Skip to Content

Thursday, May 26th, 2022

زێوان …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

Closed
by December 27, 2010 کتێبخانە

 
شیعری بێگه‌رد وه‌ك مه‌سیح له‌ دایكێكی پاكیزه‌ له‌ دایك ده‌بێت. له‌و ئه‌زموونه‌ی خۆمدا، كه‌ له‌ ته‌نیشت مه‌رگه‌وه‌ ژیاوه‌ و كه‌م و زۆر گه‌شه‌ی كردووه‌، هه‌وڵم داوه‌ ئه‌و جۆره‌ شیعره‌ به‌رهه‌م بهێنم، كه‌ له‌ دایكێكی پاكیزه‌ له‌ دایك بوو بێت، ئه‌گه‌ر نه‌شم توانیبێت به‌رهه‌می بهێنم، تێكۆشاوم لێی نزیك ببمه‌وه‌ و وه‌ك ڕۆشنبوونه‌وه‌یه‌كی گیانی پێوه‌ی خه‌ریك بم.
دوای ئه‌وه‌ی بیست ساڵ به‌ سه‌ر چاپكردنی یه‌كه‌مین كتێبم زێوان تێپه‌ڕی. بیرم بۆ ئه‌وه‌ جووڵا وه‌ك نیمچه‌ ئه‌زموونێك چه‌ند دێڕێكی له‌ باره‌وه‌ تۆمار بكه‌م، یان ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئه‌و ده‌قه‌م تێیدا حه‌واندووه‌ته‌وه‌ جارێكی تر بچمه‌وه‌ ناوی و مه‌ودا و ئاكاركانی بپێومه‌وه‌. …..

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌ سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن ….

Previous
Next