میسر و تونس جیاوازیه‌کان و ئاڵوگۆڕه‌کان به‌ره‌و کوێ !
به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و دوایی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی تونس بۆ نان و ئازادی، وه ڕاونانی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌دای سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵ، وه‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی حاکم، ئومێد به‌م ڕاپه‌ڕینه‌و هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێڕانه له‌تونسدا، به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی حزبه بۆرژوازیه‌کانه‌وه که‌هاته پێشه‌وه، زۆرێک له‌ووڵاتانی باکوری ئه‌فریقاو ووڵاتانێکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، له‌وانه جه‌زایر، میسر، ئه‌رده‌ن، یه‌مه‌ن… که هه‌رئێستا و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان زۆرفراوانبوونه‌وه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌میسردا، ڕووداوه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی که‌سایه‌تی و سه‌رانی حزبه بۆرژوازیه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان و ده‌خاله‌تی ئه‌مریکاو ووڵاتانی غه‌ربی ده‌ریده‌خه‌ن هه‌لومه‌رجی میسر به‌ره‌و ئاڵ‌وگۆڕێک ده‌ڕوات و هه‌ریه‌که‌یان له‌هه‌وڵی کۆنترۆڵیدان به‌جۆرێک که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه. ناره‌زایه‌تیانه‌ک له‌میسردا مه‌وجوده وه‌ک تونس و باقی وولاتانی عه‌ره‌بی، خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌رده‌که‌وێ به‌پێچه‌وانه‌ی تونسه‌وه‌یه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای میسر‌و هه‌تا ووڵاتانێکی تری عه‌ره‌بی ده‌بێت بۆ کرێکارانی کۆمۆنسیت و کۆمۆنیسته‌کان ڕۆشن بێت به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ تونس جیاوازه، وه کۆمۆنیسته‌کان ناکرێ هه‌ر خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌ک له‌ژێرناوی دژی سه‌رکوت و دیکتاتۆریه‌تدا به‌بێ زانین و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌کێ له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی، شیعار‌و دروشمه‌کانی چیه، یان ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌چه‌نده ڕێکخراوه له‌خواره‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه، وه ئاینده‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و کێ ده‌بێته خاوه‌نی! یه‌کسه‌ر مۆری شۆڕش و پشتگیری‌کردن و هاتوهاواری بۆبکرێت.
ناره‌زایه‌تیه‌ک ئه‌گه‌ر نه‌زانرێ به‌قازانجی چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشدا ئه‌شکێته‌وه، وه لایه‌نی که‌م ئاینده‌یه‌کی باشتر له‌وه‌ی هه‌یه بۆیان دابین ده‌کات، ئه‌وا چه‌واشه‌کاری دروستده‌کات و قوربانی یه‌که‌م و ئاخر خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمتکێش ده‌بێت، له‌م ڕوه‌وه ئێمه نموونه گه‌لێکی زۆرمان له‌به‌رده‌مدایه که‌ده‌رسی خستۆته به‌رده‌ممان و ڕۆشن بن له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگادا به‌قازانجی ئاینده‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌کۆمه‌ڵگادا.
خاڵی له‌یه‌کچوو و جیاوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان!
ئه‌وه‌ی هه‌موو ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌وڵه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه‌وه تا ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی عه‌ره‌بی و تا سه‌رئێسقان ماهیه‌تی دژی کرێکاری و کۆمۆنیستیان هه‌یه و سه‌رکوتگه‌رو دیکتاتۆرو گه‌نده‌ڵ و تاڵانچین و ده‌سته‌یه‌ک له‌داروده‌سته‌ی بۆرژوازی یان بنه‌ماڵه‌ی شێخ و که‌سانی دیکتاتۆر که‌هه‌موویان نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌دارن و که‌مایه‌تیه‌ک ده‌که‌ن، زۆر ڕۆشنه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی خولقاندنی هه‌ژاری و بێ‌کاری و سه‌رکوتی دروستکردوه، واته ئه‌م زه‌مینانه هه‌لومه‌رجن له‌هه‌موو کاتدا بۆ هه‌ستانی خه‌ڵك. ئه‌ولومه‌رجه بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان توره‌یی و ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی که‌قابیلی ته‌حه‌مول نیه، هه‌ر ئه‌مه‌شه سه‌رچاوه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان له‌ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری دنیادا…، ئێمه شاهیدی ناره‌زایه‌تیه‌کانی یۆنان، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئێران، کوردستان و ئێستای ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ین، واته کۆمه‌ڵگای دنیا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارانن که‌نوێنه‌رایه‌تی که‌مایه‌تیه‌کی که‌می کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌دژی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگا به‌کار ده‌هێنن.
