تاوانه سێكسیه‌كان و تاوانه‌كانی جه‌نگ
ئه‌وه چیه ئه‌م رۆژانه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا رووده‌دات، ئه‌و له‌لایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر تاوانه سێكسیه‌كاندا به‌توندی مامه‌ڵه ده‌كات كه‌چی له‌لایه‌كی دیكه‌وه ریگای هه‌ڵهاتن بۆ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه خۆشده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه كێشه‌كان تایبه‌تن به‌تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
بۆنمونه پۆلیسی نیویۆرك زۆر به‌خێرایی سه‌رۆكی سندوقی نه‌ختینه‌یی نێوده‌وڵه‌تی (سترۆس كان) یان ده‌ستگیركرد پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ژنهكرێكارێك له‌و هوتێله‌ی كه تیایدا نیشته‌جێ بووبوو، ئه‌م ده‌ستگیركردنه خێراییه‌ی كهسێكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن بڕیاری له‌جۆری (سترۆس) به‌ئامانجی به‌دێهێنانی دادگه‌ری له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه له‌خواری خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئهمریكیدایه، شایانی ده‌ستخۆشی لێكردنه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت كه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه‌ی یاساوه نیه.
به‌ڵام بێوه‌ژن و بێ باوكه‌كانی عیراق ناتوانن هیواخوازبن به پۆلیسی نیویۆرك بۆ ئه‌وه‌ی جۆرج بۆش به‌هۆی تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌ستگیربكه‌ن.
(گلین گرینۆلد) ده‌ڵێت ئه‌و وانانه‌ی كه هه‌مومان له دادگاییه‌كانی (نۆریمبێرگ)ه‌وه فێریبوین هه‌موی لهبیرچونهتهوه، وه پێویسته بۆش و هه‌موو ستافه‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه دادگایی بكرێن، بۆئه‌مه‌ش پشت به‌و نوسینانه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت كه پێشوتر ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نوسیونی، هه‌روه‌ها نوسینه‌كانی (جان فریڵ).
یاساییه‌كان هه‌ر به‌ته‌نها به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌وه نایانه‌وێت بۆش دادگایی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی تاوانه‌كانی دژ بهمرۆڤایهتیش وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی دیكه میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان ئیمزاكردوه كه وه‌ك په‌یماننامه‌یه‌ك وه‌هایه و هێزی یاسایی هه‌یه.
فه‌سڵی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌موو جه‌نگێكی قه‌ده‌غه‌كردوه ته‌نها له‌كاتی دوو حاڵه‌تدا نه‌بێت:
1- له‌كاتی به‌رگریكردن له‌خۆ
2- هه‌روه‌ها به‌هۆی رێگه‌پێدانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه دژ بهرژێمێك كه مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی.
له‌ماده‌ی 51 له فه‌سڵی حه‌وته‌می میساقه‌كه‌دا هاتوه (له‌م میساقه‌دا نه‌هاتوه رێگا له‌مافی ئاسایی ده‌وڵه‌تان یاخود تاكه‌كان یاخود كۆمه‌ڵه‌كان بگیرێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆ هه‌ركاتێك توشی هێرشكردنی چه‌كداری بون له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان)ه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی).
به‌هه‌مان شێوه ماده‌ی 42 باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر بریاره‌كانی پێشوتر كاریگه‌ری نه‌بوو ئه‌وا رێگای سه‌ربازی ده‌گیرێته به‌ر.
(جۆرج بۆش) هیچ بیانویه‌كی له‌و دوو بیانوه نه‌بوو بۆ شه‌ڕی عیراق كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه جه‌نگه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، به‌مانایه‌كی دیكه جه‌نگه‌كه بۆ به‌رگریكردن نه‌بوو له‌خۆ، هیچ بریارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش نه‌بوو ئه‌وه پشت راستبكاته‌وه كه داگیركردنی عیراق پێویسته بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
جه‌نگه‌كه‌ی بۆش داگیركاری و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسابوو كه هه‌زاران هه‌زار كه‌سی تیادا بوه قوربانی.
(گرینۆلد) له (بینجامین فێرێنز)ه‌وه كهپێشوتر داواكارێكی گشتی بوه له دادگایی (نۆرێمبۆرگ) و ئێستا ته‌مه‌نی له 90 ساڵی تێپه‌ڕیوه ده‌گێڕێته‌وه: هه‌موو جه‌نگێكی داگیركاری تاوانێكی بنه‌ڕه‌تییه دژ به مافه‌كانی مرۆڤ، چونكه هه‌موو تاوانه‌كانی دیكه كه روده‌دات له‌سیاقی ئه‌و جه‌نگه‌دا روده‌دات.
توشی سه‌رسوڕمان هاتم كاتێك زانیم زۆرێك لهخوێنهرهكانم له‌وه تێنه‌گه‌شتون كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له روی یاساییه‌وه پابه‌نده به رێزگرتن له‌میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌وه‌ش نازانن كه ئه‌م میساقه رێگا به‌ئه‌نجامدانی هیچ جه‌نگێك نادات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هۆكاره‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن.
(ئایزه‌نهاوه‌ر)ی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی رون وئاشكرا جه‌نگی ساڵی 1965ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیسرائیلی دژ به‌میسر ره‌تكرده‌وه ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئه‌م جه‌نگه داگیركارییه و دژ بهبهندی حه‌وتی میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه.
من هه‌روه‌ك (گرینۆڵد) بروام وایه ئه‌وه‌شتێكی سامناكه رێگا بده‌ین كه بۆش و ستافه‌كه‌ی له‌ده‌ستی یاسا رزگاریان بێت، به‌ڵام بۆ جه‌نگی لیبیا بروام وایه ئه‌وه شتێكی ره‌وایه چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێگای پێداوه.
چاكترین ده‌زگاش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه زۆر به‌ئاسانی دژی بۆش و دیك چینی و ستافه‌كه‌ی دیكه ئیداره‌كه‌ی و بانگكردنیان بۆ دادگا هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ربه كۆنگرێسه، هه‌رچی كۆنگرێس خۆیه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی دیموكراتهكاندایهو پێشوتر رایگه‌یاندبوو كه رێوشوێنی یاسایی دژ به‌بۆش ناگرێته به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش كه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی كۆمارییه‌كاندایه دژ به‌هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه به‌هۆی حزبایه‌تیه‌وه بێت.
سه‌رۆك (ئایزه‌نهاوه‌ر) له‌به‌رگریكردن له‌میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هیچ سڵێكی نه‌كرده‌وه ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانیشی، به‌ڵام ئه‌مرۆ دۆزینه‌وه‌ی پیاوێكی وه‌ك ئه‌م سه‌رۆكه له‌ناو سیاسیه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ به‌دبه‌ختی كارێكی ئه‌سته‌مه.
Hemnm1979@yahoo.com
* مێژونوسێكی ئه‌مریكییه
سه‌رچاوه/ سایتی (ئیلاف)