پێشکه‌وتوتر و ئاوه‌دانتر و شارستانیترێکه. له‌ڕێگا، نه‌نک و کوڕه‌زا، ده‌بنه هاوڕێی کوڕێکی گه‌نج. کوڕه‌که که‌مێک کوردی ده‌زانێت. ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م کوڕه سه‌رباز بووه له کاتی ئه‌نفاله‌کاندا و له‌و کاره‌ساته‌شدا وه‌ک سه‌ربازێک به‌شدار بووه. دایه‌گه‌وره‌ش که به‌وه ده‌زانێت، چوونکه که‌س و کاری ئه‌نفالکراون، له کابرا تووڕه ده‌بێت و به‌ده‌م گریان و پیاهه‌ڵشاخانه‌وه ده‌ری ده‌کات. به‌ڵام کابرا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان بێت. ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه و یارمه‌تیان بدات. لێره‌دا ده‌رهێنه‌ر ڕوحی دۆستایه‌تی و هاوکاری کابرای ئه‌نفالچی پیشانی بینه‌رده‌دات ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دایه‌گه‌وره کورده و که‌لـله ڕه‌قه و قبوڵی ناکات. ” حه‌مه” نازانێ و تێناگات دایه‌گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مه‌نده له کابرا تووڕه‌یه. دیاره بۆ ئه‌و ئه‌نفال مانای وێرانکردنی ته‌واوی عێراق ـ ه له‌لایان سه‌دام حوسێنه‌وه و هیچی تر. ده‌رهێنه‌ر له هه‌وڵی پیشاندانی نه‌وه‌ی نوێی عێراق و نه‌وه‌ی کۆندا سه‌رکه‌وتوو بووه . ئه‌وه‌تا دایه‌گه‌وره عاره‌بی نازانێت. به‌ڵام ‘حه‌مه” و کابرای ئه‌نفالچی کوردی و عاره‌بی ده‌زانن و چاک له‌یه‌کتری حاڵی ده‌بن!
دیاره زمانزانین و له‌یه‌ک حاڵی‌بوون کارێکی چاکه، به‌ڵام به باوه‌ڕی من له‌م فیلمه پڕوپاگه‌نداوییه‌دا، زمانزانین هه‌وڵێکی تره بۆ پێشاندانی عێراقی بوونی کورد به دنیایی ده‌ره‌وه و نه بوونی فه‌رق و جودایی له عێراقی نوێ‌دا. مه‌به‌ستی په‌نهانیش له شێواندنی ڕاستییه‌کان له‌و فیلمه‌دا، ئه‌و په‌یامه‌یه که ده‌ڵێ: نه‌وه‌ی نوێ له عێراقدا، چ عاره‌ب و چ کورد کێشه‌یان نییه‌و چاک له‌یه‌کتری تێده‌گه‌ن. بۆ دامه‌زراندنی عێراقێکی نوێش ئه‌مڕۆ، پێویستمان به فیلمێکه که قاره‌مانه‌کانی کوردبن و به کوردی بدوێن و بانگه‌شه‌یی عێراقی بوونی خۆیان و بانگه‌شه‌ی عه‌رب بوونی عێراق بکه‌ن و، خۆیان ئازار و ئه‌شکه‌نجه و جه‌ور و سته‌می ئه‌و کاره‌ساتانه به‌درۆبخه‌نه‌وه، که به‌سه‌ر خۆیان و میلله‌ته‌که‌یاندا هاتووه. دیاره ئه‌م ئه‌جێندایه‌ش، هه‌مان ئه‌جێندای حوکمڕانی عێراقه له دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه. ئه‌وا حه‌وت سال تێپه‌ڕی به‌سه‌ر عێراقی نوێ‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سه‌رۆک کۆمار، نائیبی سه‌رۆ ک وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق و …هتد کوردن، به‌ڵام ئه‌مانه یه‌ک زه‌ڕه سودیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی کورد نه‌بووه که ده‌ستووری عێراقی بڕیاری چاره سه‌رکردنی داون. ئێ ئیتر گوایه بۆ ده‌بێ کاکی ده‌رهێنه‌ر سڵ بکاته‌وه له‌وه‌ی به‌و ئه‌جیندایه‌وه کار له فیلمه‌که‌یدا بکات ؟
