
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه ( داستانه‌کان)
چیرۆکی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ و لافاوه‌که….
نووسینی د. حامد عه‌لوان….
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان….
پێشه‌کی و به‌شی یه‌که‌م….
له‌و کۆمه‌ڵه وتارانه‌ی که ماڵپه‌ڕی ( کتابات) بڵاویانی کرده‌وه، به شێوه‌یه‌کی فراوان باسی ئه‌و بیردۆز و چه‌مکانه‌م کرد که په‌یوه‌ستن به ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی له‌سه‌ر زه‌وی له ڕوانگه‌ی زانستیه‌کی پوخته( به‌حت) و پشتبه‌ستن به به‌ڵگه مادییه‌کان و ئه‌و زانیارییانه‌ی بهدهستکهوتن له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵکۆڵراوه‌کان له ناوچه جیاوازاکانی جیهان، هه‌روه‌ها پشتبه‌ستن به دۆزینه‌وه هاوچه‌رخه‌کان که زانستی زینده‌وه‌ره گه‌ردیله‌کان پێی گه‌شت ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی جیناته‌کان و کارلێکردنی بازدانی بۆماوه( الطفره الوراثیه) له پله‌ی نشونماکردن و په‌ره‌سه‌ندنی گیانله‌به‌ره‌کان. به‌گرنگییه‌وه ئاماژه‌م بۆ بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن کرد به هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه ( داریونیزمی کۆن و داریونیزمی نوێ) که بیرۆکه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئاوێته کرد به دۆزینه‌وه‌کانی جینه هاوچه‌رخه‌کان بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ دژواره‌کان و نادیاره‌کان که هه‌ندێ که‌س وای ده‌بینێت له ده‌رئه‌نجامی بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه. بۆ ته‌واوکردنی وێنه‌که چه‌ند وتارێکم نووسی له‌سه‌ر درووستبوونی ژیانی یه‌که‌م و درووستبوونی گه‌ردوون به گشتی له ڕوانگه‌ی زانسته‌وه دوور له بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فی پوخته که په‌یوه‌سته به‌م بواره‌وه.
پێوه‌ندی نێوان چه‌ند هۆیهکم ڕوونکرده‌وه که بووه هۆی درووستبوونی ژیانی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره. هه‌روه‌ها به خێرای باسی بیردۆزی بانسبرمیام ( هه‌موو تۆوه‌کان)م کرد که باسی ڕه‌چه‌ڵکی گه‌ردوونی ده‌کات بۆ ژیان. ئه‌م جاره به‌تایبه‌تی ئه‌م بیردۆزه به درێژی باسی ده‌که‌م نه‌ک له ڕوانگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستییه‌وه به‌ڵکو له ڕوانگه‌ی داستانه‌وه( میسۆلۆجی) که له ڕێگه‌ی نووسینه‌کانی گه‌لانی کۆنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه، بۆ ته‌واوکردنی سووده‌که و بۆ ئه‌وه‌ی مافی بابه‌ته‌که بده‌ین و له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌یری بکه‌ین.
گه‌ڕان به دوای ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ بابه‌تێکی سه‌خت و ئاڵۆزه، هه‌رچه‌نده دۆزینه‌وه هه‌ڵکۆڵراوه‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی قاتعمان ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی گیانله‌به‌ره‌کان بۆ مرۆڤ، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵک، ئه‌وانه ته‌نها به ڕاڤهگهر و شیکردنه‌وه داده‌نه‌ن که له سه‌ر ئه‌رزییه‌تێکی سه‌خت نه‌وه‌ستاوه، بۆ ئه‌وانه ده‌ست ده‌که‌م به باسکردنی چیرۆکه‌کانی درووستبوونی مرۆڤ که له ئه‌نجامدا ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه که دوور نییه له‌وه‌ی زانست باسی ده‌کات له‌م بواره‌دا، که مرۆڤ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته درووست نه‌بووه وه‌ک له ئاینه ئاسمانییه‌کاندا هاتووه، چونکه ئاینه‌کان ماوه‌یه‌کی کورته سه‌ریانهه‌ڵداوه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی.