به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ و به‌تایبه‌ت له‌میسر له‌خۆپیشاندانی تونس جیاوازه، ئه‌وه‌ی که‌له‌تونسدا ڕوویدا خۆپیشاندانێک بوو له‌خواره‌وه، به‌بێ ده‌ورو تاسیری هیچ حزب و لایه‌نێکی ناوه‌وه و ده‌وه‌ره له‌ناڕه‌زاه‌یه‌تی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له‌ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌ند ده‌یه‌ی بۆرژوازی که‌بێکاری و سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی، که‌خۆ سوتاندنی لاوێکی بێ‌کاری به‌سبوو که‌بته‌قێته‌وه، که‌له‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگ و خاڵێکی بنچینه‌یی جیاوازیه‌تی له‌خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی میسر‌و …، ده‌وه‌ری به‌رچاوو فراوانی کرێکاران و ئیتحادیه‌ی کرێکاری بوو که‌دورێکی دیار‌و بڕیارده‌ربوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش خۆڕاگری دا به‌م ناره‌زایه‌تیانه‌و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بن عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌ی پاش 23 ساڵ ناچار به‌هه‌ڵاتن کرد، وه‌تا ئێستاش پاش چه‌ندین فریوکاری حکومه‌تی کاتی به‌دانی وه‌زاره‌ت به‌ئیتحادیه کرێکاریه‌که و فریوی تر ده‌وره‌که ئیدامه‌ی هه‌یه‌و فه‌زا له‌به‌رده‌م کرێکاراندا کراوه بۆ خۆڕێکخستن، خاڵێکی نه‌بوونی هێزی ئیسلامی له‌وبزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌دا…. ئه‌گه‌رچی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا کرێکاران به‌هۆی نائاماده‌یی و ناڕیکخراوو بونیان له‌حزبی چینایه‌تی خۆیاندا – حزبێکی کۆمۆنیستی و مارکسیستی – نه‌یانتوانی بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه فرسه‌ته‌که له‌ده‌ستچوو. به‌ڵام تا ئێستا هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێرانه به‌رده‌وامه به‌هه‌موو به‌ندوبه‌ست و فریوکاریه‌کانی حزبه ره‌نگاوڕه‌نگه بۆرژوازیه‌کان بۆ پاشه‌کشه به‌خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت کرێکاران و ڕێگاگرتن و پاشه‌کشه‌پێکردن، له‌جێگاوڕێگایه‌ک که کرێكارانی تونس له‌و ناره‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینه‌دا هه‌یانبووه، تا به‌ره‌و فراوانبونه‌وه‌و خۆڕێکخستن نه‌ڕوات و له‌ئاینده‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزی کۆمۆنیزم و ڕادیکالیسمی کرێکاری له‌تونسدا نه‌شکێته‌وه. بۆئه‌مه‌ش ئه‌حزبی قه‌ومی عه‌ره‌بی ڕیسوا بوو ده‌یان به‌ندوبه‌ست و شكڵوشێوه‌یان له‌ده‌وڵه‌تی کاتی به‌خۆوه‌گرت و ده‌گرن و ئاماده‌یی ده‌یان پاشه‌کشه‌هه‌ن و ده‌موچاوی که‌سایه‌تی و هه‌تا حزبه بۆرژوازیه‌کانیش بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له‌تونسدا هێشتا فرسه‌ت بۆ کرێکاران و کۆمۆنسیته‌کان هه‌یه بۆ خۆسازدان و خۆئاماده‌کردن بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی له‌کۆمه‌ڵگادا بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کسان و ئازاد و که‌تاسیری ناوچه‌یی و جیهانیشی ببێت.
