Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەو سەركردانە و ئارەزووە سەیرەكانیان!

ئەو سەركردانە و ئارەزووە سەیرەكانیان!

Closed
by March 15, 2008 گشتی

 ن/ ئەنیس مەنسور….
 و/ هێمن مەحمود……
 
 سەرەڕای سەرقاڵیان بە كێشە گەورەكانەوە كەچی چەندین ئارەزوی دیكەیان هەیە كە حەزدەكەن دەریبخەن، هەرچەندیشە ئەو هیوایەتانە زۆر درەنگیش دەركەوتن…واتە ئەو ئارەزووانە چاوەڕییان كرد تاوەكو لەلایەن خەڵكەوە مسداقیەتی و رێزی خۆیان وەرگرت.
 ئێمە دەخوێنینەوە كە سەرۆك پوتن كتێبێكی لەسەر یاری جۆدۆ نوسیوە كەتیایدا بەناوبانگ بوە، ئەوەشی كە لەسیاسەتدا دەیكات بەردەوامی ئەو یارییە، چونكە ئەو لەدوای "یەڵسن "ەوە عەرشی روسیای بەدەستەوە گرت و یەكە بەیەكە روبەڕوی نەیارەكانی بویەوە و بەزیرەكی خۆی دونیای لەبەرچاو نەهێشتن بە شاردنەوەیان و بە ترساندیان، و بەتەنها بوبە خاوەنی خۆر وعەرش.
 راوێژكاری پێشوی ئەڵمانیا هیڵمۆت كۆڵ پیاوێكی بەجەستە گەورەبوو، هیچیش بەلایەوە شەرم نەبوو كە لەگیرفانەكانیدا شیرینی و شكۆلاتە دەربهێنێت، ئەگەر خەڵكیش پێ بكەنینایە دەیوت: من دەزانم كە ئەم شیرینیە سەرچاوەی قەڵەو بونە، بەڵام ئەوە گرنگ نیە بەلامەوە چونكە گەلی ئەڵمانی منی بەهۆی كێشەوە هەڵنەبژاردوە، عەقڵمیان هەڵبژاردوە و منیش جەستەی خۆم هەڵبژاردووە!
 دواتریش خۆی و ژنەكەی كتێبێكیان لەسەر مەتبەخی ئەڵمانی و مێژو و چاكترین خواردنەكانی ئەو مەتبەخە نوسی، كە ژمارەیەكی زۆریان لێفرۆشت و بەهۆیەوە خۆی و ژنەكەی سەدان هەزاریان دەست كەوت!
 سەرۆكی ئێستای ئیسرائیلیش (شەمعۆن پێرێز) دیوانێكی لە گۆرانیە میللی و نیشتیمانیەكان بڵاوكردەوە كە دواتر دەكرێتە ئەلبۆمێكی گۆرانی، ئەگەر ئەم كتێبە بیست ساڵ یان سی ساڵ پێشتر دەربچوایە خەڵكی رەفزیان دەكرد، چونكە ئەوان وەك شاعیرێك نایەنەوێت بەڵكو وەك زەعیمێك و سەرۆكێك  دەیانەوێت!
 جەمال عەبدولناسریش هەوڵیدا رۆمانێك بنوسێت و پێشبڕكێەكی زۆریشی كرد بۆ تەواوكردنی..و ئسلوبێك وفیكرەیەكی لاوازی هەبوو.
 ئەنوەر ساداتیش چەند كتێبێكی نوسی كە گرنگترینیان " گەڕانە بەدوای خود"دا.
 بەڵام ئەو كتێبەشی كە من هاوكاریم كرد بۆ نوسینی دەربارەی "ئاشتی" بوو و پێش كەشی راوێژكاری ئەڵمانی "هیڵمۆت شمیس"كردبوو كە لەو ساڵەدا لەدایك بووبوو كە عەبدولناسر و ساداتی تیادا لەدایكبوبو: ساڵی 1918، ئەم كتێبە هەرگیز روناكی نەبینی و بڕواشناكەم هەرگیز روناكی ببینێ، چونكە لەنێوان كاغەزەكانی  سەرۆكدا ونبو!
 
 سەرچاوە/
 الشرق الاوسگ  8/2/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.