که‌م نین ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی باش پێشوازیان کرد له وتاره‌کانی پێشوو، هه‌روه‌ها توڕه‌بوونی درووستکرد له لای کۆمه‌ڵێکی تر که وای ده‌بینن ئه‌مه کوفر و ده‌به‌نگی و ده‌رچوونه له ئاین که به ده‌ق هاتووه که‌وا خوا به‌م شێوه‌یه مرۆڤی درووستکردووه و وه‌ک خۆی چۆن بییه‌وێ ( کن فیکون). درووستبوو( الخلق) خۆی له خۆێدا بیردۆزه‌یه‌که ( نظریة الخلق)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیردۆزه‌یه، که‌وابوو هه‌یه پشتگیری لێ ده‌کات و به‌رگری لێ ده‌کات و له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌یه دژی ده‌وه‌ستێت و به‌درۆی ده‌خاته‌وه و وای ده‌بینێت که له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌کانی زانست نایته‌وه. خاوه‌نی بیردۆزی درووستبوون ( به‌تایبه‌تی مۆسڵمانه‌کان) هه‌وڵده‌ده‌ن به هۆێ که‌می به‌ڵگه مادییه‌کان و پشتبه‌ستنیان به چه‌مکه هه‌ستیاره‌کان(حسییهکان)، گوایه هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌کی زانستی هه‌رچی بێت بنه‌مایه‌کی هه‌یه له قسه‌کانی خاڵقدا، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنن که کتێبه ئاسمانییه‌کان له کرداری خودی مرۆڤ نییه بگره له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه.
یه‌که‌م کتێبی ئاسمانی ته‌وراته که پێ ده‌ڵێن سه‌رده‌می کۆن و له‌ویشه‌وه سه‌رده‌می نوێ درووستبوو یان ئنجیل، زۆر باس له چیرۆکی دروستکردن ده‌کات و به دیاریکراوی چیرۆکی درووستبوونی مرۆڤ. ته‌وراتیش له بابل نووسرایه‌وه و به شیوه‌یه‌کی نیوه‌ته‌واو پشتی به ده‌قه سۆمه‌رییه‌کان به‌ستبوو، دواتر ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و بابه‌ته‌م کرد ڕوونی ده‌که‌مه‌وه.
داستانی دروستکراو( الخلق) ی سۆمه‌ری به هێزترین و به‌رجه‌سته‌ترین میسۆلۆجیا کۆنه‌کانه بۆ دروستکردن که به درێژی باسی ده‌که‌م له شوێنی تردا.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م زنجیره وتارانه شتێکی نوێ نییه، به‌ڵام من به شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاسان باسی چه‌مکه‌کانی خه‌ڵق ده‌که‌م له لای گه‌لانی کۆن که پێش ته‌ورات و لقه‌کانی له کتێبه ئاسمانییه‌کان به هه‌زاره‌ها ساڵ سه‌ریانهه‌ڵداوه، ئامانجم ئه‌و له‌یه‌کچوونه سه‌رسوڕهێنه‌ره ڕوون بکه‌مه‌وه له‌و چیرۆکانه‌ی له نێوان گه‌لاندا که به هیچ شیوه‌یه‌ک هاوبه‌ش نه‌بوونه چی له ڕووی جوگرافیا یان چی له رووی ڕۆشنبیری، بۆ نموونه هینده سووره‌کانی ئه‌مریکا و سۆمه‌ڕییه‌کان، ئه‌مرۆش زۆر هه‌ن که له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه وایه، چونکه سه‌رچاوه‌که‌ی یه‌کێکه، ئه‌وش ئه‌و خواوه‌ندانه‌یه که له ئاسمانه‌وه هاتن بۆ سه‌ر زه‌وی، گیانلهبهرێکن مرۆڤ ناوی نا خواوه‌ند به هۆی بوونی له ئاستێکی زۆر به‌رزدا و به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی له چاره‌نووسی مه‌ردم( خه‌ڵک) چی له ڕێگه‌ی درووستکردنییه‌وه یان چاکسازی له پێکهاته جینییهکهی بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه‌ی که لێیاندهوێت. ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌کردنه جۆرێک بێت له خه‌یاڵ یان تێکه‌ڵبوون به‌ڵام بیردۆزه‌یه و سه‌ڵماندن و به‌ڵگه‌ی( مادی) هه‌یه، ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه و دێنه‌وه سه‌ری.
