Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
سه‌فه‌ر ….. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر

سه‌فه‌ر ….. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر

Closed
by January 10, 2011 هۆنراوە

كه‌س نازانێ
كه‌ی ئه‌ڕۆم و كه‌ی دێمه‌وه‌ 
من سروشتی به‌فرم هه‌یه‌
به‌ كپی دێم ,
به‌ بێده‌نگیش ئه‌توێمه‌وه‌ ..

وا نه‌زانی بیرت ناكه‌م
وا نه‌زانی هه‌ست به‌ غه‌ریبی تۆ ناكه‌م
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لێم وون بویت و
وون بوومه‌ لێت ..
ڕوحم , دڵم ,  جه‌سته‌م , چاوم
به‌ تاسه‌ی تۆوه‌ ئه‌سوتێت ..

خۆ تۆ هیشتا بۆنی به‌هارت لێ ئه‌هات
كه‌نگێ واده‌ی ئه‌م كۆچه‌ بوو
كوێڕا پایز ده‌ستی گرتی !!!
ئه‌فسوس ته‌مه‌ن هێنده‌ كورت بوو
نه‌ سڵاوێكت لێ كردم و
نه‌ سڵاوێكم لێ كردی

ئه‌و شه‌وانه‌ت له‌ بیر ماوه‌ تا به‌یانی
به‌ دیار ته‌نیایی یه‌كه‌وه‌ دا ئه‌نیشتین ؟
گوێم پڕ ئه‌كردی له‌ شیعر و
گوێت پر ئه‌كردم له‌ خه‌ونی
قوڵ و  شیرین ..

چه‌ند ساده‌ بوون ئه‌و خه‌ونانه‌ی
شه‌وی یه‌ڵدا به‌شمان ئه‌كرد
چه‌ند به‌ریئ بون ئه‌و تاسانه‌ی

 

تۆیان بۆ لای من ئه‌هێناو
منیشیان بۆ لای تۆ ئه‌برد

من ئاشقی به‌فر بووم و
تۆش دڵداریت
له‌گه‌ڵ ره‌هێڵه‌دا ئه‌كرد
كه‌چی ئه‌فسوس بۆ ساتێكیش
له‌ ژێر چه‌ترێكی سپیدا , پیاسه‌یه‌كی
شه‌قامی سالممان نه‌كرد

خوا ئه‌یزانێ چه‌ند غه‌ریبیتم كردووه‌
خوا ئه‌یزانێ 
چه‌ند ده‌ردی دووریم  چه‌شتووه‌
خوا ئه‌یزانێ له‌ دوای كۆچت
چه‌ند فرمێسكی پڕ له‌ ناسۆرم ڕشتوه‌ !!

 

 

Pvcenter2000@gmail.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.