نوێبوونه‌وه ، ڕه‌تكردنه‌وه نییه! … غه‌مگین بۆڵی
نوێبوونه‌وه بریتی نییه له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كردارانه‌ی كه له‌مه‌و پێش ئه‌نجامدراون ،وه‌ك چۆن ڕه‌تكردنه‌وه‌ش ته‌نیا هه‌ر بریتی نییه هه‌ڵوێست و وشه‌ی نه‌خێر شته‌كان ره‌تبكه‌ینه‌وه ، به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه بارگۆڕانێكی گشتگیره له‌ناوه‌وه‌ی كردهكهدایه، كه دوجار سروشت و پێكهاته‌ی خۆی له‌و ڕهتكردنهوهیهدا ده‌دۆزێته‌وه ،ره‌تكردنه‌وه‌ی ههركرده و فیكره‌یه‌ك به كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی جودا وازی تر كۆتایی‌یان دێت ،نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش به‌قۆناغه جیاجیاكانی ئه‌ده‌بیات كۆتایی‌یان هاتووه ،ته‌واوی قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌بیاتیش زۆر و كه‌م كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه هه‌بووه و هه‌موو ڕێبازهكانیش به‌زیندووی ماونه‌ته‌وه ، له‌ڕێبازی ئایدیالیدا نووسه‌ر هه‌میشه دڵ و ویژدانی له‌خزمه‌تی ده‌قه‌كه‌یدا بوونه ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتدا هه‌بووه .ڕێبازی ریالیستی ، له‌م ڕێبازه‌دا نووسه‌ر زیاتر كاری سروشت و پێكهاته‌ی زه‌وی كردووه و گواستوویه‌تییه‌وه ناو ده‌قه‌كانی ، لێره‌دا ڕۆڵی هونه‌ركاری نووسه‌ر به‌شێوازێكی شیاو و دروست به‌دیار ناكه‌وێت ،به‌ڵكو ده‌بێت ملكه‌چی ئه‌و سروشته ببێت و به‌پێی ناههست و نه‌ستی كارلهپرۆسهی ده‌قه‌كه‌یدا بكات ،واته نووسه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌و پێكهاته سروشتییه‌دا ده‌خولێته‌وه ، وه‌لێ ڕێبازی رۆمانسییه‌ت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێبازه‌یه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ،كه‌چی ڕێبازهكهش به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه ، ته‌واوی نوێبوونهوهكان خاسیه‌تی تایبه‌تییان هه‌یه ، زۆرجار واڕێك ده‌كه‌وێت نوێبوونه‌وه ناكۆكی و دوو به‌ره‌كی له ڕه‌هه‌نده فیكرییه‌كانی ناو ڕێبازهكهش دروست ده‌كات . ئه‌گه‌ر نموو نهیهكی بچووك له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا بخه‌ینه ڕوو ،سه‌باره‌ت به نوێبوونه‌وه‌ی شیعر ،نوێكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكی ده‌ق و رووخساری شیعریی كوردی له نێوان ساڵه‌كانی 1939-1958 دا ئه‌وا ئه‌وه‌مان چه‌نگ ده‌كه‌وێت له ڕاڤهكهدا ، كه نوێبوونه‌وه‌كه زیاتر بایه‌خ دانبووه به لایه‌نێكی شیعریی ، وه‌لێ لهگهَڵا ئه‌وه‌شدا چه‌ند هه‌وڵێكی تاكه كه‌سی دراوه بۆ نوێبوونه‌وه شیعر و نوێكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تری شیعریی كوردی ، وه‌ك ئه‌وی كه‌وا له تاقیكردنه‌وه و هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له شاعیران (گۆران ، دیلان ، قه‌دری جان ، كامه‌ران موكری ، سواره‌ی ئیلخان زاده ) دا ، ئه‌م شاعیرانه ئه‌گه‌رچی له هه‌وڵه تاكه كه‌سیه‌كانیان تاسه‌ر به‌رده‌وام نه‌بوونه ، وه‌لێ ئه‌م شاعیرانه رێچكه شێن و ڕێگه خۆشكهربوونه ، بۆ قۆناغه‌كانی تری شیعریی كوردی .
كاتێك له‌ساڵی 1954 دا دیلان شیعریی (( ڕێگای خه‌بات ))ی به‌ستایلێكی نوێ نووسی و له ساڵی 1957 تیشدا كامه‌ران موكری شیعریی (( كچه شوان ))ی وه‌ك بۆمبێك له‌م قۆناغه‌ی شیعریی كوردیدا ته‌قانده‌وه ،ئه‌م هه‌وڵانه‌و چه‌ندین هه‌وڵی تری ئه‌م شاعیرانه بوونه ده‌روازه‌یه‌كی باش به رووی نوێبوونه‌وه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ، بۆیه به پێی تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كانی شیعر و نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات ، ئه‌وه‌شمان بۆ شرۆڤه ده‌بێت ، كه‌وا جیاوازی نێوان مێژوو له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات ئه‌وه‌یه: كه ئه‌ده‌بیات كارێكی هاوبه‌شانه‌ی مرۆییه ؟، واته ئه‌ده‌بیات له دونیای هاوبه‌شیدا كارده‌كات ، وه‌لێ مێژوو كار بۆ كاره‌كانی تاكه كه‌سێك ده‌كات ، یاخود كار بۆ وڵاتێك ده‌كات . هه‌موو جۆره نوسراوێكی ئه‌ده‌بیات شیاوی نوێكردنه‌وه‌یه , وه‌لێ مێژوو شیاوی نوێبوونه‌وه نییه . مێژوو ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌نده به‌روه پێشچوون نییه ، وه‌لێ ئه‌ده‌بیات ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵزنانه به باڵای پێشوه چوون ، ئه‌وه‌نده گه‌ڕانه‌وه نییه ، له رۆحیه تی داهێنانه ئه‌ده‌بیه‌كاندا نوێبوونه‌وه هه‌میشه بوونی هه‌یه و به‌بێ نوێبوونه‌وه ئه‌و ڕۆحیه‌ته تووشی نه زیفبوون ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له نوێبوونه‌وه دا ڕه‌تكردنه‌وه‌ش هه‌بێت ، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌یه له ریِگهی ڕهتكردنهوهكهوه بگه‌ینه نوێبوونه‌وه‌یه‌كی تر ، له رێگه‌ی نوێبوونهوهشدا بگه‌ینه ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی تر ،كه‌وایه ته‌واوی نوێبوونهوهكان خه‌سڵه‌ته‌كانی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تێدا هه‌یه ,وه‌لێ ڕهتكردنهوهكان بۆ ئه‌وه نیینه كردار و ماده و خاسیهتهكان سفر بكه‌ین.