به گشتی له‌م بیردۆزه‌یه باسی دوو خاڵی گرنگ ده‌که‌م که وای ده‌بینیم ئامانجه‌که‌مان ده‌پێکێت، ئه‌و دوو خاڵه‌ش درووست‌کردنی مرۆڤ و چیرۆکی لافاوه‌که‌یه لای گه‌لانی کۆن که پێش ته‌ورات به هه‌زاره‌ها ساڵ باس کراون، پاشان باسی بیردۆزه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌که‌م له میسۆلۆجی سۆمه‌رییه‌کان که هه‌رچه‌نده نامۆیه به‌ڵام خوێنه‌ر سه‌ری سوڕده‌مێنێت له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی.
له زنجیره‌ی وتاره‌کانی پێشوو باسی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مر‌ۆڤم کرد وه‌ک یه‌که‌م گیانله‌به‌ر که مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌وه‌وه هاتووه، درووستکراوێک( مخلوق) بوو سیفاته‌کانی شه‌مپانزیا و خه‌ڵکی( مه‌یموونی باشوور) له خۆی کۆکردبووه‌وه، به تێپه‌ڕبوونی کات و گؤڕانی بارودۆخی ژینگه، سیفاتی مه‌یموونی شه‌مپانزیا ورده ورده نه‌ده‌ما و سیفاتی مرۆڤ که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین شوێنیگرته‌وه، ئه‌وه‌ش ملێونه‌ها ساڵی پێچوو. ئه‌م ملیۆن ساڵه که‌مه، ته‌نها چاوتورکانێکه له ته‌مه‌نی په‌ره‌سه‌ندی گیانله‌به‌ر له‌سه‌ر زه‌وی و به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی که‌مه زۆر له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر گیانله‌به‌رێکی زیندوو. مه‌یموونی باشوور پێش زیاتر له پێنچ ملیۆن ساڵ له ئه‌سیوبیا سه‌ریهه‌ڵدا به بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی ڕۆشنی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی تر که حه‌ڵقه‌ی پهرهسهندنیانیان دۆزییه‌وه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ملیۆن ساڵ. ئه‌م بۆشاییه له تۆماری په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ، زاراوه‌ی حه‌ڵقه ونبووه‌که‌یان بۆ دانرا، تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان ونه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕۆژێ بێت پشکێنه‌ران پاشماوه‌که‌ی بدۆزنه‌وه و ئه‌م نوقسانهی زانستیش پڕبکه‌نه‌وه. زاراوه‌ی حه‌ڵقه ونه‌که زاراوه‌یه‌کی زانستی نییه، له فه‌رهه‌نگی زانایانی په‌ره‌سه‌ندن ئه‌م زاراوه نییه، ده‌ربڕینێکه که نووسه‌ران و لێکۆڵینهوهرانی تر به‌کاریان هێنا هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵسکاری په‌ره‌سه‌ندنی گه‌ردیله‌یی و گیانله‌به‌ر به‌کارده‌هێنن وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ نه‌فی کردنی ڕاستی ئه‌م بیردۆزه.
له ئێسته‌ی خۆماندا سێ بیردۆزه هه‌یه پێوه‌ندی به ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤه‌وه هه‌یه، بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن به چه‌مکه‌کانی داریۆنیزم کۆن و هاوچه‌رخ که زۆربه‌ی زانایانی گیانله‌به‌ران و سرووشت باوه‌ڕی پێ ده‌که‌ن، و بیردۆزه‌ی درووستکردن( الخلق) که له‌لایه‌نی کتێبه ئاسمانییه‌کانه‌وه هاتووه و ئه‌مه‌ش زانراوه، و بیردۆزه‌ی ئه‌و خواوه‌ندانه‌ی که له ئاسمانه‌وه هاتن و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌ستکاری خه‌ڵقی مرۆڤیان کردووه یان پێکهاته‌ی جیناته‌کانی مرۆڤیان ده‌ستکاریکردووه. هه‌رچه‌نده به ره‌هاییه‌وه باوه‌رم به‌م بیردۆزه نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ڵام وای ده‌بینم زانینی سوودێکی گه‌وره‌ی هه‌بێت، چونکه بووه هۆی ئه‌وه له دوایدا ئاینی ته‌وحید درووست بکات، هه‌روه‌ها دانه‌رانی، به‌ڵگه‌ی ماسی ده‌هێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که دۆزرایه‌وه له پاشماوه‌ی باپیرانمان.