به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌که له‌میسردا ئه‌گه‌رچی به‌هه‌مان شێوه سه‌رکوت و دیکتاتۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی ئازادی ڕیسوایی ئه‌حزابی قه‌می و قه‌وم په‌رستی هه‌یه، سه‌رمایه‌داران و که‌مایه‌تی سامانی کۆمه‌ڵگایان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتوه، له‌ولاوه ڕیزی ملیۆنی بێ‌کاری و هه‌ژاری وه‌ستاوه که‌له‌میسردا قیاس به‌تونس ناکرێ و زۆر زیاتره، وه خه‌ڵك نارازیه، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م وولاتانی عه‌ره‌بی وده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ردا به‌ده‌رجاتی جیاواز ئه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ناره‌زایه‌تیه‌کان لێره‌وه جیاوازی هه‌یه تاسیریان له‌و هه‌لومه‌جه‌ی ڕاپه‌ڕینی تونسه‌وه وه‌رگرتوه و ناره‌زایه‌تیاه‌کان به‌دوای ناره‌زایه‌تیه‌کان و ڕاونانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته‌دا دێت، که‌تائێستا له‌ناره‌زایه‌تی میسردا ئه‌وه‌ی به‌رچاوبێت که‌کرێکاران و ئیتحادیه کرێکاریه‌کان له‌ناو ڕیزه ناره‌زایه‌تیه‌ی میسردا بن نیه، له‌کاتێکدا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌پشته‌وه‌و له‌ناو ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی میسرد ئه‌حزابی ئیسلامی وه‌ستاوه که‌ده‌یانه‌وه‌ی سود له‌و فرسه‌ته وه‌گرن بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی و هێزگرتنی خۆیان، که‌مێژوو و هێزی ئیسلامیه‌کانی میسر له‌چاو زۆربه‌ی ووڵاتانی عه‌ربیدا قیاس ناکرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕیسوابونێکیاندا به‌ڵام به‌هێزترو ڕێکخراوو تر‌و له‌ئاینده‌ی هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی ئێستای میسردا هێزی دووه‌من له‌پاش ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی نوێنه‌ری غه‌رب، به‌تایبه‌ت له‌میسردا که‌شانسیان زۆرتره به‌تایبه‌ت له‌غیابی ئاماده‌یی چینی کرێکار و کۆمۆنیزم و هه‌تا ڕادیکالیزمێک که ئیسلامی سیاسی پاشه‌کشه‌ی پێکردوه.
که‌واته میسر به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات!
ڕۆشنه له‌دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا که‌دووچینی ئه‌سڵی کرێکار‌و بۆرژوازی له‌کێشمه‌کێشدان و هه‌رلایه‌کیان ده‌ستکه‌وتێکیان هه‌بێت ده‌گوازرێته‌وه بۆهاوچیه‌نه‌کانیان له‌ووڵاته‌کان، مێژووی کۆمه‌ڵگا مێژووی خه‌باتی چینه‌کانه، به‌تایبه‌ت له‌دنیایه‌کی ته‌کنه‌لۆژیاو کۆمنیکه‌یشن و گڵۆباڵیستی ئه‌مڕۆدا به‌له‌حزه هه‌واڵه‌کان ده‌ڕوات و تاسیر داده‌نێ. هه‌رچینه ده‌رسه‌کانی بۆ چینه‌که‌ی خۆی ده‌خاته‌به‌رده‌ست، چۆن ده‌بینین ده‌ست له‌ناوده‌ستی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتی یه‌کتر به‌رچاوه، که‌ئه‌مه بۆ چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارن ئاسانترو خێراتره نقڵ ده‌بێت به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و کۆبونه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا لایان. بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و کۆمۆنیسته‌کانیش ئه‌گه‌رچی گرانتره به‌ڵام ده‌رسه‌کان هه‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌و تاسیری ده‌بێ. میسریش نموونه‌یه‌که له‌م تاسیره‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشتی تونس، به‌ڵام به‌دوای ڕووداوی تونس هه‌ر زوو سه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتانه‌ی تر که‌وتنه خۆیان ده‌یانزانی پریشکی ئاگره‌که ده‌یانگرێته‌وه‌و ئه‌وه‌بوو له لیبیا قه‌زافی هه‌ر زوو نیگه‌رانی خۆی له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵك ده‌ربڕی و له‌میسر نه‌ک هه‌ر سه‌رانی حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو ئۆپۆزسیۆنه‌که‌یشی به‌قه‌ومی و ئیسلامیه‌وه زوو هاتنه مه‌یدان و که‌وتنه خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌بوو ئیخوانه‌کان که‌وتنه ڕابه‌ری خۆپیشاندانه‌کان و بانگه‌وازبۆکردنی، له‌ولاوه به‌رادعی یه‌کسه‌ر داوای ئاڵوگۆڕو ڕیفۆرمی له حسنی موباره‌ک کرد و به‌دوایدا داوای خانه‌نشینکردنی حوسنی موباره‌کی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست بۆرژواخی ده‌رنه‌چێت. که‌به‌رادعی و غه‌رب ده‌زانن و پێشبینی ئه‌وه‌یان کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له‌میسر هه‌م له‌ده‌ست ناره‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵك و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و دروستبوونی فه‌راغێکی سیاسی بپارێزێ. له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ ڕیگه‌گرتن له‌و زه‌مینه‌یه‌ی له‌میسردا هه‌یه بۆ ئیسلامیه‌کان بێنه ده‌سه‌ڵات ڕیگه‌بگیرێ، که‌ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌نی ئه‌و حزبه بۆرژازیانه و هه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی غه‌رب و ئه‌مریکا دا نیه، بۆیه هه‌ر زوو هیلاری کلینتۆن داوای له‌ده‌وڵه‌تی حسنی موباره‌ک کرد که‌ڕیفۆرم بکات و ڕێگا له‌خۆپیشاندان نه‌گرێت و توندوتیژی به‌کارنه‌هێنرێ.
