Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
تەغارە گوو…… فه‌رهاد كه‌ريم

تەغارە گوو…… فه‌رهاد كه‌ريم

Closed
by December 19, 2010 چیرۆک

 

نووسین بۆ ئەوە نییه‌ تۆ لە سەر گیا و گەنم و گوڵ و گۆل و گلەیی و گەواد و گریان و گاندان بنووسی، یان کەو و کەودەری و کێویی و کەر و کورتان و کلاو و کێرد و کەر و کەرباب و کۆنگرە و کێر و کالان کۆسە و کورسی و کارتۆن و کیمیا و کرێچی و کۆنکریت و کۆلان بنووسیت، ئەو جۆرە نووسینانە دەچنە ناو خانەی نوزانەوە و جووینەوە، من بۆ ئەوە دەنووسم بزانم گووی ئەمڕۆم شلە یا پەیتە تا لە کەش و هەوا بگەم، ئای کە کەش و هەوایەکی سەیرە، گوو دەباری سەما بکە و چەپلە لێدە، ئەوەش لە بیر مەکەن من تا ئێستا یەک تەغارە گووم نووسیوە، تەغارێکی تریش بەرێوەیە، بە دەست خۆم نییه‌، ئەوە پێوەری سروشتی کەش و هەوایە، گلەییم لێمەکەن یەکەم وشە کە فێری بووم کخە بوو چونکە منداڵ دەست بۆ هەموو شتێک دەبا و پەنجە لە هەموو شتێک وەردەدا لە ولاتی گووباریندا..
یەکەم خواردنم شیری دایکم بوو دووەمیشیان گووی خۆم بوو، بۆیە رێز لە شیر و گوو دەگرم هەتا لەبەرچاو گوم دەبم، بەهای ژیان لە گوودایە، کورد بە بەلگە سەلماندوویەتی، لەمێژە گوتوویەتی گوو رەحمەتە و هەڵبژێرە و لە گووی رادیارە هەر گووە، لە خەونیشدا گوو ببینی دەبی بە سەرکردە، ئەمەیان هاوکێشەیەکی جەبرییه‌ و راستە، مرۆڤەکی باشیش بی، دەلێن شیری پاکە، گەر باوەریش ناکەن بە گوونم.. بە منداڵیی دایک و باوکم زۆر جار دەیانگوت گوونت بخۆم کوڕی دایە و بابەی، بەلام باوکم لە تامی بردبووە دەرێ هەر دەیگۆت گوونت دەخۆم.. گوونی بابەی، من گوونی دایە و بابەی خۆمم، گوونی باوکی خۆمم، شیر پاکم، گەر یێرەییشم پێدەبەن، برۆن بۆ خۆتان گووەکی مرۆڤانە یا بکەن یا بخۆن، لە هەر بیرێکیش گووتان خوارد گووی تێمەکەن، دەنا گەرە گوو دەبن.
– سێزدە ساڵ بەر لە ئێستا بەو سێزدەیەی هەولێر بە بیرم هاتەوە.. وا خەریکە نەفرەت لەو ژمارەیەش بکەم کە دەیانگوت دەم و چاو سێزدە بە مانای دمۆر، ئەرێ لە دمۆریش ئەولاتر، بۆ سەلماندن و نەگبەتیی ئەم ژمارەیەش بڕۆن لە کاک ئەنیشتاین و مام نیوتن بپرسن، بەرپرسی کوالەتی بووم لە کارگەیەک لە ویلایەتی مەسەجوسس – نەک جاسوس – خۆ ناوەکەی منیش سەیرە بە ئینگلیزی گەر بە راستیی نەیڵێی بە کەمێک هەڵه‌ یەکسەر دەبێتە (فۆرهێد)* واته‌ نێوچەوان یا (فارت – هارد)** واته‌  تر  -بە هێز بە ئەدەبیەکەی زرمەتڕ، خۆم پێکەنینم بە ناوەکەی خۆم دەهات، تا ناوەکەی منیان گۆڕی و بە (دەم بە خەندە) ناویان دەهێنام، ئافرەتێکی هاوڕێم بانگی کردم وەرە دەم بەخەندە هەندێک وێنەت نیشاندەم تا تۆزێک پێبکەنی.. ئەو هاوڕێیەم هونەرمەندیش نەبوو بەڵام وێنەگرێکی سەیروسەمەرە بوو، دە تا پازدە وێنەی جودا جودای لە یەکەم گووی کوڕەکەی تا تەمەنی دوو ساڵانیی نیشانیدام خۆشم حەزم لەو وێنە قۆڕقۆڕانەیە، لە دوا وێنەدا گوتی:
– ئەم گووە گووێکی پیاوانەیە..
باوه‌ڕم نەکرد ئەم گووە گووی منداڵێکی دوو ساڵان بێ!
دوایی گوتی:
– دوا وێنە، وێنەی گووی خۆمە.. نایخۆی؟
منیش گوتم:
– بۆ نا.
ئەویش گوتی:
– دەباشە دوای کار دەعوەتی منی..
منیش دوای کار بێ ئێوە ناخۆش تا مرخ بووم گووی ئەو نازدارەم خوارد..
ئای کە گوو خۆشە.. گەر بزانی بیخۆیت لە وڵاتی گووباریندا، لە وڵات گووبارینە گووبارین، بەڵام وا راهاتووین لە سەر گووشدا تۆز دەکەین، کاتی ئەوە هاتووە شایی دابەستین و گۆرانی تۆزدەکا و تۆزدەکا بێژین…
____________________
* forehead – نێوچه‌وان.
** fart  hard – زر مه‌تڕ

فةرهاد كةريم
Farhad4Hamad@yahoo.com

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.