هه‌موو گه‌لانی کۆن چیرۆکیان هه‌یه ده‌رباره‌ی خوداوه‌نده‌کان، خوداوه‌ندی جیاواز له شێوه و ده‌سه‌ڵات، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان به ئاوه‌وه هه‌یه وه‌ک دیاره له په‌یکه‌ری وشکاوه‌کی( برمائیات) به گوێره‌ی چیرۆکه‌کان، خوداوه‌نده‌کان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕووه‌کیان درووستکردووه و مرۆڤیان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو له‌سه‌ر زه‌وی دۆزییه‌وه. هیچ ئومه‌تێکی کۆن نییه که له داستانه‌کانیاندا چیرۆکی خه‌ڵقی لا نه‌بیت به هه‌ر ڕۆشنبیرییهکهوه. ئه‌و پرسیاره لۆژیکییه که سه‌رهه‌ڵده‌دات له زهن و هۆشدا ئه‌وه‌یه: بۆ خودا مرۆڤی درووستکرد؟. ئاینه ئاسمانییه‌کان پێمان ده‌ڵێن: خودا ویستی خه‌لیفه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بێت( انی جاعل فی الارض خلیفه). ئه‌لێره پرسیارێکی تر قوت ده‌بێته‌وه، بۆ خودا خه‌لیفه‌ی ئه‌وێ له‌سه‌ر زه‌وی له کاتێکدا که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه و توانای هه‌یه به چاو نوقانێک هه‌موو کارێک بکات، خاوه‌نی که‌ونێکی مه‌زنه و هه‌رچیش له کهونهکه هه‌یه، پاشان قیمه‌تی ئه‌ستێره‌ی زه‌وی چییه له چاو که‌وندا، که وه‌ک قه‌تره‌یه‌که له ناو ده‌ریایه‌کدا، بۆ ئه‌وه‌ی خودا خه‌لیفه‌ی بۆ دابنێت؟ ئه‌لێره‌دا په‌ڕتووکه ئاسمانییه‌کان پێمان ده‌ڵێن خودا مرۆڤی ته‌نها بۆ خوداپه‌رستی و حهمدکردنی درووستکردووه، خودا به‌م جهبرووتهی خۆی چی پێویستێکی به مه‌خلوقێکی لاواز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیپه‌رستێ له ترس و توڕه بوونی خودا؟، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه، بۆ خودا له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤی درووست نه‌کرد له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی پێش 3 ملیار و نیو ساڵ؟، بۆ خودا ملیارێ ساڵ چاوه‌ڕوانی کرد تا مرۆڤ درووست بکات؟. ئه‌گه‌ر خودا پیویستی به‌وانه هه‌یه که ده‌یپه‌رستن، ئه‌ی سوودی بوونی جۆره‌ها زینده‌وه‌ر به‌تایبه‌تی زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان چییه؟. ئه‌م پرسیارانه و له‌گه‌ل زۆری تر، ئاینه ئاسمانییه‌کان وه‌لامێکی درووستیان پی نییه جگه له پاکانه‌یه‌کی هه‌وڵدان نه‌بێت که له درووست‌کردنی خودی مرۆڤه‌کانه و به گوێره‌ی ئاوات و هیوای خۆیان ئه‌و تێستانهیان شیکرده‌وه که له په‌ڕتووکه موقه‌ده‌سه‌کاندا هاتووه. به‌ڵام چۆنییه‌تی درووست‌کردنی مرۆڤ له میسۆلۆجییه کۆنه‌کاندا، هۆیه‌کی گونجاو ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ یارمه‌تی ئه‌و خوداوه‌ندانه‌یه که له ئاسمانه‌وه هاتوون بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان له‌سه‌ر زه‌وی. وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌کان ده‌یبینن ئه‌و خوداوه‌ندانه جگه له که‌سانی ئاسمان هاتوون بۆ سه‌ر زه‌وی له مێژوویه‌کی دوورودرێژ شتی تر نییه، ئه‌مانه پیان ده‌ڵێن (روادی فه‌زائی) سه‌ره‌تاییه‌کان، ئایه هیچ نیشانه‌یه‌ک هه‌یه بۆ درووستی ئه‌م قسه‌یه، هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌مه ڕوون بکه‌مه‌وه له وتاره‌کانی داهاتوودا، به‌لام پێش ئه‌وه چه‌مکه‌کانی ئه‌و خوداوه‌ندانه لای جۆره‌ها گه‌لان ده‌خه‌مه‌ڕوو.