هاتنه ده‌نگ له بێده‌نگی.. نیهاد جامی
تا گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ بوونی ئینسانیمان، ڕه‌وایه‌تی دان به مرۆڤبوونمان پێویسته فه‌زایه‌كی تر بۆ ژیان بدۆزینه‌وه فه‌زای هاتنه ده‌نگ له بێده‌نگی.. له دنیایه‌كدا كه پاكیزه‌یی بوونی نه‌ماوه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه حزب پاكی پیس كرد، به‌رائه‌تی ناو ماڵه‌كانمانی كووشت چیتر ڕێگای نه‌دا هه‌مووان له ماڵه‌كاندا له‌سه‌ر سفره‌یه‌ك دابنیشین.. له گازینۆ و مه‌یخانه‌كاندا مێزێك به‌ناوی مێزی جوانی كۆمان بكاته‌وه، چونكه شوێنه گشتیه‌كانی پڕ كرد له ناشیرینی و پیسیه‌كانی خۆی، حزب بیست ساڵه درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كات پێمان ده‌ڵێت چیتان له شه‌قام ئه‌وێ ئه‌وه له‌سه‌رده‌می داگیركه‌ر بوو ئه‌هاتنه شه‌قام ئێستا ووڵات ئارامه، به‌ڵام كاتێ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كه‌ین: كامه‌یه ئارامی ئه‌و كاته‌ی هه‌ره پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانمان نیه كاتێ ژیانتان زه‌وت كردووه بۆ خۆتان، ئه‌و ده‌مه‌ی دێینه شه‌قام تێده‌گه‌ین كه ژیان دۆزه‌خێكه هیچ شتێك ڕووی نه‌داوه جگه له گۆڕینی ده‌مووچاوه‌كان، ئه‌وه‌ته شه‌قام كه ئێوه هه‌میشه لێی ترساون بۆیه نه‌تانویستووه ئێمه له‌وێ بین ئێوه هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌وه تۆمه‌تتان بۆ بزووتنه‌وه‌ی شوراكان وكۆمۆنیسته‌كان درووست ده‌كرد كه ئه‌هاتنه شه‌قام، له‌ڕاستیدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئێوه درۆیه‌ك بوو خۆشتان باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو ته‌نیا ترستان بوو له شه‌قام.
ئێستا هیچ بیانوویه‌كتان نه‌ماوه نه حكومه‌ت ساوایه ونه ئێوه كه‌م ئه‌زموونن، چونكه ئێوه بیست ساڵه خه‌ریكی به كاریزماكردنی بێده‌نگی و سه‌ركوتكردنه‌وه‌ن، بۆیه كاتێ بیانووه‌كانتان كۆتایی هاتووه سه‌رله‌نوێ له‌به‌رده‌م ئه‌زموونێكی سه‌ختدان ئه‌زموونی بێده‌نگی ئێوه‌و ده‌نگی ئێمه له شه‌قام.. چیتر ئێمه بێده‌نگ نابین ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی بێده‌نگ ئه‌بێت ئێوه‌ن، گه‌وره‌ترین بێده‌نگی ئێوه ته‌قه‌كردنه له ئێمه ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه بێده‌نگن هیچتان پێ ناكرێت ئه‌بێت ته‌قه بكه‌ن ئه‌بێت گه‌نجه‌كانی ئه‌م ووڵاته بكوژن تا له‌به‌رده‌م داواكانمان سه‌ر له‌نوێ فه‌زای خوێناوی درووست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لافاوی خوێن هه‌ڵبستێت ئه‌وه‌ی گیانی سوور ئه‌بێت ئێمه نین، به‌ڵكو ئێوه‌ن به خوێنی تفه‌نگه‌كانتان ڕه‌نگی جیاوازی حزبه‌كانتان ئه‌كه‌ن به ڕه‌نگی خوێنی تفه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی كه له شه‌قامدا به پێشتان تێپه‌ڕین خێرا بتانناسینه‌وه هاوار بكه‌ین “گه‌نجان چاوه‌ڕوان بن ئێستا تفه‌نگه ترسنۆكه‌كان ته‌قه ئه‌كه‌ن”
ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌نجه‌ی تفه‌نگی ئێوه ته‌قه‌ی لێ ده‌كات وتفه‌نگه‌كانتان پڕن له خوێنی سوور ئه‌زانین ئه‌و چ ڕقێكی گه‌وره‌یه له هاوڵاتی بوون چ ڕقێكی گه‌وره‌یه له شارێك كه جگه له ئازادی خۆی هیچی تر ناناسێت، كه‌چی ئێوه تۆمه‌تیان ئه‌خه‌نه پاڵ بۆ ئه‌وه‌بێت به‌ده‌نگ هاتن له مافی ژیان بوون و ئازادیه‌كانمان خه‌ڵكی فێرمان بكات بۆ ئه‌بێت به جه‌هه‌نه‌مه‌كانی ئێوه ڕازی بین بۆچی ئێوه جارێك به‌خۆتاندا نایه‌نه‌وه كه له‌ته‌واوی مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌م ووڵاته ئێوه به‌رپرسیارن.. بۆچی هه‌میشه له‌پشت ده‌نگی ئێمه‌وه مۆڕه‌كردنێكی سه‌ختی ئێوه بوونی هه‌یه بۆچی له‌پشت هاتنه شه‌قامی گه‌نجان ئێوه‌ی توڕه له ژیان ده‌ست ئه‌خه‌نه‌وه سه‌ر میلی تفه‌نگه‌كانتان و دواتریش ڕه‌وایه‌تی به‌و كوشتنه ئه‌ده‌ن گوایه دیفاعتان له‌خۆتان كردووه ئاخر ئێوه دیفاعی چی ئه‌كه‌ن ئێوه خۆتان جبه‌خانه‌ی سه‌ربازین خۆتان دنیاتان كردووه به جه‌هه‌نه‌م به‌ویستی خۆتان ئه‌توانن لێمان بكوژن چاومان ده‌ربكه‌ن له‌ناو خوێنی تفه‌نگه‌كانتان بمانگه‌وزێنن ده‌سا ئیتر ئێوه تفه‌نگ و هێزه‌كانتان زیاتر بخه‌نه كار چونكه ئیدی ده‌نگی ئێمه له شه‌قامدا كپ نابێته‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ ژیانی ئینسانی بوونمان.