هه‌ندێ مه‌لا ده‌ڵێی هه‌ندێ شاعیرن!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك لای شاعیرێكی هه‌ست ناسك قسه به خۆی نا.. به‌ڵكو به شیعر بڵێ، هه‌ر زوو ئه‌و شاعیره بێزی لێی ده‌كاته‌وه و كابرای به نه‌خوێنده‌وار و جاهیل دێته به‌رچاو، به خه‌ڵكیش ده‌ڵێ: “له‌مه دووركه‌ونه‌وه، چونكه جوانی ناناسێ و مرۆڤ نییه”. كه‌چی هه‌ندێ شاعیر له په‌نای شیعری ناسكه‌وه و به ناوی شیعره‌وه، قسه به خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێن، كاتێ زانیشیان باوه‌ڕداران به‌وه تووڕه بوونه، له جیاتی داوای لێبوردنیان لێ بكه‌ن، ده‌ڵێن: “ئه‌مه شیعر و ئه‌ده‌به و ئه‌وان تێی ناگه‌ن، بۆیه نابێ ته‌داخولی بكه‌ن و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن”. له‌كاتێكدا كه رسته‌كان روونن و به ئاشكرا ماناكانیان دیاره، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش لێی تێناگا و ئه‌وه‌نده ناڕوونه بۆ نووسراون و بۆ كێ نووسراون؟!
خۆیان له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه، شیعری هه‌جوو له‌سه‌ر مه‌لایان ده‌نووسن، كه‌چی مه‌لا بۆی نییه بڵێ: “كاكه ئه‌گه‌ر قسه به منیش ده‌ڵێن، قسه به خواكه‌م مه‌ڵێن”.
شیعر بۆ ئه‌وه‌یه شاعیر له لای خه‌ڵك جوان بێ، نه‌ك به هۆی دڵشكاندنی خه‌ڵك خۆی ناشرین بكات.
هه‌ندیً مه‌لاش له‌و (هه‌نده) شاعیره باشتر نین.. ئه‌وانیش رازی نین قسه به خۆیان بگوترێ، به‌ڵام ئازان قسه به خه‌ڵك بڵێن. من له هه‌مان ئه‌و مه‌لایه ده‌پرسم كه له وتارێكی هه‌ینیدا به شاری (كه‌ربه‌لا)ی گوت: (كه‌ر به‌ره‌ڵا)، ئایا ئه‌و هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك قسه به شاره‌كه‌ی ئه‌و كه شاری هه‌ولێره بڵێ؟! له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و چه‌ند ده‌قیژێنێ و چه‌ند جوێن به عه‌ره‌بان ده‌دات و ده‌ڵێ: “ئه‌مه دووره له ره‌وشتی ئیسلامی”. ئه‌و مه‌لایه هه‌مان ئه‌و مه‌لایه بوو كه له نوێژی جه‌ماعه‌ت خۆی له پیره‌مێردێك تووڕه كرد و گوتی: “ده جوان راوه‌سته ده‌ڵێی به حه‌یاتت نوێژت نه‌كردیه”، یه‌كێكیش پێی گوت: “مامۆستا به‌م شێوه‌یه قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به ته‌مه‌ن ناكرێت”، مه‌لا به تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه: “بێده‌نگ به.. ئه‌وه‌ی رازی نییه ده‌توانی بچیته ده‌رێ”. كابراش له‌به‌رئه‌وه‌ی له مه‌لاكه جوانتر له ئایین تێگه‌یشتبوو، ده‌یزانی ئایین لێبورده‌یی تێدایه و نابێ له ناو مزگه‌وت به بێحورمه‌تی ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه، بۆیه به نه‌زانییه‌كه‌ی مه‌لای نه‌كرد و بێده‌نگ بوو.
دواتر زانیم كه ئه‌م پیاوه ریشسپییه چاوی كزبوو، بۆیه به رێكی رانه‌وه‌ستابوو، به‌ڵام ئایا مامۆستای به‌ڕێز، ئه‌وه ده‌زانی كه به پێی ئه‌و ئایینه‌ی تۆ پێشنوێژی پێ ده‌كه‌ی، خوای گه‌وره شه‌رم له ریشی سپی ده‌كات؟!
بۆیه من بڕوام نه به‌و به‌ناومه‌لایه‌یه كه له په‌نای زانست و ئایینه‌وه خۆی له خه‌ڵك تووڕه ده‌كات و له وتاری هه‌ینی به قیژه قیژ جوێن به نووسه‌ران ده‌دات و دوعایان لێ ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌میشه دوعای هیدایه‌تی نه‌ك بۆ دۆست و هاوه‌ڵه‌كانی، به‌ڵكو بۆ دوژمنه‌كانیشی كردووه. نه باوه‌ڕیشم به‌و به‌ناوشاعیرانه‌یه كه له په‌نای شیعردا قسه به خوا و پێغه‌مبه‌ر و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك ده‌ڵێن.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com