مێژوو نکوڵی له‌وه ناکات که دوای گرتنی کوێت له‌لایان سوپاکه‌ی سه‌دامه‌وه، به هاندانی ئه‌مه‌ریکا ڕاپه‌ڕینی شیعه له عێراقی عاره‌بی و ڕاپه‌ڕینی کورده‌کان له کوردستانی عێراق سه‌ری هه‌ڵدا. دواتر سوپاکه‌ی سه‌دام دڕندانه که‌وته وێزه‌ی عاره‌بی شیعه و گه‌لێکی لێ‌کوشتن. گه‌لێکیشی له هۆڕوزه‌لکاوه‌کانیان وشککرد و به‌مه‌ش دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌یان تێکچوو. له کوردستانیش ئه‌وه‌ی پێیکرا کردی. نزیکه‌ی دوو میلۆن خه‌ڵکی کوردستان هه‌لهاتن و له ترسی سه‌دام و سوپاکه‌ی ئاواره‌ی سه‌ر سنوره‌کانی ئێران و تورکیا بوون. ئه‌وه‌شمان بیر نه چێت که جه‌نده‌رمه‌ی تورکی و پاسداری ئێرانی بۆ به‌رگرتن له کوردی هه‌لهاتوو بۆ ناو سنوره‌کانیان له‌ده‌ست سه‌دام، که‌وتنه ده‌ستڕێژکردن له کورد و زه‌بروزه‌نگ نوواندن به‌رامبه‌ریان. به‌ڵام نابێ مێژووی ئه‌م ڕاستییه له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌و ڕاستییه‌ی تردا، ڕاستی ( ئه‌نفاله‌کان) تێکه‌ڵاوبکرێت. با به‌ده‌ستی هه‌مان زاڵم و هه‌مان سته‌مکاریش بوو بێت. چوونکه له زانستی مێژوودا قۆناغه‌کان گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. نه‌خوازمه ئه‌گه‌ر باس هاته سه‌ر چه‌وساندنه‌وه و ئه‌نفالکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ده‌ستی سوپایه‌کی دڕنده‌ی هێزێکی نه‌ته‌وه په‌رستی تر.
به‌سه‌ر هاته‌کان له فیلمی کوڕی بابل ـ دا له‌و دیمه‌نه‌دا زیاتر چڕ ده‌بنه‌وه و خرۆشان له هه‌ست و عاتیفه‌ی بینه‌ردا دروستده‌که‌ن، کاتێک دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که ده‌چنه ئه‌و جێگه‌یه‌یی که گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی تێدا هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، به‌و نیازه‌ی ته‌رمی باوکی منداڵه‌که له‌وێ بدۆزنه‌وه. له‌و جێگه‌یه‌دا به سه‌ده‌ها ژن و پیاو و منداڵی عاره‌ب ده‌بینرێن. ژنه‌کان ڕه‌ش پۆش و خه‌مبارن و پیاوه‌کانیش تاساو. دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که‌ش له‌و عه‌شاماته‌دا ماندو شه‌ته‌ک ده‌رده‌که‌ون. له یه‌کێک له دیمه‌نه‌کاندا ئیتر دایه‌گه‌وره ووره‌به‌رده‌دات و له نه‌ریتێکی خه‌مئامێزانه‌دا و به‌ده‌م گریانه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئیسک و پرووسکدا ئه‌لاوێنێته‌وه و فرمیسک هه‌ڵده‌ڕژێ. منداڵه‌که‌ش ” حه‌مه” ، شپرزه‌و په‌شۆکا و بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دایه‌گه‌وره‌ی ناوی سه‌ر ئێسک و پرووسکه‌کان ده‌خوێنێته‌وه، تا دایه‌گه‌وره‌ی بزانێت که ئه‌وانه هیچیان کوڕه‌که‌ی ئه‌و نین.