واته ئێستا له‌ساحه‌که‌دا گۆڵ له‌ده‌ستی بۆرژوا قه‌ومی، به‌پاڵپشتی غه‌رب و ئه‌مریکا له‌لایه‌ک و ئیسلامیه‌کان به‌پاڵپشتی چه‌ندین حزبی تری ئیسلامی له‌ناوچه‌که‌و جیهاندا دایه، ئه‌وه‌ی له‌ساحه‌که‌دا غایبه و ناڕێکخراوو نائاماده‌یه، کرێکار و کۆمۆنیزم و ڕێکخراوه‌کانیانه چ وه‌ک حزبی سیاسی خۆی و چ هه‌تا وه‌ک ئیتحادیه‌ی کرێکاری. به‌ڵام هیچکام له‌و دوو به‌ره‌یه چ بۆرژوا قه‌ومی و چ بۆرژوا ئیسلامیه‌کان به‌هه‌رجیاوازیه‌که‌وه که‌هه‌یانبێ، به‌هر شکڵ و شێوه‌و ناوێکه‌وه ده‌رکه‌ون و شیعاری ( یه‌کێتی نیشتمانی، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵك، ڕۆشتنی حسنی مبارک و ئیسلاحاته‌وه) ده‌رکه‌ون و بێنه مه‌یدان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئاینده‌یه‌کی باشتردا بۆ خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشدا نین.
له‌تونسدا به‌ناچار ڕیفۆرم و گۆڕانێک ده‌بێ بکرێت به‌پێی خسوسیه‌تی ناره‌زایه‌تیه‌کان و هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکاری ئه‌م ووڵاته و به‌ناچار ده‌بێ لانی که‌م تا چه‌ند ساڵێک جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لیدا، ئه‌وا له‌میسردا به‌هاتنی ئیسلامیه‌کان به‌ته‌واوی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی میسر ده‌بێت و هه‌لومه‌رجێکی زۆر خراپ تر له‌ئێستا بۆ میسر‌و ووڵاتانی ناوچه‌که‌ش دروست ده‌کات. که‌ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرێت له‌ده‌خاله‌تی غه‌رب و ئه‌مریکا بۆ ڕیفۆرم له‌ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک و بۆ پاشه‌کشه به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ئه‌گه‌رنه‌کرا ده‌بێت به‌زوویی به‌دیلی ئه‌حزابی قه‌ومی دیاریبکه‌ن که‌هه‌ر ئێستا به‌رادعی له‌مه‌یداندایه و ده‌تونێ له‌م ده‌وریه‌دا هه‌م قه‌ومی و هه‌م ئیسلامی کۆکاته‌وه و پاشه‌کشه‌ش به‌ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌هه‌ندێک ڕیفۆرم که‌ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێمه خوازیارین و ڕووداوه‌کانی میسر به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، په‌یوه‌ندی به‌هاتنه‌کایه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی کرێکاران وکۆمۆنیسته‌کانه‌وه‌یه له‌یه‌ک بزوتنه‌وه‌ی سیاسی وشۆڕشگێڕانه‌دا، که شیعاری “ئازادی ویه‌کسانی وحکومه‌تی کرێکاری” هه‌ڵبڕیوه وڕیزی خۆپیشاندانه‌کان به‌ئاسۆیه‌کی سۆسیالیستیه‌وه ڕێبه‌ری ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بگرێته ده‌ست. کارێکی ئاوا ئه‌توانێ ئاینده‌ی ڕووداوه‌کانی ئێستای میسر به‌ئاقارێکی تردا ببات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ڕوداوه‌کانی میسر مل بۆ کاری تێکده‌رانه‌و پاشه‌کشه پێکردنی کۆمه‌ڵگا ده‌با وداهاتو وخواستاکانی خه‌ڵک له‌نێو کێشمه‌کێشه‌کان وسیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی هێزه بۆرژوا قه‌ومی وئیسلامیه‌کان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا ڕاده‌گرێ. که‌دیاره له‌دوا ئه‌نجامدا به‌زیانی چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشاندا ده‌شکێته‌وه.
