بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە تۆرۆنتۆ بۆ پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان
و ئیدانه‌کردنی ته‌قه‌کردن و له خوێن گه‌وزاندنی لاوان و خه‌ڵکی ناڕازی شاری سلێمانی
17ی مانگی فێبروه‌ری دوای ئه‌وه‌ی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی بوه جێی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی بۆ ناردنی پەیامی پشتیوانی بۆ شۆرشی تونس و میسر ، هەروەها بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕازی وخواست و داواکاریەکانیان ،کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هێمنانه وسه‌رکه‌وتوویان به‌ڕێخست وپه‌یام و خواسته‌کانیان له باش کردنی هه‌ل ومه‌رج و پێویستی ژیان له کاره‌با وخزه‌تگوزاریه‌کان گه‌یانده گوێی به‌رپرسان. دوای تەواو بوونی خۆپیشاندانەکە به‌شێکی زۆر له لاوانی خۆپیشاندەر لەکاتی ڕێکردنیان به به‌رده‌م باره‌گای لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دوبارە دەستیان کرد بە هوتافدان و بەردبارانکردنی بارەگای ناوبراو وەک رەمزی دەسەڵاتی ئەمڕۆی کوردستان، کەچی پاسه‌وانانی پارتی دیموکراتی کوردستان به گووله وه‌ڵامی تووڕه‌یی خه‌ڵکیان دایه‌وه ،که به داخه‌وه بوه هۆی 9 قوربانی و زیاتر له 50 بریندار.
ئێمه بۆ لەقاودانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ، لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و عه‌داله‌تخوازان ده‌که‌ین به‌بێ جیاوازای حیزب و گروپ و بیروڕا یه‌ک که هه‌یانه بێنه ده‌نگ.
بۆ ئەم مەبەستە له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا خۆپیشاندانێکی جەماوەری ساز ده‌که‌ین بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خۆمان ، بۆ پشتیوانی کردن لە جەماوەری کوردستان و رسواکردنی پارتی لە ناو کۆمەلگای کەنەدی و جیهانیدا.
ئه‌مه‌ش داواکاریه ده‌ستبه‌جێکانمانه له‌م کۆبوونه‌وه ئیعترازیه‌دا:
کات/ دووشه‌ممه 21ی فێبروه‌ری 2011
سه‌عات 2-4 ی پاش نیوه‌ڕۆ
شوێن/ ناو دانداس سکوێر (یه‌نگ و دانداس) له تۆرنتۆ
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری خۆپیشاندان له شاری تۆرۆنتۆ
MONDAY, FEB 21
2-4 PM
Yonge St & Dundas Square
Toronto, ON M5B 2C3
MAP : http://maps.google.ca/maps?hl=en&tab=wl
بۆ ئاگاداری زیاتر په‌یه‌وه‌ندبکه‌ن به‌م ژمارانه‌وه: (416)877-3577 , (416)827-4578,