Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

گۆڕستان. ….. فه‌رهاد که‌ریم

Closed
by April 20, 2011 چیرۆک

 
لەوەتەی هەم یا گوو دەخۆم یا ئازار دەکێشم، تۆ گەر کامەران نەبی ئازار چەشتن و گووخواردن هەر یەک شتە، جا گەر خەڵکی باداوە بی و (با)ش بتبا.. یا خەڵکی بوستن بی و خاوەنی باگوردانی گەوهەری گوو بی….. – هەموو تەمەنی مێش رەنگە گرامێک گوو بخوا و گرامێکیش گوو بدا، کەچی بە بلیۆنێک چاویشەوە تەماشای گووی مێش دەکا و گووی خۆشی نابینێ خۆش مرۆڤ.. – تێکشکان و پەرتبوون، نیگەرانیی و کۆخین هەر گووخواردنە و هەر باسی گووە و گوو رشتنیش لەسەر زەمینی گوواویماندا.. لە توانای هیچ هێزێک نییه‌ ئەو زەمینە پر لە گووە پاک کاتەوە… زۆر جار پێم گوتراوە ناو دەوت پر گووکەم یا فیشەک، بە لەقە سەرت پانکەمەوە یا گووت دەرخوارد دەم، هەی لەو کۆمیدییه‌ قەشمەرانە.. دە لێمگەرێن..  لێمگەرێن با بۆ خۆم لەسەر زەمینی پر لەو گوو و گوواوەدا خەو ببینم و پیاسە بکەم بێ چەتر و چاویلکە لەو گووە بێ ناز و گووبارینە جوانەدا.. – ئەو رۆژە لە گۆڕستان بووم دۆقەم لەگەڵ هەرکێ دەکرد دەیگوت دکتۆر، دختۆری کەپووگێ، دختۆری زیخ و زێ، دختۆری قەل و خێ، دختۆری گوریس و رێ، دختۆری تڕ و مێ، دختۆری دەهۆل و دێ و…هتد، منیش هۆپەکم کرد چونکە زۆر جاران بە دەم خەیاڵه‌وە چوومەتە ئاودەستی ژنان، لە بری گووێک بخەمە سەر خەرمانی گووخانە، گوویان دەرخوارد دام یا دەرخواردی گوویان دام.
 
ئەرێ ئێرە خەستەخانەیە یا گۆرستان؟

زۆر جار دەلێم بەندەی دڵسۆزتان – گووی کوڕی گووی – چیداوە لە سەگی گووی ئەوێ و گەوجاندن، یان لە گورگی گووی ئێرە و گونجاندن، گەوجاندن و گونجانیش دیارە لە گووکردن و گووخواردن هاتووە، لە بەریه‌ککه‌وتنی هاوکێشە جیاوازەکان، دەگونجێی گەوجی، ناگونجێی گەوجی، باشتر وایە ببیە کۆتر یان حاجی کونجی، یان ببیتە ئەفلاتونی برنجی، وەک هاورێیەکی نووسەرم بە تەلەفۆن پێیگۆتم ئەو ئازادییەی لە هەولێر هەیە لە فەرەنساش نییه‌ و هەولێریش لە ئەمەریکا خۆشترە.. ئەوەی مایەی پێکەنینە ئەو کۆنە هاورێیەم باوەڕی بە ئازادییش نییه‌ و، نە فەرنسای دیوە و نە ئەمەریکاش، ئازادیی گەرەکێکی شارەکەیەتی و نەیدیتیە، ئێ خۆ گووی دەرخوارد نادەی وا لەسه‌ر هێڵیشه‌، گوو بە سەری ئەو نەتەوەیەی ئەوە نووسەری بێ، هەر هێندە دەزانم هاورێکەم بۆ خۆی قەپاتە پارووی کەتیتە ناو گووی… – لە سەرزەمینی ئێمەدا وەک چار کەژی ساڵ، لە بلێ و بەرازیل، لە سەیداوە و سانۆزێ، لە تەیراوە و تۆکیۆ و تورکمانستان، ریزیکە هەتا گۆڕستان، گونجاندن و گەوجاندن واتای دەگۆرێ.. رەنگە هەمووتان ئەو پرسیارەتان بیستبێ، ئەرێ ئینگلیز گووی دەکا؟ (خرنە خرنە خرنە، خرنەدادە خرنە* دە گووی تێکە دانیشن.. با نەچینەوە سەر بەزمی گەوج و گورج و گەواد و گوو و گوودان گوو(ن) چاندن یا گونجاندن.. وەکو من بزانم گون و گوو بۆرە خزماتییه‌کیان هەیە، قەد رێکەوتی کردووە دکتۆر گوونت بگرێ و پێشت بلێ بکۆخە.. گەر بکۆخن دەتڕن دوای تڕیش، گوو بارینە، ئێرە دەنگی گووکەرە گەوجەکانی سەرزەمینە، یا ئێرە وڵاتی گونجاوەکانی زەمینە و گووێک بۆ گونجان و گەوجان، با بێژین ئائائائائاممممممممممممممییییییییییییین هەزار جار ئائائائامممممممممییییییییییییییییییییییییییین..
___________________________________
* رێزم بۆ ئەو گۆرانیە.. له‌و دێره‌ی ناگه‌م و گۆرانیەکەشم پێخۆشە.

فةرهاد كةريم
Farhad4Hamad@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.