Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نەزەند بەگیخانی لە بەهاری شاعیرانی فەڕەنسادا

نەزەند بەگیخانی لە بەهاری شاعیرانی فەڕەنسادا

Closed
by March 11, 2011 گشتی

 
 
بەهاری شاعیران فێستیڤاڵێکی شیعریە ساڵانە لە سەرانسەری فەڕەنسا پێشوازی لێدەکرێ و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێ (8 تا 21 ی مارت). ئەمساڵ لە سیانزەهەمین ساڵی ئەم فێستیڤالەدا شاعیری کورد نەزەند بەگیخانی بانگهێژ کراوە بۆ خوێندنەوەی شیعرەکانی بە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسی. شایانی باسە ئەمە دووەمین ساڵە شیعری کوردی لە رێگای نەزەند بەگیخانیەوە دەچێتە ناو ئەم فێستیڤاڵەوە.
 
لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا ئەکتەری فەڕەنسی جولیێت بینۆش وەکو میوانی شەڕەف داوەتکراوە و لە لێدوانێکدا بۆ فێستیڤاڵەکە وتی: “شیعر بۆ من هونەرێکی پیرۆزە، وەکو نوێژ وایە بۆ مرۆڤ، بۆ سروشت… مۆسیقایەکی ناوەکیە و دوورە لە هەموو ئایینێک… وشە تیایدا شاقوڵیانە دەوەستێ … شیعر هەیە هاوار دەکات… دەتوانێ مرۆڤ وێران بکات… و هەشە دەتوانێ ئاشتی بکاتەوە… بەری دەکەوێ و رۆشنی دەکاتەوە… زەردەخەنەی تیا دەڕوێنێ… لە شیعردا هێڵی ناوەکیی وشە دەبێتە بەشێک لە ئێمە، وەکو دڵۆپە ئاو کە دەمانژیێنێ”
 
نەزەند بەگیخانی کە پێنج دیوانی شیعری هەیە بە زمانی کوردی و یەکێکیش بە زمانی ئینگلیزی، زۆربەی شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانانی بێگانە. ئێستا دیوانی رەنگی خۆڵ کە بە هاوبەشی لەگەڵ دلاوەر قەرەداغی لە ساڵی 2004 چاپی کردووە، لە دەزگای هارماتان لە ژێر چاپدایە و ئەم هاوينە بڵاودەبێتەوە. ئەم دیوانە بایز شوکور و بێرتراند فۆلی وەریانگێڕاوە. هەروەها دیوانی زەنگوڵی وتن کە لە ئینگلیزیەوە لە لایەن نیکۆل باریێر و کلۆد بێر ەوە وەرگێڕدراوە لە دەزگای چاپ و پەخشی لێزەئەماندیە لە ژێر چاپدایە. زەنگوڵی وتن بڕیارە ئەمساڵ بە زمانی عەرەبيش لە لوبنان لە لایەن دەزگای دار الجمل ەوە چاپ بکرێت، کە قەیس قەرەداغی وەریگێڕاوە لەگەڵ پێشەکی و پێداچوونەوەی محەمەد حوسەینی. 
 
نەزەند بەگیخانی لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (12 و 13 ی مارت) لە دۆڵی لواغ لە شارۆچکەی ساشێ و مۆزەخانەی بەلزاک بەشداری لە فێستیڤاڵەکە دەکات.
 
بۆ زنیاری زیاتر و چالاکیەکانی فێستیڤاڵ سەیری ئەم لینکە بکەن:
 
http://www.printempsdespoetes.com/

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.