
منداڵان قوربانیانی یه‌که‌می دینه‌کانن؟!
له نوسینی دوکتور پوراندوخت…
وه‌رگێرانی عوسمان_ م…
ده‌زانین کاتێک که منداڵ له‌دایک ده‌بێ جسمی به‌رانبه‌ر به نه‌خۆشیه‌کان پارێزراو نییه. بۆ پێش گرتن به میکروب و وایروسی نه‌خوشیه‌کانی وه‌ک کۆکه ره‌شه، سوریژه، گوژ بون، خهرکان و هه‌تادوایی له‌شی منداڵ واکسینه ده‌کرێ و ده‌یکوتن. ده‌بێ ئه‌م راستیه‌ش بزانین که به هه‌مان شێوه که منداڵ به‌رانبه‌ر به میکروبی نه‌خۆشیه‌کان پارێزراو نییه، بیر و مێشکیشی ساکاره و پارێزراو نییه. لێره‌دا مه‌سه‌له‌که به‌ته‌واوه‌تی بهپێچهوانهێه. چونکه نیهاێهتی سوئیستفاده له بێ توانایی و بێ دیفاعی بونی منداڵ ده‌کرێ و بیری مه‌زهه‌بێ که هه‌مان وایروسی فکر و ئهندێشهێه له لاێه‌ن دایک و باوک و ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌خرێته مێشکیه‌وه. ئه‌م وایروسهی دین به شێوه‌ێه‌ک ئالوده‌یی و ئالۆزی فکر پێک دێنێ که ته‌نانه‌ت که‌س ناتوانێ ئاگادار بێ و بزانێ که بیر و زه‌ینی ئه‌و به ویروسی دین ئالوده کراوه. ته‌نانه‌ت به شێوه‌ێه‌ک توشی نه‌خۆشی دین ده‌بێ و باوه‌ری پێ په‌یدا ده‌کا که خودی خۆشی هه‌ر ئه‌م وایروسه دینییه پشت بۆ پشت مداڵه‌کانی ده‌گوازێته‌وه و ئه‌م زه‌نجیره‌ی دیلیه‌تی هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ. که واێه ئه‌مه ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی ئینسانی و ویژدانیی که‌سانێکه که وایروسی دینیان ناسیوه، له مێشک و بیری خۆێان فرهێان داوه، بۆ پشتیوانی له منداڵان ده‌ست به‌کار بن و له مافیان دیفاع بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ کۆمه‌ڵگا هوشیار و ئاگا بکرێته‌وه که سه‌پاندنی بیری دینی و مه‌زهه‌بیی دایک و باوک به‌سه‌ر منداڵدا ته‌جاوه‌ز و ده‌ستدرێژیه‌کی ئاشکراێه به مافی منداڵ و جۆرێکه له منداڵ ئازاردان. ته‌نانه‌ت به جیناێه‌تێک له دژی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ئینسانیه‌ت به حیساب دێ. نابێ ئیجازه بدرێ دایک و باوک به بیانوی ئه‌وه‌ی که منداڵی خۆێانه مێشک و بیری ساکار و پاکی منداڵی بێ دیفاع به وایروسی دینی و ئایینی توش و ئالوده بکه‌ن. کومه‌ڵگا به گشتی و دایک و باوک به تایبه‌تی ده‌بێ رێز لا مافی ئینسانی منداڵ بگرن و لێی گه‌رێن تا گه‌وره ده‌بن، تاکو فێری زانست و عه‌قل دبن و بتوانن چاک و خراپ لێک بکه‌نه‌وه. بتوانن باش و خراپ به پێوه‌ری زانست و عه‌قڵ هه‌ڵسه‌نگێنن. لێگه‌رێن با گه‌وره بن و خۆێان بریار بده‌ن که دینێک هه‌ڵبژێرن یان بێ دین بن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازادیه بدرێ به منداڵ و بچێته پێش، وه ته‌نیا یه‌ک نه‌سڵ کاری پێ بکا، به دڵنیاییه‌وه وایروسی بیری دینی له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری وه‌لا ده‌نرێ هه‌روه‌ک وایروسی هاوڵه که له جیهاندا نه‌ماوه.
با منداڵانمان ده‌رک بکه‌ین و به ده‌ستی خۆمان داهاتویان وه‌ک خۆمان نه‌سوتێنین. با به‌رانبه‌ر به وایروسی دین پشتیوانی له منداڵانمان بکه‌ین تا بتوانین به کۆمه‌ڵگاێه‌کی سالمی به‌شه‌ری بگه‌ین.