ده‌رسه‌کان و هه‌ڵوێستی ئێمه!
ڕه‌نگه له‌ئاوا حاڵه‌تێکدا چه‌ندین پرسیار خۆی ده‌ربخات که‌ئه‌لته‌رناتیفی کرێکاری و کۆمۆنیستی له‌میسرو ووڵاتانێکی که‌دا نیه، وه هێچ ڕۆشناییه‌ک له‌وه‌ها ئاڵ‌وگۆڕێکدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نیه، ئایا ئێمه چی ده‌ڵێین له‌هه‌لومه‌رجێکی وا سه‌رکوت و وه‌حشیانه‌ی بۆرژایدا ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت نانی سه‌رسفره‌ی خاڵی مناڵانی کرێکاران ده‌به‌ن، خه‌ڵك په‌نا بۆ خۆکوشتن و خۆسوتاندن و فرۆشتنی پارچه‌کانی له‌شی ده‌بات. خه‌ڵک وه‌ک خۆی عه‌فه‌وی یان له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی مخالف و ئه‌حزابی ئیسلامی ده‌هێنرێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سودمه‌ندی خۆیانی لێده‌که‌ن بۆ به‌هێزبوون و شه‌ریک بونیان له‌ده‌سه‌ڵات دا، ده‌کرێ قسه‌وباس و ڕێنمایی و په‌یامی ئێمه کۆمۆنیسته‌کان چی بێت؟.
بۆ ئێمه کۆمۆنیسته‌کان که‌ده‌رس و ته‌جروبه‌کان له‌هه‌موو زیاتر به‌ئاکاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشاندا ده‌بینن و ده‌خوازین، ناکرێ هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ڕوویداو خه‌ڵك هاته سه‌رشه‌قامه‌کان له‌ژێرناوی دژی سه‌رکوت ودیکتاتۆری، یان له‌ژێر ناو‌و شیعاری خه‌ڵك گه‌رایی و پارێزگاری نیشتمان و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و تێکنه‌چوونی ڕیزه‌کانی گه‌ڵ و ئارامی و ئاسایشه‌وه، بوو چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ین و بانگه‌وازو هاتوهاواری بۆ بکه‌ین. ئه‌گه‌رچی ئه‌زانین له‌هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌نه‌دا سه‌رکوت هه‌یه، هه‌ژاری هه‌یه، تاڵانچێتی و تیرۆر‌و ڕاونانه‌کانی بۆژوازی و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان هه‌یه، چه‌واشه‌کاری هه‌یه، ئه‌حزابی میللیشیایی حوکم ده‌کات و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵک ناڕه‌زایه‌تیان پێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه له‌زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا به‌هۆی نه‌بوونی نوێنه‌رانی خۆیان له‌حزبی ڕادیکال و چینایه‌تی خۆیان که‌له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێستا‌و ئاینده‌یانه‌وه له‌مه‌یداندا بێت و وه‌لێره‌وه شه‌ڕی چینایه‌تی خۆی بکات و ده‌سته‌ویه‌خه بێت بێبه‌هره‌ن له‌هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵگا به‌ده‌یان جۆر له‌ئه‌حزابی بۆرژوازی به‌ره‌نگ و شکڵ وشێوه‌ی جیاوازه‌وه مه‌وجودن له لیبرال، دیموکرات، ناسیونالیست و ناسیونالسیت مه‌زهه‌بی و مه‌زهه‌بیه‌وه که‌هه‌ریه‌که‌یان به‌ناوی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان و ئاڵوگۆڕه‌وه دێنه مه‌یدان، به‌جۆرێک پێگه‌و نفوز‌و ته‌وه‌هومیان له‌کۆمه‌ڵگا دروستکردوه‌و جه‌ماوه‌رێکی خۆیان هه‌یه، ده‌توانن خه‌ڵك بهێننه سه‌ر شه‌قام، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه له‌کاتی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکیشدا سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک ده‌بن و به‌دوایدا بێئومێدی پاشه‌کشه‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌سه‌پێن و خه‌ڵك ته‌سلیمی واقیعی تاڵ ده‌که‌ن، ده‌رس و ته‌جروبه‌ی زۆر له‌کارنامه‌ی ئه‌م حزبانه له‌به‌رده‌ستدایه نه‌ک هه‌ر له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڵکو له‌جیهاندا، ئه‌گه‌ر نموونه‌کانی ئێران و عێراق و کوردستان و ئه‌م دواییه‌ی تونس و ئێستای میسر بهێنینه‌وه زۆر دستکه‌وتێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ هاوچینه‌کانمان له‌دنیادا. ده‌کرێ نموونه گه‌لێکی زیندوو بهێنینه‌وه:
کاتێک له‌چه‌ند ڕۆژی دوای ڕاکردنی بن عه‌لی له‌تونس و محمد غه‌نوش له‌حزبی پێشوو به‌هاوکاری چه‌ندین حزبی بۆرژوازی تر حکومه‌تی کاتی ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌شێک له‌هێزی پۆلیسی خۆیان ده‌به‌نه ناوخه‌ڵكه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕن، ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵك به‌وه‌ی بڵێن ئه‌م حکومه‌ته کاتیه و هێزو پۆلیسه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدایه، هه‌روه‌ها قائیدی سوپاش به‌بیانوی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی خه‌ڵكی تونس ده‌چێته ناوخه‌ڵكه‌وه قسه بۆ خه‌ڵك ده‌کات که با ئه‌م حکومه‌ته کاتیه‌یان قبوڵ بێت و با فه‌راغی سیاسی دروستنه‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌نی خه‌ڵكدا نیه. هه‌ر دوێنێ له‌به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵكدا به‌دژی حکومه‌تی کاتی، حزبه بۆرژوازیه‌کان هێزێک دروستده‌که‌ن و ده‌ینێرنه سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌چه‌پڵه بۆ حکومه‌تی کاتی لێبده‌ن، که‌ئه‌مانه پێکهاتبوون له‌سه‌رمایه‌داران و بۆرژوازیه‌کان که‌خاوه‌ن کارگاو کۆمپانیه‌کانن و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجودایه‌و پێشتریش هه‌ر به‌هره‌مه‌ند بوون. هه‌موو ئه‌مانه بۆ چه‌واشه‌کاری و بۆ خۆشباوه‌ڕی دروستکردن و تێکشکان و دژایه‌تی خۆپیشانده‌ران و جێگیربوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که تا ئێشتا خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش قبوڵیان نیه.
ئه‌گه‌ر ساڵی پاری ئێران و ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌نموونه بهێنینه‌وه، که‌جمهوری ئیسلامی ئێران چۆن له‌به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكدا له‌چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا قه‌راری گرتوه‌و باڵێکی تری بۆرژوازی به‌ڕابه‌ری موسه‌وی که‌هێزێکی ئیسلامی بۆرژوازی و باڵێکی تری مخالفی ڕژێمه وه‌ک حه‌ره‌که‌یه‌کی سه‌وز بۆ نه‌جاتدانی ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی له‌ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك، سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بوو و ته‌وه‌هومی نه‌ک هه‌ر به‌خه‌ڵك به‌ڵکو به‌زۆرێک له‌ئۆپۆزسیۆنی ناسیونالیزم و چه‌پی ناسیونالیستی دروستکردو خستیه ژێرباڵی خۆیه‌وه.
