شارێک دێت و شاعیرێک به‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه
شارێک هه‌یه له‌ڕ و لاواز،قاپووتێکی ڕه‌شی درێژی له‌به‌ردایه و
حه‌ز ئه‌کا له‌ژێر بارانا شیعر بۆ ڕیشۆڵه‌کانی تاراوگه بخوێنێته‌وه
ڕیشێکی ته‌نکی داناوه و ساڵ نا ساڵێ له‌م غوربه‌ته دێت سه‌رێکم لێ ئه‌دات و
به‌جانتایه‌ک پڕ له دووکه‌ڵی تامه‌زرۆ و
به کتێبێک پڕ له ئینجانه‌ی برین و
به به‌رانپیلێک پڕ له زه‌نگییانه‌ی خه‌یاڵه‌وه یه‌ک ئه‌دوێنین
ئه‌دوێین له‌سه‌ر قه‌ڵه‌م تۆزه تۆراوه‌که‌ی حه‌وشه کۆنه‌که‌ی ماڵ باوکم
ئه‌دوێین له‌سه‌ر کۆڵانه لێو به‌باره‌که‌ی هه‌موو ساڵێ شه‌رمی ئه‌کرد گۆرانی بڵێ
بۆ ژنه مه‌مک به‌رزه‌کانی گه‌ڕه‌ک
ئه‌دوێین له‌سه‌ر شیعر و گۆڤاری به‌یان و ڕه‌فیق حیزبییه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
چ جارێک بێت زاق و زریقی منداڵیم و
شه‌رم و ڕه‌نگ سوور هه‌ڵگه‌ڕانی گه‌نجیمی له ڕۆژنامه‌یه‌ک
وه‌ک کراسێکی ئوتووکراو به‌ده‌سته‌وه‌یه و بۆم دێنێ.
چ جارێک بێت وه‌کو منداڵ وڕکم لێئه‌گرێ تا بیبه‌م بۆ باڕه‌که‌ی سه‌ر کۆڵانه درێژه‌که‌ی گرانڤیڵ (1)
بیبه‌م بۆ بینینی سه‌مای دره‌خته لێو گێلاسه‌کانی که‌ناری ئه‌م کیشوه‌ره سارد و سڕه
بیبه‌م به‌سه‌ر شاخه‌کانی فه‌نائبوونا خۆی له‌بیر کات
شارێک هه‌یه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه دڵداره و هه‌رگیز ده‌زگیرانی خۆی له‌باوه‌ش نه‌گرتووه
قه‌ت پیاسه‌یه‌کی به‌دڵ خۆی به‌کوچه‌کانی نیشتمان نه‌کردووه
قه‌ت نه‌چۆته سه‌ر گرده‌کانی بێزاری
کچه‌کانی په‌شته‌ماڵی ڕووناکی ده‌ده‌ن به‌سه‌ردا و
به‌ده‌م گۆرانی وتنه‌وه له‌ده‌وری ئاگری عه‌شق
سه‌ما ئه‌که‌ن تا له‌بێ ده‌زگیرانیدا
ئه‌چن ئه‌بن به پاساری
ئه‌بن به باڵنده‌ی خه‌ون و
ئه‌فڕن به‌سه‌ر فیرده‌وسه‌کانی ته‌نیایی.
شارێک جه‌سته‌ی له ئاگره ڕوحی به گڕه‌ی ئێواران ده‌چێته سه‌ر شانی کۆترێک و ئه‌ڕوا
به‌ر له سه‌فه‌ر چێشته‌خه‌وێک ئه‌کا و ئه‌چێ ماڵێکم له یادگارییه‌کان بۆ ئه‌خاته
نێو سه‌به‌ته‌یه‌ک له خۆشه‌ویستی و بۆم دێنێ.