ئه‌و دیمه‌نه له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره له‌لای که‌سانی بیانی نه‌شاره‌زا دروست بکات : باشه ئیتر بۆ کوردان کردویانه به هات و هاوار، گوایه ئه‌نفالکراون و بۆمبی کیمیایان پێوه نراوه و زینده به‌چاڵکراون؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه عاره‌بانیش هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی کوردان ئه‌نفالکراون و زینده به‌چاڵکراون؟ تێکه‌ڵاوکردنی ڕووداوه‌کان و شێواندنی به‌سه‌رهاته‌کان به‌و شێوه‌یه له فیلمه‌که‌دا ، هه‌وڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی له‌وه‌وپێش پته‌و پلان بۆداڕێژراوی پێوه دیاره ، له پێناوی بچووککردنه‌وه وبێ به‌هاکردنی ڕه‌مز و هیما به‌هاداره‌کانی خه‌ڵکی کوردا . چوونکه ئاله‌و دیمه‌نه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستی بایه ، ده‌بوایه له‌باتی به‌ته‌نها دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که ، به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی عاره‌بان ژن و پیاو و منداڵی کوردیشی پیشان بدابایه که هاتبان بۆ ئه‌و شوێنه و به دوای که‌س و کاری زینده به‌چاڵکراویاندا بگه‌ڕابانایه. به‌ڵام دیاره ده‌رهێنه‌ر نایه‌وێت ئه‌میان له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکه‌ڵاو بکات، وه‌کو ئه‌ویانی له‌گه‌ڵ ئه‌م تێکه‌ڵاوکرد.
فیلمه‌که له‌سه‌ره‌تاوه باسی ئه‌نفال دێنێته گۆڕێ به پێناسه‌و ناسنامه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و نائه‌سڵیانه‌وه. پاشان ده‌رهێنه‌ر زیره‌کانه دێت و ئه‌و دیمه‌نه سامناکه‌مان پیشانده‌دات که به‌سه‌رهاتی قه‌تل و عامی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی گرتنی وڵاتی کویته، به‌و حه‌جم و قه‌باره‌یه‌وه له بابلستان. لێره‌دا خوانه‌خواسته من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، که ئه‌و کاره‌ساته نابێت بێته به‌رباس، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌و باسه نا بێت له سه‌ر حیسابی شێواندن و بچووکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی تر بێت. چوونکه ئه‌گه‌ر وابوو، ئه‌وا ئه‌و کاته باسه‌که لاسه‌نگ ده‌بێت و مه‌به‌ستیش ڕه‌وایی و نیه‌ت سافی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
ده‌رهێنه‌ر له‌وه ووریاتره نرخ و به‌ها بۆ یه‌کێک له سومبوله‌کانی کورد دابنێت. دیاره سمبوله‌کانی کوردیش، یه‌کێکیان ئه‌نفاله و ئه‌وی تریشیان هه‌ڵه‌بجه‌یه. وه‌ک ده‌زانین جارێک به‌فیت و ده‌ستی هه‌رکێیه‌ک و هه‌چ لایه‌کبوو، به‌ده‌ستی کورد خۆی، مۆنه‌مێنته‌که‌ی هه‌له‌بجه که ڕه‌مزی کیمیایی بارانکراوانی هه‌له‌بجه و شه‌هیده‌کانێتی، سوتێنرا. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌نفاله‌ی که کورد به هیمای چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت، له گۆشه نیگای ئاغای ده‌رهێنه‌ری عێراقی فیلمی ” کوڕی بابل” وه!