له‌کوردستان، ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له ده‌یه‌یی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی زۆر به‌رچاوبووه، له‌و ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵک له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7 که‌خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش نه‌ویست بچێته به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ئه‌وه بوو باڵێکی جیابوه‌وه‌ی یه‌کێک له‌حزبه‌ناسیونالیسته‌کان که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو، به‌ناوو ره‌نگ و شکڵی گۆڕانه‌وه سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بوو و خه‌ڵکی برده به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان و پاشه‌کشه‌ی به‌ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵك کرد، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو بچێته په‌رله‌مان و جێگایه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و به‌شی خۆی له‌سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراق که‌حزب و ده‌سته‌جاته قه‌وی و ئیسلامیه‌کان به‌تاڵان ده‌یبه‌ن وهر‌بگرێت و کردیشی. به‌دویدا تیرۆری لاوێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی تونس که‌خۆی سوتاند، که تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمانه ده‌بێته چه‌خماخه‌و خه‌ریکه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناسیونالیزمی کورد‌و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکرات‌دا ده‌ڕوخێنێت و دیسان ئه‌م جاره‌یان گۆران به‌شێوه‌یه‌کی تر سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک دژی پارتی ده‌بێت و به‌شداری ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه ناکات و به‌کڵاوێکی تره‌وه خۆی نیشانده‌دات بۆ پاریزگاری به‌جێگاوڕێگایه‌وه له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه‌تی و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ده‌باته دواوه…
به‌ڵام تا ئه‌وکاته‌ی زه‌مینه‌کانی ئه‌و گۆڕانه به‌و باره‌دا بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ئاماده نیه، هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک و ڕیفۆرمێک که‌نانێک بۆ سه‌رسفره‌ی کرێکاران زیاد بکات و پاشه‌کشه‌یه‌ک به‌سه‌ر بۆرژوازیدا فه‌رزبکات و ده‌رگایه‌ک به‌ڕووی کرێکاراندا بۆ خۆڕێکخستن بکاته‌وه و مه‌ده‌نیه‌ت و ڕادیکالیزمی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، ده‌بێت ده‌ستی پێوه‌بگرین و هاوپشتی بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌تونسدا روویدا و بانگه‌وازمان بۆ کرێکاران و کرێکارانی کۆمۆنیسته که‌خۆیان له‌و هه‌له‌مه‌رچه‌دا ڕێکخراو و ئاماده بکه‌ن بۆ گۆڕان ڕیشه‌یی.
ئه‌گه‌ر له‌میسرو وولاتانی تری عه‌ره‌بیدا به‌رئه‌نچامی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی کرێکارانی تونس و ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان ده‌رگایه‌کی به‌ڕووی کرێکارانی ئه‌م ووڵاتانه‌و ڕادیکالیزمدا کردۆته‌وه و ڕیفۆرم و گۆڕانکاریه‌ک به‌سه‌ر بۆرژوازیدا فه‌رزده‌کات و ده‌بێ بیکات، ئه‌وا قسه‌مان ئه‌وه‌یه که‌ڕیزی خۆیان له‌بۆرژوا قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان جیاکه‌نه‌وه‌و خۆیان له‌ده‌وه‌ی حزبی چینایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی و مارکسیستی ڕیکخراو بکه‌ن، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆشخه‌یاڵی به‌گۆڕانی ده‌موچاوه‌کانی سه‌رانی بۆرژوازی و حزبه بۆرژوازیه ڕه‌نگاو ره‌نگه‌کان نه‌بێت، ئێمه ئه‌مه‌مان له‌ئێران و عێراقدا له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌مانه چه‌نده ریفۆرم بکه‌ن به‌ڵام ناتوان له‌به‌رژه‌وه‌ندهیه‌کانی ئێستا‌و ئاینه‌دی خۆیان ده‌ست هه‌ڵگرن و له‌میسردا هه‌ر ئه‌مه ده‌کرێ له‌مڕۆدا.
له‌ئاوه‌ها حاڵه‌تێکدا ئێمه کۆمۆنیسته‌کان و کرێکارانی کۆمۆنیست، ده‌بێت ڕاشکاوانه ڕایگه‌یه‌نین که‌خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش فریونه‌خۆن و به‌ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چیانه‌یه‌تی خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان، به‌و شیعار‌و دروشمانه چه‌واشه نه‌بن و ماهیه‌تی ئه‌و حزبه قه‌ومی و ئیسلامیانه ڕیسوا بکه‌ن. بۆ کرێکاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تکێش گۆڕانکاری به‌قازانجی ئیستا‌و ئاینده‌یان هیچ شتێک نیه جیا له‌گۆڕانی ڕیشه‌یی نه‌بێت و ڕزگار بوونه له‌سیسته‌می مه‌وجودی سه‌رمایه‌داری به‌ده‌سه‌لات و جه‌یش و پۆلیس و هه‌موو داموده‌زگاکانیه‌وه، و دامه‌زراندی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمۆنیستی وکرێکاری ئازاد‌و یه‌کسانه.
نوری به‌شیر