له سێبه‌ری ستاره‌کانی سه‌ر خانووی هۆره به‌جێماوه‌کانم
سکێچی ئمه‌کانی کچه دراوسێکه‌م ئه‌کێشێ
تێئه‌فکرێ چۆن له په‌یکه‌ری برۆنزی فیکه حه‌رامزاده‌کانم
دڵی تابلۆیه‌ک له گوناه و له‌خه‌تام لێ نه‌یه‌شێ
شارێکه خاڵی له‌یه‌قین.له‌ڕێگا دووره‌کانه‌وه دێ و ئه‌مناسێت و
نیمده‌ره‌یه‌ک له دڵنیایی دائه‌خات و له‌به‌رده‌م
ده‌ریاچه‌کانی تێرامانا دائه‌نیشێ
شارێک نییه پڕ له‌خانوو و باڵه‌خانه
پڕ له شه‌قام و پڕ له باڕ و پڕ له باخچه و پڕ له ڕێگا
شارێک نییه به‌سه‌رپشتی خه‌یاڵه‌وه
شارێکه پڕ له‌به‌سه‌رهات
پر له ته‌لیسم و چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی، شارێکه دوو باڵی هه‌یه به‌ڵام نافڕێ
شارێکه بێ ماڵ و حاڵ و به بێ وڵات.
*
شارێک هه‌یه به‌سواری فڕۆکه نایه‌ت
خۆی به غه‌ریبه نازانێ و له‌ده‌رگای ماڵه‌که‌م نادات
هه‌ر که جانتاکه‌ی دائه‌نێ پێش ئه‌وه‌ی پێڵاوه‌کانی دابکه‌نێ
تێر ئاڵا و ئاتین بۆن ئه‌کات،(2)
هه‌موو جار دێت سوێندم ئه‌دات
نه‌یگێڕمه‌وه که دایکمی هاتۆته خه‌ون
پێی گووتووه عه‌بدوڵام له‌جیاتی ماچ که.
هه‌موو جارێ دووای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ک ئه‌دات
گه‌لێ سوعبه‌ت له‌گه‌ڵ نێرگزیش ئه‌کات و نامه‌یه‌کی پڕ له بۆنی شۆراوی بۆ درێژ ئه‌کات(3)
شارێک هه‌یه جه‌سته‌ی له هه‌وره و چاوانی دوو چۆله‌که‌ن ئه‌جریوێنن
هه‌رچی جارێک که هاتبێ یه‌ک دوو شیعری شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی هه‌ر بۆ هێناوم
ئه‌م شاره قه‌ت به‌نهێنی سه‌فه‌ر ناکات بۆیه که دێ
وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ ، ده‌یان وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی ناو قوتابخانه‌ی زێوه‌ری (4)
له ئه‌لبومی یاده‌وه‌ری بۆ داناوم
لای وه‌ستا حه‌سه‌نی خه‌یات،له‌بز شیرین
قاتی بۆ باڵای خه‌یاڵ و غوربه‌تم داوه‌ته دوورین
وه‌ختێ منیش جێئه‌هێڵێ ڕووبارێک له ورده ڕاسپارده‌ی پێئه‌ڵێم
وێنه‌یه‌کی خێزانی بۆ یادگاری له‌گه‌ڵ ئه‌گرین
ڕۆژی به‌ر له گه‌ڕانه‌وه نێرگز ئه‌وینه نامه‌یه‌ک بۆ شۆراو و بۆ ڕه‌حیماوه‌ی ئه‌داتێ(5)
ئاڵا و ئاتینیش هه‌ر یه‌که په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک ئه‌گرن و ئه‌نێرن بۆ گرده ته‌م نشینه‌کان
منیش وه‌ک خووی هه‌میشه‌ییم بۆنی غوربه‌ت و هه‌نسکی تاراوگه‌یی و
شیعرێکی نوێ و ماچێک ئه‌نێرمه‌وه بۆ خونچه‌کانی نێو باخچه‌کانی مێرمنداڵیم
ئه‌ینێرمه‌وه بۆ دار سنه‌وبه‌ره‌کانی ڕۆژه بێ هه‌تاوه‌کان و
ئه‌ینێرمه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک منیان خۆشویستوووه.