له‌کۆتایی فیلمه‌که‌شدا دایه‌گه‌وره و منداڵه‌که له پشتی پیکابێکدا ده‌بینین. پیکابه‌که چه‌ند که‌سێکی تریشی تێدایه که خاوه‌نی ئێسک و پرووسکی ناو داره‌مه‌یتێکن که له ئاڵای عێراقیه‌وه پێچراوه. پاشان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌مه کاروانیکی دورودرێژی زیندوانه بۆ بردنه‌وه و ناشتنی ئێسک و پرووسکی مردوه‌کانیان که هه‌موویان له داره‌مه‌یتدان و ئاڵای عێراقیان تێوه پێچراوه. دایه‌گه‌وره‌ش به‌داخ و که‌سه‌ره‌وه له پشتی پیکابه‌که‌دا گیانی ده‌رده‌چێت. حه‌مه‌ـ ش خه‌مبارانه له پشتی پیکابه‌که‌دا ده‌ستده‌کات به شمشاڵ لێدان. ئه‌و شمشاڵه‌ی له‌سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌وه به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌تی و له باوکییه‌وه به‌میراتی بۆی ماوه‌ته‌وه. له پێچێکدا، پیکابه‌که به‌به‌رده‌می باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی بابلدا تێده‌په‌ڕێت و فیلمه‌که کۆتایی دێت.
کاتێک که فیلمه‌که ته‌واو بوو، خانمێکی عاره‌بی موحه‌جه‌به، له‌لایان ئافره‌تێکی تره‌وه وه‌کو یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنه‌ر پێشکه‌شکرا. خانمه‌که داوای لێبووردنیکرد له‌وه‌ی که ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لده‌راجی نه‌یتوانیووه ئاماده بێت و ئه‌میش ناتوانێت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێک بداته‌وه. داواشی له خه‌ڵکی نێو هۆڵه‌که‌کرد که له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که چه‌ند لیستێک ئاماده‌کراون تا ئاماده‌بووان ناو و واژووی خۆیانی له‌سه‌ر تۆماربکه‌ن. وه‌ک داخوازییه‌ک له کۆمکاری عاره‌بی و وڵاتانی ئیسلامی بۆ به‌هاناوه‌چوون و هاوکاریکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق.
له‌وێدا داستانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆمکاری وڵاتانی ئیسلامیم بیرکه‌وته‌وه، که بیریاری تورکی ئازاد مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی له شوێنێکدا بۆمانده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: له ساڵی 1988 له کوێت، دروست سێ ڕۆژ دوای بۆردومانکردنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به گازی کیمیاوی، 43 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان سازدا. به‌ڵام هیچ کامێک له‌و وڵاتانه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆیان له‌و ناهه‌قی و کاره‌ساته نامرۆڤانه‌یه‌یی ، که به‌سه‌ر کوردانی زۆربه موسڵماندا هاتبوو نه‌گه‌یاند. له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شیاندا له‌سه‌ر چه‌ند شکایه‌تنامه‌یه‌ک ڕێکه‌وتن که به‌رزی بکه‌نه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. یه‌ک له‌و شکایه‌تنامانه، ئیدانه‌کردنی سیاسه‌تی وڵاتی بولغاریا بوو به‌رامبه‌ر به زۆر ده‌رکردنی تورکه‌کان له بولغاریا و ناردنه‌وه‌یان بۆ تورکیا و، یه‌کێکی تریشیان ئیدانه‌کردنی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگبوو له‌لایان سوپای ئسرائیلییه‌وه به‌رامبه‌ر ئینتیفازه‌که‌ی منداڵانی فه‌ڵه‌ستین. ئیتر ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ. که له خانمم پرسی: بۆچی ئه‌و منداڵه که ناوی حه‌مه‌یه و حه‌مه‌ش کورتکراوه‌ی مه‌حه‌مه‌ده له کوردی‌دا، له‌باتی مه‌حه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د له تێکسته‌که‌دا ده‌نووسرێت؟ خانم له وه‌ڵامدا وتی: بۆ حه‌مه ئه‌حمه‌د نییه؟ نازانم، بێگومان ده‌بێت هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕه‌که بێت. ئه‌وسا به هاوڕێکانمم وت: ئینجا ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ مه‌حه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د ئاوها تێکه‌ڵبکات، هیچ سه‌یرنه‌بێ به‌ڵاتانه‌وه که سه‌رتاپای فیلمه‌که به‌دحاڵیبوونه له کورد و کرده‌ی ئه‌نفال.
هاوده‌م ساڵح جاف
ئۆسلۆ
24.11.2010