به‌یانی دامه‌زراندنی شورای ناوخۆی کاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری بوعلی له ناوچه‌ی سوسه‌له تونس
ده‌قی به‌یاننامه‌که:
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار درا که ” محمد الغنوشی” حکومه‌تی نوێ دروست کا،واته سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تازه‌ی ووڵات بکات. هه‌روه‌ها به‌دوای دروست بوونی بۆشایی به‌ڕوه‌وه‌بردن له شاره‌که‌ماندا ” سیدی بو علی” له ویلایه‌تی سوسه.
ئێمه هاووڵاتیانی شاری بو علی که‌له ” مه‌یدانی گه‌ل”کۆبوینه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین:
• ئه‌م بڕیاره ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه ،له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که له ده‌ستورێکی نادیموکراتی و نا جه‌ماوه‌ری و چه‌ندجارێک پێشێلکراو و هه‌موو ماف وهه‌سته نیشتیمانیه‌کانی ووڵات له خۆ ناگرێت.
• ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که حیزبی حاکم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی سیاسی ووڵاتدا بمێنی، به‌نوێنه‌رایه‌تی دار‌و ده‌سته‌و که‌سه ناسراوه‌کانی له ناو حکومه‌ته پێکهاتوه تازه‌که‌دا.
• هه‌ڵبژاردنی شورای ناوخۆیی کاتی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ،بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری شار و کارکردن له چوارچێوه‌ی ناوه‌خۆ وهاوئاهه‌نگی کردن له ئاستی جمهوری ونیشتیمانی،بۆ گێڕانه‌وه وبه‌ڕێوه‌بردنی ژیانی مه‌ده‌نی و ئابووری وڕۆشنبیری وسیاسی له ووڵات،تا ئاماده‌کردن وهه‌موارکردنی ده‌ستورێکی نوێی دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری ،و ئاماده‌کردنی هه‌ڵ‌لبژاردنێک که تێیدا ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و به ئاشتی ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت ،به بێ پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات وه هه‌موو هێزه نیشتیمانیه‌کان له خۆدا ده‌گرێت.
کارومه‌هامه‌کانی ئه‌م شوورا(ئه‌نجومه‌ن)ه بریتین:
• دروست کردنی لیژنه‌کان بۆ پاراستنی گه‌ڕه‌که‌کان وهاوئاهه‌نگردن له نێوانیاندا.
• کارکردن بۆ گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی ژیانی ئابووری ڕۆژانه و فه‌راهه‌مکردنی پێویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوولاتیان.
• شه‌ونخونی کردن بۆ پاک ڕاگرتنی شار.
• په‌یوه‌ندی کردن وهاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌کان و جمهوریه‌کان که پیکهاتوون.
• په‌یوه‌ندی کردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ له‌شکری نیشتمانی، به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌وان تاکه راگری ووڵاتن.
بڕیارماندا بۆ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئه‌م لیژنانه‌ی خواره‌وه:
• لیژنه‌ی پروپاگه‌نده‌و ڕاگه‌یاندن.
• لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی کردن به له‌شکری نیشتمانی.
• لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی کردنی پاراستنی گه‌ڕه‌که‌کان.
• لیژنه‌ی پاک وخاوێنی.
• لیژنه‌ی فه‌راهه‌مکردن وپێدانی پێویستیه‌کان.
• لیژنه‌ی هۆشیارکردنه‌وه وئاراسته‌کردن وڕۆشنبیری.
وه‌رگێڕانی / ئاراس ڕه‌شید
له پێگه‌ی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیستی تونسی (موقع حزب العمال الشيوعي التونسي)Albadil.org