*
شارێک هه‌یه دڵی چۆته سه‌ر ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌کان
گه‌لێک جار خه‌و به به‌له‌م و به که‌شتی و به‌نده‌ر ئه‌بینێ
زۆرجاریش هه‌ناسه‌ی ساردی بۆ کچه نیوه ڕووته‌کانی
سه‌ر شه‌قامی ئه‌م غوربه‌ته هه‌ڵکێشاوه
که دێ هه‌ردوو بێناسنامه، یه‌که یه‌که هێلانه‌ی نه‌وره‌سه‌کانی عه‌شق به‌سه‌ر ئه‌که‌ینه‌وه
ئه‌بین به “با” و گه‌رده‌لوولێک له خۆشه‌ویستی ئه‌گێڕین
ئه‌چین له‌سه‌ر شاخه‌کانی سایپرێس و سه‌یموور وه‌ک خه‌یام(6)
پێکی شه‌راب هه‌ڵئه‌ده‌ین و ئه‌چینه‌وه به‌گژ ته‌واوی ڕێکه‌وت و
یاسا و ڕێساکانی سروشت
که دێ ئه‌ڕۆین سه‌ر له‌کتێبخانه‌ی گشتی شار ئه‌ده‌ین
ئه‌چین بۆ بینینی شانۆ و هایکویه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ خۆماندا ئه‌به‌ین
شارێک هه‌یه که دێ ئیتر له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌مباته‌وه
ئه‌مباته‌وه لای په‌پووله زویره‌کانی نائومێدی
ئه‌مباته‌وه نێو ژووره چککۆڵه‌که‌ی حه‌وشه
ئه‌مباته‌وه ته‌نیشت سۆپا عه‌لادینه ڕه‌نگ ڕۆیشتووه‌که‌ی جاریجاران
ئه‌مباته‌وه نێو حه‌وشه‌که‌ی ئیمان و دڵداری و خه‌ون
خه‌ون به کچێکی جوان و خه‌ون به عیشق و ئازادی
شارێک دێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌مباته‌وه
شارێک هه‌یه ڕۆژ نییه پێکه‌نینێکی نه‌سپێرێ به زه‌رده گه‌ڵایه‌کی وه‌ریو
هه‌ناسه‌یه‌کی نه‌خاته ژێر باڵی ته‌یرێکی ته‌ریو
وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ ڕۆژ نییه دڕکی گوناهێک نه‌چێ به‌دڵی منداڵێکیا
ڕۆژ نییه “با”ی نائومێدی فوو نه‌کات به قوتیله‌چرای ماڵێکیا
ڕۆژی هه‌ر وه‌ک نووته‌ک وایه ، سڵ ناکاته‌وه له مه‌رگ و له خۆشه‌ویستی ناترسێ
ده‌ستی له‌ده‌ست ئه‌ویندایه و
له سه‌فه‌ر و له هه‌تاوه ڕژاوه‌کانی باخچه‌ی ژیان ناپرسێ
شارێک هه‌یه شه‌قامه‌کانی له‌هه‌وره و کۆڵانه‌کانی له زریان
په‌یکه‌رێکه له گزنگ و به‌سه‌رهاتێکه بۆ ژیان
من نه‌سه‌بم له‌شارێکی ئاره‌زوو ئه‌رخه‌وانییه، گوێزه‌بانه‌م بۆ ساز ئه‌کات به‌ئاوی ڕه‌ش
من نه‌سه‌بم له مێژوویه‌کی پرشنگداره وه‌ک چرای گه‌ش
من کوڕی شارێکم ئه‌وا په‌ڵه هه‌وری نائومێدی له‌نێوچه‌وانی منداڵ و
کوڕ و کچه عازه‌به‌کانی خۆی ئه‌به‌ستێ
من کوڕی شارێکم تاریک، قه‌دیفه‌یی
بۆ ئه‌وه‌ی دڵی کوکوختییه‌کم بۆ ڕابگرێت له‌سه‌ر گردی نائارامی ڕائه‌وه‌ستێ.
11-04-2010
ڤانکۆڤه‌ر – که‌نه‌دا
————-
چه‌ند تێبینییه‌ک :
(1) گرانڤیڵ ناوی شه‌قامێکه له شاری ڤانکۆڤه‌ر.
(2) ئاڵا و ئاتین جگه‌رگۆشه‌کانمن.
(3) نێرگز هاوسه‌ری ژیانمه.
(4) قوتابخانه‌ی زێوه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی دوا ناوه‌ندییه له که‌رکووک.
(5) ڕه‌حیماوه گه‌ڕه‌کێکی کوردنشینی شاری که‌رکووکه،هه‌روه‌ها شۆراو گوندێکه له نزیک شاری که‌رکووک شوێن و مه‌نزگای باب و باپیرانی نێرگزی هاوسه‌رمه.
(6) دوو شاخن له باکووری شاری ڤانکۆڤه‌رن.
تێبینی : ئەم شیعرە لە ڕۆژنامەی هەواڵ ژمارە 419 ی ساڵی 2011 بڵاو کراوەتەوە.